ئه‌زموونم له‌گه‌ڵ هیگل
January 11, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئیمام عه‌بدولفه‌تاح ئیمام
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له ته‌مه‌نێكی زوودا خۆم گه‌یانده هیگل، ئه‌مه‌ش له یه‌ك كاتدا شتێكی تاڵه و هه‌م شیرین. ئاخۆ چۆن به هیگل گه‌یشتم؟ساڵ 1957 به‌شی فه‌لسه‌فه‌م ته‌واو كرد. له ساڵی 1958 تاقی كردنه‌وه‌ی به‌راییم ته‌واو كرد و له ساڵی 1959ش ناوی خۆم (بۆ خوێندنی باڵا) نووسی. من له رسته‌یه‌كی "برتراند راسڵ"ه‌وه ده‌ستم پێ كرد كه تێیدا ده‌ڵێ "وێرِای هه‌موو ئه‌و راڤه‌یه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆوه تا ده‌گاته كانت و هیگل كه بۆ زاراوه‌ی (گوته) كراوه، به‌ڵام هه‌ر به وردی له واتاكه‌ی نه‌گه‌یشتووم".
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی زاراوه‌ی (گوته)وه ده‌گوترێت، هه‌مان شت له‌باره‌ی زاراوه‌ی فره گرنگی (دیالكتیك)یشه‌وه ده‌گوترێت. ئه‌م زاراوه‌یه (دیالكتیك) هه‌ر له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یانی فه‌لسه‌فه‌دا په‌یدا بووه، پێش و پاش سوكرات به‌كار هاتووه، له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان و له چاخی ناوه‌ند و چاخی نوێشدا هه‌ر به‌كار هاتووه. به سایه‌ی "بوونایه‌تی" و "ماركسیزم"یشه‌وه، له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخیشدا بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌بوو، ئیدی دیالكتیكی سروشت، دیالكتیكی كۆمه‌ڵ، دیالكتیكی خود، دیالكتیكی زانست، دیالكتیكی سۆز و، هه‌بوونی بیرۆكه هاتنه كایه‌وه..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر بپرسین، دیالكتیك چییه؟ وه‌ڵامه‌كه، به بێ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه له مێژووی دوور و درێژی په‌یڤی دیالكتیكدا بكه‌ین، هه‌ر له ئه‌فلاتوونه‌وه بیگره تا ده‌گاته سه‌رده‌می ئه‌مرِۆمان، مه‌حاڵ ده‌بێت. ئه‌مه به قسه‌ی (سیدنی هوك).
ئیدی من پلانێكم بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته، له تێزێكی ماجستێردا دارِشت، ناونیشانه‌كه‌ی "لۆژیكی دیالكتیك" بوو، كه له به‌رایی په‌یدا بوونی له لای یۆنانه‌وه تا ده‌گاته رۆژگاری ئه‌مرِۆمان، له‌گه‌ڵیدا پێدا هاتم. ئه‌نجومه‌نی به‌ش (به ناونیشانی تێزه‌كه) رازی بوو، ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش ره‌تی كرده‌وه، داواشی لێ كردم (ماوه‌كه‌ی) كورت بكه‌مه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیگل به‌و قوولی و فراوانی و سه‌راپاگیری و باڵاده‌سته‌یه‌ی خۆیه‌وه، ده‌كرێ ببێته خاڵی به یه‌ك گه‌یشتن، كه تێیدا ته‌وژمی دیالكتیكی كۆنی تێدا برِژێت و ته‌وژمی دیالكتیكی هاوچه‌رخیش له‌وییه‌وه هه‌ڵقوڵێت، ئیدی (دیالكتیكی هیگل)م كرده بابه‌تی تێزی ماجستێره‌كه‌م كه به ناونیشانی "میتۆدی دیالكتیك له لای هیگل..." بوو.
به‌م جۆره ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی هیگل كرد، كه‌وتمه كۆ كردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی له ژێده‌ری سێ كتێخانه‌وه. كتێبخانه‌كانی: زانكۆی قاهیره، زانكۆی عه‌ین ئه‌لشه‌مس، هاوكارانم له هه‌نده‌ران. هه‌روه‌ها كرِینی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وته به‌ر ده‌ستم، هه‌روه‌ها كه‌وتمه فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی.. یه‌كه‌مین كتێب كه كه‌وته به‌ر ده‌ستم "رواڵه‌ته‌كانی رۆح" بوو، ئه‌ویش به‌رهه‌می ده‌ستی ئینگلیزی ئه‌مریكایی بوو، تا دوو ساڵیش كه‌وتمه خوێندنه‌وه‌ی هیگل به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك تێبگه‌م. ئیدی په‌نام برده به‌ر راڤه و شی كردنه‌وه‌كان، به‌ڵام دیسان یه‌ك هه‌نگاو نه‌چوومه پێش. زه‌حمه‌تیی تێگه‌یشتنم، نه بۆ سه‌ختیی زاراوه كه به راستی سه‌ختن و، نه بۆ زه‌حمه‌تیی فه‌لسه‌فه‌ی هیگل كه به راستی زه‌حمه‌ته و، نه بۆ ئه‌و زمانانه‌ی پێم ده‌خوێندنه‌وه نه‌ده‌گه‌رِایه‌وه، هه‌ر ته‌نیا ئه‌وان هۆی تێنه‌گه‌یشتنم نه‌بوون، به‌ڵكوو (تێنه‌گه‌یشتنم) بۆ هۆكارێك ده‌گه‌رِایه‌وه، كه تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر نه‌چوو، به روونی سه‌رنجم نه‌دایێ، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه به عه‌قڵێكی ئه‌رستۆییانه كه‌وتمه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌یله‌سووفه.
به واتای ئه‌وه‌ی، من هه‌موو ئه‌و زاراوانه‌ی هیگل به‌كاری هێنان، به‌و جۆره‌ی "مامۆستای یه‌كه‌م: ئه‌رستۆ" لێیان تێگه‌یشت بوو، منیش لێیان تێده‌گه‌یشتم. فه‌رهه‌نگه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌ش قه‌رزداری فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانن، به تایبه‌تی زۆر قه‌رزداری ئه‌رستۆن...
ئه‌و كات من دركم به‌وه نه‌كرد بوو كه هیگل وه‌ك هه‌ر فه‌یله‌سووفێكی مه‌زن، له لایه‌كه‌وه (ئه‌و) زاراوه‌ی نوێی بۆ خۆی داتاشیوه، هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه له بواری واتای زاراوه‌ی دێرینیشدا، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی فه‌لسه‌فه‌دا بگونجێت، مێژوونووسه.
ده‌با له ئاست چه‌ند پرسیارێكدا هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین:
1- لۆژیك: ئێمه وا فێربووین كه لۆژیك زانستێكه له یاساكانی هزر ده‌كۆڵێته‌وه، ده‌خوازێت راست و هه‌ڵه له یه‌كدی جودا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها پێوه‌ری زانست و بیركردنه‌وه‌شه.
به‌ڵام واتای ئه‌وه چییه كه ده‌گوترێت لۆژیك لێكۆڵینه‌وه‌یه له عه‌قڵی بابه‌تیانه؟ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ میتافیزیك كه زانستی شتانه، كه به هزر دركی پێ ده‌كرێت، یه‌ك ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها له شێوه‌ی بیرۆكه‌یه كه توانای گوزارشت كردن له هه‌قیقه‌تی جه‌وهه‌ریی شتانی هه‌یه...؟
2- لۆژیك دابه‌ش كرا، بۆ نموونه وه‌ك پرس و حوكم: ئێمه ده‌زانین كه حوكم برِیارێكی زه‌ینه، یان ئه‌و په‌یوه‌ندیی نێوان دوو تخووبه. له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندیی حوكمی لۆژیك، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری راست و درۆی تێدایه.
كه‌واته حوكم چۆن گوزارشت له واقیع ده‌كات؟ هه‌روه‌ها چۆن ده‌كرێ ئه‌و حوكمانه‌ی له چه‌شنی "ئه‌م گوڵه سووره" و "ئه‌و وێنه‌یه جوانه"، جیاواز بن؟
3- هه‌مان شت له‌باره‌ی پێوانه‌وه بڵێ، كه به گوته‌ی هیگل، ئه‌و "بنه‌مای هه‌موو شتێكه"، چونكه عه‌قڵ بنه‌مای هه‌موو شتێكه، پێوانه‌ش وێنه‌ی گونجاویه‌تی، به‌وه‌ی ده‌كرێ بڵێی، هه‌موو شتێك بریتییه له پێوانه..
خوێندنه‌وه‌ی هیگل بۆ پێوانه، وه‌ك گوته‌كانی دی، پێناسه كردنی لۆژیكه، كه‌واته وا پێناسه‌ی "ره‌ها" ده‌كات كه "پێوان"ه، خودا هه‌ر ته‌نیا رووته هه‌مه‌كی مێژوو نییه، به‌ڵكوو ئه‌و هه‌مه‌كێكه كه له خۆیه‌وه به‌ره‌و به‌شه‌كی ده‌رده‌چێت، ئه‌ویش له وێنه‌ی سروشتدا، پاشان سه‌ر له نوێ ده‌گه‌رِێته‌وه نێو خۆی، له وێنه‌ی (تاكایه‌تیی عه‌ینی)دا كه رۆحه.
4- هه‌روه‌ها زاراوه‌ی "گوته": ئه‌وه‌ی له بری ئه‌وانی دی شتان هه‌ڵده‌گرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له بیست توخمه‌كه‌ی كه گوته‌كانی بوون پێك ده‌هێنن، ئه‌وان بریتین له جه‌وهه‌ر و رواڵه‌ته‌كه‌شی فه‌لسه‌فه‌یه. به‌ڵام ئاخۆ چۆن ئه‌و پێناسه‌یه له‌گه‌ڵ (هه‌ڵسه‌نگاندنی هیگل)دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟.. "گوته" پێناسه‌یه‌كه بۆ "ره‌ها". هه‌روه‌ها ئێسكه په‌یكه‌ری جیهان شتان و چه‌قی ئه‌وانی سه‌راوبن كرد، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، بریتییه له پله‌ی جیاجیای زانین، واته ئه‌و ئه‌پستمۆلۆژیایه.
5- زاراوه‌ی رووتی (ته‌جرید) و عه‌ینی: رووتی زه‌ینییه، كه تێیدا زه‌ین له به‌شه‌كی و تاكانه‌وه به‌ره‌و هه‌مه‌كی و جۆره‌كان ده‌چێت. ئه‌وه به گوته‌ی فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فه.
رووت (ته‌جرید) به‌رامبه‌ر به هه‌قیقه‌تی به‌رهه‌ستدا ده‌گوترێت، رووته‌ڵیش به‌رامبه‌ر به عه‌ینی یان به‌رهه‌سته. عه‌ینی بریتییه له به‌رجه‌سته به‌رامبه‌ر به رووتدا، یان ده‌ره‌كی به‌رامبه‌ر به زه‌ینی "ئه‌وه‌ی له (زه‌ین)دایه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له (به‌رچاو)دایه".
زاراوه‌كانی رووت و رووته‌ڵ و به‌رچاو (عه‌ینی) له‌و په‌رِی ساده‌یی و له نێو كتێبه‌كانی فه‌لسه‌فه‌شدا گه‌لێك باون. به‌ڵام یه‌كجار له‌وه‌وه دوورن كه هیگل لێیان حاڵی بووه. ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كانی هیگل بخوێنیته‌وه و ئه‌و واتایانه‌ت له زیندا بێت، ئه‌وه هیچ تێ ناگه‌یت، له ئاست وتارێكی هیگلدا كه ناونیشانه‌كه‌ی (بیرمه‌ندی رووتخواز كێیه؟) سه‌رت سورِ ده‌مێنێت، كه ئه‌و به‌و ئاكامه ده‌گات كه پیاوی خاكه‌رِا ئه‌و بیرمه‌نده رووتخوازه‌یه، چونكه ئه‌و (مرۆڤه خاكه‌رِایه) به بیركردنه‌وه‌ی خۆی ئه‌و په‌رِی رووتایه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت زه‌حمه‌تی و سه‌ختیی فه‌لسه‌فه‌ی هیگل هه‌ر په‌یوه‌ست نییه به به‌كار هێنانی زاراوه‌ی كۆن به واتای تازه، به‌ڵكوو ده‌گاته ئاستی داتاشینی زاراوه‌ی تازه، كه هه‌ر خۆی به شێوازی تایبه‌تی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، یان ره‌نگه له وێژه یان كولتووری سه‌رده‌می خۆی هه‌ڵیان بهێنجێت، وه‌ك زاراوه‌ی (بیگریف: begriff ) كه هه‌ندێك جار له وه‌رگێرِانی بۆ ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیدا ده‌بێته (concept). جاری واش هه‌یه ده‌بێته (notion)، له عه‌ره‌بیشدا كراوه‌ته (بیرۆكه‌ی سه‌راپاگیر: الفكره الشامله) كه ئه‌و هه‌میشه عه‌ینییه.
هه‌روه‌ها زاراوه‌ی وه‌ك (aufheben)شی به‌كار هێناوه، كه له زمانانی بیانی گه‌لێك وه‌رگێرِانی هه‌یه: (cancel , sublet ) له عه‌ره‌بیشدا كردووه‌مه‌ته (الرفع: هه‌ڵبرِین). هه‌روه‌ها گه‌لێك زاراوه‌ی دی، كه هه‌ندێكیان له پێشه‌كیی وه‌رگیرِانی "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی هیگل"دا ناوم هێناون.
به‌ڵام: چۆن دركم به‌و راستیانه (هه‌قیقه‌تانه) كرد كه باسم كردن؟ واتای ئه‌رستۆییانه‌ی زاراوه كۆنه‌كان ده‌ست ناده‌ن. ئه‌دی چۆن چوومه سه رێچكه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگله‌وه؟
ئه‌و كات بوو كه كتێبه‌كه‌ی (مایرز)م ده‌ست كه‌وت:
H.A .Myaers : Spinoza- Hegel .Paradox
ئه‌و له‌و هه‌ڵانه‌ی رزگار كردم كه په‌یرِه‌وم ده‌كردن، كاتێ گوتی هیگل له چوارده كێشه له‌گه‌ڵ (سپینۆزا)دا كۆكه، له نێویاندا:
1- رووتی، مه‌ترسیی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ر بیركردنه‌وه.
2- بیرۆكه‌ی رووت، ئه‌وانه‌ن له رێرِه‌وی گونجاویان جیا كراونه‌ته‌وه.
3- به‌رچاوایه‌تی (عه‌ینایه‌تی) له بیركردنه‌وه‌دا، بۆ هه‌قیقه‌ت كارێكی جه‌وهه‌رییه.
4- جیاوازیی نێوان رواڵه‌ت و هه‌قیقه‌ت، وه‌ك جیاوازیی نێوان شتی رێسراوه، هه‌مان شتیش كه له رێرِه‌وی گونجاوی خۆیدا لێی حاڵی ده‌بین... هتد.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی، پرسی هه‌ر ده‌ست نیشان كردنێك رووتاندنه‌وه‌یه....
Determinatio est negatio
ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كه له‌و په‌رِی بایه‌خدایه، هیگل ئاشكرا ددانی پێدا ده‌نێت كه "سپینۆزا" یه‌كه‌م كه‌سه كه "دایرِشت"، دیاری كردنی شت واته چوارچێوه(سنوور)ێكی بۆ دابنێیت و له شتانی دی جیای بكه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێین وا بوو، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ره‌نگه‌كانی دی رووتی ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر شتیش به سێیینه دیاری كرا، ئه‌وه "سوور" له چوارینه‌دا جێی خۆی ده‌گرێت. كاتێك ده‌ڵێین باشه، واته جیا كردنه‌وه‌ی (ئه‌وه) له ویستی خراپه. به‌م جۆره سه‌لماندن، نه‌رێ ده‌گرێته خۆ و خۆشی به‌خششه.. چونكه زۆر شتی لێوه فێر بووم:
1- له هیگله‌وه فێر بووم كه رێی فه‌لسه‌فه به بیرۆكه هه‌ڵچنراوه، ئه‌و (فه‌لسه‌فه) هه‌رگیز راسته‌وخۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ شتی هه‌سته‌كی ناكات. ئه‌مه‌شه هۆی زه‌حمه‌تی و نارِۆشنیی فه‌لسه‌فه، چونكه پێویستی به‌وه‌یه له هه‌ست پێ كراوه‌وه به‌ره‌و هه‌ست پێ نه‌كراو به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئه‌ركێكی زۆره كه مرۆڤ بیكێشێت. ساوا هه‌ر كه له‌دایك ده‌بێت به شتانی ماددییه‌وه نووساوه، پێویستی به ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌یه تا بتوانێت به سه‌ر رووتی(ته‌جرید)دا زاڵ بێت (هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌رگیز برِستیان به سه‌ردا ناشكێت).. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شارستانیه‌ت خۆی رووتییه!
"خه‌ڵكی گله‌ییان هه‌یه كه فه‌لسه‌فه ته‌مومژه، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن له زاراوه تایبه‌ته‌كانی تێ بگه‌ن، پاساوی پووچیش بۆ ئه‌وه ده‌هێننه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵی ئه‌وتۆیان هه‌یه كه توانای تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌یه. ئه‌وان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه ئه‌گه‌ر بته‌وێ فێری دروست كردنی كه‌وش بیت، هه‌ر ده‌بێ مه‌شق بكه‌یت تا فێری ئه‌و پیشه‌یه ده‌بیت، هه‌رچه‌نده تۆ توانای تایبه‌تت (له‌و بواره‌دا) له ده‌ستدایه، (پێ)ی خۆشت (له كار كردن‌دا) ده‌كرێ پێوانه‌ی تایبه‌تت بێت".
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی تاكه‌وه ده‌گوترێت، له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌شه‌وه (هه‌ر) ده‌گوترێت...
2- له‌وه‌وه فێر بووم كه فه‌لسه‌فه دوو بیرۆكه‌یه: هزری پاشینه. ئه‌وه مه‌قسه‌دی وایه كه بیرێكی یه‌كه‌م هه‌یه، كه له هه‌مه‌جۆر لایه‌نی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا په‌یدا ده‌بێت. فه‌لسه‌فه‌ش ئه‌و بیری یه‌كه‌مه ده‌كاته بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه، ئیدی ده‌بێته هزری نێو هزر، یان ده‌بێته هزر، یان هزری دووه‌م.
هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی زانست، بۆ نموونه فه‌یله‌سووف له كارگه‌دا ململانێی زانا ناكات، به‌ڵكوو (فه‌لسه‌فه) توێژینه‌وه‌یه له توێژینه‌وه‌دا، (پرسیار ده‌كات) زانا چ ده‌كات؟
ئیدی لێره‌وه، فه‌لسه‌فه پاشتر دێت، پاش ئه‌وه‌ی ژیان به كرده‌نی له نێو خه‌ڵكدا ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆره سیسته‌میش دێنه ئاراوه، كه له كۆتاییدا فه‌لسه‌فه ده‌بێته تاجی سه‌ریان. هه‌ر ئه‌مه‌شه واتای ده‌سته‌واژه به ناوبانگه‌كه‌ی هیگل، كه له "فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق"دا ده‌ڵێ: "كونده‌بووی منیرڤا Minerva له شه‌قه‌ی باڵ نادات تا شه‌و په‌رده‌ی خۆی دانه‌داته‌وه.."
3- فێر بووم كه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك به زه‌رووره‌ت فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئایدیالیسته، چونكه ئه‌و بنه‌مایه‌ی جه‌ختی ده‌كاته سه‌ر له كۆتاییدا شیكارییه "بیرۆكه"یه، ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سووفانی ئه‌یۆنیاش كاتێك قسه‌یان له‌باره‌ی: ئاو، هه‌وا، ئاگر و خۆڵه‌وه كرد.. ئه‌وه مه‌به‌ستیان بیرۆكه‌ی ئاو و بیرۆكه‌ی هه‌وا و بیرۆكه‌ی ئاگر.. هتد، بوو. ده‌شڵێ: "ئێمه له‌گه‌ڵ مادده‌دا یه‌كسه‌ر ده‌گه‌ینه رووتییه‌ك (ته‌جریدێك)، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ناكرێ هه‌سته‌كیانه دركی پێ بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌كرێ بگوترێت كه مادده نییه، مادام هه‌ر كاتێكی كه ده‌بێت، هه‌ر ده‌بێ هه‌میشه به‌د و به‌رچاو و دیاری كرا‌و بێت".
4- له‌وه‌وه فێر بووم كه بیركردنه‌وه داماڵینه، چونكه شێوه‌ی شتانی تاك كه رۆژانه راسته‌وخۆ پێیان ده‌گه‌ین، ده‌گۆرِێت، وه‌ك ئه‌و داره، ئه‌و مێزه، ئه‌و كورسییه..هتد، مادام ئه‌و ده‌یكاته بیرۆكه‌یه‌ك، مه‌به‌ستم ده‌یكاته هه‌مه‌كی. به‌م جۆره ده‌بینین كه هه‌ر ده‌بێ ئه‌و وێنانه داماڵین كه بۆ یه‌كه‌مین جار شتان دێننه به‌ر هۆش، ئه‌وان به‌شه‌كی و تاك تاك و راگوزه‌ر و گۆرِاو دێنه به‌ر چاو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بیانناسین، هه‌ر ده‌بێ بیانكه‌ین به بیرۆكه، بیرۆكه‌ش هه‌ر به ته‌بیعه‌ت: هه‌مه‌كی و هه‌میشه‌یی و جه‌وهه‌رییه. ئه‌م گۆرِانه‌ی شێوه‌ی دیارده‌كان، له زانیندا پرۆسه‌یه‌كی بنه‌رِه‌ته، كه هزر ده‌یكاته "ته‌نیا رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به جه‌وهه‌ری هه‌میشه‌یی، بریتییه له گۆرِینی شێوه‌ی رواڵه‌تی به‌رده‌ممان له رێی هزره‌وه".
5- له‌وه‌وه فێر بووم كه فه‌لسه‌فه (هه‌مه‌ك)ی پێكه‌وه نووساوه، هه‌ر رێبازێك له رێبازه‌كانی لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی هه‌قیقه‌ت ئاشكرا ده‌كات. قوتابییه‌كی گه‌نج لێمی پرسی: "سه‌رم له فه‌لسه‌فه سورِماوه، ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتوون ده‌یڵێ راسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌رستۆش ده‌یڵێ هه‌ر راسته!
- ئه‌گه‌ر ماركسیزم بخوێنیته‌وه متمانه‌ی پێ ده‌كه‌یت، ئیدی ئابووری ده‌بێته دیره‌گ. كاتێك بوونایه‌تی ده‌خوێنمه‌وه، كه هاوارێكه بۆ رزگار كردنی تاك، هه‌ست ده‌كه‌م له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یڵێ له سه‌ر هه‌قه..
- له كاتێكدا گومانم له راستیی پراگماتیزم نییه، كه بیرۆكه ده‌كاته كاری سوودبه‌خش و ره‌فتاری به‌سوود.
- رێبازه‌كانی ماتریالیزم گرنگ و بنه‌رِه‌تین، به هه‌مان شێوه رێبازه‌كانی ئایدیالیست، كه بایه‌خ به رۆح ده‌ده‌ن.... هتد.
له‌نگییه‌كه له كوێدایه؟ ئایا له نێو كه‌لله‌ی سه‌ری مندا یان له‌و رێبازانه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا؟"
"ئه‌و رێبازه جۆربه‌جۆرانه‌ی فه‌لسه‌فه كه مێژووی فه‌لسه‌فه به ئێمه‌یان ئاشنا ده‌كات، زه‌حمه‌ت نییه كه له سه‌ر یه‌ك ناسنامه رێك بكه‌ون. وێرِای ئه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌ڵێین ئه‌وان یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ن له قۆناغی پێگه‌یشتندا، یان بڵێین، كه ئه‌و بنه‌مایه‌ی هه‌ر رێبازێك له سه‌ری به‌نده هه‌ر ته‌نیا لقێكه له یه‌ك هه‌مه‌ك كه هزره..".
6- له‌وه‌وه فێر بووم كه مێژووی فه‌لسه‌فه لێمان قبووڵ ناكات رێبازه‌كانی جۆربه‌جۆری فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ یه‌كدا ناته‌با بن، یان مه‌یدانی شه‌رِێك بن كه ته‌رمی قوربانی و كوژراو دایپۆشی بێت: هه‌ر رێبازه براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت و ده‌ینێژێت، ئه‌م گوته‌یه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحیش ده‌كاته دروشمی خۆی كه گوتوویه‌تی "ئایا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه مردووی خۆیان ده‌كوژن و ده‌شی نێژن؟". كاتێك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێش په‌یدا ده‌بێت، به قسه‌كانی (په‌ترۆسی نێرده) كه به (حنانیا)ی ژنی گوت، رووبه‌رِووی ده‌بنه‌وه: "ئه‌وانه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی لاقی تۆیان له سه‌ر ده‌رگاكه‌دا ناشت و بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵت ده‌گرن".
ره‌خنه گرتن له فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، یان كۆت و به‌ند كردنی رێبازێك، له‌وه زیاتر ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و بنه‌مایه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت بووه فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ر، یان "توخمێكی هه‌بوو"ه له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی پاش خۆی. رێبازه‌كانی فه‌لسه‌فه به‌م جۆره رێ ده‌كه‌ن، كه له په‌ره‌سه‌ندنێكی دیالكتیكدا به دوای یه‌كدا دێن و توێكڵی ده‌ره‌وه‌یان مه‌حف ده‌بێته‌وه، بنه‌ماكه‌یان هه‌ر ده‌مێنێ، تا ببێته توخمێكی پێكهێنه‌ر له رێبازێكی باڵاتر".
7- له‌وه‌وه فێر بووم كه فه‌لسه‌فه‌ی دروست هه‌ست ره‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵام به‌و به‌سی لێ ناكات، یان بڵێی له ئاستی ئه‌ودا بوه‌ستێت، چونكه له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێ عه‌قڵی بێت.
هیگل ده‌ڵێ: "ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كۆن هه‌یه به هه‌ڵه دراوه‌ته پاڵ ئه‌رستۆ، كه ده‌ڵێ "هیچ شتێك له عه‌قڵدا نییه كه پێشتر له هه‌ستدا نه‌بوو بێت"... فه‌لسه‌فه‌ی تیۆرییش په‌یرِه‌و كردنی ئه‌و بنه‌مایه ره‌ت ناكاته‌وه، ته‌نیا له به‌دحاڵی بوونه‌وه نه‌بێت، چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له رووی لایه‌نی سه‌رنج راكێشییه‌وه، كه‌متر نییه له دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و گوته‌یه: "هیچ شتێكیش له هه‌سته‌كاندا نییه به بێ ئه‌وه‌ی به عه‌قڵدا تێپه‌رِ بوو بێت.."
8- له‌وه‌وه فێر بووم كه مرۆڤ خود هۆشیارییه، ئاژه‌ڵیش ته‌نیا هۆشیارییه‌كی تاك ره‌هه‌نده، ناتوانێ به خۆیدا برِوانێت، پاشان ناتوانێت بیر بكاته‌وه: هیگل ده‌ڵێ: "له كاتێكدا ده‌بینین ئاژه‌ڵ ناتوانێت بڵێ من، ده‌بینین هه‌ر ته‌نیا مرۆڤه كه ده‌توانێ ئه‌وه بڵێ، ئه‌وه‌ش له‌وه زیاتر نییه كه ئه‌و بیر ده‌كاته‌وه.."
9- زۆر شت له‌وه‌وه له‌باره‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تیی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی فێر بووم، له هه‌موو لایه‌نێكییه‌وه: كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایین، سیاسی و هونه‌ری...":
ا- كۆمه‌ڵگایه‌كی نێرسالاره "پیاو ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه، ژنیش دیار نامێنێت تا (ئاستی ئه‌وه‌ی) ده‌بێته كاڵایه‌كی بێ به‌ها!" ده‌زوویه‌ك له شارستانیه‌تی چینه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌مرِۆ وه‌ك كۆمه‌ڵ وه‌ستاوه!
ب- نقوم بوون تا بینه‌قاقا له نێو هه‌ستدا، بێ هیچ هه‌وڵدانێك بۆ به‌رز بوونه‌وه تا ئاستی هزری رووت.
ج- چاكه‌كانی ره‌وشت، هه‌روه‌ها ئایین په‌روه‌ری، له ناچارییه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌ویش هه‌مه‌جۆر ترس (له ئامێز ده‌گرێت)، ترس له باوك یان خێزان یان كۆمه‌ڵ یان ئایین یان یاسا... هتد.
د- پیاوی رۆژهه‌ڵات كه به زه‌لیلی و سووك و چرووكییه‌وه، له به‌رده‌می سه‌ركه‌توودا كرِنووش ده‌بات، به‌ڵام هه‌مبه‌ر به كه‌سی لاواز و شكست خواردوودا، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له خوارووی خۆیه‌وه‌یه، درِنده‌ی دڵرِه‌قه..
ه- كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات ئازادییه‌كی نه‌ناسیوه ته‌نیا ئازادیی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت، ئه‌و (ده‌سه‌ڵاتدار) هه‌ر خۆی ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ده‌یكات، هه‌مووانیش كۆیله و گوێرِایه‌ڵن، پاشان ده‌گه‌رِێته‌وه و باسی ئازادیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره ده‌كات كه چه‌واشه‌یه، چونكه ئازادیی راسته‌قینه، ملكه‌چ بوونه بۆ هه‌مه‌كی "واته لایه‌نی عه‌قڵی"، هه‌رچی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی مه‌یل و ئاره‌زووی ده‌یبزوێنێت، واته لایه‌نی به‌شه‌كی، ئه‌وه ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه كۆیله‌یه!