گوتاری ئه‌وی دی له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخدا ... (ئه‌وی دی وه‌ك بنیاد)
October 6, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :جیل دۆلوز
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له به‌راییدا له واتای ئه‌وی دی ده‌كۆڵینه‌وه، ئه‌ویش له رێی كاریگه‌ریی (ئه‌و)ه‌وه. هه‌روه‌ها له به‌ره‌نجامی نه‌بوونی ئه‌وی دی له دورِگهدا ده‌كۆڵینه‌وه، خوێندنه‌وه بۆ كاریگه‌ریی ئاماده بوونی ئه‌وی دی له جیهانی ئاسایی‌دا ده‌كه‌ین. سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌وی دی كێیه و ون بوونیشی له كوێدا دێته به‌ر چاو؟ هه‌ر بۆیه ون بوونی ئه‌وی دی وه‌ك سه‌رچڵییه‌كی راسته‌قینه‌ی هزر وایه: واته رۆمانێكی ئهزموونگهرانهی بهرخوێندنهوهیه. به‌م جۆره هزری فه‌لسه‌فی بۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی رۆمان بینای ده‌كات، ئه‌و به گورِ و تینه‌وه كۆی بكاته‌وه. كاریگه‌ریی ئه‌وی دی له هه‌موو بابه‌تێكدا كه ده‌یبینم و به ده‌وری هه‌ر بیرۆكهیهكد كه باوهرِم پێیه‌تی، ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و وه‌ك سیسته‌مێك بۆ جیهانێكی پهراوێزكهوته وایه، هه‌روه‌ها وه‌ك سیسته‌مێكه بۆ شتێكی رووكه‌ش و شتێكی قوول، كه شت و بیرۆكه‌ی دیكه‌ی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌ویش به گوێره‌ی یاساكانی گواستنه‌وه، كه رێ بۆ چوونه نێو شتانی دی خۆش ده‌كه‌ن، له‌وێوه دهرِوانمه جه‌سته- بابه‌تێك، پاشان ئاراستهكهم دهگۆرِم و بوار ده‌ده‌م ئه‌و جه‌سته- بابه‌ته بكه‌وێته نێو بیرم، جا ئه‌وسا بابه‌تێكی دی له زه‌ینم ده‌رده‌چێت.ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته نوێیه ئازارم نه‌دات و وه‌ك بۆمبێكیش نهمهاوێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی به شتێك، كه نه‌مانبینی بێت پێمان‌دا بكێشرێت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و (په‌راوێزه بابه‌ت)ی یه‌كه‌م دهگهرِێتهوه، به‌وه‌ی هه‌ست به هه‌بوونێكی پێشووتری شتانی داهاتوو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به هه‌بوونی گریمانایهتی و شاراوهییهكی به‌هێزیش، كه ده‌زانم ده‌بێته كرده‌نی. هه‌ڵبه‌ت زانینێكی له‌م جۆره و هه‌ست كردن به بوونێكی پهراوێزكهوته، نابێته كارێكی مومكین ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌وی (دی)یه‌وه نه‌بێت. سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش، ئه‌وی دی به فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ خۆخافڵاندن داده‌ندرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ته‌نگمان پێ هه‌ڵده‌چنێت، له جیهانی هزریی خۆشمان دوورمان ده‌خاته‌وه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها چونكه هاتنی كتوپرِ تیشكێكی نادیار به‌ر ده‌داته سه‌ر جیهانێك بابه‌تگه‌لی هه‌بوودا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر په‌راوێزی بیرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌توانێت ببێته (شتێكی) جه‌وهه‌ری.
ئه‌و به‌شه‌ی بابه‌ت كه ده‌یبینم، سه‌باره‌ت به‌وی دی وه‌ك شتێكی بیندراوی داده‌نێم، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ئاراسته‌م گۆرِی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی شاراوه ببینم، ده‌كه‌ومه شوێن ئه‌وی دی و له پشتی بابه‌ته‌وه، جا بۆم ده‌كرێ هه‌مووی به خه‌یاڵ وێنا بكه‌م. كاتێك بابهتهكان ده‌كه‌ونه پشتی خۆمه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م جیهانێك ده‌خه‌مڵێنن، چونكه ده‌كرێ ببیندرێ و ده‌كرێ ئه‌وی دیكه‌ش بیبینێ. من ئه‌و ناوه‌رۆكه قووله ده‌بینم كه بهژنهكان به سه‌ر یه‌كدا باڵا ده‌كه‌ن، یه‌ك له پشت ئه‌و دیكه‌دا خۆ دهشانهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره كایه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وی دی، كه ئه‌و بابه‌تانه رێك ده‌بن و له نێو خۆیاندا كۆك و ته‌با ده‌بن (له روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه).
به كورتی ئه‌وی دی بوار به په‌راوێز و گواستنه‌وه له جیهاندا ده‌دات. ئه‌و بریتییه له ئه‌و ئهشكهی له نزیك بوونه‌وه و وێكچوونهوهوه دێته به‌رهه‌م، ئه‌و گۆرِانهكان له رووی فۆرم و جه‌وهه‌ره‌وه رێك ده‌خات، هه‌روه‌ها جیاوازیی قوولیش رێك ده‌خات، له پشته‌وه‌ش رێ له به‌رپا بوونی رووبهرِوو بوونه‌وه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها بۆ پرِ كردنه‌وه‌ی جیهان به مه‌ودای جوان، رێ به شتانیش ده‌دات كه په‌نا بۆ یه‌ك ببه‌ن و یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن، كاتێك سكاڵا له ده‌ستی پووچیی ئه‌وی دی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌و پووچتر له بیر ده‌كه‌ین، واته ناشیرینیی ئه‌و بابه‌تانه له نه‌بوونی ئه‌وی دی‌دا (خۆیان ده‌نوێنن)، ئه‌و هه‌ر چون نادیار و شاراوه‌یه، چونكه من وای داده‌نێم كه ئه‌وی دی نیشانه‌ی بزر بوون ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یبینم، ده‌شتوانم د‌رك به‌وه بكه‌م، كه ئه‌وه‌ی له من ده‌شاردرێته‌وه ئه‌وی دی هه‌ستی پێ ده‌كات.
به ره‌چاو كردنی ئه‌و واتایانه، به هۆی ئه‌وی دیكه‌وه هه‌میشه ئاره‌زووی خۆم تێر ده‌كه‌م، هه‌ر له رێی ئه‌ویشه‌وه ئاره‌زووه‌كه‌م بابه‌تێكی دیاری كراوی ده‌ست ده‌كه‌وێت. من حه‌ز به شتێك ناكه‌م كه ئه‌وی دی نایبینێ و نیه‌تی. ئه‌وه‌یه جه‌وهه‌ری ئاره‌زووه‌كه‌م، هه‌ر ئه‌وه به سه‌ر بابه‌تێكی دیاری كراویدا ده‌شكێنێته‌وه. ئاخۆ كاتێك ئه‌وی دی له بنیاتی جیهان ون و (بزر) ده‌بێت، چی روو ده‌دات؟ رووبهرِوو بوونه‌وه‌یه‌كی توند له نێوانی خۆر و زه‌ویدا روو ده‌دات، هه‌روه‌ها تیشكێك له‌گه‌ڵ بۆشاییه‌كی تاریكدا "یاسای كه هه‌موو یان هیچ شتێك كورت ده‌كاته‌وه"، ناسراو و نه‌ناس به یه‌ك ده‌گه‌ن، دیار و شاراوه‌ش له زۆرانبازییه‌كی هاوسه‌نگدا به یه‌ك ده‌گه‌ن "روانینم له دورِگهكهدا ئه‌وه تێناپهرِێنێ، هه‌ر شتێكی نایبینم به نادیاری ره‌ها داده‌ندرێت، له هه‌ر شوێنێكی نهشبم، تاریكه‌شه‌و دادێت".
ئه‌و جیهانێكی تاریكه بێ په‌نهان و بێ هێز: ئه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ره‌س بردووه، له بری ئه‌وه‌ی شێوه‌گه‌لی جوان هه‌بن كه له جه‌وهه‌ره‌وه ده‌رده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی پاشتر به رێكی بچنه نێو واڵایی و زه‌مه‌نه‌وه، ئێمه هیچ رووته هێڵ نابینین، رووناك و ئاسانكه‌ر، هه‌ر ته‌نیا رووكاری یاخی و توند ده‌بینین، هه‌ر ته‌نیا توخمه‌كانیش ده‌بینین.
ناجهوههر و رووته هێڵ قه‌ره‌بووی نموونه و جه‌وهه‌ریان كرده‌وه، هه‌موو شتێك به لامل داده‌ندرێت. كاتێك مژاره‌كان له مه‌رایی كردنی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، به ههرِهشهوه به‌خه‌به‌ر دێت، قێزهوهنییهكی مرۆییش ده‌دۆزینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو مژار(بابه‌ت)ێك كاتێك نموونه‌ی خۆی داده‌نێت و بۆ هێڵی ره‌ق كورت ده‌كرێته‌وه، له پشته‌وه لێمان ده‌دات و پێمان‌دا ده‌كێشێت. بزر بوونی ئه‌وی دی ئه‌و كات ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌ر شتێك ده‌كه‌وین و هه‌ست به خێرایی سهرسورِهێنهری جووله‌ی خۆمان ده‌كه‌ین . "خۆ رووت كردنه‌وه سه‌باره‌ت به مرۆڤێك كه له نێو هۆزهكهیدایه جۆرێكه له پێدرێژی، بۆی هه‌یه چێژی لێ وه‌ربگرێت". هه‌رچی (رۆبنسۆن)ه ئه‌وه ره‌فتار و بیر و بۆچوونی خۆی نهگۆرِی، به لای ئه‌وه‌وه خۆ رووت كردنه‌وه هه‌ر وه‌ك سه‌رچڵییه‌كی كوشنده ده‌مێنێته‌وه. له‌شی سپیی ئه‌و، كه جلی شرِ و ورِ و دادرِاو و به په‌ڵه‌ی، پێوه نه‌ما بوو، قابیلی برینداری بوو له بن تیشكی به‌تیندا.
نه گۆرِان ده‌مێنێ و نه به‌زه‌یی یان وێكچوون، هه‌روه‌ها قوولاییش نامێنێت، به‌ڵكوو قوولاییهك ده‌بینین كه ناكرێ تێی پهرِێنین، هه‌روه‌ها مه‌ودا و جیاوازیی ره‌هاش هه‌ن، یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه دووباره بوونه‌وه‌ی چارِسكهر ده‌بینین، وه‌ك ئه‌و مه‌ودایانه‌ی چین و توێژ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی به‌راییانه‌ی ئاماده بوونی ئه‌وی دی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بزر بوونییه‌وه هه‌یه به‌راورد بكه‌ین، ده‌كرێ بزانین كێیه ئه‌وی دی. له‌نگیی تیۆرییه‌كانی فه‌لسه‌فه جارێك بۆ بابه‌تێكی دیاری كرا‌و دهگهرِێتهوه و جارێكی دیكه‌ش بۆ بابه‌تێكی دی (ته‌نانه‌ت وێنایه‌كی له وێنای سارته‌ر له كتێبه‌كه‌یدا "بوون و نه‌بوون" هه‌ر ته‌نیا به كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیاری كردنه به‌سی لێ ده‌كات: له‌به‌ر چاوی من بابه‌تێك له‌وی دی دروست ده‌كات، من به لای خۆمه‌وه ده‌خاته به‌ر نیگای ئه‌وی دی كه ئه‌ویش ده‌مكاته بابه‌ت). به‌ڵام ئه‌وی دی له كایه‌ی هه‌ستی مندا بابه‌ت نییه، بابه‌تێكیش نییه بتوانێت د‌رك به من بكات: ئه‌و یه‌كه‌م بنیادی كایه ئیدراكه كه به بێ ئه‌و، ئه‌م كایه‌یه ناتوانێ وه‌ك كه باوه كار بكات. جا ئه‌و بنیاده چ له لایه‌ن كه‌سانی راسته‌قینه‌وه به ئاكام بگات یان له لایه‌ن بابه‌تی جۆربه‌جۆره‌وه - من سه‌باره‌ت به تۆ و، تۆش سه‌باره‌ت به من- ئه‌مه‌ش رێ له‌وه ناگرێت كه بوونه‌كه‌ی وه‌پێش واده‌ی خۆی بكه‌وێت، ئه‌ویش وه‌ك مه‌رجێك له پێناوی سیسته‌می گشتی، تا له هه‌موو كایه‌ی ئیدراكی مندا نوێ و رێك بێت - بواری تۆ یان بواری من-.
به‌م جۆره ئه‌وی دی به بنیادی ره‌ها داده‌ندرێت، رێژه‌ی ئه‌وانی دی وه‌ك سنووری دروستكه‌ری بنیادی هه‌ر كایه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت. به‌ڵام ئه‌و بنیاده كامه‌یه؟ ئه‌و بنیادی ئه‌گه‌ره. روویه‌كی تۆقێنه‌ر له‌وه زیاتر نییه كه گوزارشته له ئه‌گه‌ره جیهانێكی ترسناك، هه‌روه‌ها بۆ شتێكی تۆقێنه‌ر له‌م جیهانه‌ی كه هێشتا نه‌مبینیوه. با تێبگه‌ین كه (ئه‌گه‌ر جۆر)ێَكی رووت نییه كه شتێكی نه‌بوو، روون بكاته‌وه: ئه‌گه‌ره جیهان كه گوزارشتی لێ كراوه به كرده‌نی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به كرده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی گوزارشت لێ كردنی ئه‌ودا نییه. ده‌موچاوێكی تۆقیو به شتی تۆقێنه‌ر ناچێت، به‌ڵام له خۆی ده‌گرێت یان له خۆیه‌وه ده‌پێچێت به شێوه‌یه‌ك كه وا ده‌كات، گوزاره لێ كرا‌و له نێو گوزارهسازدا بێت، هه‌روه‌ها كاتێك له لای خۆمه‌وه په‌ی به راستیی ئه‌وه ده‌به‌م، كه ئه‌وی دی گوزارشتی لێ ده‌كات. من هه‌ر ته‌نیا راڤه‌ی ئه‌وی دی ده‌كه‌م، پاشان ئه‌و جیهانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌وه به‌دی ده‌هێنم. به‌ڵێ، له راستیدا ده‌كرێ كه ئه‌وی دی پێشتر راستییه‌كی ئه‌وتۆی به ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی له خۆیدایه، پێ درا بێت، ئه‌ویش له رێی قسه‌وه. ئه‌وی دی بریتییه له هه‌بوونی ئه‌گه‌ری پێچراوه..
هه‌رچی گوزارشته ئه‌وه هه‌قیقه‌تی ئه‌گه‌ره وه‌ك كه هه‌یه. هه‌رچی منه، ئه‌وه په‌ره‌سه‌ندنه، هه‌روه‌ها راڤه‌ی ئه‌گه‌ره و به‌رده‌وامیی هاتنه دیی كرده‌نییه. (پرۆست) له باره‌ی (ئهلبیرتینه)وه ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌نار و هاتنی شه‌پۆل ده‌پێچێته‌وه یان گوزاشتیان لێ ده‌كات.
"ئه‌گه‌ر منی بینیوه، ئاخۆ من بۆ ئه‌و چیم؟ ئاخۆ له نێو چ جیهانێكه‌وه ده‌توانێ بمناسێته‌وه؟ خۆشه‌ویستی و دڵپیسی ده‌بنه هه‌وڵێك بۆ په‌ره‌پێدان و ته‌خت كردنی ئه‌و جیهانه‌ی پێی ده‌گوترێت (ئهلبیرتینه)، به كورتی ئه‌وی دی وه‌ك بنیاد داده‌ندرێت، وه‌ك گوزارشت بۆ (ئه‌گه‌ره جیهان)ێك، ئه‌و گوزارشتی لێ كراوه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وه تێپهرِنێت كه ده‌ویسترێ گوزارشتی پێَ بكرێت.
"هه‌ر یه‌ك له‌و خه‌ڵكه بریتی بوون له ئه‌گه‌ره گشتێك، تا راده‌یه‌ك گونجاو، به‌هایه‌كی هه‌بوو، هه‌روه‌ها گرێژه‌نه‌ی كێش كردن و، نه‌رێنیشی هه‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌قی قورساییشی هه‌بوو. هه‌ر چۆنێكی ئه‌و توانایانه لێك جیاش بن، ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی كرده‌نی له وێنه‌یه‌كی بچووك له دورِگهیهكدا هاوبه‌ش بوون، به ده‌وری ئه‌ویشدا گرد ده‌بوونه‌وه. هه‌روه‌ها له گۆشه‌یه‌كی ئه‌و دورِگهیهدا خنكاوێك هه‌یه پێی ده‌گوترێت رۆبنسۆن، له غوڵامه گه‌نم ره‌نگه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و وێنه‌یه هه‌ر چۆنێك بێت كاتی و راگوزه‌ره، به‌ر حوكمی ئه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ره‌و نه‌بوون بگهرِێتهوه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كتوپرِ ده‌ست به بڵاوبوونه‌وه ده‌كات. هه‌ر یه‌ك له‌و ئه‌گه‌ره قه‌وارانه‌ش به ساویلكه‌ییه‌وه دهیانرِوانییه هه‌قیقه‌تی خۆیان، هه‌موو ئه‌وه ئه‌وی دییه، ئه‌گه‌ره شتێك هه‌وڵ ده‌دات بێته هه‌قیقه‌تێك".
بۆی هه‌یه باشتر له كاریگه‌ریی ئاماده بوونی ئه‌وی دی بگه‌ین. دهروونناسیی هاوچه‌رخ له پشت په‌یدا بوونی گه‌لێك واتاوه بوو، كه ئه‌ركی كایه‌ی هه‌سته‌كی روون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها فاكته‌ره‌كانی بابه‌ت له‌و بواره‌دا: شێوه، جه‌وهه‌ر، قوولایی، درێژی، چه‌ق، ده‌ق، ته‌رز، تیۆری و ناتیۆری، حاڵه‌تگه‌لی هه‌مه‌چه‌شنی به‌شه‌كیی ناوی... هه‌ڵبه‌ت گرفتی فه‌لسه‌فیانه‌ی به‌رامبه‌ر، به باشی دانه‌ندراوه: ئایا ئه‌م واتایانه سه‌ر به خودی كایه‌ی ههستهكین و له نێو ئه‌ودا ره‌سه‌نن (یه‌كێتیی بوون)، یان ئه‌وه‌تا ئاراسته به ئه‌نجامی نابابه‌تیانه ده‌كه‌ن، كار له لایه‌نێكی هه‌ست (دووفاقی) ده‌كه‌ن. مافی ئه‌وه‌شمان نابێت كه ته‌ئویلی دووسه‌ره ره‌ت بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش به به‌هانه‌ی نه‌گه‌یشتن به هه‌ستێكی دیاری كراوی وا، له رێی شی كردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌نجام له جۆرێكی دی دابنێین، كه به سه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه‌دا پیاده ببێت. (به‌م واتایه هۆسرل ده‌ستبه‌رداری دووفاقی نه‌بوو). وێرِای ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پێناسه‌ی دووفاقییه‌وه هه‌یه گومان دامان ده‌گرێت، مادام له كایه‌ی هه‌سته‌كیدا دایده‌نێین و ئهنجامگهلێك كه به شێوه‌یه‌كی پێشین به سه‌ر (من)دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. دووفاقی ده‌كه‌وێته لایه‌كی دیكه‌وه: ئه‌و له نێوانی كاریگه‌رییه‌كانی "بنیادی ئه‌وی دی"و كاریگه‌رییه‌كانی ئاماده نه‌بوونییه‌وه (واته ئه‌گه‌ر ئه‌وی دی نه‌بێت هه‌ست چۆن ده‌بێت؟) ده‌بێ له‌وه‌ش بگه‌ین كه ئه‌وی دی بنیادێك نییه له بنیاده‌كانی ئه‌وی دی، كه له كایه‌ی هه‌سته‌كیدا هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌كرێ له بابه‌تی جیا بكه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بنیاده‌ی تێكرِای كایه‌كه و ئه‌ركیشی دیاری ده‌كات، به‌مه‌ش رێ بۆ پێكهاتن و پیاده كردنی واتاگه‌لی پێشوو خۆش ده‌كات. ئه‌وه مرۆڤ نییه كه هه‌ست ده‌كات ئه‌گه‌ره، به‌ڵكوو ئه‌وی دییه.
ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ن كه به هه‌ڵه دووفاقی ته‌ئویل ده‌كه‌ن، له‌و پرسه‌ش دوور ناكه‌ونه‌وه كه ده‌ڵێ، ئه‌وی دی یان ئه‌وه‌تا بابه‌ته له كایه‌دا، یان بابه‌تێكی دیكه‌یه بۆ كایه. كاتێك ئه‌وی دی، وه‌ك كه (تۆرنێر) ده‌یكات، وا پێناسه ده‌كرێت وه‌ك گوزارشتێك له (ئه‌گه‌ره جیهان)ێك، ئیدی ئێمه وه‌ك بنه‌مایه‌كی به‌رایی بۆ رێكخستنی هه‌موو كایه‌یه‌كی هه‌سته‌كی له رێی واتاكانهوه، وه‌ك بنیادێكیشی داده‌نێین كه ئه‌م كایه‌یه پۆلێن ده‌كات، هه‌ر بۆیه دووفاقیی راسته‌قینه له بزر بوونی ئه‌وی دیكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: له‌م حاڵه‌ته‌شدا چی به سه‌ر كایه‌ی هه‌سته‌كیدا دێت؟ ئایا به هۆی واتای دیكه‌وه كه‌شتییه‌كی دی دروست ده‌كات؟ یان به رووی مادده‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌كرێته‌وه و ده‌مانباته نێو كایه‌یه‌كی فۆرمالیستانهوه؟ هه‌ر ئه‌وه‌شه سهرچڵییهكهی رۆبنسۆن. له راستیدا گریمانه‌ی رۆبنسۆن سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه: له هه‌لومه‌رجی دورِگهیهكی نێو ده‌ریادا، ته‌وه‌ری پێ به پێی بنیادی ئه‌وی دیكه‌مان پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌و تیۆرییه تا ماوه‌یه‌كی درێژ به ههرِمێن بوو، پاش ئه‌وه‌ی رۆبنسۆن كه‌سی نه‌بینییه‌وه له دورِگهكهدا پیاده‌ی بكات. وه‌ك (لاكان)یش گوتی، ره‌ت كردنه‌وه‌ی وێناگه‌لی دووره ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌وه وا ده‌كات، ئه‌وانی دی وه‌ك ئه‌وانی دی نه‌مێننه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ون بوونی ئه‌و بنیاده‌ی توانای زاڵ بوون به سه‌ر ئه‌و شوێن و ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ ده‌به‌خشێت. به‌ڵام ئایا ئه‌وه جیهانی به‌ر ئیدراكی ئێمه نییه كه هه‌ره‌سی هێناوه؟ ئایا ئه‌و كاره به سوودی شتێكی دی نییه؟
با بگهرِێینهوه سه‌ر كاریگه‌ریی ئه‌وی دی وه‌ك كه له‌م پێناسه‌یه‌دا دێته ده‌ست "ئه‌وی دی گوزارشته له ئه‌گه‌ره جیهانێك". كاریگه‌ریی بنهرِهت بریتییه له لێك جیا كردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كی و بابه‌تی. به كرده‌نییش ئه‌و لێك جیا كردنه‌وه‌یه له بنیادی ئه‌وی دی‌دا دێته ده‌ست. ده‌با جیهان پرِ بكه‌ین له توانا و هه‌ژموون، له جیاوازی، با هه‌بوونی جیهانێكی تۆقێنه‌ر به‌ر له‌وه‌ی بتۆقم دووپات بكه‌ینه‌وه، یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، هه‌بوونی دنیایه‌كی ئارام دووپات بكه‌ینه‌وه، كاتێك كه پێشتر له لایه‌ن جیهانه‌وه تۆقێندراوین. ده‌با له چه‌ندین لاوه ته‌ماشای جیهانی بینراو بكه‌ین، ده‌با كایهگهلێك پێك بهێنین كه (ئه‌گه‌ره جیهان)گه‌لێكیان تێدایه: ئا ئه‌مه‌یه ئه‌وی دی. ئیدی له‌و ساوه هه‌ستم له نێو "بووم"دا له جۆلانێدا بوو، هه‌روه‌ها له نێو رابردوویهكدا كه له‌گه‌ڵ بابه‌تدا ناگونجێت. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وی دی په‌یدا بێت، جیهانێكی ئارام هه‌یه من هه‌ستی خۆمی تێدا نابینمه‌وه. پاشان ئه‌وی دی ده‌رده‌كه‌وێت و گوزارشت له جیهانێكی تۆقێنه‌ر ده‌كات، كه په‌ره ناستێنێت ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت، كه جیهانه‌كه‌ی به‌ر له خۆی تێپهرِێنێ. من له‌وه زیاتر نیم كه بابه‌تێكم له بابه‌تانێك كه به‌سه‌ر چوون، منی تایبه‌ت به خۆشم له‌وه زیاتر نیم كه به‌رهه‌می جیهانێكی به‌سه‌ر چووم. ئه‌گه‌ر ئه‌وی دیكه‌ش ئه‌گه‌ره جیهانێك بوو، ئیدی ئه‌ویش جیهانێكه به‌سه‌ر چووه.
هه‌ڵه‌ی هه‌موو تیۆرییه‌كانی زانین له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌وه‌ی هاوچهرخایهتیی بابه‌ت و خود ده‌سه‌لمێنن، كه‌چی هه‌ر یه‌ك له‌وان له‌و كاته‌دا دروست ده‌بێت كه ئه‌وی دی له‌ناو ده‌برێت "له پرِ ئه‌وه‌ی لێكیان جیا ده‌كاته‌وه روو ده‌دات، خود له بابه‌ت جیا ده‌بێته‌وه، له ره‌نگ و چهندایهتییهكهی رووتی ده‌كاته‌وه. شتێكی نادیار له‌م جیهانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، هه‌ندێ له شته‌كان دهگۆرِێن به من، هه‌موو بابه‌تێكیش له پێناو په‌یدا بوونی (منان)ی به‌رامبه‌ر، دوور ده‌خرێته‌وه.
تیشكێش دهگۆرِێ به چاو، ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌نیا ورووژاندنی تۆرِی چاوه، بۆنیش هه‌ر لووته. جیهانیش هه‌ر ته‌نیا شتێكی بێ بۆنه، ئه‌و مووزیكهشی كه له با و گه‌ڵای دار دروست ده‌بێت، هه‌ر ته‌نیا شتێكی مایه‌ی قبووڵ نییه... بابه‌ته‌كه دوور خرایه‌وه. كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆن ناواقیعییه، مه‌حف ده‌بێته‌وه و هه‌ر ته‌نیا لووتی من ده‌مێنێته‌وه، ده‌ستیشم ئه‌وه‌ی نێو له‌پی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و كاته‌وه گرفتی زانین وه‌ك به‌راوردێكی مێژوویی، واتای هاوكات بوونی خود و بابه‌ت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه نامۆیه‌ی له نێوانیاندایه، روون ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت خود و بابه‌ت ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كدا بژین، چونكه گوزارشت له هه‌مان شت ده‌كه‌ن، پاشان یه‌كه‌م تێكه‌ڵ به ژیانێكی واقیعی بوو. هه‌روه‌ها دووه‌م فه‌رامۆش و بێ به‌ها بوو".
هه‌ر بۆیه ئه‌وی دی ئه‌و جیاوازییه‌ی نێوان هه‌ست و بابه‌ت ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌ویش وه‌ك سه‌لماندنێكی كاتی. یه‌كه‌مین كاریگه‌ریی ئه‌وی دی تایبه‌ته به كایه‌ی دابه‌ش كردنی واتاكانی هه‌ست، به‌ڵام كاریگه‌ریی دووه‌م كه ره‌نگه تیژتر بێت، تایبه‌ت ده‌بێت به زه‌مان و خوو. جا ئاخۆ چۆن رابردوو ده‌بێت؟ له كاتێكدا ئه‌وی دی بێ كار و فه‌رمان بێت؟ كاتێك ئه‌وی دی بزر ده‌بێت، ئه‌وكات هه‌ست و بابه‌ت هه‌ر ته‌نیا ده‌بنه یه‌ك شت، ناكرێ هه‌ڵه روو بدات، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وی دی ئاماده نییه، حوكم به سه‌ر هه‌موو هه‌قیقه‌تێكدا ده‌كات و، گفتوگۆش ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك ده‌كات، كه باوهرِی پێیه‌تی و ره‌تی ده‌كاته‌وه یان لێی ده‌كۆڵێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واز له هه‌ست ده‌هێنێت، تا له ئێستایه‌كی هه‌میشه‌ییدا له‌گه‌ڵ بابه‌تدا بگونجێت.