كۆمه‌ڵگای كراوه و كۆمه‌ڵگای داخراو
August 19, 2010
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :كارل كۆپه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
به واتایه‌كی نیمچه جودا و به گوێره‌ی گۆشه‌نیگایه‌كی عه‌قڵانی نه‌ك ئایینی، (پۆپه‌ر) هه‌ردوو چه‌مكی "كۆمه‌ڵگای كراوه" و "كۆمه‌ڵگای داخراو"ی له (برگسۆن) خواستووه. (سه‌باره‌ت به برگسۆن ئاماژه ده‌كه‌ین، كه كراوه بریتییه له هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی (ره‌وشت، كۆمه‌ڵایه‌تی، ...هتد)، كه له خه‌نده‌قی بازنه‌ی رێساگه‌لی داخراو و ره‌ق ده‌رباز ده‌بێت و، به‌ره‌و رووی قه‌ڵه‌مبازێكی ژیان و داهێناندا ده‌كرێته‌وه).ئه‌و نموونه باڵا سیاسی عه‌قڵانییه‌ی (پۆپه‌ر) دیاریی ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌گه‌ڵ پووچیی عه‌قڵانیه‌تی تۆپاویدا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، به‌ڵكوو له لایه‌ن ئه‌و هێزه ترِۆ و توورِه‌یه‌شه‌وه، كه سۆزی به لای "كۆمه‌ڵگای داخراو"دایه، به هه‌مان ئه‌ندازه مه‌ترسی و هه‌رِه‌شه‌ی له سه‌ره. كاتێكیش (پۆپه‌ر) پرسی به‌رامبه‌ر بوونی "كۆمه‌ڵگای داخراو" و "كۆمه‌ڵگای كراوه" ده‌خاته روو، ئه‌و به لایه‌كدا مه‌به‌ستیه‌تی وه‌سفی ده‌لاله‌ی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤ بكات. ئه‌و وای ده‌بینێت ئه‌وه مێژوویه‌كه په‌ره‌سه‌ندن خه‌سڵه‌تیه‌تی، به جۆرێك كه ده‌كرێ ریشه‌ی بگه‌رِێنینه‌وه بۆ سه‌رده‌می (پێركلیس)، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به دروستی ئه‌و چركه‌یه ده‌نوێنێ، كه تێیدا گواستنه‌وه‌ی پێ به پێ له كۆمه‌ڵگای یه‌كه‌مه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای دووه‌م ده‌ستی پێ كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و ململانێیه‌ی بۆ ده‌خاته روو، كه له نێوان "كۆمه‌ڵگای كراوه" و "كۆمه‌ڵگای داخراو"دا هه‌یه، به‌وه‌ی ململانێیه‌كی هه‌میشه‌ییه و خاڵی كۆتایی نییه.
ئه‌م هاودژییه پشت به چی ده‌به‌ستێت؟ له لایه‌ك، كۆمه‌ڵگای داخراو كۆمه‌ڵگایه‌كی "جادووگه‌ره"، ناتوانێ ئه‌و یاسایانه‌ی مرۆڤ دایهێناون له‌و یاسایانه جیا بكاته‌وه كه سروشت ئه‌فراندوونی: رێز له تابۆ و ناچار كردن ده‌گرێت، به گوێره‌ی "یه‌كایه‌تییه‌كی ساده"وه، باوه‌رِی وایه ته‌كنیكگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی، سروشت یان خوداوه‌ندان سه‌پاندوویانن.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، "كۆمه‌ڵگای كراوه" كۆمه‌ڵگایه‌كی (لایكی)یه، توانای هه‌یه، ئه‌وه‌ی نه‌ریته له‌وه‌ی نه‌ریت نییه جیای بكاته‌وه، واش ته‌ماشای ده‌زگاكان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی داهێنانی مرۆیین.
له لایه‌كی دیكه‌وه "كۆمه‌ڵگای داخراو" كۆمه‌ڵگای ده‌سه‌ڵاته و بیری ره‌خنه‌یی ره‌ت ده‌كاته‌وه: نه یاسا، نه ئه‌فسانه، نه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌كان ده‌كرێ بابه‌تی تۆمه‌تبار كردن بن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، به میتۆد له نێو "كۆمه‌ڵگای كراوه"دا بیری ره‌خنه‌یی پیاده ده‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌مه‌شه په‌یدا بوونی فه‌لسه‌فه و زانست و بایه‌خی هه‌ردووكیانمان بۆ راڤه ده‌كات. له لای سێیه‌مدا "كۆمه‌ڵگای داخراو" كۆمه‌ڵگایه‌كه په‌ره‌سه‌ندن ره‌ت ده‌كاته‌وه، وێڵی دوای ئه‌وه‌یه كه چۆنه هه‌ر واش بمێنێته‌وه، له كاتێكدا "كۆمه‌ڵگای كراوه" كۆمه‌ڵگایه‌كه به شێوه‌یه‌كی بێ كۆتایی له په‌ره‌سه‌ندن دایه، هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌دات خۆی بخاته بن ركێفی پرسیاره‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز هه‌وڵ بدات یان مه‌به‌ستی بێت، بگاته ساتی ئۆقره گرتن.
دوا جار، كۆمه‌ڵگای داخراو كۆمه‌ڵگایه‌كی خێڵه‌كییه، تاك فه‌رامۆش ده‌كات، به لای ئه‌وه‌شدا ده‌شكێته‌وه كه خۆی به ئامێرێك داده‌نێت، تاكه‌كانیش هه‌ر ته‌نیا به‌ش و پارچه‌ی ئامێره‌كه‌ن: ئیدی لێره‌وه‌یه كه به زه‌حمه‌ت به‌رگه‌ی جیاوازی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها هێزی توورِه بوونی ده‌سته‌جه‌معی له نێویدا، كار به ئاراسته‌ی تواندنه‌وه‌ی تاكه‌كان له نێو یه‌ك گیانداردا ده‌كات. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، "كۆمه‌ڵگای كراوه"، كۆمه‌ڵگایه‌كی جیاوازه، به‌نده به په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه به‌ندییه‌كی "رووت"ی نێوان تاكه‌كانی له رێی ئامرازی رێك و پێكه‌وه، بوار به هه‌موو كه‌سێكیش ده‌دات خواستی كه‌سانه‌ی خۆی به‌دی بهێنێت، تاكه كه‌سیش ده‌كاته به‌های باڵای خۆی. هه‌ندێك پێیان وایه ده‌كرێ به‌هایه‌ك بێ ئه‌رزش بكه‌ین، كه تاكایه‌تی و خۆپه‌رستی له‌ودا چون یه‌ك بكه‌ین، هه‌ر وه‌ك ئه‌فلاتوون كردی، به‌ڵام به گوێره‌ی پۆپه‌ر نا، كه پێی وایه ئه‌م جۆره چونیه‌كه گونجاو نییه. چونكه ده‌كرێ ده‌سته‌یه‌ك خۆپه‌رست بێت، له كاتێكدا تاكه كه‌س خۆنه‌ویست بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سنووردارانه‌ش بێت، ده‌توانین بڵێین، كه ئه‌ویترایه‌تی گریمانه‌ی تاكایه‌تی ده‌كات. ئایا كریستیانه‌تی و كانتیزم به پێناسه كردنی ره‌وشت به‌وه‌ی، كه وه‌ك مه‌به‌ست هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه‌دا بكه‌یت، ئه‌و شته‌یان پیشان نه‌دا؟
په‌یوه‌ند به تێزی ناته‌بایی ره‌های نێوان كۆمه‌ڵگای "داخراو" و "كراوه"، به گوێره‌ی پۆپه‌ر له سه‌ر ئاستی مێژوویی هه‌روه‌ها ئه‌نترۆپۆلۆژی، وا دیاره به‌دیهییه كه كاره‌كه په‌یوه‌سته به جیاوازییه‌كی زۆر چرِه‌وه: ئایا له نێو كۆمه‌ڵگای "سه‌ره‌تایی" هه‌روه‌ها له نێو كۆمه‌ڵگای "نوێ"شدا، جیاوازیی بێ شومار نییه؟ ئێمه ده‌زانین كه ئه‌تنۆلۆژیا (ره‌گه‌زناسی)ی هاوچه‌رخ، له‌گه‌ڵ (لیڤی شتراوس)دا، پێداگیرییان كرده سه‌ر به‌رده‌وامیی نێوان كۆمه‌ڵگاكانی دێرین و كۆمه‌ڵگاكانی مێژوویی. له لایه‌ك، دووپات كردنه‌وه‌ی ساده‌ییانه له سه‌ر چه‌مكی "كۆمه‌ڵگای بێ مێژوو" له بنه‌رِه‌تدا ویستێك بۆ حاڵی بوون له جیهان ده‌شارێته‌وه، هه‌روه‌ها به پۆلێن و حه‌كایه‌تی میتۆلۆژی (ئه‌فسانه‌یی)، واتا به رووداوگه‌ل ده‌درێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، رێسای ره‌مزی و قه‌ده‌غه‌كاری، به‌دوور له‌وه‌ی ته‌نیا هی "سه‌ره‌تاییان" بێت، دروست كراوی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانه. مرۆڤ ناتوانێ كۆمه‌ڵایه‌تیانه بژیت، به بێ ئه‌وه‌ی رێرِه‌وێكی رۆشنبیریی دژبه‌ر له‌گه‌ڵ ویستی سروشتدا بئافرێنێ، هه‌روه‌ها جه‌خت بكاته سه‌ر قه‌ده‌غه و هێما. خۆ ئه‌گه‌ر پۆپه‌ر پێی وا بوو، كه سوود به‌خشه ئه‌گه‌ر پێداگیری بكرێته سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌رییانه له نێوانی هه‌ردوو ته‌رزه كۆمه‌ڵگا (هه‌ڵبه‌ت به دڵنیاییه‌وه نابێ به دوای ئه‌وه‌وه بین، كه به شێوازێكی توند و لێبرِاوانه نموونه‌ی به‌رده‌ست له مێژوو بخه‌ینه روو)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان (به زمانی ماكس فیبه‌ر) به ته‌رزی "نموونه‌یی"ی داده‌نێن، ئه‌ركیشی، روون كردنه‌وه‌ی شی كردنه‌وه‌یه.
سه‌رباری ئه‌وه، ده‌توانین تێبینیی جۆرێك له وێكچوون به‌دی بكه‌ین، كه له‌و جیاكردنه‌وه‌یه نزیك ده‌بێته‌وه، كه (پۆپه‌ر) هه‌روه‌ها (لیڤی شتراوس) له نێوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه "بێ مێژوو"ن یان "سارد"ن، به هه‌مان شێوه‌ی ئامێری سارد له نموونه‌ی كاتژمێری میقات ناو ده‌ندرێن و، كۆمه‌ڵگای "گه‌رم"، كه ئه‌مانیش به گوێره‌ی ئامێری گه‌رمی وه‌ك هه‌ڵمه ئامێر ناو ده‌ندرێن، هێنایانه ئاراوه. ئه‌می دواییان، واته كۆمه‌ڵگای گه‌رم، برِه وزه‌یه‌كی زۆر سه‌رف ده‌كات، كارێكی زۆریش ده‌هێنێته به‌رهه‌م، هه‌روه‌ها گه‌شه به نائارامی و جیاوازییه‌كانی نێو جڤاكیش ده‌دات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر (لیڤی شتراوس) به لای ئه‌وه‌دا ده‌چێت كۆمه‌ڵگای سارد په‌سند بكات، كه هه‌ندێ جار پرسه‌كانی شارستانیه‌تی، كه به‌ره‌و روومان ده‌بنه‌وه: دیموكراسی، یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ململانێكانی دوور خستووه‌ته‌وه به تایبه‌تی ململانێی نه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌به‌ندیی تاكه‌كانیش، پۆپه‌ر به‌هایه‌كی زیاتر به كۆمه‌ڵگای مێژوویی ده‌دات، چونكه هه‌ر ته‌نیا ئه‌و ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی زانست، بێ وه‌ستانیش پاڵ به جیاوازیی تاك ده‌دات.
به گوێره‌ی پۆپه‌ر، سۆزی و مه‌یل بۆ "كۆمه‌ڵگای داخراو" به قوولی ئه‌گه‌ری مه‌یل به تۆتالیتاریزم دێنێته ئاراوه. ئه‌و سۆز و مه‌یله له‌به‌ر چی؟ گواستنه‌وه له "كۆمه‌ڵگای داخراو"ه‌وه به‌ره‌و "كۆمه‌ڵگای كراوه" به بێ به‌رپا كردنی هه‌ژانێك له هۆشیاریی مرۆڤ نه‌هاته دی. چونكه له لایه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك بوو بۆ زه‌حمه‌تیی زه‌به‌لاح (ململانێی چینایه‌تی به دیوێكدا له ئاكامی جیاوازیی ئه‌رك و كه‌سانه‌وه‌یه، له راستیدا سه‌باره‌ت به پۆپه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی تاكانه، ناتوانێ خۆی له كه‌مترین ئاستی ململانێ به‌دوور بگرێت، كۆمه‌ڵگای بێ ململانێ ده‌بێته "كۆمه‌ڵگای مێرووله"). ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "كۆمه‌ڵگای كراوه" پتر كراوه و واڵایه، له "كۆمه‌ڵگای داخراو"یش كه‌متر پارێزراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ، به گوێره‌ی شی كردنه‌وه‌ی ده‌روونی، بێ سێ و دوو و به شێوه‌ی گه‌رِانه‌وه، به‌ره‌و قۆناغی منداڵی ده‌چێته‌وه (به‌ڵكوو بۆ قۆناغی به‌ر له له‌دایك بوونیش)، هه‌روه‌ها ئه‌و، هه‌ر كاتێك زه‌حمه‌تییه‌ك دێته پێش، به‌ره‌و له‌بیر كردنه‌وه‌ی خود و توانه‌وه له نێو جڤاكدا ده‌چێت، هه‌موو ئه‌وانه به گورِ و تینێكی به‌هێزه‌وه روو ده‌ده‌ن.
كه‌واته ده‌رچوون له "كۆمه‌ڵگای داخراو" ده‌بێته مایه‌ی "بێزار كردنی شارستانیه‌ت". زۆرن ئه‌وانه‌ی، له په‌نای دابه‌ش كردنی كۆمه‌ڵگاگه‌لی لیبراڵی نوێوه، خه‌ون به زیندوو كردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی یه‌كبوونی كۆمه‌ڵگاییه‌وه ده‌بینن. فاشیزم، به جۆرێكی كاڵتر هه‌ندێك له شێوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمیش، گوزارشتن له‌و ئاره‌زووه نوستالیژانه. هه‌رچه‌نده ناتوانین حه‌تمیه‌تی پێگه‌یشتن و گواستنه‌وه به‌ره‌و قۆناغی پیاوه‌تی ره‌ت بكه‌ینه‌وه، ناشكرێ نكووڵی له‌وه بكه‌ین، كه په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و "كۆمه‌ڵگای كراوه" كارێكه قابیلی گێرِانه‌وه نییه.
گه‌رِانه‌وه به‌ره‌و دوا مه‌حاڵه: راگرتنی گۆرِانی سیاسی له‌باریدا نییه به‌خته‌وه‌ری بهێنێته دی. هه‌رگیز بۆشمان ناكرێت، كه به‌ره‌و ئه‌وه‌ی گریمانه ده‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و جوانییه: "كۆمه‌ڵگای داخراو" بگه‌رِێینه‌وه، هه‌ر كه ده‌ست به به‌كار هێنانی هێزی ره‌خنه‌ییمان ده‌كه‌ین، ناتوانین به‌ره‌و قۆناغی ناخه ملكه‌چیی "ته‌لیسمی هۆز" بگه‌رِێینه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌وانه‌ی وێرِای هه‌موو شتێك، ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و دواوه ئاورِ بده‌نه‌وه، له واقیعدا بێ له دامه‌زراندنی سیسته‌می تۆقێنه‌ر، به هیچی دی ناگه‌ن.
ئه‌و رۆمانسیه‌ته‌ی "خه‌ون به دنیای جوانییه‌وه ده‌بینێت"، كۆتاییه‌كه‌ی دروست كردنی دۆزه‌خه، دۆزه‌خ بۆ "تاكی مرۆڤ و بۆ باقی خه‌ڵكیش سازی ده‌كات".
كه‌واته به گوێره‌ی پۆپه‌ر، ده‌بێ هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌ك كه سۆزی به‌ره‌و "كۆمه‌ڵگای داخراو" به‌تین ده‌كات، ره‌ت بكرێته‌وه، تاكیش بانگ بكرێت كه ئه‌ركی ره‌خنه گرتن بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: 1 Renée Bouveresse : Le Rationalisme critique de Karl Popper ellipses 2000 . P 70-66