پاش بونیادگه‌ری..له (وه‌رگرتن)ه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
November 11, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :رۆجه‌ر جۆنز
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، چه‌ند تیۆرییه‌كی بونیادگه‌ری ده‌رباره‌ی بوونی مرۆیی، له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌ی زمان و زمانناسییه‌وه هه‌بوون، كه هی (فردیناند دی سوسێر: 1857- 1913) بوون. ئه‌و تیۆریانه ده‌یان گوت: واتا ده‌بێ بنیادی هه‌موو زمان بێت، هه‌ر له شی كردنه‌وه‌ی خودی پهیڤهكانهوه (په‌یدا) بێت.هه‌رچی ماركسیزمه دووپاتی ده‌كرده‌وه، كه هه‌قیقه‌تی هه‌بوونی مرۆڤ ده‌بێ له رێی شی كردنه‌وه‌ی بنیاده‌كانی ئابوورییه‌وه دركی پێ بكه‌ین.زانایانی ده‌روونناسییش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێی چه‌مكه‌كانی عه‌قڵی ناخه‌وه، بنیادی ده‌روون وه‌سف بكه‌ن.له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا، بزووتنه‌وه‌ی بونیادگه‌ری له فه‌ره‌نسا، هه‌وڵی دا بچێته سه‌ر پشتی گریمانه‌ی دیالیكتیكییهوه، تا له رێی بیر و بۆچوونه‌كانی (ماركس و فرۆید و سوسێر)ه‌وه باسی هه‌قیقه‌ت بكات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان له‌گه‌ڵ بوونخوازاندا هاورِا نه‌بوون، كه دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه مرۆڤ هه‌ر خۆی، خودی خۆی ساغ ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی خۆی دروست ده‌كات.له كاتێكدا بونیادگه‌ری ده‌ڵێ، مرۆڤ "تاك" له لایه‌ن بنیادی سۆسیۆلۆژی و سایكۆلۆژی و بنیاده‌كانی زمانناسییه‌وه پێك هێندراوه (خه‌مڵێندراوه)، چونكه ئه‌و "واته مرۆڤ" هیچ كۆنترۆڵێكی به سه‌ر ئه‌وانه‌وه نییه، به‌ڵام له رێی به‌كار هێنانی پرۆگرامیان و به گهرِان و به‌دواداچوونه‌وه، ده‌توانێت بیاندۆزێته‌وه.ره‌سه‌نایه‌تی خه‌سڵه‌تی بونیادگه‌رییه، "میشێل فۆكۆ"ی دیرۆكنووسیش به دیارترین نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی پاش بونیادگه‌ری داده‌ندرێت. ئه‌و پێی وایه زمان و كۆمه‌ڵ له سه‌ر بنه‌ماكانی رژێمگه‌لی ده‌سه‌ڵاتداردا رۆ ده‌ندرێن، به‌ڵام له دوو به‌هادا له‌گه‌ڵ بونیادگهراندا كۆك نییه. ئه‌و به پله‌ی یه‌كه‌م، پێی وا نییه ژێرخان هه‌ن كه بتوانن مه‌رجی مرۆیی روون بكه‌نه‌وه. دووه‌میش، ئه‌و پێی وایه، كه "ئه‌و" مه‌حاڵه هه‌نگاو له ده‌ره‌وه‌ی گوتاردا بهاوێت، بابهتییانهش ره‌وشه‌كه‌ی رووماڵ كرد.(جاك دریدا: 1930- 2005)، به‌و سیفه‌ته‌ی ته‌كنیكێكه بۆ ئاشكرا كردنی فره لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق، په‌ره‌ی به ههڵوهشانگهری دا. ئه‌و له‌مه‌دا كه‌وته بن كاریگه‌ریی (هیدگه‌ر) و (نیچه)وه، به‌وه‌ی ده‌ڵێ: ده‌ق تێكرِا نقومی نێو نادیارییه، ئه‌م ئهگهرایهتییه له لێكدانه‌وه‌ی "ته‌واو" و "كۆتایی"، له مه‌حاڵه‌كانه.پاش نوێخوازی: پۆست مۆدێرنێته
ده‌كرێ پاش بونیادگه‌ری و ههڵوهشانگهری وا وه‌سف بكه‌ین، كه دارِشتنی تیۆرییه بۆ هه‌لومه‌رجی پاش نوێخوازی. نوێخوازییش كه له رووی هزره‌وه له‌گه‌ڵ چاخی رۆشنگه‌ریدا ده‌ستی پێ كرد، هه‌وڵی دا به زاراوه‌ی بابه‌تایه‌تی و، عه‌قڵانیه‌ت و، ئه‌زموونگه‌ری، جیهان وه‌سف بكات. گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌قیقه‌تێك هه‌یه، ده‌بێ په‌رده‌ی له سه‌ر لا بدرێت، وه‌ك رێكارێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامی پرسیارانێك، كه له ئاكامی ره‌وشێكی مرۆییه‌وه داندراون. پاش نوێخوازی، ئه‌م متمانه‌یه ناخاته روو، كه له‌باره‌ی عه‌قڵه‌وه، بچێت به‌ره‌و دووپات كردنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ، چونكه عه‌قڵ بۆ خۆی شێوازێكی تایبه‌تی ریزبهندانه "هیراركی"یه، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌بره‌شیه، له شێوازه‌كه‌یدا بۆ روون كردنه‌وه‌ی دێرینی له‌باره‌ی جیهانه‌وه، له چهمكهكانیدا له‌باره‌ی خوداوه‌نده‌وه.
بابه‌تی پاش نوێخوازی (پۆست مۆدێرنێته)، بۆ خه‌مڵاندنی باشترێنێك له په‌یوه‌ندیی حوكمه‌كانی هه‌قیقه‌ت و چاكی و ئه‌زموونی ستاتیكی یان بابه‌تیانه‌دا، رێكارێكی عه‌قڵانیی له ده‌ستدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیراركیانی كۆن هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئیدی دارستانێكی نوێی بێ دار له كه‌ناری هۆشدا پێك هاتووه، رێك وه‌ك چۆن هزر له‌و چه‌مه‌دا ده‌شێوێ و زاوزێ ده‌كات، له پێناو ئایندهیهكدا كه برِیار ده‌درێت.
میشێل فۆكۆ: ره‌چه‌ڵه‌كی زانین
(فۆكۆ) هه‌وڵی دا كاری درێژدادرِانه له چه‌مكه‌كانی هه‌قیقه‌تیان شی بكاته‌وه، ئه‌و له چه‌مكگه‌لی مێژووییانه یان جینیانهیدا شیی ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا له زانیندا هه‌ڵكۆڵین بكات، تا مێژووی پێداویسته‌كانی هه‌قیقه‌ت بخاته روو.
(فۆكۆ) له دوایین كاری خۆیدا، به‌راوردی ره‌چه‌ڵه‌كی له (نیچه) خواست، شی كردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیاشی له ماركس خواست. له په‌ره‌سه‌ندنی زانینیشی كۆڵییه‌وه، كه له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی هێز "سیاسه‌ت"دا خشتهبهند كرا بوو. به پێچه‌وانه‌ی ماركس، فۆكۆ قه‌ناعه‌ت "ئایدیۆلۆژیا"ی بنهرِهتی نییه، له هه‌قیقه‌تێكی بنهرِهت و قوول یان بنیاددا. هه‌ڵبه‌ت بۆچوونێكی بابه‌تیانه نییه، كه مرۆڤ له رێی ئه‌وه‌وه بتوانێت "گوتار" یان "كۆمه‌ڵ" شی بكاته‌وه.
(فۆكۆ) جه‌ختی كرده سه‌ر شێوازی زانین و زیاد كردنی گوشاری ده‌وڵه‌ت به سه‌ر تاكه‌وه و، په‌ره‌سه‌ندنیان له سه‌رده‌می نوێخوازیدا.
له كتێبه‌كه‌شیدا "دیرۆكی سێكس" گفتوگۆی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ده‌ركه‌وتنی زانسته‌كانی پزیشكی و سایكۆلۆژی، بوونه مایه‌ی هاتنه كایه‌ی گوتارێكی سێكسییانه‌ی قوول و، ره‌مه‌كی و، ناناخی. ئه‌م گوتاره‌ش وه‌ك روون كردنه‌وه‌یه‌كی باو مایه‌ی قبووڵه. ئیدی گریمانه‌كانی داده‌به‌زینه نێو گوتاری رۆژانه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا وه‌ڵامی خودی مرۆیی بۆ سێكسواڵهتی، ئه‌و گوتارانه پێكیان هێنا و كۆنترۆڵیان كرد، كه پێیان وایه راڤه‌یان كردووه. گهرِان به دوای زانیندا، به ساده‌یی ئه‌وه نییه، كه دۆزینه‌وه‌ی مادده بێت به‌ر له بوون، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی كارا ئه‌فراندی و پێكی هێنا.
فۆكۆ هیچ تیۆرییه‌كی سه‌راپاگیری له‌باره‌ی ته‌بیعه‌تی مرۆییه‌وه نه‌خسته روو. ئه‌و ره‌خنه‌گری پاش تیۆری و ئه‌و قه‌ناعه‌تانه‌یه، كه پێویستیان به روون كردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه هه‌یه، كه هه‌ر ته‌نیا له سه‌ر ریالیزمن. فۆكۆ چاوهرِوانی وه‌ڵامی كۆتایی ناكات. هه‌ڵسوكه‌وتی درێژدادرِانهی زانین، سه‌ربه‌خۆ نییه له‌وه‌ی ده‌بێ بگوترێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش كه ده‌بێ له هه‌لومه‌رجی سیاسی و جڤاكییاندا، روون و ئاشكرا بن.
جاك دریدا: ههڵوهشانگهری
دریدا وای ده‌بینێت كه زمان یان "ده‌ق" ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی جیهان نییه، بنیاده‌كانی ده‌ق بریتییه له لێكدانه‌وه‌ی ئێمه بۆ جیهان. له‌مه‌شدا دریدا رێرِهوی (هیدگه‌ر)ی گرته به‌ر، باوهرِی وا بوو كه زمان پێكمان ده‌هێنێت: ده‌قیش دارستانێكی بێ دار دروست ده‌كات، ئێمه وه‌ك ریالیزم تێی ده‌گه‌ین. هه‌روه‌ها وای ده‌بینێت كه هزری رۆژاوا بنهگهیهكه بۆ دژبهرییهكان یان دوالیزمه‌كان: چاكه پێچه‌وانه‌ی خراپه‌یه، عه‌قڵ پێچه‌وانه‌ی مادده‌یه، پیاو پێچه‌وانه‌ی ژنه، قسه‌ش پێچه‌وانه‌ی نووسینه. ئه‌م هاودژانه ریزبهندانه"هیراركیانه" دیاری كراون. چه‌مكی دووه‌میش بریتییه له چه‌واشه كردنی یه‌كه‌میان، دوا جار چه‌مكه‌كان یه‌كسان نین.
دریدا باوهرِی وا بوو، كه ده‌ق شه‌رعیه‌تی ئه‌و گریمانانه ده‌گرێته خۆ، له ئه‌نجامی ئه‌وه، ئه‌م ده‌قانه ده‌كرێ بریتی بن له دووباره لێكدانه‌وه، وێرِای د‌رك كردن به ئاخنینی ریزبهندانه له زماندا. دریدا له‌و برِوایهدا نه‌بوو، كه ده‌كرێ به خاڵی كۆتایی لێكدانه‌وه و هه‌قیقه‌ت بگه‌ین. هه‌روه‌ها پێی وا بوو، هه‌موو ده‌قه‌كان "جیاوازی" ده‌خه‌نه روو، كه بوار به فره‌یی لێكدانه‌وه ده‌ده‌ن، واتاش مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه‌ی زانینه و، ئۆقرهشی نییه.
هه‌میشه‌ش ده‌قایه‌تی زێده ئه‌گه‌رمان ده‌داتێ، له هه‌وڵێكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بابه‌تایه‌تی، ناتوانین له ده‌ره‌وه‌ی دهقایهتیدا بوه‌ستین.
یه‌كێك له ئاكامه‌كانی ههڵوهشانگهری ئه‌وه‌یه، كه له شی كردنه‌وه‌ی دهقایهتیدا هه‌قیقه‌ته و، دهگۆرِێت به مه‌حاڵ. ره‌نگه لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا له كێبرِكێدا بن، به‌ڵام رێكاری نالێكدانهوهیی نییه، كه مرۆڤ بتوانێت شیاویی ئه‌م لێكدانه‌وه كێبرِكێكارانه بخه‌مڵێنێت، پتر له‌وه‌ی پشت به تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌كه‌مان، له‌و راستییانه‌ی ناكرێ نكووڵییان لێ بكرێت، ببه‌ستین.
ههڵوهشانگهری، قوولایی هه‌قیقه‌تی جێگیر دهگۆرِێ به عهقڵانییهك له نێو لمی بزواوی فره لێكدانهوهییدا.
وێژه و هۆزان
ئه‌مه له ده‌وروبه‌ری شاری لۆریان رووی دا، خۆر (رۆژ) هه‌ڵات بوو، ئێمه‌ش پیاسه‌مان ده‌كرد، له‌و رۆژانه‌ی ئه‌یلوولدا، ته‌ماشای ده‌ریامان ده‌كرد، ئاوه‌كه‌ی به‌رز ده‌بووه‌وه.. به‌رز ده‌بووه‌وه و دارستان و، دیمه‌ن و، كه‌ناره‌كانی داده‌پۆشی. هێنده‌ش نابات، چی دیكه‌مان بۆ رێ گرتن له ده‌ریای شین ده‌ست ناكه‌وێت، بێ له گیشه‌ی به‌روبووم نه‌بێت، كه رێرِهوی ئاوه‌كه به نێو داران‌دا پێچ ده‌خوات. خێزانه‌كان له یه‌كدی نزیك ده‌بوونه‌وه. منداڵێكیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو، ئازادانه قاتێكی له‌به‌ر كرد بوو، ئه‌و خه‌مبار بوو، ده‌ستی گرتم، پێی گوتم: "گه‌وره‌م من له ناپوولی بووم، تۆ ده‌زانی له ناپوولیدا گه‌لێك كۆڵانی بچووك هه‌ن، كه بوارت پێ ده‌ده‌ن به ته‌نیا له كۆڵاندا بیت، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتبینێ! ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه كه خه‌ڵكی زۆر له ناپوولیدا نین، به‌ڵكوو شه‌قامی زۆر هه‌ن تا راده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س و شه‌قامێكی هه‌یه".
-"ئه‌مه چ درۆیه‌كه ئێستا بۆتی دهگێرِێتهوه"، باوكی منداڵه‌كه پێی گوتم، "ئه‌و هه‌رگیز له ناپوولی نه‌بووه".
-"بهرِێز كورِهكهت شاعیره، ئه‌مه‌ش كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوێژ بووایه ملم با ده‌دا. ئه‌و گیشانهی ده‌ریا به وشكی هێشتنییه‌وه، وایان لێ كرد خه‌ون به شه‌قامه‌كانی ناپوولییهوه ببینێت".
ژیانم
ئه‌و شاره‌ی ده‌مانه‌وێ بیبه‌ین له نێو ژوورێكدایه. غه‌نیمه‌تی دوژمن قورس نییه و له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵی ناگرێت، چونكه ئه‌و پێویستی به پاره نییه، كاره‌كه حهكایهتێكه، هه‌ر ته‌نیا حه‌كایه‌تێك. شاره‌كه شووره‌ی هه‌یه كه له داری بۆیه كرا‌و دروست كراوه: پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ین تا به كتێبهكهمانییهوه بنووسێنین. دوو پاژ یان دوو به‌ش هه‌ن. ئه‌وه شایه‌كی سووره و چه‌پكێكی زێرِینی پێوه‌یه و به سه‌ر مشارێكدا ههڵدهگهرِێت: "ئه‌مه به‌شی دووه‌مه، سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌كه‌میش، چی دی نایه‌ته‌وه بیرم."
شه‌قامی راڤینیا
"مرۆڤ دوو جار دانابه‌زێته نێو هه‌مان رووباره‌وه"، وه‌ك (هیراكلیتس)ی فه‌یله‌سووف ده‌یگوت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌كه هه‌ر هه‌مان كه‌سن! له هه‌مان سه‌عاتدا دهرِۆن، شادن یان خه‌مبار. ئه‌ی رێبوارانی شه‌قامی راڤینیا، ناوی مردووانی مێژووم به هه‌مووتان داوه! ئه‌وه ئاغامهمنوونه! ئه‌وه خانم هانسكایه! یۆلیس له‌ببان! باترۆكل له خوارووی شه‌قامه‌كه‌دا، به‌ڵام فیرعه‌ون له نزیكی ماڵه‌كه‌مدایه. كاستوور و بولوكس، دوو خانمن له نهۆمی پێنجه‌مدا ده‌ژین.
به‌ڵام تۆ، ئازیزم هه‌ڵگری پهرِۆ و پاتاڵ، تۆ كه له به‌یانییه‌كی سیحراویدا، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خاشاكێكی تا ئێستا زیندوو دێیت. كاتێك چرای گه‌وره و باشم ده‌كوژێنمه‌وه، تۆی كه ناتناسم، ئه‌ی كڵۆڵی نادیار، هه‌ڵگره‌وه‌ی پهرِۆ و پاتاڵ. تۆ، ئه‌ی هه‌ڵگره‌وه‌ی پهرِۆ و پاتاڵ، جوامێرترین ناو و به ناوبانگترین مه‌زنم به تۆ دا، ناوم نای دۆستۆڤیسكی.
سوڵكه‌ری ناپوولی
كاتێك له ناپوولیدا ده‌ژیام، له به‌ر ده‌روازه‌ی كۆشكهكهمدا، ژنه سواڵكه‌رێك هه‌بوو، كه به‌ر له‌وه‌ی بچمه نێو خواسته‌كانی خۆمه‌وه، چه‌ند پارچه پاره‌یه‌كم بۆ داده‌نا. رۆژێكیان، پێم سه‌یر بوو كه هیچ سوپاسێكم لێ نه‌دیت، له ژنه‌ی سواڵكه‌رم روانی. ئێستا، دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماشام كرد، ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی به ژنه سواڵكه‌رم داده‌نا، سندووقێكی دار بوو، كه به ره‌نگی كه‌سك بۆیه كرا بوو، قورِی سوور و هه‌ندێك مۆزی تێدا بوو، مۆزه‌كان نیوه‌یان بۆگه‌ن بووبوون.
شه‌وێكی دۆزه‌خی
شتێكی سارد به شێوه‌یه‌كی سامناك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانم. شتێكی لیق كه به ملمه‌وه ده‌نووسێت. ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه هاوار ده‌كات "درِندهیه!"، به بێ ئه‌وه‌ی بزانم كه مه‌به‌ستی من و خه‌وشی من بوو، یان بۆ گیانداره لیقهكه بوو، كه پێوه‌م نووسا بوو؟
وێرانه‌ی راسته‌قینه
كاتێك گه‌نج بووم، پێم وا بوو كه نێر و مێی جنۆكه بۆ رێنمایی كردنم ئه‌ركیان ده‌كێشا، هه‌ر چییه‌ك بێت ئه‌و جنێوانه‌ی به سه‌رمدا ده‌بارین، هه‌ر پێم وا بوو، كه كه‌سێك چه‌ند په‌یڤێكی به ئه‌وانی دی ده‌گوت، كه مه‌به‌سته‌كه‌ی ته‌نیا چاكه و به‌رژه‌وه‌ندیی من بوو. سوودی پێ گه‌یاندم و منیان فێری واقیع و كاره‌سات كردووه، منیان له‌م گۆرِهپانهدا كرد به گۆرانیبێژ، خوداوه‌ندان هه‌میشه وازیان له من ده‌هێنا. ئه‌ی جنۆكه! ئه‌ی خانمانی سیحرباز! ئهمرِۆ وه‌همی خۆمم بۆ بگێرنه‌وه.