كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی
September 23, 2010
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :محه‌مه‌د زێنه‌دین
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هزری سیاسیی رۆژاوا له سه‌ر بنه‌مای به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوانی ده‌سه‌ڵات و ناچارییه‌كانی، هه‌روه‌ها ئازادی و ته‌فره خواردنه‌كانیدا رۆنراوه، به جۆرێك ئه‌و ململانێیه‌ی له رێی چه‌ندین میكانیزمه‌وه ده‌خرێته چوارچێوه‌ی یاسایه‌كه‌وه، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م هاوكێشه زه‌حمه‌ته‌ی سیاسه‌ت به‌دی بهێنێت[1]. ده‌بینین ئه‌م ئاراسته‌یه به گورِ و تینێكی زۆره‌وه له هزری ده‌ستووریی سیاسیی رۆژاوادا ئاماده‌یه، به چه‌شنێك هاووڵاتی ده‌كاته بنه‌مای هه‌ر گرێبه‌سته كرده‌یه‌ك، هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسییش له تاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، تاكوو بۆ ئه‌ویش بگه‌رِێنه‌وه.ئه‌م به‌راییه به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی (وڵاتایه‌تی: هاووڵاتی بوون)مان ده‌بات، جا ئاخۆ مه‌به‌ستم له‌م تێگه‌یه، (وڵاتایه‌تی) چییه؟ بنه‌ماكه‌ی چییه؟ ئایا ته‌نیا یه‌ك تاكه ته‌رز بۆ بنیات نانی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی هه‌یه؟
ئه‌م پرسیاره بنچینه‌ییانه یه‌ك به یه‌ك به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌به‌ن، كه یه‌كه‌مین ته‌وه‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌مكی وڵاتایه‌تی ته‌رخان بكه‌ین. له كاتێكدا له ته‌وه‌ری دووه‌مدا باسی هۆیه‌كانی په‌یدا بوونی وڵاتایه‌تی ده‌كه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی له ته‌وه‌ری سێیه‌م رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای هاووڵاتی. ته‌وه‌ری چواره‌میش بۆ قسه كردن ده‌رباره‌ی زیندوو كردنه‌وه وڵاتایه‌تی له سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا، ته‌رخان ده‌كه‌ین.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: چه‌مكی وڵاتایه‌تی
چه‌مك یان بنه‌مای وڵاتایه‌تی یه‌كێكه له‌و تێگه بنه‌رِه‌تیانه‌ی به شێوه‌یه‌كی فراوان كاریان له هزر(بیر)ی لیبراڵ له كاتی گه‌ڵاڵه بوونییه‌وه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه كردووه، به‌و سیفه‌ته‌ی شه‌قڵێكی ته‌واوكاری بیر و بۆچوون و به‌هایه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه له هه‌ردوو بواری ئابووری و سیاسی‌دا بخرێته گه‌رِ، به‌و جۆره‌ی كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی لێ بكه‌وێته‌وه، به روونی له هه‌ردوو ئاستی جڤاكی و سیاسیی رۆژاوادا ده‌ركه‌وت. ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌مكه ده‌بێته كلیل چه‌مكێك، كه ئه‌سته‌مه له لیبراڵیزم و گه‌وهه‌ره‌كه‌ی بگه‌یت، به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ره‌هه‌ندی جۆربه‌جۆری و گه‌شه‌سه‌ندنی نوێ و به‌رده‌وامی نه‌بیت، كه له دووتوێی خۆیدا وێناكانی تاك، جڤات، رایه‌ڵ و په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و، به‌هاگه‌لی مرۆیی هه‌ڵده‌گرێت.
به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه بووه چه‌مكێكی به جووله و زیندوو له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامییه‌كی بێ پسانه‌وه‌ی مێژوویی‌دا، به هه‌مان ئه‌ندازه زه‌حمه‌تییه‌كی به‌رچاوی سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه كردنی پێناسه‌یه‌كی لێبرِاوانه و سه‌راپاگیر هێنایه پێش.
مه‌به‌ستمان له وڵاتایه‌تی چییه؟ دیاترین بنه‌ماكانی چین؟ ئه‌دی چۆن وه‌ك شه‌قڵێكی جڤاكی و سیاسی له جیهانی رۆژاوادا گه‌ڵاڵه بوو؟
یه‌كه‌مین برك و ژانی چه‌مك(تێگه)ی وڵاتایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌ته شاری گریكدا سه‌ری هه‌ڵدا، كه هاووڵاتی به‌شداریی له دانانی رێساكانی شاردا ده‌كرد. ئه‌مه‌ش پێشینه‌ی لێ كه‌وته‌وه، ماف و ئه‌رك، مافی وڵاتایه‌تیی پێ ده‌به‌خشێت[2]. هه‌رچه‌نده ئه‌م شێوه وڵاتایه‌تییه به چه‌ند توێژێكی كۆمه‌ڵه‌وه به‌ند بوو، به‌ده‌ر له توێژه‌كانی دی، به‌ڵام مافی به‌شداری كردنێكی كارای بۆ ئه‌وانه مسۆگه‌ر كرد، كه ئه‌و مافه‌یان به‌ده‌ست هێنا بوو، تا ده‌گه‌یشته ئاستی ئاڵوگۆرِی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی پۆستی گشتی. ئه‌رستۆ پێی وا بوو كه وه‌رگرتنی پۆستی سوێندخۆران، پێوه‌ری دیاری سیفه‌تی وڵاتایه‌تییه، دواتر ئه‌و چه‌مكه له هزری سیاسیی رۆمدا ره‌هه‌ندێكی یاسایی گرته خۆ.
هه‌رچی هێماكانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌رییه له نموونه‌ی: هۆپز، لوك، رۆسۆ، مۆنتسكیو... بۆچوونێكی دیكه‌یان خسته روو، كه پشت به گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها پشت به میكانیزمێكی دیموكراسی ده‌به‌ستێت، كه به سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نانی كۆمه‌ڵ و خودی هاووڵاتیاندا قه‌ڵه‌مرِه‌وه، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ببێته خودێكی مافیار و كه‌ینوونه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كه جاران هۆز یان خێڵ ئه‌و چوارچێوه‌یه بوو، كه به گوێره‌ی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان، رایه‌لێ په‌یوه‌ندیی ئه‌و (هاووڵاتی) بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا.
له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی یاساكانی مافی مرۆڤدا، وه‌ك گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی مافی مرۆڤی فه‌ره‌نسی و، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا، نه‌مازه جارِی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ كه ساڵی 1948 ده‌رچووه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی مافی (ئابووری و جڤاكی و كولتووری) و، مافی (سیاسی و مه‌ده‌نی)، كه ساڵی 1966 له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچوون، ئیدی هه‌ندێك به‌ها و چه‌مك و واتای نوێ هاتنه ئاراوه، كه پشت به لۆژیكی وڵاتایه‌تی ده‌به‌ستن، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتن(نه‌هێشتن)ی جیاكاری و په‌یرِه‌و كردنی یه‌كسانانه‌ی وڵاتایه‌تی له هه‌موو كار و كردێكی كۆمه‌ڵدا، جا چ له خودی ده‌وڵه‌تدا بێت یان له سه‌ر ئاستی جیهاندا. مرۆڤ له هه‌ر شوێنێكدا بێت مافی هه‌یه، ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ش مافه‌كانی رێك ده‌خه‌ن، ئه‌ویش پشت به كار و كردی یه‌كسان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌به‌ستێت، به‌ده‌ر له ئایین، ره‌چه‌ڵه‌ك، زمان، ره‌گه‌ز، یان بنه‌چه‌ی جڤاكییان...
ئه‌م ره‌وته له گه‌لێك ده‌ستووری نیشتیمانیی وڵاتاندا ئاماده‌یه، كاتێك ئاماژه‌یان كردووه كه هه‌مووان به‌رامبه‌ر به یاسا یه‌كسانن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌می دوایی (یاسا) ببێته رێكخه‌ری ناوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان هاووڵاتیانی ئازاد و یه‌كسان، به چه‌شنێك ئه‌و چه‌مكه له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی میتۆدی لیبرالیزمدا، كه له بیرۆكه‌ی ئازادیی تاك و عه‌قڵانیه‌ت و، به‌هێز كردنی پێگه پیتاكدا چرِ بووه‌ته‌وه، گۆرِانێكی جۆره‌كیانه‌ش به خۆوه ده‌بینێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتایه‌تی به "په‌ره‌سه‌ندنی دینامیكی" پێناسه بكات، كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی میتۆدی لیبرالیزمدا هاوكات بوو، ئه‌میش (لیبرالیزم) به ده‌وری خواسته ره‌هاكانی تاك و دانانی به مه‌رجه‌عی بنه‌رِه‌ت بۆ ئه‌گه‌ر و خواستگه‌لی ژیان و رامیاری، چرِ ده‌بێته‌وه، جا ئه‌و ئه‌گه‌ر و خواستانه چ به بواره‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه په‌یوه‌ست بن یان به گوتاری گشتییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مرِۆ ئه‌م چه‌مكه له ناوه‌رۆك و به‌كارهێنادا گۆرِانی جه‌وهه‌ریی به سه‌ردا هاتووه، ئیدی هه‌ر ئه‌وه نییه بریتی بێت له په‌یوه‌ندیی نێوان تاك و ده‌وڵه‌ت له رووی سیاسی و یاساییه‌وه، به‌ڵكوو كار به‌وه گه‌یشتووه كه چه‌مكی "وڵاتایه‌تی" باڵ به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی جڤاكدا ده‌كێشێت، كه پێ به پێ له‌گه‌ڵ كۆتایی هه‌شتاكانی (سه‌ده‌ی رابردوو)دا جێی چه‌مكی "ده‌وڵه‌ت"ی گرته‌وه.
ئاخۆ له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا هیچ شتێكی نوێ هاته دی؟
له راستیدا كۆمه‌ڵێك گۆرِانی تێك چرِژاو به سه‌ر ئه‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسیانه‌دا هات، كه بنه‌ماكانی وڵاتایه‌تییان چه‌سپاند: یه‌كه‌میان سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، دووه‌میان گه‌شه كردنی به‌شداریی سیاسی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات، سێیه‌میشیان چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌زگا.
به گه‌رِانه‌وه بۆ پێناسه كردنی ماهیه‌تی وڵاتایه‌تی، ده‌بینین ئه‌نسكلۆپیدیای به‌ریتانی وا پێناسه‌ی ده‌كات، كه بریتییه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوانی تاك و ده‌وڵه‌تدا دروست ده‌بێت و یاسای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش (وڵاتایه‌تی) دیاری ده‌كات. ئه‌نسكلۆپیدیای كتێبی نێوده‌وڵه‌تییش ئاماژه ده‌كات كه وڵاتایه‌تی واته ئه‌ندامیه‌تیی ته‌واو له ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌گه‌ر (بورهان غلیۆن) له كتێبی "ره‌خنه گرتن له سیاسه‌ت، ئایین و ده‌وڵه‌ت" پێی وایه بیرۆكه‌ی وڵاتایه‌تی وه‌ك هاوپه‌یمانی و هاوكاریی نێوان خه‌ڵكی ئازاد خۆی ده‌نوێنێ، كه‌چی (ولیه‌م سلێمان قیلاده) زه‌رووره‌تی هه‌بوونی دوو بنه‌ما دووپات ده‌كاته‌وه، كه بریتن له: له لایه‌كه‌وه به‌شداری كردن له حوكمرِانی و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كسانی له نێوانی هه‌موو هاووڵاتیاندا.
ته‌وه‌ری دووه‌م: هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی وڵاتایه‌تی
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی وڵاتایه‌تی بۆ چه‌ند فاكته‌رێك ده‌گه‌رِێته‌وه، دیارترینیان ئه‌و قه‌یرانه‌یه كه به‌رۆكی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانیی گرته‌وه، كه تا ماوه‌یه‌ك بووبووه پایه‌ی هزری لیبراڵ، ئه‌ویش له ئاكامی چه‌ندین وه‌رچه‌رخان كه له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا قه‌ومان.
یه‌كه‌میان: ته‌شه‌نه كردنی گرفتی ره‌گه‌زی و ئایینی له گه‌لێك وڵاتی دنیادا و، ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی و جینۆسایدی خوێناوی، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌ی كه باوه‌رِی نوێگه‌رییان تێدا بڵاو نه‌بووبووه‌وه وه‌ك وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به‌ڵكوو له ناوجه‌رگه‌ی جیهانی رۆژاواشدا.
دووه‌م: سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی "جیهانگیری" كه له سه‌ر بنه‌مای فراوان بوونی سه‌رمایه‌داریی سنووربرِ و شۆرِشی گواستنه‌وه و ته‌كنه‌لۆژیادا رۆنراوه، هه‌روه‌ها پێویستیی پێداچوونه‌وه به‌و چه‌مكه‌ی، كه له سه‌ر وێنا كردنی سنووری هه‌رێمایه‌تی بۆ نیشتیمان و گرووپی سیاسی و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، دروست بوو، هه‌مووشیان ئاستگه‌لێكن كه وه‌رچه‌رخانی جۆره‌كییان به سه‌ردا هات[3.
به دیوێكی دیكه‌دا گه‌شه كردنی ره‌وتگه‌لی بنه‌چه‌خوازیی كریستیان و راسیزم (راسترِه‌ویی توندرِه‌و) له‌و وڵاتانه‌ی لانكه‌ی ئه‌زموونی لیبرالیزمیان پێك هێنا، بووه مایه‌ی پێداچوونه‌وه به چه‌مكی وڵاتایه‌تی و دووپات كردنه‌وه‌ی ته‌واویی ئه‌و چه‌مكه، بۆ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و بیر و بۆچوونانه و كاریگه‌رییان به سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ئاڵۆزی سیاسی و جڤاكیی رۆژاوا، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كه‌مینه‌ی ره‌گه‌ز و ئایین، له نێویشیاندا عه‌ره‌ب و موسڵمانان.
سێیه‌میان: گه‌یشتنی تاكایه‌تی وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك له واقیعی لیبرالیدا به وه‌رسوورِانێكی ترسناك، پاش ئه‌وه‌ی زێده‌رِۆیی كردن له پیاده كردنیدا و بایه‌خدانی تاك به خودی خۆی، بووه مایه‌ی هه‌رِه‌شه كردن له هاریكاریی جڤاكی، كه بریتییه له بنه‌گه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵێكی سیاسی، هه‌روه‌ها پاشه‌كشه كردنی بایه‌خ دان به ره‌وشی گشتی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ره‌وشی تایبه‌ت و، گه‌شه كردنی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن "مه‌رگی سیاسه‌ت".
ته‌وه‌ری سێیه‌م: بنه‌ما و پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی
بنیات نانی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی به چه‌ندین بنه‌ما و پایه‌ی ناوه‌ندییه‌وه به‌نده، كه دیموكراتیزه كردنی سیسته‌می سیاسی یه‌كه‌مینیانه، كارا كردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییش په‌روه‌رده كردنێكی دروستی وڵاتایه‌تی گه‌ڵاڵه ده‌كات و ئه‌میش دووه‌مینیانه، سێیه‌مینیش به‌دی هێنانی بووژانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و، چواره‌مینیش بنه‌ماكانی وڵاتایه‌تیی راسته‌قینه بخرێنه نێو ده‌زگاكانی میدیاوه و، پێنجه‌مین بنیات نانی رایه‌ڵی لێبورده‌یی.
یه‌كه‌م: وڵاتایه‌تی وه‌ك پاڵپشتێكی سه‌ره‌كی بۆ سیسته‌می سیاسیی دیموكرات.
(فیلیپ برۆ) وڵاتایه‌تی له توانای پیاده كردنی ئه‌و مافانه‌ی گرێدراوی به‌شداری كردنی سیاسین له چوارچێوه‌ی ته‌رزێكی دیموكراتدا دیاری ده‌كات[4]، چونكه دیموكراتیه‌ت له رێی به‌شدار كردنی هاووڵاتیان له هه‌ڵسوورِاندنی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت[5].
له راستیدا ناكرێ قسه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تییه‌وه بكرێت، ته‌نیا له سایه‌ی رژێمێكی دیموكراسیدا نه‌بێت، كه فره‌یی حیزبی و فره‌یی سیاسی به‌دی ده‌هێنێت، بێ له‌وه، ئاشكرا و به كرده‌نی ددان به مافی مرۆڤدا ده‌نێت، به‌و جۆره‌ی له ئاستی جیهاندا ناسراوه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه كه (رۆبه‌رت دال) له كتێبه‌كه‌یدا "دیموكراسی" په‌رچڤه‌ی كردووه، كاتێك ناوی ده‌نێت "هاریكاره دیموكراسی"، كه بریتییه له مافی ده‌نگدان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه یان خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستێك كه به هه‌ڵبژاردن پرِ ده‌كرێته‌وه و، ئازادیی ده‌برِین و، ئازادیی پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و به‌شداری كردن تێیدا و، مافی گه‌یشتن به ژێده‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ زانیاری و، مافی ئازادییه‌كانی دی و، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ره‌نگه پێویست بن بۆ كار كردنی كارا له ده‌زگاگه‌لی سیاسی له دیموكراسییه‌كی قه‌باره گه‌وره‌دا[6].
ده‌سته‌به‌ر بوونی ئه‌و مه‌رجانه گه‌مه‌یه‌كی هزری نییه، به‌ڵكوو زه‌رووره‌تێكی ستراتیژییه كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی ده‌یخوازێت، جا ئه‌گه دیموكراسی له ساده‌ترین واتای خۆیدا ئه‌وه بێت، كه گه‌ل له رێی گه‌له‌وه حوكمرِانیی گه‌ل بكات[7]؛ ئه‌وه وڵاتایه‌تی واته به‌خشینی برِستی به‌ده‌ست هێنانی مافه به‌و گه‌له، هه‌روه‌ها له ناخیشدا هه‌ست به گرنگیی د‌رك كردن به ئه‌ركی خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگاكه‌یان، به جۆرێك كه په‌یوه‌ندیی نێوان چه‌مكی دیموكراسی و وڵاتایه‌تی، بكاته په‌یوه‌ندییه‌كی دیالكتیكی كه ئه‌سته‌م بێت وێنای یه‌كێكیان به دوور له ئه‌وی دیكه‌یان بكرێت.
وڵاتایه‌تی وه‌ك مه‌رجه‌عێكی ده‌ستووری و سیاسی، پرۆسه‌ی مل به ملانێ و كێبرِكێ له هه‌ردوو كایه‌ی جڤاكی و سیاسی ناسرِێته‌وه، به‌ڵكوو به جڵه‌وی هه‌ستی قوول به‌رامبه‌ر به نیشتیمان و یه‌كێتییه‌كه‌ی، كه له سه‌ر بنه‌مای رێز گرتن له هه‌مه‌رِه‌نگی نه‌ك ره‌ت كردنه‌وه، رێك بخرێت، ئه‌ویش به ئامرازی یاسایی و ئاشتیانه هه‌وڵ ده‌دات سوود له‌و هه‌مه‌رِه‌نگییه وه‌ربگرێت، به ئامانجی پته‌و كردنی بنه‌گه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه نیشتیمانییه، به جۆرێك هه‌مووان هه‌ست بكه‌ن كه ئایینده‌یان وابه‌سته‌ی ئه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وان، به‌ڵكوو بوارێكی زیندووه كه به ئامرازی گونجاو گوزارشت له‌و بكرێت.
كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته سڤیله‌یه كه ویستی تێكرِای هاووڵاتیان به‌رجه‌سته ده‌كات، به جۆرێك كه به هۆ و پاساوی نایاسایی و نامرۆیی جیاوازی له نێوانی هاووڵاتیاندا ناكات، به‌ڵكوو ئه‌و ده‌وڵه‌تێكه هه‌موو هاووڵاتیان كۆ ده‌كاته‌وه و له ئامێزیان ده‌گرێت، داكۆكییان لێ ده‌كات و له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی پێداویسته‌كانی ژیان و گوزه‌رانیاندا كار ده‌كات.
ئه‌م هه‌وڵه‌ش نایه‌ته دی ته‌نیا به هه‌بوونی به‌شدارییه‌كی كرده‌نی و كارای سیاسی نه‌بێت، به چه‌شنێك كه وڵاتایه‌تی هه‌ر ئه‌وه نییه هاووڵاتی له دروست كردنی برِیاری سیاسی‌دا به‌شدار بێت، به‌ڵكوو مسۆگه‌ر كردنی مافی ئه‌و به‌شداری كردنه و واز نه‌هێنان له‌و مافه‌شه بۆ ئه‌وانی دی[8].
له سه‌ر ئاستی واقیعیشدا، چه‌مكی وڵاتایه‌تی ناكرێ ته‌واو بێت، ته‌نیا به دروست بوونی ده‌وڵه‌تی مرۆییه‌وه نه‌بێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له ئاست بۆچوون و باوه‌رِ و ئایدیۆلۆژیای هاووڵاتیانی خۆی، (بێلایه‌نیی ئه‌رێنی) په‌یرِه‌و ده‌كات، به چه‌شنێك خۆی نائاخنێته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و كێشمه‌كێشمه‌وه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه نه‌بێت كه بگۆرِێت به "كلیلی ئارامی"، كه هه‌موو مافی هاووڵاتیانی دیاری ده‌كات و مسۆگه‌ریشی ده‌كات، دوورخستنه‌وه یان په‌راوێزخستن یان جیاكاری به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی، به هۆی بیر و باوه‌رِ یان بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ره‌گه‌زه‌وه، په‌یرِه‌و ناكات. ئه‌و ده‌فرێكه هه‌موو هاووڵاتیان گرد ده‌كاته‌وه، پاشان ده‌بێته نوێنه‌ر بۆ تێكرِای ویستی ئه‌وان. هه‌روه‌ها ناكرێ باس له كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی بكه‌ین، ته‌نیا مه‌گه‌ر برِیارێكی كرده‌نی هه‌بێت له‌مه‌رِ پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی وڵاتایه‌تیی راسته‌قینه‌وه، تا هزر و كار ئاوێزانی یه‌ك بن. هێنده‌ش به‌سه ئاماژه به بۆشایی فراوانی برِیاردانی مافی وڵاتایه‌تی بۆ هاووڵاتیانی ره‌ش پێست له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، به كره‌دنی په‌یرِه‌و كردنی ئه‌و مافانه بكه‌ین[9].
خه‌مڵاندنی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی پێویستی به برِوایه‌كی كرده‌نی به بنه‌ماكانی هه‌یه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته مه‌ده‌نییه‌ی رێز له هاووڵاتیانی ده‌گرێت و شكۆیان ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ئازادیی بنه‌رِه‌تیشیان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌و به كرده‌نی چه‌مكی وڵاتایه‌تی ده‌خه‌مڵێنێ، له چوارچێوه‌ی تیۆریی رووتیشه‌وه، به‌ره‌و هه‌قیقه‌تێكی جێگیر و چه‌سپاوی سیاسی و جڤاكیی ده‌بات.
له به‌رامبه‌ردا ده‌بینین ده‌وڵه‌تی ناچاری و ملهورِی، چه‌مكی وڵاتایه‌تی له‌بار ده‌بات و له ناوه‌رۆكی سیاسیانه‌ی ده‌ر ده‌كات، ئه‌و چه‌مكه‌ی كه به ئاراسته‌ی هاوسه‌نگییه‌كی زرنگانه له نێوانی پێداویسته‌كانی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و، پێداویسته‌كانی شكۆ و دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ندێك رژێم به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه، له بواری میدیا و سیاسه‌تدا هه‌ر ده‌چنه خانه‌ی بازنه‌ی به‌كار بردن (چه‌واشه‌كاری)یه‌وه، ئه‌گه‌ر له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئامانجه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌م ئاراسته‌یه به‌وه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت كه بڵێین، چه‌مكی وڵاتایه‌تی له سایه‌ی رژێمگه‌لی هه‌مه‌كی و ملهورِدا به‌دی نایه‌ت، چونكه ئه‌و رژێمانه به بنیادی ته‌سكی خۆیان ده‌زگای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌نه گێڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چینێكی سوودمه‌ند، له به‌رامبه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ چینی بێ به‌ش. به ده‌ستی راست پاداشت و ده‌سكه‌وت ده‌به‌خشنه‌وه، به ده‌ستی چه‌پیش به چینگه‌لی ده‌سته‌وه‌ستاندا ده‌كێشن، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی كه‌نارگیری و په‌راوێز خستنیان ده‌رهه‌ق پیاده بكه‌ن.
به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی پشت به له یه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌به‌ستن، به به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له كۆنترۆڵ كردنی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان و، په‌یرِه‌و نه‌كردنی رێوشوێنی سزادان و لێپرسینه‌وه له به فیرِۆده‌رانی سامانی گشتی له ئاكامی خراپیی ئه‌دای كارگێرِی و دارایی، وا ده‌كه‌ن هاووڵاتی متمانه‌ی به پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ، كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی خواستی ئه‌و هاووڵاتییه، كه له رێی بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتی دروستی دیموكراسییه‌وه به‌دی دێت و، پشت به یاساكان ده‌به‌ستێت. بۆیه چه‌مكی خێڵه‌كی و هۆزایه‌تی و لۆژیكی وه‌رگرتنی هه‌ق و ماف به ده‌ست و بازوو، بره‌ویان په‌یدا كرد، ئه‌ویش له سایه‌ی بێ ره‌نگ كردنی دادوه‌ریی سڤیل و پێشكه‌ش نه‌كردنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك له سزادان، ئه‌ویش به‌ده‌ر له كه‌س و پێگه‌ی سه‌رپێچیكار. هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتنه خۆ به‌هێز كردن بۆ پاراستنی ئه‌ندامانیان، مافیش به خزمایه‌تی و ناسیاری و راده‌ی نزیك بوون له برِیارسازان، دێته ده‌ست. چه‌مكه‌كانی دیوه‌ده‌ری (شه‌فافیه‌ت)، لێپرسینه‌وه و سزادان و، دانانی كه‌سی گونجاو له شوێنی گونجاو‌دا، ده‌بینین په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت و خۆمانه خۆمانه و لۆژیكی ناسیاری و خزمایه‌تی جێیان ده‌گرێته‌وه.
هیچ رێیه‌كیش بۆ تێپه‌رِاندنی ئه‌و گرفته نییه جگه له بووژاندنه‌وه‌ی گیانی وڵاتایه‌تیی به‌رپرس نه‌بێت، به جۆرێك كه ده‌بێ گه‌ل ئاگاداری كاری حكوومه‌ت بێت و لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بكات[10]، ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی ته‌نیا به خه‌مڵاندنی حكوومه‌تێكی به‌رپرس و هاریكار نه‌بێت. دیسان بۆ وه‌گه‌رِ خستنی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی، ده‌بێ حكوومه‌ت به گوێره‌ی میتۆدی ستراتیژێكی كرداریانه‌ی هاوبه‌شایه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا كار بكات. هیچ شتێك بۆ كۆمه‌ڵ له‌وه مه‌ترسیدارتر نییه، كه تاكه‌كانی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر یان به لای كه‌مه‌وه له حاڵه‌تی چاوه‌رِوانییه‌كی كوشنده‌دا بمێننه‌وه، چونكه به‌شداری كردن و هاوبه‌شایه‌تی له‌م رۆژگاره‌دا بواری گشتی به‌ره‌و بواری سۆسیۆ گشتی تێده‌په‌رِێنێت: واته رێكخراوه‌كان، به‌ڵێنده‌رایه‌تی و زانكۆكان[11]. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی هه‌ر ته‌نیا به‌و رێسا و رێوشوێنانه‌وه ناوه‌ستێت كه كۆمه‌ڵ په‌یرِه‌ویان ده‌كات و له ئه‌ستۆیان ده‌گرێت، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها له رێی به‌كار هێنانی ده‌رفه‌ت له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه سه‌رۆكی پپَشووی فیلپین (ڤیدیل فالدیز راموس) ئاماژه‌ی پێ كرد، كاتێك له ساڵی 1998دا پرسه‌كه‌ی له گوتارێكیدا له زانكۆی نیشتیمانیی ئوسترالیا زۆر به روونی خسته روو، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی كرد: "له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی دیموكراسیدا خه‌ڵك پێویستیان به‌وه نییه بیر بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێویستیان به‌وه‌ش نییه هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و پێویستیان به به‌كار هێنانی عه‌قڵیش نییه یان رازی بوونی خۆیان ده‌رببرِن، هه‌موو ئه‌وه‌ی داوایان لێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه بكه‌ونه دوای كاروانه‌وه، ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و وانه سه‌خته‌ی له ماوه‌یه‌كی زۆر دوور نا له ئه‌زموونی سیاسیی فیلپینه‌وه فێری بووین.
به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگای سیاسی ماف و بواری پیاده كردنی وڵاتایه‌تی بۆ هاووڵاتی ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش پێویسته هاووڵاتی چاك بێت، چونكه هاووڵاتیی روون و به‌رپرس ئه‌و هاووڵاتییه باشه‌یه كه مافی خۆی پیاده ده‌كات و ئه‌ركی خۆشی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت و سیسته‌می ره‌وشت له كۆمه‌ڵگاكه‌شی به‌دی ده‌هێنێت[12].
دووه‌م: كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ وڵاتایه‌تیی دروست
په‌یوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكی له نێوان گه‌ڵاڵه كردنی كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تی و، كارا كردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاڵمان پێوه ده‌نێت بۆ گه‌رِان به دوای ماهیه‌تی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
جا مه‌به‌ستمان له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چییه؟ ئه‌دی بنه‌ماكانی وڵاتایه‌تیی دروست چۆن به‌شداری له گه‌ڵاڵه كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كرده و كارای مه‌ده‌نیدا ده‌كات؟
چه‌مكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كولتووری سیاسی‌دا چه‌مكێكی تازه باوه، مێژووی ئه‌و چه‌مكه به مێژووی نوێگه‌ریی ئه‌وروپاوه گرێ دراوه به تایبه‌ت له بوارگه‌لی سیاسی‌دا: كولتوور و كۆمه‌ڵناسی، بۆ ئه‌وه‌ی له رێی وه‌گه‌رِخستنییه‌وه گۆرِانێكی جۆره‌كی له مێژووی ناوه‌رِاسته‌وه بۆ مێژووی نوێ، نمایش بكات[13].
ئاخۆ له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا چۆن وڵاتایه‌تی ده‌خرێته گه‌رِ؟
(مایكل جۆیس) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه، به‌وه‌ی كه پیاده كردنی وڵاتایه‌تی وه‌ك چالاكییه‌ك له نێو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به شێوه‌یه‌كی لابه‌لا یان كاتی نابێت، وه‌ك هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و رێك پێك ده‌بێت، به رێكاری بێ شومار بچووك، ئه‌و به‌شێكه له تانوپۆی ژیانی رۆژانه‌مان، كه زۆربه‌ی كات ره‌نگه هه‌ر سه‌رنجیشی نه‌ده‌ینێ. هه‌ر جارێكیش به‌شداری له نوێژێكی جه‌ماعه‌تدا ده‌كه‌ین یان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دایك و باوكانی قوتابیان ده‌چین، یاخود كۆمه‌ك پێشكه‌ش به كارێكی خێرخواز ده‌كه‌ین، یان كار و ئه‌ركێك به شێوه‌یه‌كی باش و دڵسۆزانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئیدی ئه‌وسا ده‌بینه هاووڵاتیی به‌رِێز[14].
كۆمه‌ڵگای وڵاتایه‌تیی دروست له سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی به‌ها و ره‌وشت دروست ده‌بێت، هه‌ر له خێزانه‌وه بیگره و به كۆرِی دۆستانه‌وه ره‌ت به تا ده‌گاته قوتابخانه و زانكۆ، به بێ ئه‌وه‌ی رۆڵی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیشمان له بیر بچێت وه‌ك رۆژنامه‌گه‌ری و رێكخراوگه‌لی مه‌ده‌نی... له نێو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تییان له پێناودا دامه‌زراوه، بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاریی جڤاكی و كولتووری و سیاسییه، ئه‌م كاره‌ش به هه‌مه‌جۆر رێكخراوگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مافناس سپێردراوه[15].
وا باوه كه هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌شن كه به‌هاكانی كۆمه‌ڵ ده‌هێننه به‌رهه‌م، كولتووری لێبورده‌یی و جیاوازی ره‌نگرِێژ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها برِوای كرداره‌كی به وڵاتایه‌تیی دروست له تاكدا ده‌رِوێنن. رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌ركی له‌خۆ گرتنی تواناكانی كۆمه‌ڵ ده‌گرنه ئه‌ستۆ و شیان و تواناكانیش گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن، به‌شداریش ده‌بن له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كۆمه‌ڵ پێیاندا تێپه‌رِ ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نییه ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان هه‌بێت، هێنده‌ی كه ده‌بێ سوور بین له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه، له به كرده‌نی قوول كردنه‌وه و گه‌ڵاڵه كردنی چه‌مكی وڵاتایه‌تیدا به‌شدار بن.
ئه‌رك، تاك په‌یوه‌ست ده‌كات كه داكۆكی له نیشتیمانی تایبه‌تی خۆی بكات، لێره‌دا رێسای رێكخه‌ری چالاكیی ره‌وشتیانه‌ی تاكه‌كان خۆی مه‌ڵاس داوه، به چه‌شنێك ئه‌و ئه‌رك و یاسایانه‌ی هه‌موو تاكه‌كان ده‌یناسن، ئاماده ده‌كات. ئه‌گه‌ر ویستمان كردارێك بكه‌ین، نابێ كردارمان هه‌ر له ویستی چاكه‌دا قه‌تیس بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ جۆری ئه‌و چاكه‌یه‌ش بناسین[16].
(ئیم‌یل دوركایم) ئاماژه ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی ره‌وشتی له نێو دیارده‌یه‌كی ده‌ره‌كی و بابه‌تیدا نییه كه لۆژیكیانه رێكی بخات و به زه‌رووره‌ت بیهێنێته به‌رهه‌م، به‌ڵكوو هه‌ر هه‌مووی له نێو بیرۆكه‌ی خه‌ڵك ده‌رباره‌ی ئه‌و دیارده‌یه قه‌تیس ده‌مێنێت. ئه‌وه پرسی رای گشتییه، رای گشتییش دیارده‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معییه، ئه‌و هه‌ر ته‌نیا هه‌ستی هه‌مووانه. سه‌رباری ئه‌وه، ئاسانه د‌رك به‌وه‌ش بكه‌ین بۆچی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك بۆ بنه‌چه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌رِێته‌وه. ده‌سه‌ڵات سیفه‌تی مرۆڤێكه كه له ته‌بیعه‌تی خه‌ڵك به‌رزتر ده‌بێته‌وه، واته ئه‌و مرۆڤێكی باڵایه.
هه‌ڵبه‌ت زیره‌كترین كه‌س و له هه‌مووان به‌هێزتر و له هه‌مووانیش سه‌ررِاستتر، وێرِای هه‌موو شتێك ئه‌و كه‌سه هه‌ر وه‌ك مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه. له نێوانی ئه‌و و هاوه‌ڵانیدا هه‌ر ته‌نیا جیاوازیی پله هه‌یه، هه‌ر ته‌نیا كۆمه‌ڵیش ده‌چێته سه‌رووی تاكه‌كانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر ئه‌ویشه كه ئه‌و سیفه‌ته ده‌گمه‌ن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌به‌خشێته خه‌ڵكانێكی دیاری كرا‌و، كه خاوه‌نی ئه‌و سیفه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ده‌چێته ژوورووی خۆیه‌وه، به‌م جۆره هه‌ر مرۆڤێك له‌وان به‌رزتر ده‌بێته‌وه، چونكه له‌و جۆره به‌رزی و باڵاییه‌دا به‌شدار ده‌بێت كه خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵه له پێوانه كردنی تاكه‌كانیدا[17].
سێیه‌م: خه‌مڵاندنی گه‌شه‌یه‌كی كرده‌نی و كارای به‌رده‌وام
لێره‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكانه له نێوان چه‌مكی وڵاتایه‌تی و، ره‌وشی باوی سیاسی و ئابووری و كولتووریدا هه‌یه. چونكه گه‌لێك له واتاكانی وڵاتایه‌تی له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی خود و بابه‌ت پێویستیان به ژینگه‌یه‌كی به‌هێز و هه‌رده‌م له تازه بوونه‌وه‌ی جڤاكی هه‌یه، كه ئه‌ركی بزواندنی گۆرِه‌پانه‌كه به هێز و پێكهاته‌ی جۆربه‌جۆرییه‌وه، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
چواره‌م: میدیا هاووڵاتی
(تیمونز رۆبێرتس) و (ئیمی هایت) له كتێبه‌كه‌یاندا "له تازه‌گه‌رییه‌وه بۆ جیهانگیری" ئاماژه ده‌كه‌ن، كه فراوان بوونی به‌شداری كردن له میدیادا ده‌بێته مایه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی به‌شداری كردن له هه‌موو كه‌رته‌كانی سیسته‌می جڤاكیدا. په‌له كردنی له بڵاو بوونه‌وه‌ی چوونه پێستی ویژدانییه‌وه، هه‌روه‌ها خواستگه‌لی نوێش بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌زگاكانی به‌شدار له ئابووریی به‌كاربه‌ر به ده‌نگییه‌وه دێن، ئه‌ویش له رێی پاره‌دانی كاش و دڵنیاییه‌وه. ئه‌و به‌شدارییه له باری گفتوگۆی گشتییه‌وه له رێی (را)وه، له حكوومه‌تی نوێنه‌رایه‌تیشدا له رێی ده‌نگدانه‌وه، به‌شداریی میدیاییانه ده‌رده‌كه‌وێت[18].
پێنجه‌م: وڵاتایه‌تی و لێبورده‌یی، چ په‌یوه‌ندییه‌ك؟
هه‌رچه‌نده وڵاتایه‌تی وه‌ك ئه‌نجامی وه‌رچه‌رخانی جڤاكی و ئابووری له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی بێ وچاندا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنیادی خێڵ و هۆز و، زاڵ بوونی هاووڵاتی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئابووری و ماف و سه‌ربه‌خۆ هاته دی، به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مه له رێی لۆژیكی سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌زگاكانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی گشتی له نیشتیمان‌دا پته‌وتر بوو، سه‌ره‌نجام كه‌س بیری له ئامراز بۆ خۆپاراستن نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو هه‌مووان روویان له بیر كردنه‌وه كرد، سه‌باره‌ت به هێنانه كایه‌ی میكانیزمێك كه گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سته‌جه‌معی بكات، ئه‌ویش له رێی چوونه نێو پارتێكی سیاسی یان سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی یان رێكخراوێكی ئه‌هلییه‌وه، كه تێیاندا هاووڵاتی به یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، رۆڵ و كارایی و چالاكی و به‌شداری كردنی له ژیانی گشتیی جڤاكیی نیشتیمان‌دا ده‌نوێنێ. ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه، چالاكیی رۆڵی ئه‌وه له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ نه‌ك بنه‌چه‌ی ره‌گه‌زی، یان كۆمه‌ڵایه‌تیی، یان چینایه‌تیی، یان توخمه‌كه‌ی جا چ نێر بێت یان مێ.
بۆیه وڵاتایه‌تی، به گوێره‌ی هه‌ردوو پره‌نسیپی ناجیاكاری و یه‌كسانی، بووه میكانیزمێكی كرده‌نی بۆ كۆتایی هێنان به ململانێی ئه‌تنی و، ره‌گه‌زی و، كۆمه‌ڵایه‌تی. ئیدی سه‌یر نه‌بوو كه كۆمه‌ڵێكی فره ره‌گه‌ز، بنه‌چه وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی یه‌كگرتوو ببینێ، ئه‌ویش به پێی تۆرِێك له بنیادی یاسایی و، چه‌مگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هایی، كه مه‌رجی یه‌كسانی و جیا نه‌كردن له ماف و ئه‌ركیان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نه‌مانی چه‌مكی نه‌ژادپه‌رستی، به‌وه‌ی بووه چه‌مكێك كه بۆ مرۆڤ مایه‌ی قێزه‌وه‌نی بوو. ئه‌مه‌ش له رێی تێكۆشانی گه‌لانه‌وه دژ به رژێمگه‌لی كۆلۆنیال هاته دی، كه خه‌باتیان له پێناو نه‌هێشتنی جیاكاریی نه‌ژادی بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تێكۆشانی گه‌لی باشووری ئه‌فریقادا هاته دی. هه‌روه‌ها له رێی بزووتنه‌وه‌ی مافی مه‌ده‌نییه‌وه، كه (مارتن لوته‌ر كنگ) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا گوزارشتی لێ كرد، به جۆرێ بووه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو یاساگه‌لی نه‌ژادپه‌رستانه دژ به ره‌ش پێستان، كه وه‌ك مرۆڤی پله دوو و سێ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن. هه‌روه‌ها گه‌لێك یاسا و رێوشوێنی جیاكارانه‌ی دژ به ئافره‌تانیش هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، ئیدی ده‌بینین گه‌لێ له ژنان پۆستی سه‌ركردایه‌تی له پارت و سه‌ندیكاكان ده‌گرنه ده‌ست، یان ده‌بنه ئه‌ندام په‌رله‌مان، یان ته‌نانه‌ت سه‌رۆك ده‌وڵه‌تیش. بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی ژنانیش له‌م بواره‌دا توانیی گه‌لێك ده‌سكه‌وتی به‌جێ به‌دی بهێنێت. هه‌روه‌ها گه‌لێك توێژی بێ به‌ش، كه له ئاست به‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیاندا، پێشتر داماو و بێ به‌ش بوون، زۆر مافی خۆیان به‌ده‌ست هێنا، بۆ نموونه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران، تا ئه‌و ئاراسته‌یه پته‌وتر بێت به برِیاردانی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه گه‌لێك مافی بۆ كرێكاران مسۆگه‌ر كرد[19].
ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی پێشتر باس كران، له سایه‌ی به‌گه‌رِ خستنی چه‌مكی وڵاتایه‌تی و، سه‌روه‌ریی لۆژیكی یاسا و یه‌كسانییه‌وه هاتنه دی. هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌م پێودانگه‌دا ئاماژه بكه‌ین، كه پره‌نسیپی لێبورده‌یی له بنه‌رِه‌تدا له سه‌ر ماف رۆنراوه، واته مافی هه‌موو مرۆڤ و هه‌روه‌ها گه‌لانیش.
ته‌وه‌ری چواره‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی وڵاتایه‌تی له سه‌رده‌می جیهانگیریدا
ئه‌گه‌ر چه‌مكی وڵاتایه‌تی له ململانێی چینگه‌لی سیاسی‌دا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا بووه ئه‌سپی ترِۆ (ته‌رِواده)، له دنیای جیهانگیریدا ئه‌و چه‌مكه ره‌هه‌ند و به‌رجه‌سته بوونی نیمچه جیاوازی وه‌رگرت.
بیری لیبرالیزم نه‌بووه مایه‌ی دروست بوونی ئه‌زموونی دیموكراسی به ته‌نیا له جیهانی رۆژاوادا، به‌ڵكوو وه‌ك ئه‌لته‌رناتیفێك بۆ واقیعی سیاسی و هزری له ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێیه‌میشدا خۆی ده‌خسته روو، كه گۆرِانی جۆره‌كیانه به ئاراسته‌ی تۆودانی وه‌سیه‌ته دیموكراسی به‌دی ده‌هێنێت، هه‌روه‌ك له تێزی "كۆتایی مێژوو" و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی لیبرالیزم له لای توێژه‌رێكی وه‌ك (فۆكۆیاما)دا ده‌رده‌كه‌وێت، یان وه‌ك لایه‌نێكی یه‌كدیگیر و پێكه‌وه گونجاو و پێشكه‌وتوو به‌رامبه‌ر به (شارستانیه‌تی دی)، یان به‌رامبه‌ر به (شارستانیه‌تی نزمتر) له تێزی "ململانێی شارستانیه‌ته‌كان"ی (هنتنگتۆن)دا. شیمانه‌ی وڵاتایه‌تی بووه بژارده‌یه‌كی نموونه‌یی كه سه‌رمایه‌داریی لیبرالیزم له وڵاتانی نارۆژاواییدا پرِوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ر "له رێی پێشكه‌وتن"دا بۆ گرفته‌كانی باشوور (باشووری گۆی زه‌وی) پێشكه‌شیان ده‌كرد، به جۆرێك كه به‌ڵێنی گۆرِینی په‌یوه‌ندیی سیاسی له نێو كۆمه‌ڵگاكانیاندا، له په‌یوه‌ندیی باوكانه‌وه یان باوكانه‌یه‌كی نوێباوه‌وه، به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه‌كی گرێبه‌ستانه ده‌دات.
یه‌كه‌مین نووسینه‌كانی تیۆریی لیبرالیزمی سیاسی، كه تێیاندا هه‌ردوو چه‌مكی عه‌قڵانیه‌ت و پێگه‌یشتن به به‌هاگه‌لی ئایدیالی و فه‌لسه‌فییه‌وه به‌ند بوون، به‌ره‌و ئه‌وه چوون كه چه‌مكی سوود به واتایه‌كی خودانه/ خۆییانه و پاشان به واتایه‌كی ئابووریانه/ ماددیانه باس بكه‌ن. به تێكرِا چه‌مكه‌كانی تیۆریی سیاسی و، دیدی ئابووریانه‌یان پێكه‌وه گرێ دا، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌ندێك كه‌س ناویان نا وه‌رچه‌رخان له (دیموكراسیی لیبرال)ه‌وه به‌ره‌و (لیبرالیزمی دیموكراسی)، به پێشكه‌ش كردنی بكه‌ری ئابووری به سه‌ر بكه‌ری سیاسی‌دا. ئیدی كۆمپانیاگه‌لی كیشوه‌ربرِ دارِشتنی برِیاری سیاسی‌یان كه‌وته بن ده‌ست، له رێی كۆنترۆڵ كردنی سه‌ركرده‌گه‌لی سیاسییه‌وه، ئه‌ویش به هۆی ته‌كنیكی سپۆنسه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌وه، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه[20].
ئه‌م ره‌وشه‌ش زاڵ بوونی ره‌وتی ماددی به سه‌ر ره‌وتی لیبرالیزمی لێ كه‌وته‌وه، ئابووریی لیبرال له لیبرالیزمێكی كلاسیكه‌وه كه ترسی له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی لیبرال هه‌یه، گۆرِا به‌وه‌ی بووه مایه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له پێناو به‌جێ گه‌یاندنی خۆشگوزه‌رانی له بواری ئاسایشی جڤاكیدا. له لایه‌ك په‌یوه‌ندیی "وڵاتایه‌تی" گۆرِا به سوود و مافی دیاری كراوی ماددی، كه هاووڵاتی له بواره‌كانی ته‌ندروستی و فێركردندا داوایان ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ئاراسته‌یه بووه مایه گۆرِانی جۆره‌كی له ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا وه‌رچه‌رخانه‌كانی جیهانگیری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌ره‌و داخوران و پووكانه‌وه ده‌برد. ئیدی ده‌وڵه‌ت رۆڵی خۆی له دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی به‌هاگه‌لی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست هێنایه‌وه. هێنده‌شی نه‌برد ئه‌و رۆڵه‌ی له سایه‌ی گه‌شه كردنی ئاخافتن ده‌رباره‌ی رامیاره كارگێرِی (Governance)دا، به‌ده‌ست هێنایه‌وه، ئه‌ویش له رێی به چرِی بره‌و دان به بیرۆكه‌ی هاوبه‌شایه‌تیی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بكه‌ری ئابوورییه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه‌كه‌ی دی‌دا به‌راورد ناكرێت، (هه‌ژموون) و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش له هه‌مه‌جۆر ئاستدا ئه‌وان ده‌سمێ.
له رێی كارلێكی نێوان ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌دا، چه‌مكی وڵاتایه‌تی وه‌رچه‌رخا به‌ره‌و ده‌لاله‌ی پراگماتی، هه‌روه‌ها له سه‌ر واقیعێكی ئاڵۆزیش رۆنرا كه له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ملهورِ، ئه‌نجامی نموونه‌یی و ره‌سه‌ن و خوازراوی خۆی به ده‌سته‌وه نادات. وێرِای وه‌رچه‌رخانی جۆره‌كیانه‌ی ئه‌و بوونه و گۆرِانی ئاراسته و خۆ نواندنه‌كانی، به جۆرێك كه ئیحای به هه‌ندێك كه‌س دا، كه بێهێز بووه، یان پاشه‌كشه كردنی رۆڵی له به‌رامبه‌ر میكانیزمی بازارِی جیهان.
ئه‌م هاودژییه هه‌روه‌ها هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی دوو ره‌وتی دژ به یه‌ك:
یه‌كه‌میان: واقیعییه، كه به دووپات كردنه‌وه‌ی روو له گه‌شه كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی راسته‌وخۆوه به‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی ئایدیالی مه‌زن و سوودی ده‌سته‌جه‌معی و دواخراو فه‌رامۆش بكرێن، كه رێنیسانسی به‌رایی سه‌رمایه‌داریی له سه‌ر رۆنرا بوو.
دووه‌میان: رۆشنگه‌رانه‌یه، كه بریتییه له بانگه‌شه كردنی هه‌ندێك نووسین به‌وه‌ی ره‌هه‌ندی ره‌وشت بخرێته نێو تیۆریی ئابوورییه‌وه، واته تێپه‌رِاندنی دۆخی ساغه ئابووری، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی مرۆیی/ جڤاكی/ ره‌وشتیانه له تیۆری و شیكاریی ئابووریدا، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات چه‌مكی وڵاتایه‌تی له كاتی شی كردنه‌وه‌یدا، به پرسیارگه‌لی هه‌مه‌كی له بیری لیبرالدا گرێ بدرێت. له هه‌مووشیان دیارتر بۆچوونه‌كانی تاك و پێناسه كردنی سیاسه‌ت و، ئه‌و وێنا كردنه‌ی بۆ ته‌بیعه‌تی جڤاكی سیاسی كه لێی ده‌كه‌وێته‌وه.
ژێده‌ر و په‌راوێز:
1- محمد زین ا‌لدین: "محاچرات فی القانون الدستوری"، مگبوع خاێ بگلبه الڕولى، كلیه الحقوق المحمدیه، السنه الجامعیه2003/2002
[2] - V.ANICET LE PORS -La citoyenneté- que sais je - paris 2000-p3
[3] - ر محمد عابد الجابری :" العولمه: نڤام وإیدیولوجیا" دراسه چمن المۆلف الجماعی :" العرب وتحدیات الهیمنه والعولمه " منشورات المجلس القومی للپقافه العربیه، الكتاب الپقافی السنوی، 2-1997- المۆسسه العربیه للنشر والابداع- البیچاء1997-ێ15.
[4] - فیلیب برو"علم الاجتماع السیاسی"، ترجمه محمد عرب ێاێیلا، المۆسسه الجامعیه للدراسات والنشر والتوزیع، الگبعه الڕولى 567-ێ1998
[5] - V. Ph.Ardant "institutions politiques et droit constitutionnel " L G D J - paris 2001.p164
[6] - V. Robert a.Dahl ـon democracy yale university1999.p82
[7] - محمد زین ا‌لدین:" محاچرات فی القانون الدستوری "، مگبوع خاێ بگلبه الڕولى، كلیه الحقوق المحمدیه، السنه الجامعیه 2002/ 2003
[8] - Sieyès, « Reconnaissance et exposition raisonnée des droits de l'homme et du citoyen, Comité de Constitution, 20 et 21 juillet 1789 » in Yannick Bosc, Sophie Wahnich, Les Voix de la Révolution Projets pour la démocratie, préface de M. Vovelle, Paris, La Documentation française, 1990, coll. « Notes et études documentaires », p. 470
[9] - السید یاسین:" المواگنه فی زمن العولمه"، المركز القگبی للدراسات الاجتماعیه، سلسله المواگنه، الدار المێریه22/24 ێ 2002
[10] - یوجین دبلیو. هیكوك الابن : " الفیدرالیه والمواگنه والمجتمع المحلی " چمن المۆلف الجماعی :المجتمع المدنی فی القرن الحادی والعشرین" تحریر دون إی. إیبرلی، ترجمه هشام عبد الله، مراجعه فۆاد سروجی، دار الڕهلیه، الێفحه277
[11] - Leca Jean « Réflexions sur la participation politique des citoyens en France » in Yves Mény, Idéologies, partis politiques et groupes sociaux, Études réunies pour Georges Lavau, Paris, Presses de Sciences Po [Presses de la Fondation nationale des sciences politiques] 1991 [1re édition 1989], coll. « Références » p. 139
[12] - Braud Philippe" Sociologie politique" Paris, LGDJ, 1998,p 603.
[13] - محمد زین ا‌لدین " الممكن والمستبعد فی خلق مجتمع مدنی بالمغرب"، جریده الاتحاد الاشتراكی، الپامن دجنبر 1996
[14] - مایكل إس جویس " المواگنه فی القرن الحادی والعشرین: چمن المۆلف الجماعی :المجتمع المدنی فی القرن الحادی والعشرین".. مرجع سابق الژكر. الێفحه 59
[15] - محمد زین ا‌لدین"الممكن والمستبعد فی خلق مجتمع مدنی بالمغرب"، م س ژ.
[16] - هیجل "العقل فی التاریخ".
عن كتاب الفلسفه المركز القومی البیداغوج، تونس، إمیل دوركایم :"التربیه الڕخلاقیه"، ترجمه محمد بدو
[17] - إمیل دوركایم :"التربیه الڕخلاقیه"، ترجمه محمد بدوی.
[18] - v Timmons Roberts. Amy hite from modernization to globalization :blackwell publishers/ usa 2000-p197
[19] - به‌م دواییه سه‌ركرده "لولا" له به‌رازیل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی كرێكاران و سه‌ندیكا بوو، پاشان بوو به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی به‌رازیل.
-[20] محمد زین ا‌لدین :"الدیمقراگیه المعولمه" مجله فكر ونقژ العدد73 سنه 2005