دۆلۆز وه‌ك مێژوونووسی فه‌لسه‌فه
December 14, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :عه‌بدولسه‌لام بنعه‌بد ئه‌لعالی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
نووسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه "عه‌بدولسه‌لام بنعه‌بد ئه‌لعالی" مامۆستایه له زانكۆی ره‌بات له مه‌غریب. توێژینه‌وه‌كه‌ش له سیمینارێكدا كه "كۆمه‌ڵه‌ی فه‌لسه‌فیی مه‌غریب" ده‌رباره‌ی دۆلۆز رێكی خست بوو، پێشكه‌ش كراوه.دوو شت هه‌ن ده‌بێ له كاتی قسه كردن له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه، دووریان بخه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌م پرسه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به هیچ هه‌وڵێكی تێك ههڵكێَشهوه نییه، جا فۆرمه‌كه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت.
دووه‌میان: ئێمه لێره‌دا له "مۆده‌ی" مردن و كۆتایی هاتنی فه‌لسه‌فه‌وه دوورین.
كه‌واته له سه‌رمان پێویسته له‌باره‌ی دوو پرسه‌وه قسان بكه‌ین، كه بێ زه‌حمه‌تی نین: په‌یوه‌ندیی (دۆلۆز) به (هیگل)ه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی ئه‌و (دۆلۆز) به (هیدگه‌ر)ه‌وه.
قسه كردن له‌باره‌ی پرسی یه‌كه‌میان پاش ده‌خه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیی دۆلۆز به هیدگهرهوه ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌ویش له رێی هه‌ڵوه‌سته كردن له ئاست ئه‌م پرسی "كۆتایی فه‌لسه‌فه"یه‌دا. هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، كه هه‌ر خۆشم پێی ده‌ڵێم "حه‌كایه‌تی رۆشنبیریی فه‌ره‌نسی" و، ناویش نراوه "مه‌رگی فه‌لسه‌فه"، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم پرسێكی فه‌لسه‌فییه، كه هزری هاوچه‌رخی له هه‌موو ئاسته‌كانیدا، به ده‌وری خۆیدا خولانده‌وه.
هه‌موومان ئه‌و "لێدوانه" زۆرانه‌ی دۆلۆز سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌زانین. ئه‌و هه‌رده‌م به‌وه نه‌ده‌وه‌ستا، كه ده‌یگوت، ئه‌و "هه‌رگیز مێشكی خۆی به پرسی كۆتایی فه‌لسه‌فه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كردووه"، چونكه ئه‌و له‌و برِوایهدا بوو "كه فه‌لسه‌فه ئه‌ركێكی هه‌یه و تا ئێستاش ئه‌و ئه‌ركه هه‌ر زیندووه، ئه‌ركه‌كه‌ش بریتییه له داهێنانی وێنایی".
دژ به‌و تاكه وێنه‌یه‌ی له‌باره‌ی نوێخوازییه‌كی به ته‌وژم، كه چاره‌نووسی هزرێكی روو له ئاوا بوون راده‌ماڵێت، دۆلۆز به‌رده‌وامیی "په‌رت و بڵاوی" و "بێ كۆتایی" ده‌نێته‌وه، كه به په‌نهانی له پشت ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك كولتوورێكی فه‌لسه‌فی، له بری "تێپهرِاندنی هیدگه‌ر" پێشكه‌شی ده‌كات. لێره‌شدا له بری قسه كردن له‌باره‌ی مه‌رگ و كۆتایی هاتنی فه‌لسه‌فه‌وه، قسه له‌باره‌ی "ده‌رچوون" له مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه ده‌كرێت، ئامانج وه‌ڵام دانه‌وه پرسیار نییه، به‌ڵكوو ده‌رچوون، "ده‌رچوون لێی"یه‌تی.
دۆلۆز بایه‌خ به خاڵی كۆتایی یان چركه‌ساتی ته‌واو بوون نادات، وه‌ك بڵێن كه له لای هیگل هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا هه‌رایه‌كی بێ سوود له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ "نیچه" سه‌ر به مێژووی میتافیزیكه یان نا، نانێته‌وه؟ چونكه خاڵه‌كانی كۆتایی، یان بۆشاییه‌كانی ده‌رچوون، بێ كۆتایین. ئه‌و ده‌ڵێ "من ئه‌و نووسه‌رانه‌م پێ په‌سنده كه وا ده‌هاتنه پێش چاو، كه سه‌ر به مێژووی فه‌لسه‌فه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له لایه‌كییه‌وه دهردهپهرِن، پاشان به ته‌واوی لێی ده‌رده‌چن، له نموونه‌ی "لۆكریس، سپینۆزا، هیوم، نیچه و برگسۆن".
له مه‌یدانی هزردا، بنه‌ما و بناغه‌یه‌كی هاوبه‌ش نییه، بیرمه‌ندانیش هه‌مان پرسیار ناكه‌ن، هه‌مان وێناش به‌كار ناهێنن. شتێك نییه كه بیرمه‌ندان كۆ بكاته‌وه و له نێو مێژوویه‌كی یه‌كگرتوودا گردیان بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌یه جووله‌ی تاك به تاك و هێڵی یهكتربرِه. كه‌واته كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به تێپهرِاندنی مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه نییه، به‌ڵكوو بۆ لێك ترازاندنی یه‌كگرتوویی وههمیانهیهتی، بۆ ئه‌وه‌ی شتی ده‌گه‌مه‌نی تێدا بدۆزرێته‌وه. كاره‌كه په‌یوه‌سته به زیندوو كردنه‌وه‌ی رووداو له یه‌كانه‌یی و دهگمهنییهكهیدا، له نێو ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت جووله‌ی هه‌مه‌كی. چونكه به‌دواداچوونی رووداوه‌كانی هزر، رێ بۆ پیشان دانی هزر وه‌ك رووداوێك خۆش ده‌كات. ئیدی ئێمه لێره‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی "فۆكۆ" سه‌لماندی، نه له به‌رده‌می یه‌كانه و، نه به‌رامبه‌ر به ههمهكیین، به‌ڵكوو به‌رامبه‌ر به دهگمهنانین.
زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌گمه‌نانه، بریتییه له وه‌ستان له ئاستی روووداو له نێو هزردا، به‌م جۆره ده‌بێ له‌و كنه و پشكنینه‌ی "دۆلۆز" بگه‌ین، كه له نێو سه‌به‌ته‌ی خاشاك و پاشهرِۆی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتیدا ده‌یكات. له كاتێكدا قسه كردن له‌باره‌ی ئه‌زموونگه‌ریی ئینگلیزی، له فه‌ره‌نسادا قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌ده‌كرا، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت كه كلكێكه له كلكه‌كانی هه‌ندێك فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی و، له كاتێك پێشه‌نگ رازی نه‌ده‌بوو، قسه له‌باره‌ی "برگسۆن"ه‌وه بكرێت، ته‌نیا مه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی دژ به‌و بگیرێته به‌ر، دۆلۆز سوور بوو له سه‌ر بایه‌خدان به‌وانه، ئه‌ویش نه‌ك بۆ گهرِان به دوای نموونه‌ی تازه‌ی هزردا، به‌ڵكوو وه‌ك هه‌وڵێك بۆ "دیسپلین كردنی هزر له كاتی كار كردنی له لای بیرمه‌نددا".
دۆلۆز مێژووی فه‌لسه‌فه به هونه‌ری كێشانی پۆرترێت له لای نیگاركێش ده‌چوێنێت: "له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا وێنه‌ی زه‌ینه پۆرترێتی وێنایی ده‌كێشرێت، كاره‌كه‌ش لێره‌دا به هه‌مان شێوه‌ی هونه‌ری بۆیه كردن بهرِێوه ده‌چێت، به‌ڵام به ئامرازی ناچونیه‌ك، به ئامرازی جیاواز: رواڵه‌تی وێكچوون ده‌بێ بئافرێندرێ و بهێندرێته به‌رهه‌م، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێته ئامرازێك بۆ دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووف گوتی، پیت پیت دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌یر نییه دۆلۆز، "قوتابی"ی نیچه‌ی خاوه‌ن دڵی ئه‌فلاتوونی، مێژووی فه‌لسه‌فه به پرۆسه‌یه‌كی كۆپی كردن بچوێنێت، كه تێیدا مێژوونووس نیگاركێشێكه نموونه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه و كۆپییان ده‌كات. كه‌واته هه‌موو پرسه‌كه دهگهرِێتهوه سه‌ر میكانیزمی كۆپی كردن و كرداری دووباره كردنه‌وه.
كه‌واته با بڵێین مێژووی فه‌لسه‌فه، بریتییه له هه‌وڵی بێ پسانه‌وه‌ی فره لایه‌نی به‌رده‌وام كار كردن بۆ جیا بوونه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌شت و گواستنه‌وه‌ی بێ ماندوو بوونه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێوانی گه‌شت و ئاوه‌دانیدا، په‌یوه‌ندییه‌كی راكێشان هه‌یه، كه هاوشانی راكێشانی نێوان دوو هێزی فیزیاییه: "كۆچه‌ر به كه‌ره‌سته‌ی شهرِی خۆی دژ به ملهورِ به ده‌زگای كارگێرِییهوه ده‌وه‌ستێته‌وه، سوپای كۆچه‌ری بیانی دژ به سوپای ملهورِانی ناوخۆ دێته ده‌ست. وێرِای ئه‌وه، ئه‌وان هێنده له نێو یه‌كدان و پێكه‌وه به‌ندن، به جۆرێك كه ملهورِ له خه‌می ئه‌وه‌دایه، ده‌زگای شهرِی كۆچه‌ر بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. گرفتی كۆچه‌ریش ئه‌وه‌یه، ده‌زگایه‌كی كارگێرِی بۆ ئیمپراتۆریه‌تی داگیر كرا‌و دابهێنێت. ئه‌وان واز له دژایه‌تی یه‌ك ناهێنن تا راده‌ی ئه‌وه‌ی ئاوێته به یه‌ك ده‌بن".
ده‌بێ به‌م جۆره له ده‌رچوون و كۆچ حاڵی ببین. دۆلۆز جارێكیان له پای سه‌رسام بوونی به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی "توێنیبی"یه‌وه رایگه‌یاند: "كۆچه‌ر ئاوه‌دانی دروست ده‌كه‌ن. ئه‌وان كۆچه‌رن چونكه رازی نین بۆ دوور كۆچ بكه‌ن".
كه‌واته ده‌رچوون و جیابوونه‌وه، مانه‌وه‌یه‌كی بێ برِانهوهیه، ئه‌و گه‌شتێكه به نێو مێژووی فه‌لسه‌فه و هه‌وڵی بێ كۆتاییه بۆ لادان له رێیهكهی و "ده‌رچوون" له لۆژیكه‌كه‌ی و، یه‌كه‌مین وهرگێرِانی بنیادی ئهفلاتوونیانهیهتی، به‌ڵام بنیاتی دیالیكتیكیانه ئنجا ماركسیانه‌ی، پاشان شیكارانه‌ی و به‌رجه‌سته‌ی، هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت.
هه‌ڵبه‌ت، ئه‌فلاتوونیزم لێره‌دا، رێبازێكی فه‌لسه‌فی نییه كه په‌یوه‌ندیی به كه‌سێكه‌وه یان چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌بێت، یان به شوێنێك یان شوێنانێكهوه. ئه‌فلاتوونیزم خودی بنیاتی میتافیزیكه، ئه‌و بنیاتهی كار ناكات، وه‌ك راهاتووین كه له‌باره‌ی جیا كردنه‌وه‌ی ماقووڵ و هه‌ست پێ كرا‌و بڵێین، هه‌روه‌ها له نێوانی نموونه و دانه، كه هه‌ر ته‌نیا وهرگێرِانیان به‌س نییه، تا دژ به ماهیهكان، شكۆ بداته‌وه دیارده‌كان. لێره‌دا وهرگێرِانی مه‌به‌ست ده‌خوازێت، تانه له خودی جیهانی وێكچوون بدات، هه‌روه‌ها تانه له لۆژێكی جووت بوون (چونیه‌كایه‌تی) بدات، كه له نێویدا دیارده و ماهیه‌ت له یه‌كدی جیا ده‌كرێنه‌وه و، له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌راورد ده‌كرێن.
كه‌واته وهرگێرِان (سه‌راوبن كردن) ده‌بێته وه‌ستان له ئاست خودی دانه‌كان، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان، بۆ حاشا كردنه له دانه‌ی "خایه‌ن". با له‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه برِوانین: "له یه‌ك جیا نابن، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی چونیه‌ك نه‌بن"، "هه‌ر ته‌نیا جیاوازییهكانن كه پێك ده‌چن". كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به دوو خوێندنه‌وه‌ی له یه‌ك جیاوازه‌وه بۆ جیهان هه‌یه، به‌وه‌ی كه یه‌كه‌میان بانگمان ده‌كات بۆ ته‌ماشا كردنی جیاوازییه‌كان، ئه‌ویش له ده‌سپێكێكی وێكچوون یان وێكچوونێكی به‌راییه‌وه، له كاتێكدا ئه‌وی دی، داوامان لێ ده‌كات له ناسنامه برِوانین، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ره‌نجامی جیاوازی و فره‌ییه‌كی به‌رایی بێت.
له نێوجه‌رگه‌ی ئهفلاتوونیزمدا، به جیاوازی ده‌گوترێت وێكچوون و، به سه‌رپێچییش ده‌گوترێت خۆیی. جیاوازه له‌وه‌ی له ده‌سپێكی گریمانه‌ی یه‌كبوونێكی به‌راییه‌وه برِوانینه تایبه‌تمه‌ندی و، له‌وه‌ی وا دابنێین كه وێكچوون و یه‌كبوون به‌رهه‌می جیاوازین. ئه‌م جیاوازییه‌شه كه دینامیكی راسته‌قینه‌ی بوونی ناسنامه پێك ده‌هێنێت، واته دینامیكیه‌تی دووباره بوونه‌وه، زۆر تایبه‌تمه‌ند و جیاوازه له دینامیكی دیالیكتیكی. چونكه جیاوازی هیگلی، كاتێك هه‌ڵده‌درێته نێو جووله‌ی دیالیكتیكهوه، ده‌بێته هه‌ر ته‌نیا چركه‌یه‌ك له چركه‌كانی ناسنامه.
راسته دیالیكتیك بوار به جیاوازی له كاردا ده‌دات، به‌ڵام به مه‌رجێك ملكه‌چی یاسای راوورِووت بێت، ئه‌و رێیه‌ی دژبه‌ریی هیگلی ده‌یگرێته به‌ر، هه‌ر ئه‌و رێیه‌یه، كه به‌ره‌و جووت بوونی ده‌باته‌وه، ئیدی وا له جووت بوون ده‌كات به‌س بێت بۆ هێنانه ئارای دژبه‌ری و تێگه‌یشتنی. ئه‌و دژبه‌رییه نایه‌ته "تێگه‌یشتن"، ته‌نیا له ئاسۆی ناسنامه‌یه‌كدا نه‌بێت، كه دیالیكتیك هه‌وڵی پاراستنی ده‌دات.
له‌م حاڵه‌ته‌دا وهرگێرِانی هیگلیزم، واته رزگار كردنی راوورِووت له هه‌ژموونی هه‌مووان و رانه‌گرتنی كاری، به كاریگه‌ریی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك یان به‌ند كردنی له نێو لۆژیكی دژبه‌ریدا. ئیدی ده‌كه‌وینه به‌رده‌م یه‌كبوونێك كه شه‌یدای چركه‌یه‌كی پێكهاته نییه و، جیاوازییه‌كیش ناگهرِێتهوه سه‌ر دژبه‌ری و، ناسنامهیهكیش ناچێته‌وه سه‌ر جووت بوون.
كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا، ناسنامه چ واتایه‌كی ده‌مێنێت؟ دۆلۆز به‌رسڤ ده‌داته‌وه "ناسنامه و وێكچوون وه‌همن، گهرِانهوهی هه‌میشه‌یی ده‌یان هێنێته به‌رهه‌م": گهرِانهوهی هه‌میشه‌یی گهرِانهوهی كاروبار نییه بۆ خودی خۆیان و، ره‌ت كردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان نییه. ئه‌و واتای پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌دات. سه‌یری و جیاوازی له گهرِانهوهدا و، له رێی ئه‌ویشه‌وه ده‌سه‌لمێن، خود خودانه نییه ته‌نیا له و/ به هۆی رێگای گهرِانهوه نه‌بێت، كه هێنده نابات دهگهرِێتهوه.
كاتێك "نیچه" باسی گهرِانهوهی هه‌میشه‌یی كرد، ئه‌و له‌وه زیاتری مه‌به‌ست نه‌بوو، كه ئه‌وه‌ی دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌و وێكچوونه نییه كه له نێو دانه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵكوو په‌رت بوونی "سیمۆلاكرات"ه، ئه‌و پهرتییهی بۆ هه‌تاهه‌تایه جیاوازییان له نێوان ده‌چه‌سپێنێت.
كه‌واته كاره‌كه په‌یوه‌سته به چه‌مكێكی تایبه‌ت به زه‌مانی فه‌لسه‌فه‌وه، به‌ڵكوو له‌باره‌ی خودی زه‌مانه‌وه‌یه. قسه‌مان به خاڵێكی جیاوازی له‌گه‌ڵ "هیدگه‌ر"دا ده‌ست پێ كرد، ره‌نگه پێویست بێت، تا خوله‌كه ته‌واو بێت و گهرِانهوه بێته دی، به خاڵێكی وێكچوون له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كۆتایی پێ بهێنین، یان بڵێین له خاڵێكدا كه "هیدگه‌ر" له‌گه‌ڵ "نیچه"دا یهكتربرِ ده‌بێت.
چونكه "ئه‌و" دووباره بوونه‌وه‌ی جیاوازی ده‌چه‌سپێنێت، پێویست به "خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ زه‌مان" ده‌كات، كه له نه‌خۆشییه "كرۆنۆلۆژی"یه‌كه‌ی رزگاری بكات.
له (لۆژیكی واتا)دا، دۆلۆز "ئایۆن" به‌رامبه‌ر "كرۆنۆس" داده‌نێت، به‌وه‌ی كه یه‌كه‌میان "ئه‌و كاته‌یه كه هێنده نابات به‌سه‌ر ده‌چێت و هێنده‌ش نابات دهگهرِێتهوه"، جا "له بری ئێستا كه رابردوو و ئایینده ده‌گرێته خۆ، "ئایۆن" به ئایینده و رابردوو داده‌نێت، كه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ئێستا دهقووپێنێت". (خراپ نییه له‌م باره‌یه‌وه و، له چوارچێوه‌ی ته‌واو كردنی ئاشت بوونه‌وه و گهرِانهوه بۆ هیدگه‌ر و سه‌لماندنی "نزیكایه‌تی" له نێوانی ئه‌و و دۆلۆزدا، بڵێین كه "ئایۆن" كورِی "میمۆری"یه).
ئاشكرایه كه نیچه له "ئێستا"وه د‌رك به كات ناكات، وه‌ك هیدگه‌ر ده‌ڵێت "چركه بچووكترین به‌شی ئێستا نییه، ئه‌و "ئێستا" ده‌كاته‌وه یان دهیقووپێنێت". ئێستا وه‌ك چركه‌یه‌ك بۆشاییه‌ك له حاڵی هه‌نووكه ده‌نێته‌وه. چركه‌یی ئه‌وه‌یه كه دژ به‌و زه‌مانه ده‌وه‌ستێت، ئه‌و ئه‌وه‌یه كه دژ به كاتی ئێستا ده‌وه‌ستێت "چركه‌یی برِیاری مێژووی ره‌خنه‌ییه، كه به كوتهكهكهی به قورسایی رابردوو و قورسایی ئێستادا ده‌كێشێت".
ئه‌وه‌یه "ئاراسته ئه‌گه‌ر" بۆ دانانی مێژووی فه‌لسه‌فه. ئه‌و مێژوویه‌كی كۆرنۆلۆژی نییه، به‌ڵكوو مێژوویه‌كی ئایۆنییه. مێژوویه‌كه دژ به زه‌مانی ئێستا، دژ به هه‌موو زه‌مانێك.