دیموكراسی له روانگه‌ی كارل پۆپه‌ره‌وه
December 9, 2010
فیکر و فەلسەفە
وه‌رگێڕ : سه‌نگه‌ر شنۆیی
كورته‌یه‌ك له ژیانی كارل پوپه‌ر/ناوی ته‌واوی كارێل ریمۆند پۆپه‌ره، له 28 ژونیوه‌ری ساڵی 1902 له شاری ڤێننای پێته‌ختی نه‌مسا له‌دایك بووه، دایكی هونه‌رمه‌ند بووه‌و باوكی یاسادانه‌ر. له ساڵی 1918 پوپه‌ر وازی له خوێندن هێنا و خۆی به خوێندنه‌وه خه‌ریك كرد، له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی زانست‌دا وه‌ك، مێژوو، ئه‌ده‌بیات، فه‌لسه‌فه، ماتماتیك، فیزیا و پزیشكی شاره‌زایی به‌ده‌ستهێنا. له ساڵی 1919 بوو به ماركسیست، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند هاتبوو سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ی كه ئه‌و سیسته‌مه سه‌راپای هه‌ڵه‌یه بۆیه وازی هێنا. له ساڵی 1928 دكتۆرای وه‌رگرت. له ساڵانی شه‌رِی جیهانی دووه‌مدا دوو كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی وه‌ك "هه‌ژاری مێژووگه‌ری" و "كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و نه‌یارانی" به دژی بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كانی فاشیسم و ماركسیسم نووسی.شه‌هاده زانستییه‌كانی پۆپه‌ر بریتین له : دكتۆرای فه‌لسه‌فه له زانكۆی ڤێننا، دكتۆرای ئه‌ده‌بیات له زانكۆی له‌نده‌ن، و دكتۆرای فه‌خری ماف، ئه‌ده‌بیات، زانستی سروشتی، فه‌لسه‌فه، زانستی سیاسی له زانكۆكانی شیكاگۆ، واریك و كونته‌ر بۆری، سالفێرد و گۆلف، ڤێنا، مانهایم و زالتسبۆرگ، فرانكفۆرت....تاد.پۆپه‌ر ئه‌ندامی سه‌ندیكای پاشایه‌تی و رۆشنبیری بریتانیا، ئه‌ندامی رۆشنبیری زانست و هونه‌ری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجومه‌نی فه‌ره‌نسه، ئه‌ندامی زانایانی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی به‌لژیكا.. ئه‌ندامی ئه‌كادیمی زانست و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپا.. تاد بووه. به‌رهه‌مه‌كانی پۆپه‌ر له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا له سه‌د كتێب كتێب و نامیلكه زیاترن. پوپه‌ر له 17ی سیپته‌مبه‌ری 1994 له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، پۆپه‌ر له ئه‌وروپادا وه‌ك گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووفی زانست و له‌لای هه‌ندێكیش وه‌ك گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووفی فه‌لسه‌فه‌ی زانست و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی رێزی به رێزه‌وه سه‌یر ده‌كرێت.دیموكراسی یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌یه كه له‌سه‌رده‌می "پرێكلس" كه به "ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی"ی پێناسه ده‌كرد، تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا به‌تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێناسه‌گه‌لی زۆر لێكجیاوازی له‌باره‌وه كراوه. موناقه‌شه و باس و لێكۆڵینه‌وه‌كانی یاران و نه‌یارانی دیموكراسی له‌باره‌ی خاڵه لاوازه‌كان و خاڵه ئیجابییه‌كانی ئه‌و جۆره حكومه‌ته بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌بێ هه‌ژمار كتێب و نامیلكه و وتارگه‌لی تایبه‌تی له‌سه‌ر بنووسرێ. چه‌مكی دیموكراسی زۆر له‌وه ئاڵۆزتره كه بیری لێده‌كرێته‌وه. چونكه مه‌به‌ست و ده‌ربرینی وتاربێژووتارنووس له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه كه هه‌یانه، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می خۆی بووه. لێره‌دا باس له بۆچوونه‌كانی كارل پۆپه‌ر له باره‌ی دیموكراسی و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه‌له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی پۆپه‌ر بووه‌له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه ده‌كه‌ین.
1-دیموكراسی وه‌ك فه‌لسه‌فه یان ئایدیۆلۆژیا
دیموكراسی وه‌ك فه‌لسه‌فه یان ئایدیۆلۆژی، هه‌ر ئه‌و چه‌مكه‌ی زۆرینه‌یه كه ته‌وه‌ره‌كه‌ی لیبرالیسم و تاكی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه. به واتایه‌كی دیكه له‌مرِوووه، مرۆڤی لیبرال به مانای واقیعی خۆی، ناواخنی چه‌مكی دیموكراسییه. مرۆڤی ره‌خنه‌گر و سه‌ربه‌ست له هه‌ر كۆت و به‌ندێكی ئاسمانی له ژیاندا، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه بۆ هه‌ڵسوراندنی ژیانی به كۆمه‌ڵ، جگه له تاكه‌كه‌س په‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی خوازی هیچ شتێكی دیكه نابینی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه یه‌ك ناگرێته‌وه. به‌پێی ئه‌م فه‌لسه‌فه سیاسییه نوێیه، به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ته‌نیا به عه‌قڵ و زانست دابین ده‌بێت و بنه‌مای هه‌موو شتێك هه‌ر مرۆڤه. ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك ره‌سه‌ن تره ئیراده‌ی و ویستی مرۆڤه، كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كانیش ته‌نیا له خزمه‌ت به مرۆڤدا مانای خۆیان هه‌یه. له‌و روانگه‌یه‌وه مرۆڤ له گشت چالاكییه‌كانی خۆیدا، چ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه چ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه نییه، هه‌میشه ده‌بێ وه‌ك بنه‌ما سه‌یر بكرێ. له‌و رووه به بۆچوونی كانت، باوكی "مودێرنیته" هه‌موو شتێك بایه‌خ ونرخی هه‌یه، به‌ڵام له‌م ناوه‌دا ته‌نیا مرۆڤه كه خاوه‌نی رێز و پله‌و پایه‌یه. كانت له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: " له ژیاندا وا هه‌ڵسوكه‌وت بكه كه مرۆڤایه‌تی، چ وه‌ك خودی خۆت و چ خه‌ڵكانی دیكه، هه‌میشه وه‌ك لوتكه و بنه‌ما سه‌یر بكه، نه‌ك وه‌ك كه‌ره‌سه وكه‌لوپه‌ل سه‌یری بكه"
پۆپه‌ریش به ئاماژه‌كردن به‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كانت وای بۆچووه، كه ناسینی تاكی مرۆڤ وه‌ك بنه‌ما، ئاوێته له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، پێكه‌وه شارستانییه‌تی رۆژئاوایان پێكهێنا، ئه‌وه بوو به بنه‌مای ئه‌خلاقی شارستانییه‌تی رۆژئاوا. به هه‌ند وه‌رگرتنی كه‌سانی دیكه لێره‌دا وای شی ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا رێگری و پشێلی مافی خه‌ڵكانی دیكه مه‌كه، خاڵی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه تاكی دیموكرات، تاكێك نییه به جه‌مسه‌ری خۆیدا بخولێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له رێساكانی سه‌ره‌كی دیموكراسی وه‌ك فه‌لسه‌فه، ئه‌سڵی " به‌رابه‌رییه" به‌رابه‌ری به مانا واقیعیه‌كه‌ی خۆی به‌و مانایه‌یه كه هه‌موو مرۆڤه‌كان، وه‌ك یه‌كن و هیچیان له‌سه‌ر یه‌كێكی تر مه‌زنتر نین. له روانگه‌ی سیاسییه‌وه، بنه‌مای به‌رامبه‌ری به‌ومانایه‌یه كه هاووڵاتییان له لای یاسا و به‌پێی ماف و ئازادییه‌كان وه‌ك یه‌كن، له دیموكراسیدا هاووڵاتییان لانی كه‌م ده‌بێ له بواری مافه‌وه وه‌ك یه‌ك بن. به‌رامبه‌ری و وه‌ك یه‌كی له دیموكراسیدا، به‌رابه‌ری له هه‌لومه‌رجه‌كاندایه، نه ده‌ستكه‌وته‌كان. ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك یه‌ك له ژێر سێبه‌ری یاسادابن، ده‌توانن له‌و هه‌لانه‌ی كه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌یره‌خسێنێ سوود وه‌ربگرن و بكه‌ونه ململانێ و ده‌سته‌له‌ملانێ له ژیانی سیاسی‌دا. به واتایه‌كی دیكه وه‌ك یه‌كی، پێویستی به جیا سه‌یرنه‌كردنی تاكه‌كانه جا له‌هه‌ر ره‌گه‌زێك بن، به‌تایبه‌تی له بواری ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، جێنده‌ر، ئایین و بۆچوونی سیاسییه‌وه.
بنچینه‌یه‌یه‌كی به‌هێزی دیموكراسی، "ئازادی"ییه. ئازادی له دیموكراسی فه‌لسه‌فیدا هه‌مان ئه‌و مانایه هه‌یه كه لیبرالیسم خۆی به جله‌وكێشی داده‌نێ، واته ئازادی ئینسان له به‌پیرۆز زانینی هه‌رچه‌شنه پیرۆزییه‌ك، ئاكامه‌كه‌ی كه ئۆمانیسم و تاكگه‌رایی، به‌رابه‌ری و ئازادی سێ گۆشه‌ی دیموكراسی به مانا فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی یان ئایدیۆلۆژییه‌كه‌یه‌تی.
2- دیموكراسی وه‌ك بۆچوونێكی سیاسی
هه‌روه‌ك ئه‌وه كه به كورتی باسی لێوه‌كرا، دیموكراسی له روانگه فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و چه‌مكه‌یه كه لیبرالیسم خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری ده‌زانێت، كه به دیموكراسی زۆرینه‌ش باسی لێوه‌ده‌كرێ، دیموكراسی به‌مانا سیاسییه‌كه‌ی، هه‌ڵگری چه‌ندین چه‌مكی دیكه‌یه، له‌ودا مانای دیموكراسی شێوه‌ی ژیرانه و ئه‌زموونكراوی به‌سوود و كاریگه‌ره له ژیانی كۆمه‌ڵگادا، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی "رازی بوون" و "زۆرایه‌تی"یه، به واتایه‌كی دیكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له دیموكراسی هه‌ر ئه‌و دیموكراسییه سیاسییه كه رێسا و یاسای خۆی هه‌یه كه گرنگترینیان ئه‌وانه‌ن:
1-ئازادی (ئازادی ده‌ربرِین، راگه‌یاندن، پێكهێنانی حزب و رێكخراو).
2-هه‌ڵبژاردنی ئازاد،
3-یاسا.
4-كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز.
5-هاوبه‌شی.
به‌واتایه‌كی دیكه گه‌ر له ژیانی سیاسی هاووڵاتییانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌و پێنج خاڵه باس كران هه‌بن، ده‌كرێ بڵێین له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا دیموكراسی بوونی هه‌یه.
هه‌ندێك له رووناكبیران، دیموكراسی به‌مانای لابردن و دانانی به ئاشتیانه‌ی (واته به‌بێ توندوتیژی و خوێنرێژی) ده‌سه‌ڵاتداران پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌و پێناسه‌یه پێناسه‌یه‌كی ئاشكرایه. به‌ڵام له‌و پێناسه‌یه‌شدا ئه‌و پێنج خاڵه‌ی باسكران هه‌یه. له‌و روانگه‌یه‌وه، شوێن گۆرِكێی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز به قازانجی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له گۆرِێدایه، نه ئه‌و پێناسه‌یه كلاسیكیه‌ی كه "ئیبراهام لینكۆلن" كه دیموكراسی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا داده‌نا، چونكه ئه‌و پێناسه‌یه له‌مێژوودا ئه‌ویش ته‌نیا له یۆنانی كۆن و ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه له ئه‌سینا هه‌بوو مانا ده‌به‌خشێ، له‌گه‌ڵ جوگرافیای سیاسی ئه‌مرِۆ ناگونجێت و ئه‌گه‌ری بوونی دیموكراسییه‌كی وا له گۆرِێ دانییه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ركاتێك باس له دیموكراسی ده‌كرێ، زۆر خاڵی گرنگ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، وه‌ك: كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و كۆت دانان له‌به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداران، ماوه دانان بۆ ده‌سه‌ڵاتداری، مافی لابردن، دانان و ره‌خنه‌گرتن له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز و دانی هێز به دادگا سه‌ربه‌خۆكان، دانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست یاسایه‌ك كه له گه‌ڵ ویستی هاووڵاتییاندا یه‌كبگرێته‌وه.
2-دیموكراسی وه‌ك بنه‌ما
له‌و بابه‌ته‌دا هه‌وڵدراوه بۆچوونه‌كانی پۆپه‌ر له‌باره‌ی دیموكراسی و كاریگه‌ری بۆچوونه‌كانی له چه‌مكی دیموكراسیدا باس بكه‌ین، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه: "ئایا بۆچوونه‌كانی پۆپه‌ر له گۆرِینی چه‌مكی دیموكراسیدا كاریگه‌ری هه‌بووه". له‌وه‌ڵامدا ده‌كرێ بڵێین: كه "بۆچوونه‌كانی پۆپه‌ر له باره‌ی دیموكراسییه‌وه‌و گۆرِینی تێگه‌یشتنی زۆرینه له دیموكراسی بۆ دیموكراسییه‌كی جێگر كاریگه‌ری هه‌بووه". ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه پۆپه‌ر باسی له‌دیموكراسی و پێویستی گۆرِان پێكهێنان له چه‌مكی دیموكراسی ده‌كرد، به‌كرده‌وه دیموكراسی چۆن سه‌یر ده‌كرا؟ له وه‌ڵامدا ده‌كرێ بڵێین ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه پۆپه‌ر كتێبی "كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌و نه‌یارانی" نووسی و له ساڵی 1945دا بڵاوی كرده‌وه سه‌رده‌می شه‌رِی جیهانی دووه‌م وه‌ك په‌تایه‌ك سێبه‌ری شوومی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا كێشابوو، هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌رِه‌كه، جڵه‌وكێشی شه‌رِه‌كه هیتله‌ر بوو كه كه‌سێك بوو به‌رهه‌م و هه‌ڵقوڵاوی دیموكراسی بوو، هیتله‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌دا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ گه‌یشتبووه ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌بوو كه ئه‌و سه‌رده‌م له دیموكراسی ده‌كرا، واته حكومه‌تی زۆرینه، له ئه‌لمانیادا له‌سه‌رده‌می شه‌رِی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌وكاته‌ی مارشال ڤۆن هیندنبۆرگ ده‌سه‌ڵاتدار بوو، حزبی بچووكی ناسیۆنال سۆسیالیستی كرێكاری ئه‌لمانیا به سه‌ركردایه‌تی هیتله‌ر بوو به گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی ئه‌لمانیا و به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنی گشتی ساڵی 1932دا، مارشال هیندنبۆرگ له ساڵی 1933دا هیتله‌ری وه‌ك راوێژكاری گشتی ئه‌لمانیا هه‌ڵبژارد، هه‌تا ئه‌و كات دیموكراسی زۆرینه ده‌سه‌ڵاتدار بوو، به‌ڵام ساڵێك دواتر، به دوای مه‌رگی هیندنبۆرگدا له ساڵی 1934، هیتله‌ری هه‌ڵقوڵاو له‌و دیموكراسی زۆرینه‌یه، شمشێری ده‌سه‌ڵاتی به دژی دیموكراسی به‌كارهێنا، پۆستی سه‌ركۆماری و راوێژكاری تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كرد و له ژێرناوی furher واته پێشه‌وا، بوو به ده‌سه‌ڵاتداری بێ ركابه‌ری ئه‌لمانیا. ته‌نانه‌ت روخساری دیموكراسیشی گۆرِی. هیلته‌ری پێشه‌وا! هه‌ڵقوڵاو له كانگای دیموكراسی، چالاكی حزبه سوسیال دیموكراته‌كان و كۆمۆنیسته‌كانی به نایاسایی دانا. پاشان ده‌ستی كرد به داگیركردنی وڵاتان و، كوشتاری به كۆمه‌ڵ،، هه‌مووشمان ده‌زانین كه پۆپه‌ری نه‌مساییش ئه‌و رووداوانه‌ی به چاوی خۆی دیتن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆچوون و هزری پۆپه‌ر كرد. پرسیارێك بۆ پۆپه‌ری فیزیازان و ده‌روونناس و ماتماتیكزان دا هات كه چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر دیموكراسی ئه‌و چه‌مكه‌ی كه به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێ هاتووه؟ ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌و دیموكراسی چه‌مكێكی بێ بایه‌خه؟ یان مرۆڤ له تێگه‌یشتن له دیموكراسیدا به‌هه‌ڵه‌داچووه؟ ئایا ده‌بێ جارێكی دیكه پێناسه‌یه‌كی دیكه بۆ دیموكراسی بكرێ؟
3-بنه‌ماكانی هزری پۆپه‌ر و كاریگه‌ری ئه‌وان له‌سه‌ر چه‌مكی دیموكراسی
بۆچوون و روانگه‌كانی پۆپه‌ر سه‌باره‌ت به دیموكراسی و له به‌رگری كردن له لیبرال دیموكراسی له كتێبه گه‌وره‌كه‌یدا واته "كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌و نه‌یارانی" و هه‌ندێك له دیمانه وتاره‌كانیدا هاتووه. بۆچوونی ئه‌و له‌باره‌ی زانست و فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه و بۆچوونه ناسراوه‌كه‌ی "واته پوچگه‌رایی" له بۆچوونه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. پۆپه‌ر له‌و برِوایه‌دابوو كه هیچ بۆچوونێكی زانستی، سه‌لێمندارو سه‌داسه‌د نییه و زانستی ته‌واو و زانستی گه‌یشتوو به لوتكه بوونی نییه و زانست و ناسینی زانستی، بنه‌مایه‌كی نه‌برِاوه و كۆتایی نه‌هاتووی هه‌یه. ئه‌و پێیوابوو ئه‌زموونه دووپات بووه‌كان، یان تاقیكراوه‌كان، راست و دروستی زانست نابه‌نه سه‌رێ. له‌و روانگه‌وه زانستی ئه‌زموونی جێگر، بنه‌مایه‌كی به‌هێزی نییه و راستی یاسا جێگره‌كان ناكرێ وه‌ك به‌ڵگه‌ی سه‌لماندن سه‌یر بكرێن. به‌ڵام ناشبێ ده‌ستبه‌رداریان بین، بگره ده‌بێ له‌رێگای تاقیكردنه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێن، تاكو بكرێ ئه‌وانه ره‌د بكه‌یه‌وه یان به درۆیان بخه‌یه‌وه. كه‌وایه بۆچوونه زانستییه‌كان ده‌بێ وا دابرِێژرێن كه به ئاسانی جێگای ره‌خنه‌گرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بن، چونكه زانست له رێگای ره‌خنه و ره‌دكردنه‌وه پێشده‌كه‌وێ.
پۆپه‌ر هه‌روه‌ك فرانسیس بیكه‌ن، له‌و برِوایه‌دابوو كه به‌ده‌ستهێنانی زانست له رێگای ئه‌زموون و دیتنه‌وه نابێت، پێچه‌وانه‌ی رای پۆزه‌تیویسته‌كان كه جێگربوون به خاڵی لێكجیاكه‌ره‌وه‌ی زانست له غه‌یره زانست داده‌نێن. پۆپه‌ر ده‌ڵێت "به هه‌ڵه زانین" و "پوچگه‌رایی" ئه‌و پایانه‌ن كه زانست و غه‌یره زانست لێك جیا ده‌كاته‌وه. پۆپه‌ر له دیمانه‌یه‌كدا كه "برایان مه‌گی" له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی داوه نموونه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی بۆچوونه‌كه‌ی دێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "بینینی قاز به سپیه‌تی، هه‌رچه‌نده ده‌یان و و سه‌دان جار ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وتبێ، به‌و مانایه نییه كه گشت قازه‌كان سپین، گه‌ر له جیهاندا ته‌نیا قازێكی ره‌ش ببیندرێ، ئه‌وه ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه قاز‌یان به سپی داده‌نا، ره‌ت ده‌بێته‌وه". هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا "برایان مه‌گی" ده‌پرسێت: هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن كه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی پوپه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی به فه‌لسه‌فه‌ی زانستی ئه‌ودا نییه، له‌كاتێكدا كه پۆپه‌ر هه‌ر ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه له‌باره‌ی زانستی سروشتی هه‌یبووه به زانستی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی داوه، راسته فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له‌و دوو بواره‌دا لێك جیاوازن، به‌ڵام گه‌ر لێبرِوانین له بنچینه‌دا یه‌ك شتن. پۆپه‌ر له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: " هه‌موومان، چ له سیاسه‌ت و چ له شوێنی دیكه، هه‌ڵه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌ڵه‌كانمان په‌ند وه‌ربگرین. من ئه‌و ئاماده‌بوونه بۆ وه‌رگرتنی په‌ند و ئاگایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان به شێوازێكی ژیرانه ناو ده‌نێم كه هه‌میشه دژی ملكه‌چی و گه‌رِانه‌وه بۆ دواوه‌یه. له سیاسه‌تدا، بنه‌مای په‌ند وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان، ره‌خنه‌گرتن و موناقه‌شه‌یه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حوكمرِانی.
هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌ست پێ ده‌كرێ ، پۆپه‌ر له نێوان فه‌لسه‌فه‌ی زانستی خۆیدا و بۆچوونه سیاسییه‌كانیدا، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌ك داده‌مه‌زرێنێ.
4-روانگه‌ی پۆپه‌ر له باره‌ی دیموكراسییه‌وه
بۆچوونی پۆپه‌ر له باره‌ی دیموكراسییه‌وه ده‌بێ له ژێر مه‌بنای ئه‌و به‌رگرییه‌ی كه له لیبرالیسم ده‌یكا و په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌نێوان لیبرالیسم و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی داده‌مه‌زرێنێ سه‌یر بكرێ، چونكه پۆپه‌ر بنه‌مای سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له بۆچوون و روانگه فه‌لسه‌فییه‌كانیدا ده‌بینێت و له‌و روووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر تۆتالیتاریسم، كه نموونه‌كانی له سه‌ده‌ی بیستدا رژێمه‌كانی فاشیستی ئیتالیا و ئیستالینی سۆڤیه‌ت و نازییه‌تی هیتله‌ر بوو، پۆپه‌ر هه‌رِشه ده‌كاته سه‌ر ریشه و بنه‌مای فه‌لسه‌فی و فیكری ئه‌و سیسته‌مانه، به توندی ره‌خنه له سێ كه‌س ده‌گرێ و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه "ده‌بێ خووی ملكه‌چی و بێده‌نگ بوون له ئاست پیاوه مه‌زنه‌كان له‌خۆماندا بكوژین، پیاوه مه‌زنه‌كان هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له رێبه‌رانی پێشوو، سه‌ركرده‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه بوونه كه كراونه‌ته سه‌ر عه‌قڵ و ئازادی. ئه‌و سێ كه‌سه مه‌زن و رێبه‌رانه كه پۆپه‌ر به نه‌یاری عه‌قڵ و ئازادیان داده‌نێ بریتین له: ئه‌فلاتون، هێگل و ماركس.
خاڵی جێگای تێرِامان ئه‌وه‌یه كه پۆپه‌ر هه‌رچه‌نده پێ له‌سه‌ر ده‌ربرِینی ئاشكرا و بێ په‌رده‌ی بۆچوون و راكاندا ده‌گرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی كه بنه‌مایه‌ك بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ره‌ت بكرێنه‌وه. به‌ڵام به جیدی ناكۆكه له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان و له شوێنێكدا ده‌ڵێت : من به‌هیچ جۆرێك نامه‌وێ پێناسه‌ی بۆچوونه‌كان بكه‌م" ئه‌و ده‌ڵێت " من سی ساڵه كه پوچی پێناسه‌كانم راگه‌یاندووه و ده‌ڵێم پێناسه‌كردن نه‌زانی و گه‌مژه‌ییه. ئه‌و ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ورد بین ده‌بێ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌كار دێنین پێناسه‌یان بكه‌ین. هه‌وڵمداوه له ئاست ئه‌و بۆچوونه بێ بنه‌ما و بێ بایه‌خه به‌تایبه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا بوه‌ستم.
پۆپه‌ر له باسی خۆیدا له‌باره‌ی دیموكراسی پرسیارێكی گرنگ ده‌وروژێنێ " كێ ده‌بێ حكومه‌ت بكات؟" پۆپه‌ر پێیوایه ئه‌و پرسیاره ساده‌یه ده‌بێ له‌و حكومه‌ته بچوكه‌ی كه له شاری ئه‌سینا بكرێ كه له‌و شاره‌دا هه‌موو كۆمه‌ڵگه یه‌كتریان ده‌ناسی. گومانی تێدا نییه كه ئه‌و پرسیاره هه‌نووكه‌ش له هه‌موو موناقه‌شه‌یه‌كی سیاسی‌دا دێته گۆرِێ. ماركس و لینین، موسۆلۆنی و هیتله‌ر، زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره دیموكراته‌كان، بێ ئه‌وه‌ی كه بزانن له‌و باره‌وه به قوڵی بیریان كردۆته‌وه كاتێك ده‌گه‌یشتنه ریزبه‌ندی گشت رێسا و یاساكان، ئه‌و پرسیارانه‌یان له‌به‌رده‌م دا قوت ده‌بووه كه كێ ده‌بێ حكومه‌ت بكات؟ ئه‌فلاتون پێیوابوو كه باشترین كه‌س ده‌بێ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ، ئه‌وه‌یان به روونی دیاره وه‌ڵامێكی ئه‌خلاقییه. ماركس و ئینگێڵس له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێن، ده‌بێ پرۆلیتاریا حكومه‌ت بكات، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌ده‌ست پرۆلیتاریادابێت و ئه‌وان ده‌بێ به شێوازی دیكتاتۆریانه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. هیتله‌ر پێیوابوو كه ده‌بێ ته‌نیا ئه‌و حكومه‌ت بكا و هه‌رچه‌نده ئه‌ویش وه‌ك كه‌سانی پێش خۆی ئه‌و پرسیاره بۆ هاتبوو پێش كه كێ ده‌بێ حكومه‌ت بكات.
به‌رای پۆپه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه (كێ ده‌بێ حكومه‌ت بكات؟) پرسیارێكی درۆینه‌یه، ته‌نیا رواڵه‌تی فریوده‌رانه‌ی هه‌یه هیچ به‌رهه‌مێكیشی نییه جگه له وه‌ڵامی بێجێ و گه‌مژانه كه هه‌لپه‌رستانه له‌گه‌ڵ پێویستیه‌كانی ئه‌خلاقدا ده‌گونجێت، ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێ ئه‌و پرسیاره شوێنی خۆی به‌م پرسیاره بگۆرِێته‌وه: " ئایا شێوازێك له ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌یه كه قێزه‌ون و جێگای شه‌رم بێت؟" یان له سوچێكی دیكه‌وه له‌و پرسیاره برِوانین" ئایا شێوازێك له حوكمرِانی هه‌یه كه ئیزن بدات خۆی له شه‌رِی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌هریمه‌نی و بێ كه‌ڵك و زیانبه‌خش رزگار بكات". به رای پۆپه‌ر دیكتاتۆره‌كان یان حكومه‌ته سته‌مكاره‌كان له بواری ئه‌خلاقییه‌وه ئه‌هه‌ریمه‌نین و مانه‌وه له ژێر ئه‌و حكومه‌تانه‌دا نه ته‌نیا سه‌خته، بگره چونكه وه‌ڵامێك نییه به‌هیچ جۆرێك قبوڵ ناكرێن، حكومه‌تی دیكتاتۆری هه‌لومه‌رجێك ده‌خولقێنێ كه ئێمه له‌ئاستیدا به‌رپرس نین و ناشتوانین بیگۆرِیشین. هه‌ربۆیه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندا هه‌یه به‌رگری بكه‌ین كه ئه‌و جۆره حكومه‌تانه نه‌یه‌نه سه‌ركار، ئه‌وه ئامانجێكه كه ده‌بێ له رێگای جیاوازه‌وه بۆ به‌دیهاتنی هه‌وڵ بده‌ین.
هه‌ربۆیه به‌رای پۆپه‌ر دیموكراسیخوازه‌كان ده‌سه‌ڵاتداردانی گه‌ل نین ، بگره له‌هه‌موو شتێك زیاتر وه‌ك بنكه‌یه‌ك ده‌چن كه ئیزن به خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه به دژی دیكتاتۆری راپه‌رِن. دیموكراسیخوازه‌كان ئیزن به حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان ناده‌ن سه‌ر ده‌ربخه‌ن و ناهێڵن ده‌سه‌ڵات له شوێنێكدا كۆببێته‌وه. بگره هه‌وڵده‌ده‌ن تاكو ده‌سه‌ڵاته‌كان سنووردار بن، شتێك كه لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته دیموكراته‌كان، ده‌بێ ئیزن بده‌ن كاتێك ده‌وڵه‌ت ناتوانێ به‌ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێ، یان كاتێك خه‌ڵك پێیان وایه ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسه‌ته‌كانی چه‌وت و هه‌ڵه‌ن، ده‌سه‌ڵات به‌بێ توندوتیژی ده‌ستاوده‌ستی پێبكرێ ئه‌و حكومه‌ته ناراست و نالێهاتوویه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه شوێنی خۆی بداته حكومه‌تێكی دیكه.
پۆپه‌ر پرسیارێكی هه‌ستیار ده‌وروژێنێ كه دروشمی "ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا" ته‌نیا درۆیه‌كه و هیچی تر. دروشمی "حكومه‌تی زۆرینه‌ش" درۆیه‌كی گه‌وره‌ی تره كه په‌یوه‌ندی ده‌ده‌ن به دیموكراسییه‌وه. چونكه پۆپه‌ر پێیوایه قه‌ت زۆرینه حكومه‌ت ناكات. " بێ وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كام حزب له هه‌ڵبژاردندا زۆرینه به‌ده‌ست دێنێ، من و تۆ حكومه‌ت ناكه‌ین و دیموكراسیش قه‌ت حكومه‌تی گه‌ل نه‌بووه‌و هیچ كاتێكیش نابێ و ناكرێ كه حكومه‌تی گه‌ل بێت". پۆپه‌ر ته‌نانه‌ت پێیوایه زۆربوونی رێژه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها شێوازی نوێنه‌رایه‌تیان، شتێكی زۆر خراپه. چونكه زۆربوونی حزب و رێكخراوه‌كان به‌ناچاری ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تێك بێته‌سه‌ر كار كه ئیتیلافی بێت و له‌و جۆره حكومه‌تانه‌دا كه هه‌موو شتێك به ده‌وری بازنه‌ی بگره و به‌ستێنه و ببه‌خشه‌دا ده‌خولێته‌وه، هیچ كه‌سێك له دادگای خه‌ڵكدا خۆی به به‌رپرسیار دانانێ. هه‌روه‌ها له‌و جۆره حكومه‌تانه‌دا ناكرێ حكومه‌تێك وه‌لاو بنرێ، چونكه ته‌نیا بۆ حزبی زۆرینه ئه‌وه‌نده به‌سه كه هاوبه‌شێكی ئیتلافی بچووك بدۆزێته‌وه و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستیدا بمێنێته‌وه. هه‌ربۆیه پۆپه‌ر به ده‌ربرِینێكی ساده له دیموكراسی كۆتایی به موناقه‌شه‌كان دێنێ و پرسیاره‌كان به ده‌وری بازنه‌ی ئه‌ودا ده‌خولێنه‌وه. به‌رای پۆپه‌ر دوو جۆره حكومه‌ت هه‌ن: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه به‌بێ توندوتیژی ده‌توانین له چنگی رزگاریمان بێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت به‌توندوتیژی و به خوێنرێژی و به‌هیچ كلۆجێك ناتوانین له چنگی نه‌جاتیمان بێت. یه‌كه‌میان پێی ده‌گوترێت حكومه‌تی دیموكراسی و ئه‌وه‌یتریان پێی ده‌گوترێت حكومه‌تی دیكتاتۆری. به‌رِای پۆپه‌ر له دیموكراسیدا گه‌لێك بنكه و ده‌زگا هه‌ن كه گۆرِانی حكومه‌ت به‌بێ توندوتیژی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، بنكه ده‌زگاكانی وه‌ك راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان، كۆروكۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی سه‌ربه‌خۆ و قانونمه‌ند كه به حكومه‌ت نه‌به‌سترابنه‌وه، په‌رله‌مانی خه‌ڵك (هه‌م له رووی چۆنییه‌تی هاتنه‌سه‌ركار و هه‌م له روانگه‌ی كردار و هه‌ڵسوكه‌تی په‌رله‌مان). له‌مرِووه‌وه پۆپه‌ر كلیلی نهێنی پێشكه‌وتنی دیموكراسی له رۆژئاوادا نه له سه‌روه‌ت و سامان و سه‌رچاوه‌ی سروشتی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بینێت بگره له له‌وه‌دا ده‌بینێ كه ئه‌و وڵاتانه پێشینه‌ی بوونی هزری ئازاد و ره‌خنه‌گرانه‌یان هه‌بووه ئه‌ویش خاڵێكی سه‌ره‌كی دیموكراسییه. چونكه دیموكراسی ئه‌و هه‌له ده‌ره‌خسێنێ كه سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك ده‌بینێت كه ده‌بێ به‌رده‌وام به‌ره‌و چاكسازی ببردرێن. سیاسه‌ت دارِشتن ئه‌و شته‌یه كه پێشبینی ناكرێت، هه‌رچه‌نده باس و ره‌خنه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌زۆرتر بن، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زیاتری هه‌یه. چونكه ره‌خنه ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ڵه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
پوپه‌ر پێیوایه، له سیاسه‌تداناندا نیازپاكی به‌س نییه و برِیاری سیاسی ده‌بێ به‌رده‌وام تاقی بكرێنه‌وه. به‌و مه‌به‌سته تاقینه‌كرێنه‌وه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بزاندرێ، بگره به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانی. هه‌ڵه له برِیاردانی سیاسی وه‌ك بۆچوونی زانستی وایه، كاتێك خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ره‌خنه بوونی هه‌بێت و ئه‌وه‌ش له كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌دا بوونی هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه له‌ودا سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت، به‌پێی ره‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام، ئاڵۆوگۆرِی به‌سه‌ردادێت. هه‌ڵبه‌ته گۆرِانكاری له سیاسه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێویستی به گۆرِینی هێزی ده‌سه‌ڵاتداره. له‌مرِووه‌وه بوونی ئۆپۆزسیۆنی رێكخراو و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی بێ توندوتیژی ده‌سه‌ڵات له گروپێكه بۆ گروپێكی دیكه مه‌رجی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌یه. هه‌ربۆیه دیموكراسی ته‌نیا به‌مانای شێوازێك نییه كه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداران له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك هه‌روه‌ك له دیكتاتۆرییه‌كانی پێشوودا هاتۆته پێش، ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ڵبژێرن كه دژی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه، كۆروكۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و ئازاد و ره‌خنه‌گربێت. كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه نه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌مایه‌تییه‌كان بگره له لایه‌ن زۆرینه‌وه‌ش تووشی زیان بێت. هه‌ربۆیه ده‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر زۆرینه له كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و كۆروكۆمه‌ڵه ئازاد و دیموكراتییه‌كاندا به‌رگری بكرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه خه‌ڵك فریوده‌ران و سته‌مكاران كه به شێوازی تایبه‌تی خۆیان خه‌ڵكیان بۆ لای خۆیان راكێشاوه و به‌ناوی پشتیوانی كردن له‌خه‌ڵك، كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و كۆرِ و كۆمه‌ڵه دیموكراتییه‌كان له‌ناو به‌رێت.
خاڵێكی گرنگتر كه پۆپه‌ر له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه باسی لێوه‌ده‌كات، كه‌موكورتی دیموكراسی له ره‌خساندنی هه‌لی باش بۆ نه‌یارانی دیموكراسییه، واته مه‌زنترین مه‌ترسی كه هه‌رِه‌شه له دیموكراسی ده‌كات به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی نه‌یارانی دیموكراسییه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك دا. ئه‌و نه‌یارانه‌ی كه پاش گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، ساتێك له به‌ره‌به‌ره‌كانی به‌دژی دیموكراسی درێغ ناكه‌ن. نموونه‌كه‌شی هیتله‌ره. لێره‌دا پۆپه‌ر برِیاری ته‌واو ده‌دات و پێیوایه نه‌یاران و دوژمنانی دیموكراسی ده‌بێ سه‌ركوت بكرێن، چونكه كه‌مترخه‌می كردن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا زیان به كۆمه‌ڵگای كراوه‌دا ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌یه‌كی توند له‌و بۆچوونه‌ی پۆپه‌ر گیراوه.
خاڵێكی گرنگی دیكه جۆری په‌یوه‌ندی دیموكراسی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بۆچوونه‌كانی پۆپه‌ر له باره‌ی دیموكراسییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌می سیاسی جا له هه‌ر شوێنێكی دنیا بێت یه‌ك ناگرێته‌وه و حكومه‌ت له بۆچوونه‌كانی پۆپه‌ردا به شوێنكی نزم و بێ بایه‌خ سه‌یر ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن لیبراله‌كانه‌وه بوونی حكومه‌ت پێویسته، به‌ڵام پۆپه‌ر به پشت به‌ستن به بۆچوونی پوچگه‌رایی، رووخانی حكومه‌ته‌كان به پێویستییه‌كی دیموكراسی داده‌نێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له نه‌ره‌خسێت و حكومه‌تی جێگر به حكومه‌تێكی دیكتاتۆر داده‌نێت. به‌واتایه‌كی دیكه پۆپه‌ر پێیوایه حكومه‌تێك به‌ته‌واوی دیموكراسییه كه هه‌میشه ئاماده بێ ده‌سه‌ڵات بداته‌وه خه‌ڵك.
لێره‌دا پرسیارێك دێته گۆرِێ كه جۆره دیموكراسییه‌ی پۆپه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچوونی كامه حكومه‌ت ده‌گونجێت؟ ده‌سه‌ڵاتدارێتی تاكرِه‌و؟ ده‌سه‌ڵاتدارێتی په‌رله‌مانی؟ روانگه‌ی زۆرینه له‌باره‌ی حكومه‌ته‌وه؟ پێده‌چێ دیموكراسییه‌كه‌ی پۆپه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه یه‌ك بگرێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌نده ده‌زانین حكومه‌تی زۆرینه به مانای واقیعی خۆی حكومه‌ت ناكات، چونكه خۆی پێكهاتووه له چه‌ندین گروپ كه هه‌ركام له‌وانه‌ش سه‌ربه‌خۆ و ئازادن. ئه‌و گروپانه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی یاسایی خۆیانن. حكومه‌ت وه‌ك هێزی ده‌سه‌ڵاتدار ئازادی ته‌واو به چالاكی گروپ گه‌له جیاوازه‌كان ده‌دات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌رِی law89.mihanblog.com