دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
December 19, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :عه‌بدولكه‌ریم سروش
وه‌رگێڕ : سه‌نگه‌ر شنۆیی
دیمانه: عه‌لی ئه‌سغه‌ر سه‌ید ئابادیئازادی به‌شێكی سه‌ره‌كییه له دادپه‌روره‌ی، به‌بێ ئازادی دادپه‌روه‌ری نایه‌ته دی و به هاتنه دی دادپه‌روه‌ری واقیعی، بێگومان ئازادی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. یه‌كێك له پێناسه‌كانی دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه كه گشت مافه‌كان بوونیان هه‌بێ، یه‌كێكیش له‌و مافانه ئازادییه. هه‌ربۆیه گه‌ر ئێوه بتانهه‌وێ به دادپه‌روه‌ری گشت مافه‌كان به‌ده‌ست بێنن ناچاری پێویستیتان به ئازادی ده‌بێ. ئازادی بنه‌مای سه‌ره‌كی دادپه‌روره‌ییه.
دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش كه رووناكبیرێكی مه‌زنه و ئێستا له ئه‌رووپا ده‌ژیت، له‌باره‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییه‌وه دیمانه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سازدا. سروش له‌سه‌ر فه‌له‌سه‌فه‌ی نوێی جیهانی نوێ ئاشنایه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆرشی هه‌بووه له‌سه‌ر كتێبی ئایینی كۆن. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌و له‌و باره‌وه زۆر بابه‌تی نووسیوه‌و بڵاوی كردۆته‌وه. ئێمه له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ سروش دوایین، به‌ڵام ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كانمان هه‌ر له‌وه‌دا نه‌وه‌ستا و زۆر لایه‌نی دیكه‌شمان موناقه‌شه كرد.
· گه‌ر حه‌ز بكه‌ی باسه‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارییه‌وه ده‌ست پێدكه‌ین، ئه‌وه‌ی روویدا به دوو هۆكاره‌وه په‌یوه‌ندی به باسه‌كانی ئێوه‌وه هه‌یه. یه‌كه‌میان دادپه‌روه‌رییه كه هه‌ندێك له‌و برِوایه دان ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ری وه‌ده‌رنا به‌هۆی خه‌ڵكێكه‌وه بووه كه تینووی دادپه‌روه‌رین. بێ گوێدان به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه تا چ راده‌یه‌ك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ساخته كراوه یان نه. باسی دووه‌م له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئایینه كه پشت به هه‌ست و نه‌ست ده‌به‌ستێت. لێره‌دا نیازمان نییه كه باسه‌كه‌مان بكه‌ینه باسێكی سیاسی.
- منیش حه‌ز ناكه‌م خۆم تووشی باسی سیاسی بكه‌م، وته‌كانی به‌رِێزتان ئاماژه‌یه‌كی باش بوو، گه‌ر بمهه‌وێ به‌راوردێك بكه‌م له‌نێوان سه‌رۆك كۆماری ئێستا و سه‌ركۆماری پێشوو ده‌توانم بڵێم به سه‌ركه‌وتنی به‌رِێز خاته‌می له ساڵی 1996دا جۆرێك له هزری ئایینی سه‌ركه‌وت كه من به هزری "رۆشنبیری یان تێگه‌یشتوو" ناو ده‌نێم. هزری ئایینی تێگه‌یشتوو پێناسه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه كه به دوای راستی و درۆدا ده‌گه‌رِێ، ئه‌و له به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتنی خه‌ڵكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌نده پێویستی به پیاوانی ئاینیی نییه و له‌بری لاسایی كردنه‌وه و دواكه‌وتنی كوێركوێرانه، پشت به توێژینه‌وه ده‌به‌ستێ.
جێگای خۆیه‌تی ئاماژه به‌و خاڵه‌ش بكه‌م كه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا، واته ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه ئایینیه پشت به "پرسیار، ره‌خنه و گومان" ده‌به‌ستێ. ره‌خنه به‌رزتر ده‌زانێ له به‌دواكه‌وتن. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ئێستا تێیداین ده‌بێ بڵێین سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتنی هزری ئایینی "ژیان په‌رست" و یان به‌واتایه‌كی دیكه "به‌رژه‌وه‌ندی خواز" بنێین كه كه به‌رای من گشت هێماكانی به‌باشی ده‌ركه‌وتوون. واته ئه‌و بیركردنه‌وه ئاینییه‌ی كه دروشمی سه‌ره‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م دنیا و له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دونیای دیكه‌یه. هه‌ڵگرتنی دورشمی زۆر خورافی، هاتنه مه‌یدانی پیاوانی ئایینی و دووركه‌وتنه‌وه له بابه‌تی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و پشت به‌ستن به لاساییكردنه‌وه و زاڵكردنی شوێنكه‌وتنی كوێركوێرانه به‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن و چه‌ندین هێمای دیكه كه له نووسراوه‌كانی دیكه‌مدا ئاماژه‌م پێكردوون. له هه‌مووشی گرنگتر كه پاڵپشتی ئه‌و جۆره هزره، هه‌ست و نه‌سته نه‌ك عه‌قڵ و هزر.
· به‌ڵام به‌رِێز دكتۆر من وای بۆ ده‌چم جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ئه‌و جۆره هزره ئاینییه له‌گه‌ڵ هزری كۆن و كلاسیكیدا هه‌یه. هزری ئایینی كلاسیكی، هزرێكی تێگه‌یشتووانه نییه، به‌ڵام جیاوازیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هزره‌ی كه ئێستا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وت. هه‌ندێك له پیاوانی ئایینی كه جۆری بیركردنه‌وه‌یان كلاسیكی و كۆنه، ته‌نانه‌ت پیاوی سیاسیشن پشتیوانی له هزری ئایینی كۆن و كلاسیكی ده‌كه‌ن. ئه‌وانیش له ئاست ئه‌و جۆره هزره‌ی كه ئێستا به‌هێز بووه ململانێ ده‌كه‌ن؟
- گه‌ر به‌باشی له بۆچوونه‌كانی جه‌نابت گه‌یشتبم، هزری ئایینی "ژیان په‌رست و به‌رژه‌وه‌ندی خواز" كه ئێستا هاتۆته سه‌ركار و جڵه‌وی حكومه‌تی به‌ده‌ست گرتووه، ئایین وه‌ك ئامراز به‌كار دێنن. له كاتێكدا دینداری له جۆری كلاسیكی وا بیرناكاته‌وه. گه‌ر ئایین بۆ وان ئامراز بووه، زیاتر وه‌ك ئامرازێك بۆ جیهانی دیكه سه‌یریان كردووه، نه‌ك ئامرازێك بۆ خۆ سه‌پاندن. به‌داخه‌وه‌ی هزری ئایینی به‌رژه‌وه‌ندی خواز تایبه‌تمه‌ندی خۆ سه‌پاندنی به‌سه‌رخه‌ڵكدا هه‌یه. ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌م بۆخۆیان و هه‌م ئه‌وانه‌ی وا بیرناكانه‌وه خولقاندووه.
من ده‌توانم ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌رببرِم، له تایبه‌تمه‌ندی هزری ئایینداری كلاسیكی سونه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له چه‌مكی گشتی به ئاسانی خۆی ده‌گونجێنێ، بۆ نموونه چه‌مكی دادپه‌روه‌ری. ئه‌و چه‌مكه گشت كه‌س ده‌توانێ باسی لێوه بكا و خۆی به دابینكه‌ری بزانێ و خۆی به دڵسۆزی نیشان بدات، به‌ڵام چه‌مكی دیاریكراو به‌كه‌ڵكی ئه‌وانه نایه‌ت. ره‌نگه ئێمه بتوانین سه‌رده‌می به‌رِێز خاته‌می سه‌رده‌می هه‌ڵگرتنی دروشمی ئازادی و هی ئێستاش به‌سه‌رده‌می هه‌ڵگرتنی دروشمی دادپه‌روه‌ری دابنێین. ئه‌وه‌ی كه كام له‌و دروشمانه هاتوونه‌ته دی، ئه‌وه‌یان باسێكی دیكه‌یه. به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه دروشمی ئازادی، دروشمێكه كه به‌رای من له دروشمی دادپه‌وه‌ری پێناسه‌كه‌ی روونتره. چونكه ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه راگه‌یاندن ده‌بێ ئازاد بێ، كاتێك كه ئێوه راگه‌یاندنتان داخست، مانای ئه‌وه‌یه كه ئازادیتان له‌ناو برد و سنوورتان بۆ دانا، به‌ڵام به دروشمی دادپه‌وه‌ری ده‌كرێ هه‌موو شتێك بكه‌ی. ئێوه ده‌توانن خه‌ڵك ئازار بده‌ن و هه‌ر بڵێی ئێمه نیازمانه دادپه‌وه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌و رووداوه‌ش وه‌ك ئه‌و رووداوانه‌یه كه له وڵاتانی كۆمۆنیستیدا دیتمانن.
من وتارێكم له‌ژێر سه‌ردێری "ره‌فتاری خوایان" نووسی و كتێبێكیشم كه چاپ بووه ئه‌و بابه‌ته‌ی تێدیایه. له "ره‌فتاری خوایان"دا ئاماژه‌م به خاڵێكی گرنگ كردووه، له‌وێدا وتوومه دادپه‌روه‌ری له بواری رێزمانیدا ناوی هیچ "كار"ێك نییه. چونكه هه‌ر "كار"ێك ده‌كرێ باسی بكه‌ی وه‌ك "پێكه‌نین" ناوی كردارێكه، "رۆیشتن" ناوی كردارێكه "نووسین" ناوی كردارێكه. به نووسین ناڵێن پێكه‌نین، چونكه پێكه‌نین مانایه‌كی دیاریكراوی خۆی هه‌یه. "راستی گوتن" كردارێكه ته‌نانه‌ت "پیاوكوشتن"یش پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆی هه‌یه. ئێمه كارمان به باشی و خراپی كاره‌كان نییه، به‌ڵام روونه كه به چ كارێك ده‌ڵێن "ئینسان كوشتن". به‌ڵام دادپه‌روه‌ری به هیچ كارێكی دیاریكراو ناڵێن و هه‌ربۆیه ده‌كرێ ببێته پێناسه بۆ هه‌موو كارێك.
· به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین ئه‌ویش پێناسه‌ی خۆی هه‌یه، ئێمه ده‌زانین كه دادپه‌وه‌ری دژی زۆر شته كه یه‌كێكیان جیاوازی دانانه؟
- ئه‌وه‌ی ده‌ڵێی توتولۆژییه. جیاوازی دانان واته نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری.
· هه‌رچۆنێك بێت ده‌كرێ پێناسه‌یه‌ك بۆ دادپه‌وه‌ری دابنێین.
- دادپه‌وه‌ری نه پێش به كرداره سلبییه‌كان ده‌گرێ، نه كردارێك داده‌هێنێ كه ئیجابین. من له‌و وتاره‌دا هه‌ر راست ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه دادپه‌وه‌ری چه‌مكێكه زۆر ئاڵۆز، به‌رگێكی ره‌نگاوره‌نگه كه ده‌كرێ له‌به‌ر هه‌ر شتێكی بكه‌ی. هه‌ربۆیه دادپه‌روه‌ری له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلادا باسێكی زۆر ئاڵۆزه. گه‌ر پێناسه‌كه زۆر روون و ئاشكرا با، ئه‌وكات كێشه‌كان ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نه‌ده‌بوون.
دادپه‌وه‌ری باسێكه له‌وپه‌رِی ئاڵۆزیدا، به‌راستی هه‌وڵدانێكی ژیرانه‌ی زۆر به‌هێزی ده‌وێ كه مرۆڤ بتوانێ به‌باشی و له شوێنی خۆیدا به‌كاری بێنێ. به‌ڵام ئێمه چه‌مكی ئاسانترمان هه‌یه وه‌ك ئازادی، من له‌بیرمه ئه‌وكاته‌ی كه به‌رِێز خاته‌می ده‌ستی كردبوو به ململانێی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێك له ركه‌به‌ره‌كانی به‌رِێز ئه‌ندازیار سه‌حابی بوو، ئه‌ویش نیازی هه‌بوو خۆی هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌ڵبژاردن قبوڵ نه‌كرا، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ریكی خۆ هه‌ڵبژاردن بوون، یه‌كێك له دۆستانی هاته لام و وتی به‌دوای درۆشمێكدا ده‌گه‌رِێین، منیش پێشنیارم كرد با دروشمه‌كه‌یان ئه‌و دێرِه شیعره‌ی حافیزی شیرازی بێت " با دوستان مروت با دشمنان مدارا" واته "له‌گه‌ڵ دۆستان به دڵسۆزی جۆڵانه‌وه، له‌گه‌ڵ دوژمنانیش به ئارامی" به‌ڵام ئێستاكه من ده‌ڵێم گه‌ر سه‌ركۆمارێك دروشمه‌كه‌ی ئه‌وه بێ، دروشمه‌كه‌ی زۆر به‌رزه، مرۆڤدۆستانه و ته‌نانه‌ت ئیسلامیشه. دروشمه‌كه زۆر روون و ئاشكرایه. واته ده‌بێ نه‌یارانت قبوڵ كه‌ی، یارانیش له‌سه‌ر چاوان دابنێی و سوپاسیان بكه‌ی، نه‌یارانیشت نابێ له ناو به‌ری، بگره ده‌بێ قبوڵیان بكه‌ی. پێموایه ئه‌و دروشمه بۆ ئێمه ده‌گونجێت، دروشمی زۆر گشتی زۆر به‌كه‌ڵمان نایه. چونكه دروشمی گشتی شیكردنه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت. ئێمه له جیهانی سیاسه‌تدا پێویستمان به راشكاوییه، ئه‌گه‌ر راشكاوی نه‌بێت ده‌بێ بڵێن ئه‌وه‌ی دروشمه‌كه ده‌دات نیازێكی پاكی نییه و نیازی هه‌یه به‌و دروشمه پاكانه، نیازه ناپاكه‌كه‌ی خۆی بشارێته‌وه.
· به‌رِێز دكتۆر دادپه‌وه‌ری له روانگه‌ی شیعه‌دا چه‌مكێكی له‌مێژینه‌یه و هه‌میشه‌ش به‌كار هاتووه زۆر باسیشی له‌باره‌وه كراوه، ناكرێ به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێپه‌رِین.
- گه‌ر تۆ داوام لێبكه‌ی هه‌ر ئێستاكه ئه‌و ئاماده‌ییم نییه كه له‌باره‌ی دادپه‌وه‌رییه‌وه باست بۆ بكه‌م، ره‌نگه بتوانم سێ كاتژمێرێك له‌سه‌رێك بێ پشوودان له‌وباره‌وه قسه‌ت بۆ بكه‌م. ده‌زانی له‌باره‌ی دادپه‌وه‌رییه‌وه ده‌كرێ زۆر قسه بكرێ. به‌هێزترین چه‌مكی ئه‌خلاقی و سیاسییه. من سیمینارێكم له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌ت له له‌نده‌ن هه‌بوو، له‌وێدا گوتم كه ئه‌خلاق و سیاسه‌ت زۆر پێكه‌وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه. په‌یوه‌ندییه‌كه‌شیان له رێگای جه‌مسه‌ری "دادپه‌روه‌ری"یه‌وه. چونكه دادپه‌وه‌ری هه‌م له ریزی چه‌مكه ئه‌خلاقییه‌كاندا جێده‌گرێ و هه‌م له ریزی چه‌مكه سیاسییه‌كاندا. هه‌ربۆیه ئه‌و دوانه زۆر پێكه‌وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه.
هه‌ربۆیه دادپه‌وه‌ری له سه‌رده‌می ئه‌فلاتونه‌وه تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه جێگای باس و موناقه‌شه بووه. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه حه‌زره‌تی عه‌لی له نه‌هجولبه‌لاغه‌دا گوتویه‌تی " له‌باره‌ی مافه‌وه زیاتر له هه‌ر چه‌مكێكی دیكه ده‌توانی قسه بكه‌ی، به‌ڵام كه گه‌یشته به‌كارهێنانی مه‌جالی زۆر كه‌مه". ئێوه گرنگترین و به‌رجه‌سته‌ترین و ناسراوترین سیمای دادپه‌وه‌ریدا له چیدا ده‌بینن، من له زۆر له سیمینار و نووسراوه‌كانم ئه‌وه‌م باس كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه چه‌مكی دادپه‌وه‌ری هه‌ندێك وردتر بكه‌ینه‌وه، پێناسه‌یه‌كی روونتری بده‌ینێ، ده‌بێ هه‌ر له پێناسه كۆنه‌كه‌ی سوود وه‌ربگرین. پێناسه‌یه‌ك كه له مه‌سیحی و جوله‌كه و ئیسلامدا و به‌گشتی له‌گشت كه‌لتووره‌كانی جیهانیدا وه‌ك یه‌كه ئه‌ویش "ئه‌وه‌ی كه بۆخۆت حه‌زی لێناكه‌ی، بۆ خه‌ڵكیشی به ره‌وا مه‌زانه".
ئه‌و دێرِه سه‌ره‌كیترین بنه‌مای دادپه‌روه‌رییه. له‌و رستانه‌یه كه ناكرێ هه‌موو شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ بكه‌ی. پێشی زۆر شت ده‌گرێ. لانی كه‌م لاینه سلبییه‌كانی زۆر كه‌مه. ئێوه حه‌ز ناكه‌ن ئازادییه‌كانتان سنووردار بكه‌ن، كه‌وایه ئێوه‌ش ئازادی خه‌ڵك سنووردار مه‌كه‌ن. حه‌ز ناكه‌ن ئازارتان بده‌ن، كه‌وایه خه‌ڵك ئازار مه‌ده‌ن. حه‌ز ناكه‌ن ده‌رگای دوكانه‌كه‌تان به‌بێ هۆ دابخه‌ن كه‌وایه ئێوه‌ش ده‌رگای دوكانی خه‌ڵك دامه‌خه‌ن. حه‌ز ناكه‌ن به‌بێ هۆ قسه‌ی سووكتان پێ بڵێن، كه‌وایه سووكایه‌تی به خه‌ڵك مه‌كه‌ن. ده‌بینی شیكردنه‌وه‌كانی روون و به‌ئاسانی ناكرێ شیكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ بكه‌ی. من پێموایه ده‌بێ به به‌رِێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێشنیار بكه‌ی و بڵێی ئێمه له‌گه‌ڵ پێشنیاری دادپه‌وه‌ریت موافقین، به‌ڵام داوات لێده‌كه‌م ئێوه پێناسه‌یه‌ك بۆ دادپه‌وه‌رییه‌كه‌تان بكه‌ن. لانی كه‌م ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئێمه گه‌ر به په‌سه‌ند ده‌زانی رابگه‌یه‌نن "ئه‌وه‌ی كه حه‌زی لێناكه‌ی، بۆ خه‌ڵكی به‌ره‌وا مه‌زانه". ئه‌و رسته‌یه له‌نامه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی بۆ ئیمام حوسینیشدا هاتووه، له گشت كه‌لتووره‌كانی جیهانیشدا هه‌یه. یه‌كێك له پیاوانی ئایینی مه‌سیحی هاتووه توێژینه‌وه‌ی كردووه دیتوویه‌تی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌گشت كه‌لتووره‌كانی جیهاندا هه‌یه. ئێمه به سه‌ركۆمار ده‌ڵێین ئێوه پێناسه‌ی دیاریكراوی خۆتان له‌باره‌ی دادپه‌روه‌رییه‌وه بڵێن، یان گه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئێمه به په‌سه‌ند ده‌زانن رایبگه‌یه‌نن و به كرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن. ئیزن بده‌ن هه‌ر به‌و پێیه ره‌خنه‌تان لێ‌بگرن و هه‌ڵسووكه‌وتان به‌پێی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه رێك بخه‌ن. له نامه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی بۆ ئیمامی حوسین داهاتووه "خۆت بكه سه‌نگی پێوه‌ر، بزانه هه‌ر شتێك كه حه‌زی لێناكه‌ی بۆ خه‌ڵكیشی به ره‌وا مه‌بینه". بۆ چی ئه‌و چه‌مكه زۆر په‌سه‌نده. من له‌و باره‌وه بیرم كردۆته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك خۆپه‌رستی ئێمه كه‌م ده‌كاته‌وه، ئێمه ناتوانین داوا له خه‌ڵك بكه‌ین به‌ته‌واوی و سه‌داسه‌د لێبوردنتان هه‌بێ، ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س وابن، به‌ڵام به‌گشتی ناكرێ چاوه‌رِوانیمان له‌گشت بێ وابێت. هه‌میشه سه‌ركه‌وتن كاتێكه كه هه‌ندێك له هه‌ستی خۆویستی دروست به‌مرۆڤ ببه‌خشین. كاتێك نه‌خۆش ده‌بین ده‌چینه لای دكتۆر، چونكه حه‌زمان لێیه بمێنینه‌وه، حه‌زمان لێیه له ژیان چێژ وه‌ربگرین، ئه‌وه‌یان خۆویستییه. به‌ڵام خۆویستییه‌كی دروست و مه‌زن. من كاتێك به‌دوای پاراستنی كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆمدا هه‌وڵده‌ده‌م، ئه‌وه‌یان خۆویستییه، به‌ڵام خۆویستییه‌كی دروست. له‌و دێرِه‌دا هه‌ندێك له خۆویستی به‌جێی ئێمه دابین ده‌بێت، سنوورێك بۆ لایه‌نی باش و خراپی ئێمه داده‌نرێ. ئه‌وه‌ی كه بۆخۆت هه‌ندێك شت بۆخۆت به په‌سه‌ند ده‌زانی كه‌س لۆمه‌ت ناكات، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی دیكه‌شی به په‌سه‌ند بزانه. ئه‌گه‌ر ده‌سترۆیشتوویی باشه، گه‌ر كه‌رِامه‌ت و ئابرِوو باشه، ته‌نیا بۆخۆتت نه‌وێت، بۆ خه‌ڵكیشی به په‌سه‌ند بزانه. گه‌ر شكه‌نجه خراپه، بۆ خه‌ڵكانی دیكه‌شت نه‌وێت. لێره‌دا هه‌م خۆویستی به‌جێی ئێمه دابین ده‌بێت و هه‌م پێوه‌ریكیش داده‌نرێت به ئاسانی بتوانین هه‌ندێك له كرداره‌كانمان پێی هه‌ڵبسه‌نگێنین. لێره‌دا من له‌گه‌ڵ تۆ هاورِام و بیرده‌كه‌مه‌وه كه دروشمی دادپه‌وه‌ری دروشمێكی زۆر سوودمه‌نده.
· لێره‌دا ده‌كرێ بپرسم ئایا دادپه‌وه‌ری به‌بێ دیموكراسی دێته دی؟ هه‌رچۆنێك له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێ دادپه‌وه‌ری هه‌بێت، دادپه‌وه‌ری هه‌ر له سه‌رچاوه‌ی ئابووری دا نییه، ناكرێ بڵێین كه له دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری دادپه‌وه‌ری وه‌به‌رچاو بگیرێ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكدا قۆرخ كرابێ؟
- ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ڵێی راسته، له راستیدا دیموكراسی سیمای سیاسی دادپه‌روه‌رییه. دادپه‌روه‌ری زۆر رووی هه‌یه. روویه‌كی ئابووری، روویه‌كی دادوه‌ری، روویه‌كیش سیاسی. هه‌ڵبه‌ته روویه‌كی ده‌روونیشی هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانایانی ئێمه له رابردوودا زیاتر پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت. به واتایه‌كی ساده‌تر ئێمه پێویستیمان هه‌م به ئازادی ده‌روونی هه‌یه و هه‌م ئازادی ده‌ره‌وه. بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌وه‌ری له ناخدا، زانایانی رابردوو پێیان وابوو كه حاكم دادپه‌روه‌ر بێت، ئه‌و دادپه‌روه‌رییه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا و بۆ تاك تاكی كۆمه‌ڵگه. به‌ڵام هه‌م تیئورییه‌كانی دادپه‌وه‌ری ناسانه‌ی دوو سێ ده‌ی دوایی و هه‌م كرداری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران جا له دادپه‌روه‌رییه‌كانیانه‌وه بیگره تا ده‌گاته سته‌مكاره‌كانیان ده‌ریان خست نابێ پشت هه‌ر به‌وه‌نده ببه‌سترێ كه ده‌بێ ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدار عادل بێت. ده‌بێ به دوای شێوازێكی دیكه دا بگه‌رِێین ئه‌و شێوازه‌ش هه‌مان "دیموكراسی" بوو. هاتن گوتیان ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ببن، هێزی دادوه‌ری به‌هێز بێت، ده‌نگی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتداراندا به هه‌ند وه‌ربگیرێ. ئه‌وه‌ی كه زۆر جار گوتوومه دیموكراسی له‌سێ هه‌نگاودا كورت ده‌بێته‌وه، دانانی ده‌سه‌ڵاتداران، ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتداران و لابردنیان. ئه‌و سێ هه‌نگاوه كاتێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكدابوو، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین ئێمه دادپه‌روه‌ریمان هه‌یه.
-
· ئه‌و سێ هه‌نگاوه‌ش به‌بێ ئازادی ناتوانین هه‌ڵیگرین، كه‌وایه دادپه‌وه‌ری ده‌بێ پشت به ئازادی ببه‌ستێ؟
- ئه‌وه‌یان باسێكی دیكه‌یه، خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن هه‌ڵبژێرن ده‌بێ ئازاد بن. بۆ ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه بگرن ده‌بێ ئازاد بن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگۆرِن ده‌بێ ئازاد بن، مرۆڤی زیندانی ناتوانی ئه‌وه بكات، ئه‌وانه‌ی ئازادن ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن و تێگه‌یشتنیان خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌گه‌رِ بخه‌ن، ده‌سه‌ڵاتێك دابنێن و ده‌سه‌ڵاتێك لابده‌ن.
ئێمه كاتێك ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات دابنێن و ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن و لایبه‌رن، لێره‌دا به‌و مانایه كه كه‌سێك به‌كرێ ده‌گرن، واته كه‌سێك به نوێنه‌ری خۆیانی دانانێن، بگره به‌كرێی ده‌گرن، خه‌رجییه‌كی بۆ داده‌نێن و ئه‌ركێكی پێده‌سپێرن كه به‌رِێوه‌ی به‌رێت، ده‌ڵێن هه‌ر كاتێك ئه‌و ئه‌ركه‌ت ئه‌نجام نه‌دا، داوای لێبوردنت لێده‌كه‌ین و لات ده‌به‌ین. لێره‌دا دادپه‌وه‌ری و ئازادی پێكه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێن. من له نووسراوه‌كانی خۆشمدا ئه‌وه‌م هێناوه، ئازادی ده‌كه‌وێته خانه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌وه. گه‌ر دادپه‌وه‌ری دابین بێت، ئازادی ده‌بێ حه‌تمه‌ن ده‌سته‌به‌ر بێت. چونكه ئازادی به‌شێكه له دادپه‌وه‌ری. ئه‌سله‌ن ئازادی له به‌رامبه‌ر دادپه‌وه‌ریدا راناوه‌ستێ كه هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن. ئه‌وه‌یان به‌راستی لێكدانه‌وه‌یه‌كی نادروسته. ئازادی به‌شێكه له دادپه‌وه‌ری، به‌بێ ئازادی، دادپه‌وه‌ری نایه‌ته دی. به هاتنه دی ته‌واوی دادپه‌وه‌ری. ئازادیش دێته دی. ئازادی یه‌كێك له پێناسه‌كانی ئه‌وه‌یه كه گشت مافه‌كان بێنه دی. مافێكیش ئازادییه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه به دادپه‌وه‌ری بتانهه‌وێ گشت مافه‌كانتان بێته دی، ده‌بێ ئازادیش كه یه‌كێكه له‌مافه‌كانه بێته دی. چونكه ئه‌و كۆڵه‌كه‌ی دادپه‌روه‌رییه.
مه‌ولانا ده‌ڵێت : "چون به ازادی نبوت هادی است... مومنان را زانبیا ازادی است".. واته به ئازادییه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی هاتۆته دی، جیاوازی نێوان ئیمانداران و نێردراوانی خوا ئازادییه. پێغه‌مبه‌ران هاتوون ئازادی بێنن، دیاره هه‌موومان ده‌زانین مه‌به‌ستی مه‌وله‌وی لێره‌دا ئازادی سیاسی به‌مانای ئه‌مرِۆكه نییه، و مه‌به‌ست ئازادی ده‌روونییه. به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت مه‌وله‌وی له دێره شیعره‌كه‌یدا هه‌ر راست وشه‌ی "ئازادی" به‌كارهێناوه. هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی كه پێیوایه "دادپه‌وه‌ری و میانه‌رِه‌وی ده‌روونی به‌رزترین لوتكه‌ی مرۆڤایه‌تییه". كاتێك كه باس له به‌رپرسیاریه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات، ئازادی و سه‌ربه‌ستی به گرنگترین پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌زانێ. كه‌وایه ئازادی چ له ناخدا و چه له كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك پایه‌یه‌كی به‌هێزی دادپه‌وه‌رییه. ئازادی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه باسم لێوه‌كرد، چه‌مكێكی زۆر ئاڵۆز نییه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكران، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌تان نه‌دا، به ئاسانی ده‌توانی ره‌خنه‌ت لێبگرین و باس وموناقه‌شه بكه‌ین كه بۆچی مافی ئه‌و ئازادییه‌ت نه‌داوه.
* به‌رِێز دكتۆر، ئه‌گه‌ر ئیزن بده‌ن من بۆ پرسیاری پێشووترم ده‌گه‌رِێمه‌وه له‌باره‌ی جیاوازی ئه‌و تاقمه‌ی كه ئێستا هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه‌ی كه برِوایان به نه‌رِیتی ئایینی كلاسیكی هه‌یه ئه‌وانه ناكرێ له‌یه‌ك ریزیان دابنێین. ئه‌و شه‌پۆله فكریه‌ش كه ئێستا خه‌ریكه به‌هێز ده‌بێت ناكرێ وه‌ك تاقمێكی دێرینه‌ی سه‌یر بكه‌ین. ئه‌وانه خه‌ریكن له گشت ئامرازه‌كانی شارستانییه‌تی ئه‌مرِۆ سوود وه‌رده‌گرن، له پلاندارِشتنی ئه‌م سه‌رده‌مه له ته‌كنه‌لۆژیا سوود وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له ئاییندا كرداریان له‌سه‌ر هه‌ستی ئاینییه. له شینگیرِان و پرسه دانان زۆر سوود وه‌رده‌گرن. كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌ك كه له‌وانه‌دا ده‌یبینین له ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌ناوی "خۆ داپۆشین به ئایین" كۆبكه‌ینه‌وه كه هه‌ندێك له رووناكبیران ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان به‌كارهێناوه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كانی دیموكراسییه له ئێران‌دا. ئێوه له سیمیناری له‌نده‌ندا ئاماژه‌تان به‌وه داوه "خۆداپۆشین به ئایین" هه‌ر تایبه‌تمه‌ندی پیاوانی ئایینی نییه، بگره له‌وانه‌ی كه ئایینیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه جۆرێك له‌و شێوازه هه‌یه. به‌و پێیه ئایا ئه‌و رێبازه‌ی كه به بۆچوونی جه‌نابتان به‌رژه‌وه‌ندخوازن و تێكه‌ڵاون له‌گه‌ڵ هه‌ستی خه‌ڵك یه‌كێك نییه له به‌ربه‌سته‌كانی دیموكراسی له ئێران‌دا؟
- به‌ڵێ منیش ئه‌وانه‌م بیستووه و خوێندومه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رِای من ئه‌وه‌نده راست نییه. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و باسانه دێننه گۆرِێ وه‌ك به‌رِێز ته‌باته‌بایی یان به‌رِێز دوستدار له‌گه‌ڵ مه‌عریفه ناسینی سه‌رده‌م نامۆن، مه‌عریفه ناسین كردارێكی گشتگیره و هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه نییه كه من به دینم یان بێ دین. ئه‌وه‌ی كه "خۆداپۆشین به‌ئایین" ببێته به‌ربه‌ستێك كه تاكه‌كان بگه‌نه راستی، دروست نییه. ئه‌وه هه‌ر به ئه‌و به‌شه‌یه كه پۆپه‌ر له كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "مه‌عریفه‌ی عه‌ینی" باسی لێوه‌كردووه. "زانستی به‌بێ زانا" رۆڵی زانا لێره‌دا ده‌بێته سیفر. ئه‌وه نییه كه ئێمه هێرش بكه‌ینه سه‌ر كه‌سێك و پێی بڵێین ئێوه بیرتان داخراوه یان كراوه‌ته‌وه، ئه‌تۆ په‌یوه‌ندیت به ئایینه‌وه هه‌یه یان نییه. به‌رِای من گشت ئه‌وانه به‌لارێداچوون و دوور له مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌مه. با له‌وانه گه‌رِێین، ئێوه له قسه‌كانتاندا ئاماژه‌تان به چه‌ند خاڵێك كرد كه من له بابه‌ته‌كانی "هابرماس"یشدا به‌رچاوم كه‌وتبوو، ده‌مهه‌وێ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ربده‌م. ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه‌كردووه كه له ئامێره‌كانی سه‌رده‌م وه‌ك كۆمپیوته‌ر و هیتر سوود وه‌رده‌گرن. به‌ڵێ وایه. خه‌ڵكی سه‌رده‌می ئێمه ده‌توانی به چوار ده‌سته دابه‌ش بكرێ، تاقمێك كه له چه‌مك و ئامرازی سه‌رده‌م سوود وه‌رده‌گرن، واته هه‌م ئامرازی چه‌مك و ده‌ربرِینیان هه‌م ئامرازی به‌كارهێنانیان هی سه‌رده‌میانه‌یه. ده‌سته‌ی دووه‌م ئه‌وانه‌ن كه چه‌مك و ده‌ربرِینیان كۆن و به‌سه‌رچووه، به‌ڵام له ئامرازی پێشكه‌وتوو سوود وه‌رده‌گرن. تاقمی سێیه‌م ئه‌وانه‌ن كه له چه‌مكی پێشكه‌وتوو و ئامرازی كۆن سوود وه‌رده‌گرن، تاقمی چواره‌م ئه‌وانه‌ن كه له چه‌مك و ئامرازی كۆن سوود وه‌رده‌گرن.
دوو تاقم له‌و چوار تاقمه له دونیایه‌كی ته‌واو بێ گرفتدا ده‌ژین، تووشی كێشه‌ی نالێكی و ناته‌بایی ده‌روونی نایه‌ن، ئه‌و تاقمه‌ی كه هه‌م چه‌مك و هه‌م ئامرازیان هی سه‌رده‌مه، ئه‌و تاقمه‌ی كه هه‌م چه‌مك و هه‌م ئامرازیان هی كۆن و دێرینه‌یه. با نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه بچنه گوندێك كه به ته‌واوی دواكه‌تووه و ئاگاداری هیچ شتێكی سه‌رده‌م نین، ئاگایان له تئیوری كۆپه‌رنیك نییه و هێشتاش بیرده‌كه‌نه‌وه كه زه‌وی وه‌ستاوه و رۆژبه‌دوایدا ده‌سورِێته‌وه، به گاجوت زه‌وی ده‌كێڵن، به‌شێوازی زۆر دواكه‌وتوانه چاوه‌رِوانی بارانن و بۆ بارینی باران نوێژه بارانه ده‌كه‌ن، ژیانیان به‌جۆرێك تێده‌په‌رِێ كه هه‌م چه‌مكی ده‌ربرِینیان و هه‌م ئامرازی به‌كارهێنانیان كۆن و دێرینه‌یه.
· هیچ دڵه‌راوكێ و دوودڵییه‌كیشیان نییه؟
- بڵێ چونكه هیچ ناته‌باییه‌ك له ژیانیاندا نابینن، بۆیه دڵه‌راوكێیشیان نییه به ئاسانی چه‌مكی كۆن و ئامرازی كۆن پێكه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ئامرازی كار وچه‌مكی ده‌ربرِینیان سه‌رده‌میانه و شارستانیانه‌یه. له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییاندا به دوای دیموكراسی و ماف‌دا ده‌گه‌رِێن، له تیئوری نوێی ژنتیك سوود وه‌رده‌گرن. به‌ڵام دوو تاقمه‌كه‌ی دیكه هه‌م گرفتیان هه‌یه و هه‌م بۆ خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ریشیان گرفت خولقێنن..
· له‌به‌ر ئه‌و جیهانه ئاڵۆزه‌ی بۆخۆیان دروستكردووه ئه‌و دڵه راوكه‌ی كه هه‌یانه؟
- به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌و ئاڵۆزه‌ییه‌ی له ناخیاندایه، ئه‌و جیهانبینیه‌ی كه هه‌یانه ئه‌و ئاڵۆزه‌ییه‌ی به‌داوا دا دێت، تاقمێك له‌وانه زه‌ینیان شارستانیانه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتیان دواكه‌وتووانه‌یه، رێژه‌كه‌یان كه‌مه. تاقمێك كه زه‌ین و بیركردنه‌وه‌یان دواكه‌وتووانه‌یه، به‌ڵام له‌ئامرازێ نوێ سوود وه‌رده‌گرن، ئه‌و تاقمه‌ی كه ئێوه ئاماژه‌ت پێدان، بیركردنه‌وه‌یان زۆر دواكه‌تووانه‌یه، ئه‌وان قه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌مكی نوێ‌دا ناگونجێن، دواكه‌وتووی دواكه‌وتوون، به‌ڵام به ئامرازی نوێ كارده‌كه‌ن، واته كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنن، سواری فرِۆكه ده‌بن و ده‌چنه ئه‌مه‌ریكا. ئه‌وانه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانیان په‌نا بۆ نوشته و دوعا نابه‌ن، ده‌چنه له‌نده‌ن. له ئامرازی پێشكه‌وتوو سوود وه‌رده‌گرن، به‌مجۆره نییه هه‌ركه نه‌خۆش كه‌وتن په‌نا بۆ نوشته‌ی شێخ و مه‌لایان به‌رن، ئه‌وه ناكه‌ن. من زۆر له‌وانه‌م دیوه كه بۆ چاره‌سه‌ری هاتوونه‌ته له‌نده‌ن، ئه‌وانه‌م به چاوی خۆم دیوه، زێده‌رِه‌وی تێدا ناكه‌م و بوختان به‌كه‌س ناكه‌م. هه‌رچۆنێك بێت بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان بیركردنه‌وه‌یه‌كی كۆنه، واته ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه جیهان و سیاسه‌تی پێ ده‌ناسێنن، مرۆڤ ده‌ناسێنن، مێژوو ده‌ناسێنن، شی ده‌كه‌نه‌وه. چه‌مكی زۆر كۆن و دێرینه و ژه‌نگ هه‌ڵهاتوو، تۆزوخۆڵ له‌سه‌ر نیشتوو، ئه‌وانه گرفت ده‌خولقێنن. ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن كه ده‌بێ ئاگاداریان بین. ئه‌گینا ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه‌ی كه بیركردنه‌وه‌یان كۆنه و ئامرازی كۆنیش به‌كار دێنن گرفتێكمان نییه و به‌ئاسانی له‌گه‌ڵیان ده‌سازێین، ئه‌وان نه گرفتیان هه‌یه و نه بۆ خه‌ڵكانی دیكه‌ش گرفت ده‌خولقێنن.
(هابرماس)یش هه‌ر ئه‌و قسه‌ی كردبوو، "توندوتیژی له جیهانی نوێ‌دا شێوازێكی نوێی به‌خۆوه گرتووه، شێوازه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك به بیرۆو هزری كۆنه‌وه، ئامرازی نوێی توندوتیژی به‌كار دێنن".
ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه جیهانی خستۆته گێژاوه‌وه. ئه‌گینا له رابردووش‌دا توندوتیژی هه‌بووه، مه‌گه‌ر مه‌غوله‌كان، چه‌نگیزخان و ته‌یموری له‌نگیش برِوایان به توندوتیژی نه‌بوو؟. مه‌گه‌ر نازانن شا عه‌باسی سه‌فه‌ویش ئینسانخۆری له كۆشه‌كه‌ی دا راگرتبوو كه هه‌ندێك كه‌سیان له پێش داده‌نان به زیندووی ده‌یانخواردن؟ ئه‌وانه هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مرِۆ روو ده‌دات، ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك به بیروبۆچوونی ته‌واو كۆنه‌په‌رستانه، له ئامرازی نوێ سوود وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه به ئاسانی پێكه‌وه ناگونجێن. واته رۆژێك دادێت یه‌كتر له‌ناو ده‌به‌ن.
· واته پێشبینی تۆ ئه‌وه‌یه كه بونیادگه‌رای ئایینی رۆژێك دادێت له‌ناو ده‌چێت؟
- به‌ڵێ، ئه‌و بونیادگه‌رایه له‌ناخی خۆیدا تووشی ناته‌بایی هاتووه، ئه‌و ئاڵۆزی و ناكۆكییه له‌ناخیدا ده‌یكۆڵێت و له‌ناوی ده‌بات، به‌ڵام هه‌تا خۆی له‌ناو ده‌بات، گرفت و به‌ڵایه‌كی زۆر بۆ كه‌سانی دیكه‌ش ده‌خولقێنێ. با نموونه‌یه‌كی زۆر ساده‌ت بۆ بێنمه‌وه، ئینسانێك به شێوازێكی كۆن ده‌جوڵێته‌وه، قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز به ده‌سته‌وه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ی درِا كاغه‌زێكی دیكه دێنێ، گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی نووكی شكا به قه‌ڵه‌م تراش (مه‌تاته) ده‌یتاشێ، به‌ڵام من زانایه‌كم ده‌ناسی كه كاتژمێرێكی باخه‌ڵی هه‌بوو، كه قورمیشی ده‌كرد، زۆر جار كاتژمێره‌كه‌ی ده‌رده‌هێنا و سه‌یرێكی ده‌كرد. ره‌نگه برِوانه‌كه‌ی گه‌لێك جاران كه كاتژمێره‌كه‌ی تێك ده‌چوو به‌سه‌ر گڵی گۆرِی ئیمام حوسێنی دا ده‌هێنا تا كاتژمێره‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌كار بكه‌وێته‌وه. راست وه‌ك نه‌خۆشێك كه بۆ چاره‌سه‌ری ده‌یبه‌نه سه‌ر گۆرِی ئیمام حوسێن. هه‌ربۆیه ده‌ڵێم به‌ڵێ ئه‌وه‌ی به‌هزری كۆنه‌وه ده‌ژی و ئامرازی نوێ به‌كاردێنێ، رۆژێك دادێت یان خۆی له‌ناو ده‌چێت یان كاتژمێره‌كه‌ی. ئه‌و دوانه ناتوانن بۆ هه‌میشه له‌لای یه‌ك بن. راست وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ی كار نه‌كات و ئێوه دوعای بۆ بخوێنن كه كار بكات یا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كه شمشیر و خه‌نجه‌ری بۆ شه‌رِكردن لێ دروست بكه‌ی. ئه‌و هزره‌ی وا بیرده‌كاته‌وه هێشتاش له شه‌رِه‌كاندا له شمشیر و خه‌نجه‌ر سوود وه‌رده‌گیرێ، جیهانی نه‌ناسیوه، به‌ڵام ره‌نگه له ئامرازی نوێ سوود وه‌رگرێ بۆ دروستكردنی ئه‌وانه. ئێمه ده‌بێ به‌دوای جیهانێكی بێ گرفت و ناته‌بایی دابگه‌رِێین، من هه‌ندێك له بێ هیواییه‌كانی به‌رِێز خاته‌می له‌و ئاڵۆزییه‌ی هه‌یان بوو هه‌ستم پێده‌كرد. چونكه له‌نێوان چه‌مك و ئامرازه‌كاندا نالێكی هه‌بوو، ئه‌ویش بوو به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی. به‌ڵام له حكومه‌تی نوێ‌دا ئه‌و نالێكی و ناته‌بایی زۆر زۆرتره به‌ڵام ئه‌گه‌ری پێنه‌وپه‌رِۆكردنیشی زیاتره. ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ساڵیانی ساڵ له شوێنی خۆماندا قه‌تیس بمێنینه‌وه و ئه‌وكات سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له ده‌ست ده‌ده‌ین.
· ئێوه له نێوان بیری پێشكه‌وتووانه‌و ئامرازی پێشكه‌وتوانه زیاتر ئاماژه‌ت به ئامراز دا، ئه‌و باسه‌ش زۆر گرنگه كه هزر و بیری بونیادگه‌رایی له منداڵدانی جیهانی پێشكه‌وتوودا په‌روه‌رده بووه، گه‌ر جیهانی مۆدێرنیته نه‌با، بونیادگه‌رایش نه‌ده‌هاته به‌رهه‌م و هه‌ر به شێوازی دیرین و كلاسیكی خۆی درێژه‌ی پێده‌دا.
- منیش ئه‌و قسه‌یه‌م بیستووه، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ش وه‌ك زۆر بۆچوونی ناروون و ناشه‌فافی دیكه باسی لێوه‌كراوه. به‌ڵام با بۆچوونی خۆمت له‌و باره‌وه پێ بڵێم. ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن بونیادگه‌رایی به‌رهه‌می جیهانی مۆدێرنیته‌یه، گه‌ر مانای دروستی خۆی هه‌بێ ئه‌وه‌یه كه بونیادگه‌رایی له دوو به‌ش پێكهاتووه، به‌شێكیان دێرینه و كلاسیكییه، و به‌شێكیشیان ئه‌و جۆره نییه. به‌شه دێرین و كلاسیكیكه‌ی هه‌ر به‌شی زه‌ینییه‌كه‌یتی و به‌شه‌كه‌ی تریان به‌شه عه‌ینیه‌كه‌یه‌تی. یان به‌و شیكردنه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م، ئامراز و چه‌مكه‌كانیان كۆن و دێرینه‌یه. یانی ده‌یه‌وێت جیهان بكاته به‌هه‌شت، نیازی هه‌یه گشت خه‌ڵك له یه‌ك ئاییندا كۆكاته‌وه. ئه‌وه‌یان پێناسه‌یه‌كی كلاسیكیه‌ی له مرۆڤ. به‌ڵام له راستیدا گه‌ر بتهه‌وێ چوارچێوه بۆ مرۆڤ دروست بكه‌ی و گشت مرۆڤه‌كان له یه‌ك بازنه‌ی بیروهزردا كۆببنه‌وه، به‌راستی بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه. ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه بیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆنن. به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی بونیادگه‌رای ئایینی دێت له ئامرازی پێشكه‌وتوو سوود وه‌رده‌گرێ. له بۆمبی پێشكه‌وتوو، فرِۆكه‌ی پێشكه‌وتوو، ساروخ، بۆمبی كیمیایی و هه‌رچی له‌به‌رده‌ستیان دابێت. بونیادگه‌رای ئایینی مانایه‌كی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان كه ده‌كه‌ونه ئه‌و بازنه‌یه ده‌بێ ته‌نیا ده‌سته‌واژه گرنگه ئایینه‌كان ببینن و هیچ چه‌شنه شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌كه‌ن. به‌هیچ جۆرێك نه‌گه‌رِێنه‌وه بۆسه‌ر مێژووی ده‌قه‌كان. پێناسه‌یه‌كی من له بونیادگه‌رای ئایینی ئه‌وه‌یه" جوڵانه‌وه‌یه‌كه كه هیچ تێگه‌یشتنێكی له‌مێژوو نییه. نه بوونی ئینسان بۆ مێژوو ده‌گه‌رِێنێته‌وه، نه ئایین بۆ مێژوو ده‌گه‌رِێنێته‌وه. نه ده‌قه ئاینییه‌كانیش. به‌رِای من ئه‌و شێوازه واته نه‌خوێندنه‌وه‌ی مێژوو بیرێكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه. مرۆڤ لانی كه‌م دوو سه‌ده‌یه كه له‌گه‌ڵ بیری مێژوو ئاشنا بووه. ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ بیروهزری مۆدێرن و گیانی سه‌رده‌میانه ئاشنابن، به گیان و دڵه‌وه ئه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك بۆ مێژوو ده‌گه‌رِێته‌وه. هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێته بازنه‌ی مێژووه‌و و له‌و بازنه‌یه ده‌رناچێت. كاتێك كه یه‌كێك به زه‌ینه‌تێكی به‌رله‌مێژوو و ئامرازی پێشكه‌وتوو به‌كاردێنێ، كاره‌سات ده‌خولقێت كه به‌وانه ده‌ڵێین بونیادگه‌را.
من پێشتریش ئاماژه‌م پێداوه كه توندوتیژیمان هه‌بووه، ماڵوێرانی و كاولكاریمان هه‌بووه، شه‌رِی خوێناویمان هه‌بووه، به‌ڵام بۆچی به‌وانه نه‌گوتراوه بونیادگه‌رایی ئایینی؟ چونكه ئه‌و ئامرازانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنا هی ئه‌و سه‌رده‌م بوون و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خۆیان ده‌گونجان، توانای زانستی وكرداری ئینسانه‌كان له‌یه‌ك ئاستدا بوو. ئه‌مرِۆكه توانای هزروبیریان له‌گه‌ڵ توانای كرداریان ناگونجێت. جابۆیه ده‌بێ چاوه‌رِوانی كاولكاری زۆر بین.
· به‌رِێز د.سروش با بگه‌رِێینه‌وه بۆسه‌ر سیمیناری پاریس و ئه‌و باس و موناقه‌شانه‌ی كه له‌گه‌ڵ "به‌همه‌ن پور" هه‌تان بوو. ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه‌دا كه بیری هاتنی ئیمامی زه‌مان مه‌هدی له‌گه‌ڵ دیموكراسی دژایه‌تی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا باش ده‌زانی بیری چاوه‌رِوانی مه‌هدی كردن و رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی له مێژه له ئێران‌دا رێشه‌ی داكوتاوه. به‌و پێیه ئه‌و شته‌ی كه هه‌میشه نادیار و نامۆیه دیموكراسییه؟
- نا، نابێ به‌مجۆره شیبكرێته‌وه، من نه‌مگوتووه كه هزری چاوه‌رِوانی كردنی ئیمامی زه‌مان له هه‌موو لایه‌نه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ دیموكراسی ناته‌بایه. به‌ڵێ له هه‌ندێك لایه‌ندا ناته‌بایه. به‌داخه‌وه ئه‌و جۆره شیكردنه‌وانه له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌یه‌كی دروست له‌سه‌ر هاتنی ئیمامی زه‌مان، چ له سه‌رده‌مه‌كانی سه‌فه‌ویه‌دا، چ ئه‌و تیئوریانه‌ی كه زاناكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر مه‌هدیان كردووه، زۆر روونه ئه‌و جۆره شیكردنه‌وانه له‌گه‌ڵ دیموكراسی ناته‌بان.