بێ شیكاركردنی دۆخه ئاڵۆزكاوه‌كان؛ چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كان نادۆزرێنه‌وه
August 28, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :وه‌رگێرِانی له فه‌ره‌نسییه‌وه: فتحی بالحاج یحیی
وه‌رگێڕ : وه‌رگێرِانی له عاره‌بییه‌وه :ماجیدنووری
ئه‌م دیالۆگه ساڵی 1978 له لایه‌ن دكتۆر ترامبادوری له‌گه‌ڵ میشێل فۆكۆ سازێنراوه، دواتر ساڵی 1980 له یه‌كه‌مین ژماره‌یدا (( گۆڤاری كۆنترێبوتۆ )) بلاَوی كردۆته‌وه ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :دیالۆگێك له‌گه‌ڵ میشێل فۆكۆ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی مای 1968ی فه‌ره‌نسا و تونس
* له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كانی مای 68 ی پاریس و دوابه‌دوای ئه‌ویش راسته‌وخۆ ، زۆربه‌ی رۆشه‌نفكرانی فه‌ره‌نسایی له تێكۆشانه‌كانی قوتابیاندا به‌شدارییان كردووه، ئه‌وه ئه‌زموونێك بوو ئاست و پابه‌ندێتی و سنووره‌كانی كاری رۆشه‌نگه‌ری و سیاسی ئه‌وسای دارِێژته‌وه ، لانی كه‌م تا ساڵی 1970، له به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ناوه‌ندی فكری فه‌ره‌نسایی پێهه‌ژێنرا ، ناوت دیار نه‌بوو ، ئێستا ئه‌و رووداوانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ، ساڵی تۆ 1968 به چییه‌وه خه‌ریك بوویت ؟
ــ مانگی مای 1968یش هه‌ر وه‌ك قۆناغی جه‌نگی جه‌زائیر له فه‌ره‌نسا نه‌بووم ؛ واته له‌سه‌ر هه‌مان ژێی رووداوه‌كانه‌وه نه‌ده‌رِۆیشتم به‌ڵكو له په‌راوێزیاندا خزابووم ، دوای هه‌ر چوونه‌وه‌یه‌كم بۆ فه‌ره‌نسا روانینه‌كانم نامۆتر ده‌بوون ، هه‌رچیم بووتایه به‌سانایی لێم وه‌رنه‌ده‌گیران ، له یادمه رۆژێكیان به جۆرێك له‌ره‌خنه‌و گله‌ییه‌وه له ((ماركۆزه))یان پرسی بوو داخۆ بۆچی فۆكۆ له‌ناو رووداوه‌كاندا رۆڵی دیار نییه ، له راستیدا ئه‌و كاتانه من له ئه‌زموونێكی پرِ بایه‌خی فكریدا ده‌ژیام ، ئه‌وه‌ش كاتێ بوو كه له تونس نیشته‌جێبووم
له ژیانمدا هه‌ندێ جار به‌خت یاوه‌رم بووه به نموونه : له سویددا ولاَتێكی سۆسیال دیموكراتم چاو پێكه‌وت كه كاروباره‌كانی به باشی به‌رِێوه‌ده‌چوون به‌لاَم له پۆڵه‌ندا رێرِه‌وی میللیانه‌ی دیموكراتییه‌ت خراپ به‌رِێوه‌ده‌چوو ، له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانیشدا راسته‌وخۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئابوورییانه‌ی ئه‌ڵه‌مانیای فیدراڵیم له نزیكه‌وه ناسی ، تا دواجار له (تونس) ی جیهانی سێیه‌مدا گیرسامه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دووساڵ و نیوێك له‌وێ ژیانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌م ئه‌زموون كرد ، به‌ر له رووداوه‌كانی مای به چه‌ند مانگێك له تونس زۆر به‌توندی رِاپه‌رِینێكی قووتابیان به‌رپابوو ، له‌و نێوه‌نده‌دا مانگیران و له وانه دابرِان و هه‌ڵمه‌تی گرتن ده‌ستیپێكردبوو ، پۆلیس هه‌ڵیانده‌كوتایه سه‌ر زانكۆكان و به توندی ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سه‌ر قوتابیان و جگه له زامداركردنی هه‌ندێكیان ، زۆری تریان لێ خزاندبوونه ناو زیندانه‌كانه‌وه ، هه‌ندێ به هه‌شت ساڵ ونۆ ساڵ و ده ساڵ و ته‌نانه‌ت چوارده‌ساڵیش حوكم درابوون ، تا ئه‌مرِۆش هه‌یانه هه‌ر له كونجی زیندانه‌كاندایه ،
به حوكمی ئه‌وه‌ی من مامۆستای زانكۆ و به رِه‌گه‌زیش فه‌رِه‌نساوی بووم ، ئه‌م هۆكاره وای له ده‌سه‌لاَتدارانی ناوخۆیی كردبوو حه‌قیان به‌سه‌رمه‌وه نه‌بێت ، بۆیه له جووڵه و چالاكیدا ئازاد بووم ، له‌ولاشه‌وه حكومه‌تی فه‌رِه‌نسیی له به‌رانبه‌ر ئه‌م كارانه هه‌ڵوه‌سته‌ی هه‌بوو ، دڵنیابووم له زانكۆكانی جیهاندا و له زۆر جێی تر رووداوی هاوشێوه رووده‌ده‌ن ..
* مه‌به‌ستتانه بڵێن كه خۆتان راسته‌وخۆ به كار‌و چالاكی سیاسیه‌وه هه‌ستابێتن ..؟
ــ به‌ڵێ . هه‌ر له ساته‌وه‌خته‌كانی پێوه‌ندیمه‌وه به حزبی شیوعی فه‌رِه‌نسایی تا روودانه‌كانی سالاَنی دواتر ، ته‌نیا شتێكم له‌و ته‌جره‌به سیاسییه بۆ مابێته‌وه تێرِامانكاری نابه‌رِیوه‌به‌رییانه بوو، لێتان ناشارمه‌وه، له گه‌رمه‌ی جه‌نگی جه‌زائیریشدا نه‌متوانی راسته‌وخۆ له رووداوه‌كاندا به‌شداریم هه‌بێت ، به‌لاَم له تونس‌دا خۆم له حاڵێكدا دیته‌وه ناچاربووم لایه‌نگری قوتابیان بم و هاوكارییان بكه‌م ، سه‌رپێچیم له‌هه‌موو ئه‌و هه‌رایانه ده‌كرد كه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكان و خوتبه سیاسیه‌كانه‌وه دژ به‌قوتابیان ده‌كران و ده‌دران .
وه‌زیفه‌ی ئه‌و ماركسیه‌ته‌ی سه‌ره‌تای سالاَنی په‌نجاكان له‌و ماركسیه‌ته‌ی پۆلۆنیا نه‌ده‌چوو كه بوو بووه جێی بێزراوی لای گه‌نجانی پۆلۆنیایی ، چونكه له پۆلۆنیا وه‌ك خوێندنی ئایینی ماركسیه‌تیان پێ ئه‌زبه‌ر ده‌كرا ، له‌وێ دایالۆگه ئه‌كادیمیه‌كانی سالاَنی شه‌سته‌كانی ماركسیه‌كان زۆر ساردوسرِبوون ، كه‌چی له تونس به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌مووان به دوای ماركسیزمێكی رادیكالاَنه‌ی گه‌رموگورِو پرِ شه‌وقه‌وه وێڵبوون ، به‌لایانه‌وه باشترین رِێگه‌چاره‌یه‌كی واقیعیانه‌و و هاوكات بزووێنه‌ری وزه‌و چالاكیی بوونگه‌رییانه بوو ، كاتێ به‌راوردی كاره‌كانی قوتابییه ماركسیه تونسیه‌كانم به‌و موحازه‌ره‌و وانانه ده‌كرده‌وه كه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رِێوه‌چوونی ره‌وته ماركسیه‌كانی ئه‌وروپایی ده‌مدانه‌وه هه‌ستم به ئومێدبرِان ده‌كرد ، له تونس به بۆچوونه‌كانمدا هاتمه‌وه و به‌ره‌و گه‌نگه‌شه‌ی سیاسی بردمیانن ، ئه‌وكاتانه له مای 68 ی فه‌ره‌نسا نه‌بووین به‌ڵكو له مارسی 68ی ولاَتێكی سه‌ر به جیهانی سێیه‌م بووین ..
*تۆ وه‌ك چالاكییه‌كی بوونگه‌رییانه بایه‌خ به ئه‌زموونی سیاسی ده‌ده‌یت ، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه ئه‌م رێگه‌یه ته‌نیا زامنكارێكی راستگۆیی و ره‌سه‌نایه‌تی بێت ؟ له‌و برِوایه‌دایت به لای قوتابیانی تونسه‌وه له نێوان هه‌ڵبژاردنی ئیدیۆلۆژیایه‌ك و عه‌زمییان بۆ راپه‌رِین خاڵی هاوبه‌ش هه‌بووبێت ؟
ــ چ شتێك پێویسته له جیهانی ئه‌مرِۆدا بكرێت و مرۆڤ دێنێته سه‌ر ئه‌و برِوا و توانایه‌ی بێ ئه‌وه‌ی بیر له قازانج و ده‌سه‌لاَتێكی دیاریكراو بكاته‌وه ره‌هایانه قوربانی به‌خۆی بدات ؟ئا ئه‌و شته‌م له تونس بینی ، به‌برِوای من پێداویستی حه‌قیقه‌ته بۆ دامه‌زرانی ئه‌فسانه‌كانی میتاوه ، گه‌رِانه به شوێن ره‌هه‌نده رۆحییه‌كان و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی ره‌هه‌ندیانه‌یه له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌می بنه‌ما داچه‌قیوه‌كانی كه سه‌رمایه‌داری و داگیركاران به هه‌ردووشێوازی كۆن و نوێ چه‌سپاندویانه ، له‌م جۆره تێكۆشانه‌ی قوتابیاندا وه‌ك زه‌روره‌تێك راسته‌وخۆ مه‌سه‌له‌ی پابه‌ندێتی به جه‌سته‌و وجوده‌وه ده‌لكێت ، به‌لاَم پشتبه‌ستن به ماركسیه‌ت وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تێك له تێكۆشانی قوتابیه‌كاندا، بۆ ئه‌میان له‌و برِوایه‌دام بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی نه‌بێت، با روونتر بدوێم : پێكهاته‌ی ماركسیزم لای قوتابیانی تونس نه‌هێنده پته‌وو ره‌گداكوتاو بوو نه هێنده روون و ئاشكرا بوو تا به ئاراسته‌ی تێكۆشانه‌كه‌یان به‌رِێوه بچێت ، دایه‌لۆگه‌كانیان له‌سه‌ر ستراتیژییه‌ت و ته‌كتیكیه‌تی چه‌ند رێگه چاره‌یه‌ك بوون و فره ته‌ئویلیه‌تیش له بۆچوونه‌كانیاندا هه‌بوو ، كاره‌كه‌یان پێوه‌ندی هه‌بوو به شتێكی ته‌واو جیاواز له
ئیدیۆلۆژیای سیاسی ، گه‌رچی هه‌ستكردنیش به رۆڵی تیۆرییانه‌و شێوازه زانستیه‌كه‌ی ئیدیۆلۆژیا بۆ راپه‌رِین وه‌ك (سه‌رپۆشێك) زه‌روره‌ته بۆ كاره‌كان به‌لاَم نه‌ك وه‌ك رێبازێكی راست و دروست ..
* ئه‌و ئاماژانه‌ی له به‌شداریكردنی راسته‌وخۆو زیندووی ئه‌زموونه‌كه‌ی تونس‌دا بۆتان ده‌ركه‌وتبوو له فه‌ره‌نساشدا هه‌مان ئاماژه بوون؟ ئه‌و دوو ئه‌زموونه چ پێوه‌ندییه‌ك پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه ؟ له‌دوای مای چۆن برِیارتان له‌سه‌ر پێوه‌ندیكردن دا به تێكۆشانی گه‌نجانه‌وه، ئه‌و دایه‌لۆگ و بیروبۆچوونانه چی بوون كه له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا وای لێ كردن هه‌ڵوێستتان له‌پاڵ بیریارانی وه‌ك سارته‌ر و جۆنماری و مۆریس كلاڤال یه‌ك بخه‌ن و له‌سه‌ر بزاڤه‌كانی (( گرووپی راگه‌یاندنی زیندانیان ))و بارودۆخی ناو زیندانیه‌كان بدوێن ؟؟
ــ كاتێ له نۆڤه‌مبه‌ری 1968 گه‌رِامه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا ، به جۆرێك له جۆره‌كان تووشی په‌شۆكان و داچڵه‌كان و نائومێدی بووم له‌و كاته‌دا دیمه‌ن و تێكۆشانه‌كانی تونسم به‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌راورد ده‌كرد، جمه‌و شه‌پۆلی تێكۆشه‌رانی گه‌رِه‌كه لاتینیه‌كان و ژیان خستنه سه‌ر له‌پی ده‌ست و گوێنه‌دان به پازده‌ساڵ حوكمدان له تونس شتێك بوو ، به‌لاَم قه‌به‌كردنه‌وه‌ی ماركسیه‌ت و دابارینی تیۆر‌و ئاڵوگۆرِینه‌وه‌ی رِق و له‌عنه‌ت و بلاَوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی بێزاربوون له ژیانی ته‌نزیماتێتی له فه‌ره‌نسا شتێكی ته‌واو جیاوازتر بوو له‌وه‌ی تونس ، ئه‌م دوو ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هاوبارگه و هاوئاهه‌نگ نه‌بوون ، له فه‌ره‌نسا ماركسییه‌ت كه‌وتبووه ناو دیارده‌ی هه‌ڵئاوسان و به‌له‌فیرِه‌ی ئه‌و خیتاباتانه‌وه كه له ساڵی 1969 وه بوو به مۆده‌یه‌كی باو له‌زانكۆكانی هاوشێوه‌ی زانكۆی ((فانسان))دا ، ئه‌وكات ده‌مه‌ویست به دارِشتنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ته‌گۆریایه‌كه‌وه پابه‌ندبم ، چونكه ده‌مزانی بێ شیكاركردنی دۆخه ئاڵۆزكاوه‌كان ناتوانرێت چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزرێنه‌وه ، هه‌ر بۆیه به قووڵی له‌ناو گرووپی راگه‌یاندنی زیندانیه‌كاندا كه‌وتمه كاركردن ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك بوو بۆ چاوخشانه‌وه به‌و بیردۆزانه‌ی پێوه‌یان سه‌رقاڵبووم ؛ له‌وانه‌ش مێژووی شێتی و زایه‌ندی و له‌دایكبوونی نۆرینگه‌ی كه‌م ژیریی كه له میانه‌ی ئه‌ودیمه‌ن و رووداوانه‌ی له توونسدا بینیبووم بیرۆكه‌كانمیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كردن ..
* كاتێ باس له مای 68 ده‌كه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ی كه لێی ده‌دوێن له ره‌هه‌ندی رووداوه‌كه‌ی روویداوه كه‌مبایه‌خی ده‌كه‌نه‌وه ، واته ئێوه ته‌نیا له لایه‌نه هه‌زه‌لیه ئیدیۆلۆژییه‌كه‌یدا كورتی ده‌كه‌نه‌وه. له‌و برِوایه‌دام به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بوایه ئاماژه به سنووری ئه‌م بزاڤه بده‌ن و ئاوها كه‌مبایه‌خانه رێكخراوه په‌رت و بلاَوه‌كانیتان باس نه‌كردایه چونكه ئه‌مانه دواتر بوونه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی و سه‌رتاپای ئه‌وروپای ته‌نییه‌وه .
ـــ مای 68 بێگومان بۆ خۆم پرِ به دنیایه‌ك بایه‌خی هه‌بووه ، گه‌ر ئه‌و رووداوانه نه‌بوونایه نه‌مده‌توانی ئه‌و كاره فكرییانه ئه‌نجام بده‌م كه له‌سه‌رچه‌مكه‌كانی زیندانیان و زایه‌ندی و تاوان نووسیومن ، له كه‌شوهه‌وای به‌ر له‌و رووداوانه‌دا به‌و شێوازه بیرم نه‌ده‌كرده‌وه كه له دێپاته‌كانمدا دواتر هاتوون ، ته‌نیا مه‌به‌ستم بووه بڵێم هه‌ندێ له‌و دیارده بینراوانه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی سالاَنی 68 وسه‌ره‌تاكانی 69دا ساده‌گۆییان پێوه‌دیاربوون، بۆ من نامۆ بوون .. به‌لاَم ئه‌و شتانه‌ی هۆكارو ئارِاسته راسته‌قینه‌كانی رووداوه‌كه‌بوون چ له تونس یان له فه‌ره‌نسادا هه‌ندێ گۆرِانكارییان خسته ناو بیركردنه‌وه‌كانمه‌وه‌و بوونه جێی بایه‌خ بۆم ، ئه‌وه‌ی روویدا وای له فه‌ره‌نسا كرد بگه‌رِێته‌وه بۆ دواوه‌و دیارده‌ی ته‌نزیماتی بچووك بچووكی تێدا دروست ببێته‌وه‌و ماركسیه‌تیش په‌رت و بلاَو ببنه‌وه بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌كی
هه‌رزاڵ هه‌رزاڵ بووی وا كه یه‌كترییان ده‌دایه به‌ر له‌عنه‌ت و جنێوی ناشرین ، به‌لاَم گه‌ر قووڵتر لێكتبدایه‌ته‌وه شته‌كان زۆریان له گۆرِانێكی سه‌یردا بوون به شێوازێك هه‌ستم به‌حه‌وانه‌یه‌كی فكری ده‌كرد له‌چاو جاراندا ، ئه‌و شتانه‌ی ته‌وه‌ره‌ی بایه‌خی من بوون كه‌وتنه ناو ته‌وه‌ره‌ی بایه‌خپێدانی گشتی خه‌ڵكه‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌پێشتر لای كه‌س ده‌نگدانه‌وه‌یان نه‌بوو ته‌نیا له ئه‌نتی پزیشكی ده‌روونیدا نه‌بێت كه‌چی ئێستاخیتاباته‌كانی ئه‌و بواره جێی باس و خواسێكی گه‌رمه ، به‌مه توانیم توێكڵه‌ی به كلسبووی بۆگه‌ناوی وتووێژه نه‌زۆكه‌كانی ته‌نزیماته گچكه‌كان تێپه‌رِێنم و له زه‌مینه‌یه‌كی تردا بگیرسێمه‌وه ،
كه بۆ كاری هاوبه‌شی نێوان رۆشنبیران و خه‌ڵكانی ئاسایی له بیركردنه‌وه‌دا ، شێوازێكی نوێی پێوه‌ندی له نێوانیان دروست بێت.
دواتر ده‌گه‌رِام بۆ بناغه‌و خیتاب و ناوه‌رِۆكێك كه ئه‌م جۆره پێوه‌ندییانه‌ی تێدا قاڵ ببنه‌وه چونكه خیتاباته هه‌مه‌شێوه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له یه‌كتر هه‌مان زمانی هاوبه‌شیان نییه له نێوان خۆیاندا ، خۆشحاڵم كه ئه‌مرِۆ كه‌سانێكی زۆر ده‌بینم دڵگه‌رمانه گوێرِاده‌دێرن كاتێ له‌سه‌ر خانه‌ی كه‌مژیران و زیندانه‌كان و شار‌و پزیشكی و مه‌رگ و ژیان ده‌دوێم و له رووی تیۆرییه‌وه زۆر پرسیاریان له لا ده‌وروژێنم ..
* ئه‌و موحازه‌ره‌یه‌ی له كۆلێژی دی فرانس دابوتانه‌وه و دواتر به ناونیشانی سیستمی خیتاب بلاَوتانكرده‌وه بۆ ساڵی 1970 ده‌گه‌رِێته‌وه. تۆ له شیكردنه‌وه‌ت بۆ میكانیزمه‌كانی كه ته‌حه‌كوم به خیتابه‌وه ده‌كه‌ن بیرۆكه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مه‌عریفه‌و خیتابت دارِێژاوه‌ته‌وه ، بابه‌تی هه‌ژموونكردنی ده‌سه‌لاَت به‌سه‌رحه‌قیقه‌تتدا هه‌روه‌ها بابه‌تی ئیراده‌گه‌ریی له گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت دا قۆناغێكی نوێی گرنگی بیركردنه‌وه‌ته ، چۆن ئه‌م گرفتانه‌ت له رووی فكرییه‌وه گه‌مارۆدا ؟؟ ده‌سه‌لاَت چۆن به ته‌وژمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجان له 68 دا خۆی ده‌رخست ؟؟
ــ له خۆم ده‌پرسم به درێژایی ژیانم چیم به‌سه‌رهات ؟ ئه‌و دڵه‌رِاوكێیانه‌ی له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی هه‌مبوون واتایان چی بوون ؟؟هه‌مان دڵه‌رِاوكێش له پۆلۆنیا چۆن بوون ؟ ده‌پرسم واتای چی بوو ئه‌و رِاپه‌رِینه ره‌گاژۆیه‌ی قووتابیان له تونس پێی هه‌ستان و له پێناوی چیدا ؟ له‌م هه‌موو دیارده‌یه‌دا چ بابه‌تێك جێی پرسیار بوون؟ هه‌موویان به هۆی ئه‌وئامرِازو رێگایانه‌وه‌ن كه ده‌سه‌لاَت پیاده‌یان ده‌كه‌ن ، نه‌ته‌نیا ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت به‌ڵكو ده‌سه‌لاَتی داموده‌زگا هه‌مه‌شێوه‌كانی كه رۆژانه و به به‌رده‌وامی شێوازه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌سه‌به‌ر ده‌كه‌ن ، چی وای لێده‌كردین چاوپۆشی بكه‌ین له‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی له ناو بونیادی گشتی كۆمه‌ڵگه رسكاون و چه‌ندین كه‌ناڵ و ده‌زگایان له ده‌وروبه‌رمان دامه‌زراندووه ؟؟
ئه‌مانه ته‌نیا له‌ناو یاساكانی كه ده‌وڵتدا كه بۆ به‌رِێوه‌بردن دایرِشتونه‌ته‌وه بوونیان نییه ، به‌ڵكو زۆربه‌یان جڵه‌وی ژیانی رۆژانه‌یان لێ وه‌رگرتوینه‌ته‌وه‌و به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌رِێوه‌مان ده‌به‌ن له‌وده‌زگانه‌ش هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به نموونه ؛ كاتێ كتێبی مێژووی شێتی و له‌دایكبوونی پزیشكیی نۆرینگه‌ییم
داده‌نا بیرم له مێژووی مه‌عریفه ده‌كرده‌وه ته‌نیاو ته‌نیا سه‌ره‌ده‌زووی نێوان هه‌موو شته‌كانم له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاَت ده‌بینیه‌وه .
له راستیدا من ته‌نیا له‌و ده‌زگایانه‌م ده‌رِوانی و تاقیبیانم ده‌كرد كه به ناوی لۆژیك و په‌یماننامه‌و رێكه‌وتنه‌وه كار‌و كرده‌وه‌و وته‌ی خه‌ڵكانیان له مه‌نگه‌نه ده‌داو هه‌موویان خانه‌به‌ندیی ده‌كرد بۆ چه‌ند چه‌مكێك و چه‌ند رێسا و یاسایه‌ك ، من ته‌نیا مێژووی ده‌سه‌لاَتم ده‌خسته‌وه به‌ر محه‌ك ، به كورتییه‌كه‌ی له مای 68 دا راپه‌رِینێكم بینی دژ به زنجیره‌یه‌ك شێواز و ره‌فتاری ده‌سه‌لاَت كه له هه‌ندێك ناوه‌ندی كۆمه‌لاَیه‌تی دیاریكراودا فشاری توندیان خستبووه سه‌ر چه‌ند توێژیكی گه‌نجان.
له‌میانه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆمه‌وه ته‌نیا وشه‌یه‌كم بۆ ده‌رده‌كه‌وت ، هه‌ر وه‌ك چۆن وشه‌یه‌ك به مه‌ره‌كه‌بی نهێنی له‌سه‌ر كاغه‌زی سپی نووسرابێته‌وه‌و له‌رِێی به‌سه‌ردارِژانی مادده كه‌شفكه‌ره‌یه‌كه‌وه ده‌ربكه‌وێت ، ئه‌و وشه‌یه‌ش كه كه‌شفم كرد بریتییه له : ده‌سه‌لاَت .