ده‌وڵه‌ت له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هیگلدا... خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ

ده‌وڵه‌ت له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هیگلدا... خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ

نووسه‌ر :ئه‌شره‌ف مه‌نسوور

وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی

پێشه‌كی:به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگل (1770-1831) و به‌ تایبه‌تی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌وه‌وه‌ ده‌گوترێت، كه‌ تیۆرییه‌كی میتافیزیكی و ئایدیالیستانه‌یه‌ له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ئه‌م وتاره‌ هه‌وڵ ده‌دات چه‌وتیی ئه‌م قسه‌یه‌ بسه‌لمێنێت، ئه‌ویش به‌ روون كردنه‌وه‌ی واتای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دیرۆكیی فه‌لسه‌فه‌ی هیگل سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ پشتی ئه‌و زمانه‌ ئایدیالییه‌ی له‌ فه‌لسه‌فه‌ سیاسیی خۆیدا به‌كاری هێنا، تیۆرییه‌كی ده‌وڵه‌ت خۆی مه‌ڵاس داوه‌، كه‌ هاوشانی تیۆرییه‌كانی لیبرالیزم و ماركسیزمه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا له‌وانیش تێپه‌ر ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر (پرسه‌كه‌) بده‌ینه‌ ده‌ست دادگای مێژوو، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ راستی و راستگۆیی تێدایه‌، هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر به‌و وێنه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی پاش چاخی هیگل به‌راوردی بكه‌ین، واتای هاوچه‌رخییش له‌خۆ ده‌گرێت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ تیۆریی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ وا هه‌ڵبسه‌نگێنن كه‌ ئایدیالیست و میتافیزیكییه‌، ماركس (1818-1883) یه‌كه‌مین ژێده‌ره‌ كه‌ ئه‌وان پشتی پێ ده‌به‌ستن، كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له‌ بنج و بناوانه‌وه‌ ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ماركس یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌یدا "تێبینی ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق له‌ لای هیگل" به‌م جۆره‌ هه‌ڵی سه‌نگاند، كاتێك له‌ ژیاندا بوو، ئه‌و هه‌ر ته‌نیا پێشه‌كییه‌كه‌ی لێ بڵاو كرده‌وه‌. ئیدی بوو به‌ ئه‌ركمان كه‌ باس له‌و ره‌خنه‌ ماركسییه‌ی له‌ تیۆریی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ گیراوه‌، بكه‌ین و، ئه‌و به‌دحاڵی بوونه‌ش كه‌ له‌ ره‌خنه‌دا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، روون بكه‌ینه‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ریشدا روونی بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل له‌ رۆحی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگای خۆی دانه‌برِا بوو، به‌ڵكوو وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنێكی ئه‌و پرسانه‌ بوو، كه‌ خه‌ویان له‌ هیگل و سه‌رده‌مه‌كه‌ی حه‌رام كرد بوو، وه‌ك شۆرِشی فه‌ره‌نسا و شه‌رِه‌كانی ناپولیۆن و سه‌رده‌می گه‌رِانه‌وه‌ی پاشایه‌تی. هیگل خۆی له‌ به‌رایی كتێبی "بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ "ئه‌ركی فه‌لسه‌فه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ حاڵی بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ عه‌قڵه‌ و... هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ش رۆڵه‌ی سه‌رده‌می خۆی و په‌روه‌رده‌ی كات و ساتی خۆیه‌تی. به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌روه‌ها ده‌كرێ له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه‌ بڵێین، ئه‌و (فه‌لسه‌فه‌) سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه‌ له‌ بیردا چرِ كراوه‌ته‌وه‌". پێشتر چه‌ند ماركسیستێكی رۆژاوایی خۆیان له‌ قه‌ره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل دا، وه‌ك (لۆكاش، ماركیۆز و، ئه‌دورنۆ). خه‌می ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ بوو هه‌وڵ بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئایدیالیست بوونی بده‌ن، پاشان به‌ تێكرِا ره‌تی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ماركس توانیی تیۆرییه‌كی ئه‌لته‌رناتیفی سیاسی پێشكه‌ش بكات، كه‌ واقیعیانه‌تره‌ و پتر وابه‌سته‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵه‌. پێشتر هه‌ندێك بیرمه‌ندی خاوه‌ن مه‌یلی لیبراڵانه‌ی وه‌ك (كارڵ پۆپه‌ر، فریدریك هایك و، بارسونز) برِیای ئه‌وه‌یان دا، كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل بانگ بۆ ده‌وڵه‌تی هه‌مه‌كیی زاڵ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، فه‌لسه‌فه‌ی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌ڵكشانی نانیزمه‌وه‌ گرێ درا. به‌ كرده‌نییش فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بۆ پشتیوانی كردن له‌ هه‌ندێك بیرۆكه‌ی هه‌مه‌كی (شموولی) به‌كار هێندرا، له‌ ئیتالیاش له‌ سه‌ر ده‌ستی (كرووچه‌ و، باریتۆ)، له‌ به‌ریتانیاش له‌ لایه‌ن (بوزانكیت و، برادلی)یه‌وه‌، هه‌مان شت كرا. فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل له‌ ده‌ست ئه‌و لێكدانه‌وه‌ هه‌ڵانه‌ رزگاری نه‌بوو، ته‌نیا له‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ نه‌بێت. ئامانجی ئه‌م وتاره‌ روون كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل به‌ ته‌واوی له‌و لێكدانه‌وانه‌وه‌ دووره‌، پتر له‌ بۆچوونی گه‌لێك كه‌سیش، له‌ رۆحی سه‌رده‌مه‌وه‌ نزیكه‌. له‌ راستیدا هیگل خۆشی هه‌ندێك به‌رپرسایه‌تیی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ سه‌باره‌ت به‌ به‌دحاڵی بوون له‌ فه‌لسه‌فه‌ سیاسییه‌كه‌ی و، به‌ تایبه‌تی له‌ تیۆرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌. ئه‌و هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی به‌كار هێنا، كه‌ گه‌لێك كه‌سی به‌ لای راڤه‌ی هه‌ڵه‌دا برد، له‌ ئه‌نجامدا له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راڤانه‌ ره‌خنه‌ی لێ گیرا. هیگل بۆ نموونه‌ به‌ لای ئه‌وه‌دا ده‌چێت كه‌ ده‌وڵه‌ت ته‌واوكه‌ری كاروانی خوداوه‌نده‌ له‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌و "رۆح و خۆشیی به‌خشیوه‌ته‌ به‌دی هاتنی كرده‌نی له‌ رێرِه‌وی مێژووی جیهاندا"(1)، هه‌روه‌ها ئه‌و "هێزی عه‌قڵه‌ كه‌ خۆی به‌دی ده‌هێنێت" (برِگه‌ 258)، هه‌روه‌ها "ده‌وڵه‌ت رۆحه‌ و بووه‌ته‌ بابه‌ت" و "ئه‌ركی هه‌ره‌ به‌رزی تاكیش ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ ئه‌ندام له‌ ده‌وڵه‌تدا"(2). له‌ راستیدا ئه‌و زمانه‌ رووت ئایدیاله‌ی هیگل له‌ فه‌لسه‌فه‌ سیاسییه‌كه‌یدا به‌كاری هێنا، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ تیۆرییه‌ سیاسییه‌كانی ئایدیالی یان میتافیزیكین، له‌ پشت ئه‌و زمانه‌شه‌وه‌ بیرۆكه‌ی جڤاكی و مێژوویی و شرۆڤه‌ی ره‌سه‌ن و تیۆریی واقیعی سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ن، كه‌ گه‌لێك نیشانه‌ی هاوچه‌رخییان تێدایه‌، له‌گه‌ل رۆحی ده‌وڵه‌تی نوێشدا ده‌گونجێن. هیگل ده‌بوو ئه‌و زمانه‌ رووت ئایدیاله‌ به‌كار بهێنێت، وه‌ك شێوازێكی كورتبرِ بۆ گوزارشت كردن له‌ بیری زۆر و گرنگ، به‌ رسته‌گه‌لی كه‌م و كورت.ئه‌دی هیگل نه‌بوو كه‌ گوتی، فه‌لسه‌فه‌ سه‌رده‌می خۆیه‌تی و له‌ هزردا چرِ كراوه‌ته‌وه‌؟ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌ تایبه‌تی، سه‌رده‌می خۆیه‌تی و له‌ هزردا چرِ كراوه‌ته‌وه‌. ئیدی برِوانه‌ ئه‌و هزره‌ چۆن ده‌بێت كه‌ سه‌رده‌مێك به‌ ته‌واوه‌تی چرِ ده‌كاته‌وه‌، سه‌رده‌مه‌كه‌ش سه‌رده‌مێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ مێژوو و هزردا، سه‌رده‌می شۆرِشی فه‌ره‌نسا و رۆشنگه‌ری. هه‌ڵبه‌ت به‌ گوزارشت كردن له‌ ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌نتراڵه‌ی مێژووی جیهان، ئه‌و هزره‌ له‌و په‌رِی رووتیدا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌، زمانی هیگل و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی پێویسیتان به‌ وه‌رگێرِانه‌، تا خه‌ڵك له‌ واتا و مه‌به‌ستی سیاسیانه‌یان بگه‌ن و رێزیان بگرن، له‌ هه‌مان كاتدا درك به‌ واتا و ئاماژه‌گه‌لی هاوچه‌رخانه‌شیان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل تیۆرییه‌كی فه‌لسه‌فی بێت له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی نوێوه‌، ئه‌و كات هه‌وڵ ده‌ده‌ین، وه‌ك تیۆرییه‌كی سیاسی له‌ ده‌وڵه‌تی نوێدا پیاده‌ی بكه‌ین.
ره‌خنه‌ له‌ تیۆرییه‌كانی "مافی سروشتی" و "گرێبه‌ستی جڤاكی"

ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا چاو به‌ كتێبی "بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق"دا بخشێنین، ناتوانین له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هیگل سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ت تێبگه‌ین، هیگل له‌باره‌ی تیۆریی سیاسییه‌وه‌، نووسینی دیكه‌ی به‌ر له‌ "فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق"یشی هه‌یه‌، هه‌ندێكی كه‌ له‌ ژیاندا بوو بڵاوی كردنه‌وه‌ وه‌ك "تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی"، هه‌ندێكیشیان تێبینی بوون هیگل نووسی بوونی، تا له‌ وانه‌كاندا له‌ كاتی وانه‌دانه‌وه‌ی له‌ زانكۆی "یینا"دا به‌كاریان بهێنێت و، تا سه‌ده‌ی بیسته‌میش بڵاو نه‌كرانه‌وه‌. ئه‌و نووسینه‌ زووانه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یان له‌ تیۆرییه‌كانی "مافی سروشتی" و "گرێبه‌ستی جڤاكی" تێدایه‌، بێ له‌وه‌ به‌شێكی دانه‌برِاویشن له‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌و، به‌ بێ ئه‌وانیش ناكرێ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ لای ئه‌و حاڵی ببین.

هیگل دژ به‌ ره‌وتی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی نوێ وه‌ستاوه‌، هه‌ر له‌ (هۆپز)ه‌وه‌ تا (لوك و، هیوم و، رۆسۆ)، له‌ رووی شیته‌ڵ كردنی ژیانی سیاسییه‌وه‌ تا وردترین ورده‌كاریی ئه‌و و بچووكترین پێكهاته‌ی و گه‌رِانه‌وه‌ به‌ره‌و تاكه‌كان، به‌و سیفه‌ته‌ی خودی پێكهێنه‌ری هه‌ر رژێمێكی سیاسین. به‌م جۆره‌ ئه‌و دژ به‌ مه‌یلی تاكایه‌تی و ئه‌تۆمیزم، كه‌ له‌ لای لیبرالیزم باوه‌، ده‌وه‌ستێت. هیگل ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی و گرێبه‌ستی جڤاكی له‌ تاكه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ پێی ئه‌وه‌ی درك كردنی تاك به‌ خۆی به‌وه‌ی كه‌ تاكه‌، ناكرێ ببێته‌ ده‌رهاویشته‌یه‌كی به‌رایی و بنه‌مایی، به‌ڵكوو ئه‌و ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵوارین و جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ ژینگه‌ی ره‌سه‌نی تاك، پرۆسه‌یه‌كه‌ سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دیرۆكی و جڤاكییه‌. ده‌ست پێ كردنی فه‌لسه‌فه‌ی نوێی سیاسی به‌ تاكێكی عاقڵ و پێگه‌یشتوو، نیشانه‌یه‌ به‌ درك نه‌كردنی به‌ دیرۆكایه‌تیی بوونی مرۆڤ و، سه‌رنج نه‌دانی له‌ پرۆسه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن كه‌ تاك پێیاندا تێپه‌رِ بووه‌ تا ده‌بێته‌ تاك و ده‌گاته‌ ئاستی هۆشیار بوون به‌ تاكایه‌تیی خۆی. له‌ راستیدا هیگل له‌ "فینۆمینۆلۆژیای رۆح"دا وه‌سفێكی پرۆسه‌ی پله‌ به‌ پله‌ گه‌شه‌ كردنی هۆشمان ده‌داتێ، له‌ یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی یه‌قینی هه‌سته‌كی و پێوه‌ لكانی ناجودا به‌ سروشته‌وه‌، تا گه‌یشتن به‌ قۆناغی عه‌قڵی هۆشیار به‌ خودی خۆی. لێره‌وه‌ ده‌كرێ وا ته‌ماشای فینۆمینۆلۆژیای هیگل بكه‌ین، كه‌ ئه‌لته‌رناتیفێك بۆ روانینی تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی و گرێبه‌ستی جڤاكیی تاك، پێشكه‌ش ده‌كات(3).

هیگل وا ته‌ماشای هه‌ق ناكات كه‌ شتێكی سروشتییه‌، واته‌ له‌ سروشتی له‌ خۆرِای جێگیر و ئه‌زه‌لی و تاك و ته‌نیا له‌ لای تێكرِای گه‌لان له‌ هه‌موو كات و شوێنێكدا ده‌رچوو بێت، به‌ڵكوو ئه‌و مێژووییه‌ و له‌ ئاكامی ململانێیه‌كی دوور و درێژی مێژووییه‌وه‌ بووه‌. فه‌یله‌سووفانی گرێبه‌ستی جڤاكی وه‌ها وێنای مافی موڵكایه‌تییان كرد، كه‌ مافێكه‌ له‌ مافی پاراستنی ژیان و بوونی ماددیانه‌ی مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، موڵكایه‌تی یه‌كێكه‌ له‌ توخمه‌ چه‌سپاوه‌كانی ته‌بیعه‌تی مرۆڤ. هه‌رچی هیگله‌، مافی موڵكایه‌تی به‌ شێوازێكی جیاواز چاره‌سه‌ر ده‌كات. مافی موڵكایه‌تی له‌ لای ئه‌و به‌نده‌ به‌ مرۆڤه‌وه‌، وه‌ك مرۆڤێك كه‌ ئیراده‌ و رۆح و هۆشی هه‌یه‌، كه‌چی (لوك) به‌و جۆره‌ چاره‌سه‌ری كرد، كه‌ به‌نده‌ به‌ خه‌سڵه‌تی بایۆلۆژیی گیاندارانه‌ی مرۆڤه‌وه‌. خود له‌ لای (لوك) به‌رامبه‌ر به‌ سروش ده‌وه‌ستێت، به‌ راده‌ی تێر كردنی پێداویستی بایۆلۆژیی خۆی شتی لێ وه‌رده‌گرێت، له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هیگلدا هه‌ر یه‌ك له‌ خود و جیهانی ده‌ره‌كی، له‌ جووله‌یه‌كی دیالیكتیكیدا یه‌كدی پێك ده‌هێنن. خود له‌ رێی كار كردنه‌وه‌ جیهانی سروشت ده‌كاته‌ به‌شێك له‌ جیهانی مرۆییانه‌ی خۆی، جیهانی سروشتیش یارمه‌تیی خود ده‌دات كه‌ له‌ خودی خۆی ده‌ربچێت و چالاكیشی له‌ شێوه‌ی ماددی به‌رجه‌سته‌ ببێت. كاتێك هیگل پێی وایه‌ مرۆڤ له‌ رێی كار كردنه‌وه‌، شتانی جیهانی ده‌ره‌كی ده‌كاته‌ به‌شێك له‌ جیهانی مرۆیی، ئه‌و به‌م جۆره‌ پێگه‌ی كه‌سایه‌تیی مرۆیی بۆ سه‌رووی خه‌سڵه‌تی بایۆلۆژی به‌رز ده‌كاته‌وه‌(4).

فه‌لسه‌فه‌ی هیگل وێنایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره‌ی مافی موڵكایه‌تی هه‌ڵگرتووه‌، جیاوازه‌ له‌ وێنای مه‌یل تاكانه‌ی باو له‌ لای لیبرالیزمی (هۆپز) و (لوك). موڵكایه‌تی له‌ لای (لوك) بریتییه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵك و شتان، هه‌ر بۆیه‌ ئازادیی ئه‌وانی دی وه‌ك كۆتێك بۆ سه‌ر ئازادیی من ده‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دی رێی موڵكایه‌تیی بێ سنووری لێ ده‌گرن و، ئاره‌زووی ده‌ست به‌ سه‌ردا گرتنی بێ كۆتایی منیش جڵه‌و ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ لای هیگل مافی موڵكایه‌تی له‌ شێوه‌ی سیسته‌مێك له‌ ددان پێدا هێنانی یه‌ك به‌ یه‌ك به‌ ویست (ئیراده‌) و مافی ئه‌وانی دی ده‌رده‌كه‌وێت. مافی تێكرِا بنه‌مایه‌ بۆ وه‌دی هاتنی مافی هه‌ر تاكێك. ئا لێره‌دا چه‌مكی جودای هیگل سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ست روون ده‌بێته‌وه‌، گرێبه‌ست له‌ بواری ددان پێدا هێنانی یه‌ك به‌ یه‌كدا ده‌رده‌كه‌ویت: من موڵكایه‌تیی شتێكی دیاری كراوم ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش نه‌ك له‌ رێی ویستی خۆمه‌وه‌، به‌ڵكوو له‌ رێی ویستی كه‌سانی دیكه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و موڵكایه‌تییه‌م بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ویستێكی گشتیی هاوبه‌شدا به‌شدارم (5). لێره‌دا تێبینی ده‌كرێت، كه‌ هیگل مافی موڵكایه‌تی له‌ بوارێكی هه‌بووی كۆمه‌ڵایه‌تیدا داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌و مافه‌ش بۆ كرداری گردبوونه‌وه‌ی مرۆیی ده‌گه‌رِێنێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ پێَچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی و گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی (جڤاكی) بۆی چوون، سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ئه‌و مافه‌ له‌ حاڵه‌تی سروشتیی به‌ر له‌ جڤاكدا.

هیگل له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌ لیبراڵه‌دا نییه‌ كه‌ پێی وایه‌، بنه‌چه‌ی كۆمه‌ڵ گردبوونه‌وه‌ی كه‌سانی ئازاد و یه‌كسان و عه‌قڵانه‌، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنیان سه‌باره‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێك كه‌ مافی هه‌مووان مسۆگه‌ر ده‌كات و ده‌شی پارێزێت. له‌ راستیدا تاكایه‌تی و ئازادی و ماف و یه‌كسان بوون، به‌ر له‌ حاڵه‌تی گردبوونه‌وه‌ی مرۆیی نه‌بووه‌، كه‌ پاشان رژێمی سیاسی بێت و بیپارێزێت، ئه‌وان شتگه‌لێكن ده‌سكردی وردی گردبوونه‌وه‌ی سیاسین، له‌ ئه‌نجامدا ناكرێ پێمان وا بێت كه‌ سیسته‌می سیاسی بۆیه‌ په‌یدا بوو، تا رایبگرێت و بیپارێزێت، چونكه‌ هۆیه‌ك نین بۆ په‌یدا بوونی سیاسه‌ت، به‌ڵكوو ئه‌وان ئامانجن و كارلێكی سیاسی وه‌دی ده‌هێنن(6). لیبرالیزم شتێك كه‌ ده‌یویست بیسه‌لمێنێت ره‌تی كرده‌وه‌، ئه‌و گریمانه‌ی هه‌بوونی ئازادی و مافی كرد، ئه‌ویش به‌ر له‌ گردبوونه‌وه‌ی سیاسی، له‌ كاتێكدا ئه‌م شتانه‌ مه‌به‌ستی كۆتایی گردبوونه‌وه‌ی سیاسین.

رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی هیگل له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی و گرێبه‌ستی جڤاكی، له‌ باس كردنی چه‌مكی ئازادیدا روون ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و تیۆرییانه‌ی له‌ ره‌وشی به‌ر له‌ سیسه‌می سیاسیدا، گریمانه‌ی هه‌بوونی ئازادیی ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌و ئازادییه‌ ته‌واوه‌ش پاڵ به‌ خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌نێت بۆ ململانێ و ده‌بێته‌ شه‌رِی هه‌مووان دژ به‌ هه‌مووان. بۆ زاڵ بوون به‌ سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا، خه‌ڵك رێك ده‌كه‌ون و یه‌ك ده‌نگ ده‌بن، كه‌ له‌ پێناو دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی سیاسی، ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌ ئازادیی ره‌سه‌نی خۆیان ببن، كاریش بۆ به‌دی هێنانی ئاسایش و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ و پیاده‌ كردنی یاسا ده‌كه‌ن. كه‌واته‌ حاڵه‌تی گردبوونه‌وه‌ی سیاسی حاڵه‌تی واز هێنانه‌ له‌ به‌شێك له‌ ئازادی و مافی سروشتیی تاكه‌كان. لێره‌وه‌ هیگل بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت، كه‌ لیبرالیزم وا ده‌رِوانێته‌ ده‌وڵه‌ت گوایه‌ كۆتێكی ده‌ره‌كییه‌ به‌ سه‌ر ئازادیی مرۆڤه‌وه‌، هه‌روه‌ها رژێمێكه‌ پێداویستی ده‌ره‌كی سه‌پاندوویه‌تی نه‌ك وه‌ك ئه‌نجامێكی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی به‌ره‌ی مرۆڤ. له‌ به‌رامبه‌ردا هیگل لای وایه‌ تاك واز له‌ به‌شێكی ئازادی یان ماف ناهێنێت، بۆ چوونه‌ نێو سیسته‌مێكی سیاسییه‌وه‌، به‌ڵكوو واز له‌ ویستی كوێرانه‌ و توندوتیژی و درِندایه‌تییه‌ك ده‌هێنێت كه‌ ئه‌نجامی نه‌بوونی سیسته‌می سیاسییه‌. به‌ر له‌ گردبوونه‌وه‌ی سیاسی، هیچ ئازادی و مافیك نییه‌(7).

هیگل ئه‌و قسه‌یه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، بزر بوونی ده‌وڵه‌ت له‌ حاڵه‌تی به‌رایی سروشتدا بریتی بوو له‌ بزر بوونی هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی یان هاوكاریی جڤاكی به‌ هه‌ر جۆرێكی بێت. هیگل بۆ خۆی له‌ مێژوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێك ماوه‌دا كردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی تێدا ون بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته‌ پێوه‌ر بۆ برِیاردان به‌ سه‌ر چه‌مكی حاڵه‌تی به‌رایی سروشتدا له‌ لای تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی و گرێبه‌ستی جڤاكی. له‌ موحازه‌ره‌كانیدا ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، هیگل باسی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی مێژوویی له‌ سه‌رده‌مانی ناوه‌نجییه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رده‌می نوێ كردووه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی نوێ جارێ په‌یدا نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی شانشینانی دێرینیش پووكا بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی ناوه‌ند بوو له‌ نێوان دوو ماوه‌ی مێژوویی، كه‌ تێیدا ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی به‌هێز په‌یدا بوون، ماوه‌ی چاخی كۆن كه‌ ده‌وڵه‌تانی وه‌ك میسر و چین و هیندستان و یۆنان و رۆمی تێدا بوون، ماوه‌ی نوێش كه‌ ده‌وڵه‌تانی نوێی ئه‌وروپایان تێدا په‌یدا بوو. له‌ ماوه‌ی بزر بوونی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌رده‌مانی ناوه‌نجیدا، كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا هاتنه‌ پێشی گه‌لێك گرووپ و یه‌كێتیی بازرگانان و پیشه‌وه‌ران و سوارچاكان و جوامێرانی به‌ خۆوه‌ بینی، له‌ پێناو رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی په‌شێوی و بێ سه‌روبه‌ری و بزر بوونی ده‌وڵه‌ت. كاتێك حاڵه‌تێكی به‌رایی راسته‌قینه‌ی سروشتانه‌ له‌ مێژوودا هه‌بووه‌، واته‌ حاڵه‌تی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ بریتی نه‌بووه‌ له‌ خه‌ڵكانێك كه‌ له‌ ململانێدان، وه‌ك لیبرالیزم بۆی ده‌چێت، به‌ڵكوو رێكخستنی جڤاكی و گرووپ و سه‌ندیكای خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت هه‌بوون(8).

به‌رامبه‌ر به‌ مه‌یلی تاكایه‌تی و ئه‌تۆمی له‌م تیۆرییانه‌دا، هیگل ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵگای مرۆیی" داده‌نێت، به‌و سیفه‌ته‌ی گشتێكی ره‌وشته‌ ناكرێ بگێرِدرێته‌وه‌ بۆ تاكه‌كانی پێكهێنه‌ری، ئه‌و به‌ر له‌وانه‌، به‌و واتایه‌ی ئه‌و ناسنامه‌كه‌یان پێ ده‌دات، هه‌ر خۆشی به‌سه‌ریان ده‌كاته‌وه‌. لێره‌دا هیگل پشت به‌ بیرۆكه‌ دێرینه‌كه‌ی یۆنان ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ته‌ شار ده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته‌ نموونه‌ بۆ مه‌به‌سته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگای سیاسیی مرۆیی. هیگل ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێت، كه‌ هه‌ر تیۆرییه‌كی فه‌لسه‌فی له‌ كۆمه‌ڵگادا نابێ له‌ كرده‌وه‌ی تاك به‌ تاكی له‌ یه‌ك دابرِاوی كه‌سانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات، به‌ڵكوو له‌ په‌یوه‌ندیی ره‌وشتیانه‌ی- پێوانه‌ و، به‌هاییه‌وه‌- ده‌ست پێ بكات، كه‌ له‌ میانی ئه‌وانه‌وه‌ تاكه‌كان ده‌جوولێنه‌وه‌(9). (دۆركایم)

ره‌ت كردنه‌وه‌ی تیۆریی لیبرالیزم له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌

تیۆریی لیبرالیزم له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ تیۆرییه‌كی گرێبه‌ستانه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت به‌ گوێره‌ی ئه‌م تیۆرییه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی جڤاكی داده‌مه‌زرێت، كه‌ به‌ رێككه‌وتن و یه‌ك ده‌نگیی تاكه‌كان دێته‌ دی. هیگل پێی وایه‌ ئه‌م تیۆرییه‌ دوو بواری جیا تیكه‌ڵ به‌ یه‌كدی ده‌كات، كه‌ بواری ده‌وڵه‌ت و بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌، نموونه‌ی گرێبه‌ستیش له‌ بواری "كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی"یه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت تا به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تدا پیاده‌ی بكات، ئه‌مه‌ش له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌وه‌، له‌ یه‌ك كاتدا هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكی و مێژووییشه‌. هیگل له‌ "بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق"دا ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان تێكه‌ڵ به‌ یه‌كدی كرد و، مه‌به‌ستی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تیشمان كرده‌ ئاسایش و پاراستنی موڵكایه‌تیی تایبه‌ت و ئازادیی كه‌س، ئیدی به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كان به‌وه‌ شێوه‌یه‌ كه‌ هه‌یه‌، ده‌بێته‌ دوایین مه‌به‌ست كه‌ له‌ پێناویدا كۆبوونه‌ته‌وه‌، ئاكامی ئه‌وه‌ش، ئه‌ندام بوون له‌ ده‌وڵه‌تدا ده‌بێته‌ شتێكی سه‌رپشك. هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت به‌ تاكه‌وه‌ شتێكه‌ به‌ ته‌واوی له‌وه‌ جودایه‌.. تاك نه‌ بابه‌تییه‌ و نه‌ تاكایه‌تیی ره‌سه‌ن و نه‌ ژیانی ره‌وشتی، ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی كه‌ تاكێكه‌ له‌ تاكه‌كانی ده‌وڵه‌ت. یه‌كگرتنی ساغ و ساده‌، ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ و ئامانجی دروستی تاكه‌، چاره‌نووسی تاكیش ئه‌وه‌یه‌، ژیانێكی كۆبه‌كۆی جڤاكیی هه‌بێت"(10). له‌ راستیدا برِگه‌ی رابردوو هه‌ر ته‌نیا ره‌خنه‌یه‌ك نه‌بوو له‌ تیۆریی ده‌وڵه‌ت به‌ لای لیبرالیزمه‌وه‌، به‌ڵكوو ره‌خنه‌یه‌ك بوو له‌ چه‌مكی بورژوا سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یه‌ك بوو له‌ ده‌وڵه‌تی بورژوا، كه‌ به‌ كرده‌نی له‌ سه‌رده‌می هیگل و به‌ درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ هه‌بوو.
وێنای لیبرالیزم بۆ ده‌وڵه‌ت بێ له‌ ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌كی، ده‌وڵه‌تی بورژوا شتێكی دیكه‌ی لێ نایه‌ته‌ به‌رهه‌م. هیگل ده‌ڵێ: "له‌ هه‌وڵ به‌ره‌و به‌دی هێنانی مه‌به‌ستی خۆپه‌رستانه‌دا.. سیسته‌مێكی ته‌واو له‌ پشت به‌ یه‌كدی به‌ستن دروست ده‌بێت، به‌وه‌ی توێژاڵه‌ ژیانی تاكه‌ و به‌خته‌وه‌ریی ئه‌و و ره‌وشی یاساییانه‌ی، له‌گه‌ڵ ژیانی تێكرِای تاكه‌كانی دی و به‌خته‌وه‌ریی ئه‌وان و مافیان تێك هه‌ڵكێش ده‌بێت، ئه‌و مافانه‌ش مسۆگه‌ر نابن ته‌نیا له‌ نێو ئه‌و سیسته‌مه‌ پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌دا نه‌بێت. ده‌كرێ وه‌ها ته‌ماشای ئه‌و سیسته‌مه‌ بكرێ.. به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌كییه‌، واته‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای پێویستی دروست ده‌بێت"(11)، واته‌ ده‌وڵه‌تی لیبرالی كه‌ كار بۆ پاراستنی مافی موڵكایه‌تیی تایبه‌تی تاك ده‌كات، واته‌ مافی بورژوایی. ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی دیاری كراوه‌، یان به‌ گوێره‌ی ئه‌ده‌بیاتی لیبرالیزم، ده‌وڵه‌تی كه‌مترین ئاسته‌.
هیگل دروست بوونی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ جۆر و ماهیه‌تی له‌ په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌دا كورت بكرێته‌وه‌. سێ "هۆ"ش هه‌ن كه‌ وای لێ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌ وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت ره‌ت بكاته‌وه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ رووت (ئه‌بستراك) و، سه‌رپێیی و، (خۆناوه‌ند)ن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌ رووت (ئه‌بستراكت)ه‌، هیگل پێی وایه‌ هۆیه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی ماددیی نێو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌گه‌رِێته‌وه‌. له‌ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا دوو كه‌س به‌ یه‌ك ناگه‌ن ته‌نیا مه‌گه‌ر موڵكدار بن، بوونیشیان سه‌باره‌ت به‌ یه‌كدی نییه‌ ته‌نیا به‌و ئامانجه‌ نه‌بێت. تۆ سه‌باره‌ت به‌ من نه‌بووی ته‌نیا به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ موڵكداری، پێچه‌وانه‌شی هه‌ر راسته‌. هه‌روه‌ها من ددانت پێدا ناهێنم ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ شتێكت له‌ لایه‌ و من پێویستم پێیه‌تی، ده‌شمه‌وێ به‌ شتێكی دیكه‌ی بگۆرِمه‌وه‌ كه‌ موڵكی منه‌ و تۆ پێویستت پێیه‌تی. له‌ گرێبه‌ستیشدا په‌یوه‌ندییه‌ك نییه‌ له‌ نێوانی دوو كه‌سدا ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی نه‌بێت. هیگل په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌ به‌ رووت (ئه‌بستراكت) داده‌نێت، چونكه‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی بوون و تواناكانی رووت ده‌كاته‌وه‌ ته‌نیا لایه‌نی ماددی نه‌بێت، لێشی نارِوانێت ته‌نیا به‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ بریتییه‌ له‌ موڵكدارێك، ئه‌و گوێ به‌وه‌ش نادات كه‌ چ ماهیه‌ت و ناسنامه‌یه‌ك ده‌دات. به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌، ده‌وڵه‌ت به‌ مرۆڤه‌كان به‌ تێكرِای ناسنامه‌كانیانه‌وه‌ داده‌مه‌زرێت، نه‌ك به‌ رووت كردنه‌وه‌ و دابرِینی به‌شێكی، هه‌روه‌ها به‌ بوونی جڤاكیانه‌ی مرۆڤ نه‌ك ته‌نیا بوونی ئابووریانه‌ی. له‌ كاتێكدا په‌یوه‌ندیی گرێبه‌ستانه‌ راگوزه‌ر و له‌خۆرِایه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سیاسیی مرۆیی له‌ سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ و پێویستیی عه‌قڵانی دروست ده‌بن(12).
هیگل سوور بوو له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ببێته‌ مه‌به‌ست نه‌ك هۆكار، وا بیر كردنه‌وه‌ لێی كه‌ بریتییه‌ له‌ هۆكارێك بۆ به‌دی هێنانی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سی، ره‌ت ده‌كاته‌وه‌. له‌ راستیدا ماركسیش له‌به‌ر هه‌مان هۆ هیوای به‌ ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌می خۆی نه‌ما، واته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه‌ هۆكارێك بۆ به‌دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و به‌شه‌كیی بورژوا. له‌ هه‌مان كاتدا هیگل ره‌خنه‌ی له‌ چه‌مكی هیگل سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تیش گرت، كاتێك كه‌ هیگل ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی مه‌به‌ستی ره‌ها و كۆتایی، خۆ هۆشیاریی تاكه‌، ئه‌مه‌ واته‌ به‌ ئاسانی ملكه‌چ بوون بۆ ده‌وڵه‌ت و توانه‌وه‌ی تاكه‌كان تێیدا، ئه‌مه‌ بوو كه‌ ماركس به‌ ته‌واوی لێی حاڵی بوو. هه‌ر بۆیه‌ ماركس په‌نای نه‌برده‌ به‌ر هیچ چه‌مكێكی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یران و دژبه‌رییه‌كانی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵكوو ئه‌و وازی له‌ ئه‌گه‌ری ده‌وڵه‌ت هێنا له‌ پێناو ئه‌گه‌رێكی دی، كه‌ شۆرِشی سۆشیالیزم و تێك شكاندنی ده‌وڵه‌تی بورژوا بوو. به‌ڵام له‌ لاپه‌رِه‌كانی داهاتوودا روونی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ماركس له‌ واز هێنانی له‌ ئه‌گه‌ری ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵه‌ بوو.
هیگل به‌ ئاراسته‌ی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ده‌چوو، به‌وه‌ی كه‌ میكانیزمێكه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌ستی ده‌ره‌كی و ماددی و، به‌وه‌ی كه‌ رێكخراوێكه‌ كار بۆ تێر كردنی پێداویسته‌كانی خه‌ڵك ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ مۆركی ره‌وشتیانه‌ی خۆی ده‌ری ده‌كات و له‌ كۆتاییدا ده‌بێته‌ مایه‌ی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و دارِووخانی جڤاكی، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ره‌س هێنانی خودی ده‌وڵه‌تیش. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه‌ به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی رۆمدا هات، كه‌ بووه‌ هۆی دارِووخانی له‌ ناوه‌وه‌، به‌ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌ر له‌وه‌ی به‌ ده‌ستی میلله‌تانی پاشكه‌وتوو برِووخێت. گورِ و تینی ره‌خنه‌یی له‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگلدا له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێ، كه‌ ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌م تۆوی دارِووخانه‌ هه‌ر ته‌نیا شتێك نییه‌ له‌ رابردووه‌وه‌، به‌ڵكوو به‌ ته‌واوی و بێ كه‌م و كورِی له‌ سه‌رده‌می خۆشیدا هه‌یه‌. جێی سه‌رنجه‌ كه‌ تۆوی دارِووخان كه‌ هیگل لێره‌دا قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كات، مه‌یلی تاكانه‌ و ره‌فتار كردنه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی هۆكارێك بێت بۆ به‌دی هێنانی به‌شه‌كییه‌ مه‌به‌ستی ئابووری، ئه‌وه‌ له‌ راستیدا نه‌رێنایه‌تیی بورژوا و وێنای ئه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ و، نه‌رێنایه‌تیی ئابووریی سه‌رمایه‌داریشه‌. به‌م جۆره‌، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست نیشان كردنی قه‌یرانی بنه‌رِه‌تیی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، هیگل وه‌پێش ماركس كه‌وتووه‌، به‌ڵام ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ چییه‌ كه‌ هیگل بۆ قه‌یرانه‌كه‌ ده‌یخاته‌ روو، ئه‌و قه‌یرانه‌ی ناوی ناوه‌ دژبه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی؟ چاره‌سه‌ر به‌ گوێره‌ی چه‌مكی ئه‌و له‌ ده‌وڵه‌تدا خۆی ده‌نوێنێت، به‌ لای ئه‌وه‌وه‌ هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ ده‌توانێت ئه‌و دژبه‌رییانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

هه‌ڵبه‌ت ره‌خنه‌ی هیگل له‌ ده‌وڵه‌تی لیبرال هه‌ر له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستێت. ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ ساده‌ییه‌كی وا ته‌ماشای ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، كه‌ درێژ بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌، هه‌روه‌ها به‌و جۆره‌ش ته‌ماشای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكه‌ین، كه‌ له‌ تۆرِێك په‌یوه‌ندیی گرێبه‌سته‌ ئابووری پێك هاتووه‌، ئیدی ئاساییه‌ وا بیر له‌ ژیانی سیاسی بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ رواڵه‌تێكی ده‌ره‌كی بۆ چالاكیگه‌لی ماددیانه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، یان به‌ گوزارشتی ماركس، سه‌رخان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و ژیانی ئابوورییه‌. هیگل ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ك یه‌كێتییه‌كی نێوان كه‌سایه‌تیی جۆربه‌جۆر ده‌ركه‌وت، واته‌ هه‌ر ته‌نیا یه‌كێتییه‌كه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شایه‌تی ده‌چێت، جا ئه‌و كات ئه‌وه‌ی به‌ دروستی مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌. ئیدی له‌ توانای گه‌لێك له‌ ده‌ستوورنووسانی نوێدا نه‌بوو، تیۆرییه‌كی دی، بێ له‌مه‌، ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن"(13). كه‌واته‌ چه‌مكی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ جودایه‌ له‌ هه‌مان چه‌مك له‌ لای "گه‌لێك له‌ ده‌ستوورنووسانی نوێ". ئه‌وانه‌ كێن؟ ئه‌وانه‌ تیۆریزه‌كارانی ده‌وڵه‌تن له‌ ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسادا، تیۆریزه‌كارانی ده‌وڵه‌تی لیبرالی بورژوا. ماركس له‌ گه‌نجایه‌تیدا هه‌مان ئه‌و تیۆریزه‌كارانه‌ی خوێنده‌وه‌، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ تیۆرییه‌كه‌یان له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش نه‌كرد، چونكه‌ به‌ لای ئه‌وه‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگل له‌و پێشكه‌وتووتره‌ و هه‌ر ئه‌ویش شایانی ره‌خنه‌یه‌، بۆیه‌ ره‌خنه‌یه‌كی له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش كرد. له‌م كاره‌ زووه‌ی ماركسدا روون ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌و په‌نای نه‌برده‌ به‌ر هیچ چه‌مكێك له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی چه‌مكی هیگل، له‌ پێناو چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كانی سه‌رده‌می خۆی. له‌ راستیدا ماركس شۆرِشی سۆشیالیزمی به‌ چه‌مكی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ گۆرِییه‌وه‌. به‌ڵام ئایا له‌مه‌دا ئه‌و له‌ سه‌ر هه‌ق بوو؟ لاپه‌رِه‌كانی داهاتوو ئه‌و شته‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر وا ته‌ماشای ده‌وڵه‌ت بكه‌ین كه‌ كۆمپانیا یان ده‌زگایه‌كه‌، ته‌نیا مافی تاكانه‌ی بورژوا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ راستیدا هه‌ر له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی بورژواوه‌ ده‌دوێین. هیگل گه‌یشته‌ سنووری كۆتایی ده‌وڵه‌تی بورژوا و كۆمه‌ڵگای بورژوای مه‌ده‌نی، واته‌ گه‌یشته‌ سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، هه‌وڵیشی دا به‌ چه‌مكی خۆی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ئه‌لته‌رناتیف دابنێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كامه‌یه‌ چه‌مكی هیگل له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ باس له‌و ره‌خنه‌یه‌ بكه‌ین كه‌ هیگل ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای بورژوای مه‌ده‌نیی كرد، ده‌وڵه‌تی هیگل هه‌ر ته‌نیا ئه‌لته‌رناتیفێك نییه‌ له‌ بری تیۆریی لیبرالیزم له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، به‌ڵكوو چاره‌سه‌ر بوو بۆ نه‌رێنایه‌تی و دژبه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای بورژوای مه‌ده‌نی.

هیگل و شۆرِشی فه‌ره‌نسا

كاتێك بنه‌ما سیاسییه‌كانی لیبرالیزم ده‌خرێنه‌ واری پیاده‌ كردنه‌وه‌، ئاخۆ چی روو ده‌دات؟ هیگل به‌ باس كردنی شۆرِشی فه‌ره‌نسا به‌رسڤی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و شۆرِشه‌ بوو كه‌ به‌ كرده‌نی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی خسته‌ بواری پیاده‌ كردنه‌وه‌. هیگل به‌رامبه‌ر به‌ شۆرِش سه‌رگه‌رم بوو، به‌رز ده‌ینرخاند، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا دركی به‌ دژبه‌رییه‌كانی و پێكه‌وه‌ به‌ندیی ده‌سكه‌وت و نه‌رێنییه‌كانی كرد، واته‌ له‌گه‌ڵ ناتوانایی له‌ هێنانه‌ ئارای سیسته‌مێكی جێگیری سیاسی و پشتیوانی لێ كردنی، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌میشه‌ چاوی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بوو، كه‌ هه‌ر رژێمێكی سیاسی كه‌ له‌ پاش شۆرِش دێت، له‌ نێویشیاندا گه‌رِانه‌وه‌ی پاشایه‌تی، له‌وه‌ی ئارامی سیاسی به‌دی بهێنێت و له‌ ئاسته‌نگه‌كانی شۆرِش و ده‌ركه‌وتی لابه‌لای رزگاری ببێت، په‌سنده‌(14).
هیگل له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ی شۆرِش پشتی به‌ بیرۆكه‌ی ویستی گشتی له‌ لای رۆسۆ به‌ست، ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت. رۆسۆ پێی وا بوو حكوومه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای رازی بوونی هاووڵاتیان و له‌ سه‌ر ویستی گشتیی ئه‌وان رۆ ده‌نرێت، ئه‌گه‌ر رژێمی سیاسی ئه‌و ره‌زامه‌ندی و ئه‌رێیه‌ی ویستی گشتی به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئیدی مافی هاووڵاتیانه‌ شۆرِشی به‌ سه‌ردا به‌رپا بكه‌ن. ئه‌م بیرۆكه‌ی ویستی گشتییه‌ وه‌ك كه‌ شۆرِشی فه‌ره‌نسا لێی حاڵی بوو، بووه‌ مایه‌ی په‌شێوی و تیرۆر. وا ته‌ماشای ئه‌و ویسته‌ گشتییه‌ كرا، كه‌ بریتییه‌ له‌ ویستی تێكرِا، واته‌ كۆی ویستی تاكه‌كان له‌ كۆمه‌ڵدا. له‌ پیاده‌ كردنی كرده‌نیدا، ویستی كۆ به‌ ئاسانی ده‌بێته‌ هاوواتای رای جه‌ماوه‌ر له‌ لای فیتنه‌كار و ئاژاوه‌گێرِاندا، هه‌ر بۆیه‌ شۆرِش گۆرِا به‌ په‌شێوی و به‌ تیرۆریش كۆتایی هات، چونكه‌ ناوه‌رۆكێكی سیاسیی به‌ مه‌یلی بێ به‌ر و پشتی جه‌ماوه‌ر بوو(15).
بیرۆكه‌ی ویستی گشتی هه‌ر ته‌نیا چه‌مكێكی فۆرمالیستانه‌ی بۆش و بێ ناوه‌رۆك بوو، بێ له‌ رووخاندنی رژێمی كۆن، بۆ چی دی ده‌ستی نه‌ده‌دا، بۆ دامه‌زراندنی رژێمێكی نوێ ده‌ستی نه‌ده‌دا. له‌و ویسته‌ گشتییه‌دا پێوه‌رێك به‌دی نه‌ده‌كرا بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی هه‌مه‌كیانه‌ی عه‌قڵانی، ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌، یه‌ك بوونی سۆز و هه‌ستی لای جه‌ماوه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكوو گرنگ گه‌یشتن بوو به‌ ویستێكی هه‌مه‌كی، كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ رۆنراوه‌. هه‌رچه‌ندی تاكه‌ ویستێك وا له‌ خۆی برِوانێ كه‌ گوزارشت له‌ ویستی گشتی ده‌كات، ئه‌و كات په‌شێوی روو ده‌دات. رۆسۆش نه‌یتوانی باسی ناوه‌رۆكی ئه‌و ویسته‌ گشتییه‌مان بۆ بكات، واته‌ ئه‌و شته‌ی ئه‌و ویسته‌ ده‌یه‌وێت. ویستی گشتی له‌ لای رۆسۆ رێوشوێنێكی فۆرمالیستانه‌ بۆ دامه‌زراندنی رژێم دیاری ده‌كات، به‌ڵام پێمان ناڵێت ئاخۆ ئه‌و رژێمه‌ چییه‌. كه‌واته‌ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ دنیای هۆكاردا ده‌سوورِێته‌وه‌ نه‌ك جیهانی مه‌به‌ست، كه‌ رۆسۆ به‌رامبه‌ری بێ لایه‌نه‌ و له‌باره‌ی ناوه‌رۆكییه‌وه‌ قسان ناكات. له‌ راستیدا ویست (ئیراده‌)ی گشتی ره‌گه‌زێكه‌ له‌ پاش دامه‌زراندنی گردبوونه‌وه‌ی سیاسی به‌دی دێت، یان ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌رك و ئامانجه‌كانی ئه‌و گردبوونه‌وه‌ سیاسییه‌. هه‌ر ویستێكی گشتی یان جه‌ماوه‌ری، كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ر له‌ خۆی ده‌خوازێت، كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كارا و كریگه‌ر بێت، ده‌بێ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ كرده‌نی هه‌بوو بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ له‌ خاڵی به‌راییه‌وه‌ دروست نابێت وه‌ك رۆسۆ بۆی ده‌چێت. بۆیه‌ رۆسۆ گریمانه‌ی شتێكی كرد كه‌ ده‌بوو دایبمه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها شۆرِشی فه‌ره‌نسا به‌ شێوه‌یه‌كی رواڵه‌تی و رووت له‌ بنه‌مای ئازادی گه‌یشت، ئازادی له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ خۆییه‌ و بریتییه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كی تاكانه‌ی ساغ. لێره‌وه‌ ویستی تاكه‌كان له‌ هه‌ر رێرِه‌وێكی گشتی دوور كه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی په‌شێوی و تیرۆر. هه‌رچی ئه‌و بنه‌مایه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ، عه‌قڵ ده‌بێ حوكمی جیهان بكات، ئه‌وه‌ خراپ لێی حاڵی بوون به‌وه‌ی واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ عه‌قڵی هه‌ر تاكێك ده‌بێ خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كی كارا بێت به‌ سه‌ر رووداوه‌كانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كرد جه‌ماوه‌ر هه‌میشه‌ له‌ خرۆشاندا بێت، به‌و برِوایه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ به‌شدارییه‌كی كارای سیاسی و دیموكراسییه‌، كه‌ له‌ راستیدا ئه‌وه‌ په‌شێوی بوو. هه‌روه‌ها پیاوچاكیی مه‌ده‌نییش له‌ سه‌ر ده‌ستی شۆرِش بووه‌ خۆیایه‌تییه‌كی توندرِه‌و، به‌م جۆره‌ له‌ كاتی شۆِرشدا گه‌لێك حكوومه‌ت به‌ دوای یه‌كدا هاتن و ده‌ستوور دوای ده‌ستووریش هات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئارامی به‌رقه‌رار بێت(16).
هیگل ره‌خنه‌ی خۆی ئاراسته‌ی لیبرالیزمی شۆرِشی فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێ: "لیبرالیزم به‌ هه‌بوونی رێكخستنێكی سیاسی قایل نابێت، كه‌ تێیدا گه‌لێ فه‌رمانگه‌ی ژیانی مه‌ده‌نی، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن ئه‌ركێكی دیاری كراوه‌، په‌یدا ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌و كاریگه‌رییه‌ش قایل نابێت بۆ سه‌ر گه‌ل، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی رۆشنبیری گه‌له‌وه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵدا دێته‌ ئاراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ریان له‌ ئارادایه‌. به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌، لیبرالیزم بنه‌مای ئه‌تۆمایه‌تیی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، كه‌ سووره‌ له‌ سه‌ر كارایی سیاسیانه‌ی ویستی تاكه‌كان، به‌و ئاراسته‌یه‌شدا ده‌چێت كه‌ هه‌موو حكوومه‌تێك ده‌بێ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و تاكانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت بێت و، ره‌زامه‌ندیی ئاشكرای ئه‌وانی به‌ده‌ست هێنا بێت. ئه‌و گرووپه‌ی لایه‌نگری له‌و لایه‌نه‌ رواڵه‌تییه‌ی ئازادی و، ئه‌و رووتی (ته‌جریده‌) ده‌كات، بوار به‌ هیچ رێكخستنێكی سیاسی نادات له‌ سه‌ر بنه‌مای جێگیر دابمه‌زرێت"(17). له‌ هه‌قیقه‌تدا هیگل له‌م ده‌قه‌دا و له‌و ره‌خنه‌یه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ شۆرِشی فه‌ره‌نسای ده‌گرێت، ره‌خنه‌یه‌كه‌ له‌ بنه‌مای دیموكراسیی راسته‌خۆی ده‌گرێت، له‌م ره‌خنه‌یه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و (دیموكراسی)یه‌ خورافه‌یه‌. هیگل هه‌میشه‌ سوور بوو له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، ده‌وڵه‌تی نوێ تا راده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه‌ و خاوه‌ن گه‌لێ ده‌زگا و ئه‌ركی جۆربه‌جۆره‌، كه‌ ئیدی له‌ سایه‌ی ئه‌ودا دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆ گونجاو نییه‌. باوه‌رِهێنان به‌ توانای به‌شداری كردنی تاك تاك خه‌ڵكی له‌ یه‌ك دابرِاو، به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ به‌رِێوه‌ بردنی كاروباری ده‌وڵه‌تدا، هه‌ر وه‌ك له‌ شاره‌ ده‌وڵه‌تی یۆناندا رووی ده‌دا، ساده‌ییه‌كی سیاسی و وه‌همێكی دیماگۆگییه‌.
بیرۆكه‌ی دیموكراسیی راسته‌وخۆ، به‌ تایبه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی شۆرِشی فه‌ره‌نسا لێی حاڵی بوو، له‌ سه‌ر راستییه‌كی بنه‌رِه‌ت رۆنرا بوو، به‌وه‌ی وه‌ها ته‌ماشای ویستی سیاسی بكرێت كه‌ ویستی تاكه‌كانه‌. هیگل پێی وایه‌ په‌شێوی و تیرۆر كه‌ له‌ شۆرِشی فه‌ره‌نسا كه‌وتنه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی لێكدانی هه‌ردوو ویستی تاكانه‌ی سروشتیی راسته‌وخۆ و، ویستی سیاسی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، واته‌ باوه‌رِهێنان كه‌ ئویستگه‌لی تاك تاك خه‌ڵكی په‌رته‌وازه‌ و له‌ یه‌ك دابرِاو، ده‌كرێ ویستێكی گشتی و هه‌مه‌كیی سیاسیی لێ بكه‌وێته‌وه‌. هیگل حوكمی ئه‌وه‌ به‌ سه‌ر بیرۆكه‌ی دیموكراسیی راسته‌وخۆدا ده‌دات، كه‌ ساده‌ و دیماگۆگییه‌، چونكه‌ گرفتی په‌یوه‌ندیی نێوان تاك و ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌وه‌ی وا له‌ تاكه‌كان ده‌كات راسته‌وخۆ به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تدا زاڵ بن، هه‌روه‌ها وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ده‌یخوازن، به‌كاری ده‌هێنن. هه‌روه‌ها ساده‌شه‌، چونكه‌ درك به‌ سروشتی ده‌وڵه‌تی نوێ ناكات، چونكه‌ وێنایه‌كی روونی له‌باره‌ی رۆڵی ده‌زگاگه‌لی ناوه‌ند له‌ نێوانی تاك (یان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) و، ده‌وڵه‌تدا نییه‌. له‌ كاتێكدا تیۆرییه‌كانی لیبرالیزم سوورن له‌ سه‌ر به‌ توندی جیا كردنه‌وه‌ی ژیانی تایبه‌ت له‌ ژیانی گشتی، فه‌لسه‌فه‌ی هیگل ددان به‌و لێك جیا كردنه‌وه‌یه‌دا نانێت، هیگل له‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی خۆیدا، سووره‌ له‌ سه‌ر پێویستیی هه‌بوونی ده‌زگا یان رێكخستن، كه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌ند له‌ نێوانیاندا، كاریش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی و بایه‌خدانی تایبه‌تی تاك تا پله‌ی ژیانی گشتیی سیاسی ده‌كات. ئه‌و ده‌زگا ناوه‌ندانه‌ی هیگل مه‌به‌ستیه‌تی سه‌ندیكا و چینن، كه‌ فراوانتر دێینه‌ سه‌ر باس كردیان، كاتێك ده‌گه‌ینه‌ سه‌ر باسی تیۆرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌.
به‌ڵام تێبینییه‌كمان ده‌رباره‌ی چه‌مكی ده‌زگاكانی ناوه‌ند هه‌یه‌. هیگل قسه‌ له‌باره‌ی سه‌ندیكا و چینه‌وه‌ ده‌كات به‌و سیفه‌ته‌ی دوو ده‌زگای ناوه‌ندن، ئه‌ویش له‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ی "بنه‌چه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق"دا، ئه‌مه‌ش واتای گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ئه‌و ده‌یه‌وێ بڵێ ئه‌و ده‌زگا ناوه‌ندانه‌ پتر سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تن نه‌ك كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ژیانی سیاسی كه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ به‌رجه‌سته‌ بوونی به‌رچاوی داده‌ندرێت، ئامانجی ده‌زگاكانی ناوه‌نده‌، واته‌ ئامانجی ئه‌و هه‌مان ئامانجی ده‌وڵه‌ته‌. له‌وه‌ش گرنگتر میانگێرِی له‌ نێوانی تاك و ده‌وڵه‌تدا هه‌ر ته‌نیا ئه‌ركی سه‌ندیكا و چین نییه‌، ئه‌وان به‌ واتای ته‌سكی سیاسی میانگێرِی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی هیگلدا بكه‌ین، گه‌لێ شتی دیكه‌ش ده‌بینینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، تاكه‌كانیش تا ئاستی ژیانی سیاسیی گشتی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و رۆڵه‌ی خودی فه‌لسه‌فه‌ ده‌یگێرِێت و، به‌ تایبه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی هیگل. ئامانجی "فینۆمینۆلۆژیای رۆح" ئه‌وه‌یه‌ هۆشیاریی تاك به‌رز بكاته‌وه‌ و بیگه‌یه‌نێته‌ ئاستی درك كردن به‌ عه‌قڵ، هه‌رچی فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌تی له‌ مێژوودا، ئه‌وه‌ ده‌خوازێت روونی بكاته‌وه‌، كه‌ عه‌قڵ له‌ مێژوودا به‌دی دێت، ئه‌ویش پێ به‌ پێ و قۆناغ به‌ قۆناغ تا ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌رِی قۆناغه‌كانی به‌دی هاتن له‌ ده‌وڵه‌تی نوێدا.
هیگل له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كانی گرێبه‌ستی جڤاكی و لیبرالیزمدا هاورِایه‌، كه‌ پێیان وایه‌ سیاسه‌ت و ده‌زگاگه‌لی نوێی سیاسی ده‌بێ له‌ سه‌ر هۆشیاریی هاووڵاتی بنیات بندرێن، ئه‌و تیۆرییانه‌ وای بۆ چوون، كه‌ شه‌رعیه‌تی سیاسی ده‌بێ له‌ سه‌ر بنه‌مای ویست (ئیراده‌) دابمه‌زرێت، له‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ شۆرِشی فه‌ره‌نسادا هاورِا بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و تیۆرییانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا شۆرِشی فه‌ره‌نسا، به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی نقوم له‌ تاكایه‌تی و، به‌ رێكارێكی به‌شه‌كیی تایبه‌ت، له‌ ویست گه‌یشتوون. به‌م جۆره‌ له‌ به‌ پیره‌وه‌ چوونی خواستێكی گرنگ سه‌ركه‌وتوو نابن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ویسته‌ كارایانه‌ به‌شدار بن له‌ رژێمی سیاسی و به‌شێكیش بن له‌و، به‌ شێوازێكی جیاواز له‌ شێوازی دیماگۆگیی شۆرِشی فه‌ره‌نسا. ئه‌م وێنا كردنه‌ به‌رته‌نگه‌ له‌باره‌ی ویسته‌وه‌، ده‌بێته‌ مایه‌ی رژێمێك كه‌ تێیدا سیاسه‌ت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كان رۆنرا بێت. پێك هێنانی رژێمی سیاسی و عه‌قڵانی و مایه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌ لای هیگل، پێویستی به‌ ویستێكی تێكرِایی جڤاكه‌ نه‌ك ویستێكی تاك و به‌شه‌كی. هه‌رچی ویستی گشتییه‌ له‌ لای رۆسۆ و وه‌ك ئه‌وه‌ی شۆرِشی فه‌ره‌نسا تێی گه‌یشتووه‌، هه‌ر ته‌نیا كۆی ویستگه‌لی تاكانه‌ی به‌شه‌كییه‌. هیگل پێی وایه‌ چه‌مكی لیبرالی ده‌رباره‌ی كۆده‌نگی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ تیۆرییه‌كانی گرێبه‌ستی جڤاكیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ نێو له‌ خۆرِایی و سه?
Top