چه‌ندبه‌شێك له دیالۆگی هابرماس: فه‌لسه‌فه له زه‌مه‌نی تیرۆریزمدا
July 23, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :یۆرگن هابرماس
وه‌رگێڕ : ماجید نووری
یۆرگن هابرماس به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زاناكانى كۆمه‌ڵناسى و سیاسه‌ت ده‌ژمێردرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، خه‌ڵكی وڵاتى ئه‌ڵمانیایه، ویه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تى قوتابخانه‌ى فرانكفرۆدی ره‌خنه‌گری، خاوه‌نی زیاتر له 50 دانراوى خۆیه‌تى، كه له‌چه‌ندین بوارى جیاجیا نوسراون وه‌ك فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسى و خاوه‌نى چه‌ندین بیرۆكه‌ى به‌ناوبانگه.هابرماس به‌گه‌وره‌ى فه‌یله‌سوفه‌كانى ئه‌ڵمانیا ناوزه‌ند ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێشهنگییهى دێ له گوتاری ره‌خنه‌یی له‌رووى فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت.1-2
ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له‌و دیالۆگه درێژه‌ی نێوان هابرماس و بورادوری ، گرنگی قسه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا له ته‌وه‌رێكدا كۆده‌بنه‌وه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی بنه‌وانگری((ئوسوڵیه‌ت /هه‌ندێ وهرگێرِ به فه‌نده‌مینتالیزمی ناوی دێنن )) و رۆڵی ئیسلامی سیاسی له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌و زه‌مینه‌خۆشكردنی خۆرئاواش له تهشهنهپێدانیدا روونده‌بێته‌وه....ناوهرِۆكی دیالۆگه‌كان به‌شێكن له كتێبێكی فه‌لسه‌فی كه هێشتا به عاره‌بی بلاَونهكراوهتهوه ، وتوێژه‌كانی ناو كتێبه‌كه له نێوان جیوڤانا بورادوری كه فه‌یله‌سووفێكی ئیتاڵیایی/ئه‌مریكاییه و یۆرگن هابرماس و جاك درێدایهو له پاش رووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه له سایته‌كاندا به زۆر زمانی جیهانی بلاَوكراونهتهوه ئه‌مه‌ی لێره‌دایه به‌شی یه‌كه‌مه به زووانه به‌شی دووه‌میش وهردهگێرِم... ((وهرگێرِ)).
بورادوری: له كڵێسه‌ی پاولسكریج (فرانكفۆرت/تشرینی یه‌كه‌م/2001)هه‌ندێك له‌سه‌ر بنه‌وانگری دووابوویت؛ به‌وه‌ی گوایه دیارده‌یه‌كی نوێیه، چۆن ته‌فسیری ئه‌م قسانه ده‌كه‌یت ..؟
هابرماس: تهفسیركردنهكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زاراوه‌كه راده‌وه‌ستێت ، هه‌ن ئینتیقائیانه بۆی دهرِوانن، ئه‌م زاراوه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا به‌كاردێنم كه هه‌ڵوێستی ده‌مارگیرانه‌و توندیان هه‌یه له داسه‌پاندنی برِواو قه‌ناعه‌تێك كه خۆیان به رِاستی داده‌نێن گه‌رچی له‌لایه‌نی هزرییه‌وه قبوڵكراویش نه‌بن، ئه‌مه زیاتر له‌سه‌ر برِواو قه‌ناعه‌تی ئایینی ده‌چه‌سپێت..
نابێت بنه‌وانگری له‌گه‌ڵ زاراوه‌كانی دۆگمایی و ئه‌رسه‌دۆكسی تێكه‌ڵ بكه‌ین له كاتێكدا سه‌رجه‌م رێبازانی ئایینی به جه‌وهه‌ری برِواهێنانی دۆگماییهوه پابه‌ندن، زۆربه‌ی جارانیش دهسهلاَت پاڵپشتیانه،
به ته‌جروبه دهسهلاَتی پاپاو پێرِهوانی كڵێسای رِۆمانی...
دواجارئهوانیش دارِێژهری چوارچێوه بوون بۆ ئه‌و روانینانه‌ی لهباوهرِێكهوه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت ، ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان كاتێ به لێڵییه‌وه ته‌ماشای باری مه‌عریفیانه‌ی مۆزائیكیهت و پلۆرالیزمی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن ، ئه‌و كاته له بنه‌وانگری نزیك ده‌بنه‌وه‌و له‌رووی سیاسییه‌وه ددان به‌وباره مه‌عریفیه‌دا نانێن و رِهنگه دواجار بۆ رووبهرِوبوونهوه زه‌بریش بخه‌نه كار..
پێش رێنیسانس په‌یامی په‌یامهێنه‌رانی خودا بریتی بوون له چه‌ند ئایینێكی جیهانگیر كه به بارته‌قای ئاسۆی مه‌عریفی و قه‌باره‌ی نفووزی ئیمپراتۆرییه دێرینه‌كان بڵند و پیرۆز ده‌كران ، گه‌ردوونگه‌رایی ئه‌و ئیمپراتۆریانهو مه‌یلیان بۆ به‌ر فراوانكردنی پێگه‌و دهسهلاَتی خۆیان باكگراوه‌ندی گونجاویان بۆ ئایینه جیهانیه‌كان ده‌خوڵقاند تا وای ده‌ربخه‌ن كه به‌ته‌نیا خۆیانن خاوه‌ن و قۆرخكاری حه‌قیقه‌ته‌كانی زه‌وی و ئاسمان بهلاَم ئێستا به‌پێی هه‌لومه‌رجه تازه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن له‌جیهاندا هیچ هێزێك وا به ساویلكانه ناتوانێت یه‌كێك له برِواكانی حه‌قیقه‌ت به لای خۆیدا قۆرخبكات ، به‌زانستی كردنی كۆمه‌ڵگه له ئه‌وروپادا و جیاكردنه‌وه‌ی ژێده‌ره‌كانی ئیعترافكردن به مه‌سیحیه‌ت برِوای ئایینی ناچاركرد لا له پێگه‌كانی خۆی بكاته‌وه چ له به‌رانبه‌ر ئایینانی تر و چ به‌رانبه‌ر مه‌عریفه‌ی زانستییه دنیاییه‌كان ، گه‌رچی مرۆڤ به گشتی له ره‌هایی بوونی حه‌قیقه‌ت هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و زیاتر مه‌یلیان به‌لای رێژهگهریدا ده‌چێت بهلاَم هاوكات ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت مرۆڤایه‌تی به‌ته‌واوی له برِوا شهخسییهكانیاندا رێژهگهربووبن ، چونكه ئایینه‌كانیش تا ئاستێك فێربوون له پێناوی زامنبوونی سیاسیانه‌یان له چاوی ئه‌وانی دیكه‌وه خۆیان بخوێننه‌وه‌و له‌مه‌وه باوهرِهێنهران به‌گشتی دركیان كرد به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری زه‌بروزه‌نگ بن و به‌تایبه‌تیش دهسهلاَتی ده‌وڵه‌ت بۆچهسپانی برِواو په‌یامی ئایینی به‌كارنه‌هێنن ، هه‌ژموونی مهعریفهوای له كڵێسا كرد بۆ یه‌كه‌مین جارخۆی له ده‌وڵه‌ت دابرِێت هاوكات ئاستی لێبورده‌یی ئایینی به‌رزتر بكاته‌وه .بهلاَم كه له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا رژێمێكی وه‌ك ئێران ئه‌م لێكجیاكردنی ئایین و ده‌وڵه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه یان گرووپی ئایینی تر له هه‌وڵدان حكومه‌تی ئایینی دابمه‌زرێننه‌وه ئه‌مه‌یان ده‌چێته خانه‌ی بنهوانگرییهوه . ئه‌مانه به‌هۆی چه‌پاندن و بێزراندنی مه‌عریفییه‌وه سیمای زه‌ینییه‌تێكی چه‌قبه‌ستوو له پشتیانه ، دیاره ئایینه‌كان به‌هۆی هه‌لومه‌رجی رێژهگهریانهی مه‌عریفه‌ی زانستی و فره روانینی خۆیان بۆ ئه‌پستمۆلۆژیا كه پێیان وای له پاكیزه‌یی بێبه‌شیان ده‌كات بۆیه به‌ره‌و هه‌ڵوێسته به‌راییه‌كانی برِواهێنان دهگهرِێنهوه، ئه‌م گهرِانهوهیهش له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مه‌عریفی ناسازێت چونكه بارودۆخی ئاڵۆزی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی پلۆرالیزمین له‌گه‌ڵ جۆره گهردوونگهراییهكی وادا ده‌گونجێن كه به چاوی وه‌ك یه‌ك و یه‌كسانه‌وه له هه‌موو كه‌سێك برِوانرێت ئیتر ئه‌و كه‌سه كاسیۆلیكی یان پرۆتستانتی یان جووله‌كه یان موسڵمان و هیندۆس و بوزی باوهرِدار بێ یان مرۆڤی بێبرِوا..
بورادوری:چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌م بنهوانگیرییهی ئیسلامیی ئهمرِۆ له ئارادایه له‌گه‌ڵ ئه‌و رِێبازو پراكتیكه بنهوانگرییانهی جاران كه له سه‌ره‌تای سه‌ده هاوچه‌رخه‌كاندا بۆ راوه‌دونانی سیحربازان له‌ئارادا بوون ..
هابرماس : ره‌نگبێ بزووێنه‌ر هه‌بێ بۆ لێكبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو دیارده‌یه‌ی ناوت هێنان ئه‌وه‌ش بریتیه له كاردانه‌وه‌ی به‌رگریكار بۆ رووبهرِووبوونهوهی ترس له‌وه‌ی ژیانی ته‌قلیدی له ره‌گه‌وه ههڵنهكێشرێت ، له‌وانه‌یه سه‌ره‌تاكانی سهرههَلدانی سیاسه‌ت و ئابووری له ئه‌وروپادا هه‌مان ترسی له‌دوا بووبێت ، بێگومان ئێمه ئهمرِۆ له‌ناو جیهانگیری بازارِداین به تایبه‌تیش بازارِی سه‌رمایه و پاره و بلاَوبوونهوهی راسته‌وخۆی وه‌به‌رهێنانی بیانی كه قۆناغێكی زۆر جیاوازی له قۆناغه‌كانی پێشوو دروستكردووه ، به‌هۆی دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهانه‌وه بۆ سێ جۆر ده‌وڵه‌ت (سه‌ركه‌وتوو/ كه‌ڵك وه‌رگرتوو / دۆرِاو) شته‌كان گۆرِدراون ، ئێستا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزی گه‌وره له تازه‌بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌كی وادا كه ده‌وڵه‌تانی تر له توانایاندا نییه بهپێشكهوتنه ته‌كنه‌لۆژیی و ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی بگه‌نه‌وه بزوێنه‌ره .
دنیایه‌كی وه‌ك جیهانی دواكه‌وتووی عاره‌بیش له‌ئاستیدا چاویان شۆرِه و هاوكات ژێراو ژێر وه‌ك نموونه‌یه‌كی سهرسورِهێن له ئه‌مه‌ریكا دهرِوانن ، به‌هۆی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی ونبوون كه جیهانی عاره‌ب بینییان وهاوكات له پێناوی گه‌یشتنه‌وه به رهورِهوهی جیهانگیری كه بهوخێراییهوه له لایه‌ن خۆرئاواوه ده‌چێته پێشه‌وه ، ئاماده‌ییه‌ك لای هه‌ندێكیان دروست بووه تا بۆ پێگه‌یشتنه‌وه كه‌ڵچه‌ریش بكه‌نه قوربانی ..
ئه‌وروپا به قۆناغی وێرانه‌یی به‌رهه‌مهێنان تێپهرِی، ئه‌مه‌ش له بارودۆخێكی باشتر له‌وه‌ی زۆر ده‌ڤه‌ری تری دنیا پێیدا تێدهپهرِن و له قۆناغی وادا له به‌رانبه‌ر توانه‌وه‌ی شێوازه‌كانی ژیانی ته‌قلیدی و باودا قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانیان پێ نادرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڤه‌رانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌چه‌كانی داهاتووشیان له قه‌ره‌بووكردنه‌وه بێبه‌ش ده‌بن، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ده‌روونی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رگریكاریان دژ به هێزی زانستگه‌رای خۆرئاوایی لا دروست ده‌بێ و كاردانه‌وه‌شیان له ژێده‌ره رۆحیه سه‌له‌فیه‌كانه‌وه وزه‌ی بۆ دێت، ئه‌م چه‌شنه ژێده‌رانه له ژیانیی خۆرئاواییدا بوونێكی كارایان نه‌ماوه بهلاَم له‌لایه‌ن ده‌ڤه‌ری تره‌وه خه‌ڵكانی پێ ده‌وروژێنرێن .
بنه‌وانگیری به كه‌فوكوڵ و توورِهییهوه په‌نا وه‌به‌ر برِواكان ده‌بات، مۆدێرنه‌ش نه كه‌س ناچار ده‌كات بۆ فێربوونی رامانه رۆحییه‌كان و نه به‌زۆریش كه‌س هان ده‌دات تا ئایین له مه‌عریفه‌ی سیاسی و سیكۆلاریزمی جیابكرێته‌وه ، له‌راستیدا بنه‌وانگیری له جه‌وهه‌ریدا ژێده‌رێك نییه بۆ وزه به‌خشین به ژیانیی خۆرئاوایی ، بۆیه خۆرئاوای مه‌تریال رووبه‌رووی هیچ كه‌ڵچه‌رێكی تر نابێته‌وه به تایبه‌ت ئه‌و كهڵچهرانهی خۆیان به قه‌رزارباری ئایینه مه‌زنه‌كانی گێتی ده‌زانن به‌ڵكو له‌رێی رۆشنبیرییه‌كی به‌كاربه‌ری وروشكانهوه گاڵته به شێوازه‌كانی بنه‌وانگیری ده‌كات ، خۆرئاوا به‌م شێوازه مۆدێرنه‌یی خۆی ده‌ناسێنێ كه له هه‌موو ناوكێكی میعیاریانه خاڵییه و بایه‌خدانی به مافه‌كانی مرۆڤیش له حه‌قیقه‌تدا بۆ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی بازارِی دیكه‌ی ئازاد‌و هاوچه‌رخه‌و هیچیتر..
هه‌ر چۆن له ولاَتانی خۆرئاواییدا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه كاتێ ده‌ستی پارێزه‌ران و بنهوانگرانی نوێ بهرهللاَدهكات له دابه‌شكردنی كاری نێوان بنهوانگیرانی ئایینی و زانستخوازانی كه‌ڵك وه‌رگرتوو، له‌مه‌وه مافه‌كان له ناواخنهكانیان به‌تاڵ ده‌بنه‌وه ..
بورادوری:له لایه‌نی فه‌لسه‌فییه‌وه ئایا تیرۆریزمی كارێكی سیاسیانه‌ی په‌تییه ؟
هابرماس:به‌و مانایه‌ی (محه‌مه‌د عه‌تا) وه نه‌خێر كه وه‌ك هاوولاَتییهكی میسری له هامبورگه‌وه دێت و یه‌كه‌مین فرِۆكه به‌ره‌و دروستكردنی كاره‌ساتێ بێنێ ، ئه‌مه ناتوانێ وهلاَمێكی سیاسیانه بداته‌وه، بێگومان دیارده‌ی بنه‌وانگیری ئیسلامیی له ئهمرِۆدا سهرپۆشێكن بۆ پاڵنه‌ره سیاسییه‌كان بهلاَم به شێوازی توندرِهوی ئایینی دهردهبرِدرێن ، زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی شه‌رعیه‌ت بهجیهادو جه‌نگی پیرۆز ده‌ده‌ن پێش چه‌ندساڵێك كه‌سانی قه‌ومی یان سیكۆلاریزمی بوون ،ژیاننامه‌ی تیرۆریستان باشترین گه‌واهیده‌رن له‌سه‌ر ئومێدبرِانی رژێمه نیشتمانییه دهسترِۆیشتووهكانی كه ئایین پێشده‌خه‌ن و زمانی نوێی قهناعهتهێنی بۆ داده‌تاشن و له ئارِاسته سیاسیه‌كانی كۆن به‌رزتر رِایدهگرن ئه‌مه‌ش بۆ راِگرتنی مه‌قامی خۆیان ..
بورادوری:چۆن تیرۆر پێناسه ده‌كه‌یت ؟ چ ده‌لاله‌تێك هه‌یه بۆ جیاكاری له‌نێوان تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ومی یان جیهانیی ؟
هابرماس :تیرۆریزمی فه‌له‌ستینی تیرۆره به مۆده‌ی كۆن ، ته‌وه‌ره‌كانی بریتین له كوشتنی خه‌ڵكی به‌بێ جیاوازیكردنی نێوان مناڵ و ئافره‌ت ــ رۆح له موقابیلـی رۆحدا ــ ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌و تیرۆره نیمچه سه‌ربازییانه‌ی كه له شهرِهكانی مغاویریدا هه‌یه و له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له‌لایه‌ن بزاڤه‌كانی رزگاری نیشتمانییه‌وه پیاده ده‌كران و به نموونه تێكۆشانی چیچانهكان بۆ سه‌ربه‌خۆیی .. بهدهرلهم دوو شێوازه، تیرۆری جیهانی كه له 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه به چڵه‌پۆپه گه‌یشت ئه‌مه‌یان سیمایه‌كی ئاژاوهگێرِی هه‌یه له دنیادا ، یاخیبوونێكی بێپه‌روای بێئاكامه له دژی دو‌ژمنێك كه به هیچ مانایه‌كی پراگماتیی نابه‌زێنرێت ، ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا ترساندن و كوشتن و هۆشداریدانه به حكومه‌ته‌كان و دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی ، به وته‌یه‌كی ته‌كنیكیانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و هه‌سته‌وه‌رییه به‌رزه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرئاواییدا هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر داخورپان و رووداو (( كه له ژیاندۆستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ـــ وهرگێرِ )) ده‌رفه‌تێكی میسالی به‌تیرۆریستان ده‌به‌خشێت تا به تێچوونێكی كه‌مه‌وه زیانێكی زۆر به به‌رانبه‌ر بگه‌یه‌نن ، تیرۆری جیهانی له دوو جه‌مسه‌ره‌وه پهرِگیره : یه‌كه‌میان به هۆی نه‌بوون و نادیاری ئامانجه‌كان له‌واقیعدا ، دووه‌میش به هۆی قۆستنه‌وه‌یه‌كی چهپهلاَنه بۆ رژێمه رِزیوو ئاڵۆز و نارِێكهكانی جیهان ..
هه‌ندێك تێبینی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته :
1ــ ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ڵمانیایی بۆ بلاَوكردنهوهی كتێب له‌م كڵێسایه‌دا خهلاَتی ئاشتی به هابرماس به‌خشی ، مه‌به‌ست لێره‌دا له‌و وتاره‌یه كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ــ 2001ـــ هابرماس وتیه‌وه ، پێشتر وا برِیار بوو له‌سه‌ر بیۆتهكنهلۆژی بابه‌تێ پێَشكهش بكات ، بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگێك له‌سه‌ر كارهسهتهكهی 11ی سێپته‌مبه‌ر تێپهرِی بوو بابه‌تێكی تری به ناوی (زانستی رێكخراو/ ئایینی رێكخراو )پێشكه‌ش كرد،
ئایینێ له‌دژی زانست گومان ده‌چێنێت و پێشكه‌وتن به وارِسكی وێرانه‌یی ناو زهددهكات ، زانستێ كه ره‌فتاری ئه‌خلاقی به بولێڵ ده‌ناسێنێ ، له‌دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه بهرِووی یه‌كتردا ته‌قینه‌وه ..
2ــ لێره‌دا مه‌به‌ست له ئهرسهدۆكسیهت ناوهێنانی هه‌وادارو لایه‌نگرانی ئایین یان رێبازێكی پهرِگیره كه به موو لاناده‌ن له‌و رِێچكهیهی كه له‌سه‌ری پێكهاتوون ، ده‌توانین بڵێین ماركسی ئه‌رسه‌دۆكس یان ئیسلامیی ئه‌رسه‌دۆكسی
3 ــ یونیڤرسالییهت : زاراوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه واتا گشتگیر ، مه‌زهه‌بێكی سه‌رتاپاگیره هه‌موو به‌شه‌كان له كیانی گشتیدا ده‌بینێ و له پێناوی برِوایهكدا هه‌وڵده‌دات هه‌مووان كۆنترۆڵی ژێرده‌ستی خۆی بن و برِوای به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌یی نییه كه له‌رێی ده‌ستووره‌وه هه‌موو هۆز و لایه‌ن و باوهرِهكان له وه‌رگرتنی مافه‌كانیاندا وه‌ك یه‌ك لێبكات،هه‌ر ئایینێ چواچێوه‌ی گه‌ردونگه‌رایی بۆ خۆی بكێشێت پێی ده‌وترێت یونیڤرسالی .. (وهرگێرِ)
2-2
ئه‌م بابه‌ته به‌شی دووه‌می ئه‌و دیالۆگه درێژه‌ی نێوان هابرماس و بورادورییه ، گرنگی قسه‌كان له‌م ته‌وه‌ره‌دا مه‌سه‌له‌ی بنهوانگرییه((ئوسوڵیه‌ت /كه هه‌ندێ وهرگێرِ به فه‌نده‌مینتالیزمی ناوی دێنن ))له فه‌له‌كیدا دهسورِێتهوه و رۆڵی ئیسلامی سیاسی له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌و زه‌مینه‌خۆشكردنی خۆرئاواش له تهشهنهپێدانیدا روونده‌بێته‌وه....ناوهرِۆكی دیالۆگه‌كان به‌شێكن له كتێبێكی فه‌لسه‌فی كه هێشتا به عاره‌بی بلاَونهكراوهتهوه ، وتوێژه‌كانی ناو كتێبه‌كه له نێوان جیوڤانا بورادوری كه فه‌یله‌سووفێكی ئیتاڵیایی/ئه‌مریكاییه و یۆرگن هابرماس و جاك درێدایهو له پاش رووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه له سایته‌كاندا به زۆر زمانی جیهانی بلاَوكراونهتهوه ..
بورادوری: ئایا ده‌بێ تیرۆر له‌تاوانی هاكه‌زایی و چه‌شنه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی جودابكه‌ینه‌وه ؟
هابرماس : به‌ڵێ و نه‌خێریش ئه‌مه گه‌ر له تێرِوانینێكی ئه‌خلاقیانه‌وه بۆی برِوانین ، هیچ هه‌نجه‌ت و به‌هانه‌یه‌ك نییه هاندهرو پاڵنه‌ری كاری تیرۆریستی بن ، هیچ شتێك ناكرێته مۆڵه‌ت بۆ كوشتنی كه‌سێك یان ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌سانی تر ، هه‌ر كارێكی بكوژی بۆ خۆی تاوانه ، بهلاَم تاوانه‌كانی تیرۆر له رووی مێژووییه‌وه له چاو تاوانه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌تی كه له دادگاكانی كه‌تنه‌وه برِگهی یاساییان بۆ دانراوه خانه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌یه ، ئه‌میان بایه‌خپێدانی میللیانه‌ی پێویسته‌و له شرۆڤهكردنیشدا بۆ نموونه له‌و كوشتنه‌وه به‌دووره كه كه‌سێك به پاڵنه‌ری ئیره‌یی پێبردنه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌م دیالۆگه پێویست نه‌ده‌بوو ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا جیاوازییه‌كان به‌ده‌ر ده‌كه‌ون كه تیرۆریزمهكانی رابردوو ببنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌و شه‌رعی ولاَتهكه له به‌رێوه‌بردنی حوكمدا ، به تایبه‌ت ئه‌و تیرۆریزمانه‌ی به ئامانجی سیاسیانه‌و رێبازی واقعیانه‌وه (( وێرِای كاره تاوانكارییه‌كانی پێشوویان )) ده‌توانن شتێك له ره‌وایه‌تی بۆ خۆیان پێكه‌وه بنێن و به‌ڵێن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی زوڵم و سته‌م بده‌ن ، دیسان ئه‌وانه‌ش رۆژێ له‌رۆژان له‌سه‌ر كاری تیرۆریزمی ناتوانن قه‌ناعه‌ت به‌كه‌سێ بێنن كه كاره‌كه‌یان سیاسیانه‌یه ؛ له رووی ئهخلاقیهوهش به‌رپاكردنی جه‌نگ له دژی تیرۆر شه‌نگه‌بێژی زۆر هه‌ڵده‌گرێت هه‌ر بۆیه برِیارهكهو بانگه‌وازه‌كه‌ی جۆرج بۆش بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ دژ به تیرۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی پراگماتی و میعیاری به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵه‌بوو ؛ له‌سه‌ر ئاستی میعیاریش پایه‌ی تاوانباره‌كانی گه‌یانده پۆلی دوژمنانێكی به‌رابه‌ر خۆی له جه‌نگدا ، له‌سه‌ر ئاستی پراگماتیش ناتوانرێت جه‌نگ له‌دژی تۆرِێك به‌رپا بكرێت كه جێگه‌یه‌كی دیاریكراویان نییه ..
بورادوری: ئه‌گه‌ر خۆرئاوا به‌نیاز بێت هه‌ستیارییه‌كان قه‌به بكاته‌وه‌و له به‌رانبه‌ر كهڵچهرهكانی تر ته‌به‌ننای ره‌خنه له‌خۆگرتن بكات ، بۆ گرتنه به‌ری رێبازێكی وا پێویسته چی بكات ، تۆ پێشتر له رووی فه‌لسه‌فییه‌وه به‌شوێن پێوه‌ندی نێوان(وهرگێرِان) و (گهرِان به شوێن زمانێكی هاوبه‌ش ) گهرِابویت ولێكدانهوهت بۆ كربوو ، به‌یه‌كتر به‌راوردت كردبوون ده‌كرێ ئه‌مه ببێته كلیل بۆ ئاراسته‌كردنێكی سیاسیانه‌ی نوێ ..؟
هابرماس:له11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ده‌پرسم داخۆ له دوای كاره‌ساتێكی وا گه‌وره‌وه هیچ ئیعتیبارێك ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و تیۆری (كرده‌ی پێكگه‌یشتن)ی كه‌پێشتر دامرِێژابوو..
ئێمه له‌ناو چه‌ند كومه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و به‌خته‌وه‌ری خۆرئاوادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندوتیژییه‌كی بونیادیانه‌ی تێدایه و له‌سه‌ری راهاتوین له‌وانه‌ش نایه‌كسانی كۆمهلاَیهتی و راسیزمیی و به‌سوك ته‌ماشاكردنی په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی هه‌ژار ..تاد.
وردتر پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تژییه به توندوتیژی وگه‌مه‌كردن به مرۆڤ ، دوو حه‌قیقه‌ت هه‌ن نابێ له‌به‌رچاومان بزر بن :له‌لایه‌كه‌وه له‌پیاده‌كردنی ژیانی رۆژانه‌ماندا خوویه‌كی ره‌ق و توندمان گرتووه به مامه‌ڵه‌كردن له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ی هاوبه‌شمان له ژیاندا بۆ ئه‌مه‌ش پشتمان به‌ستووه به باكگراوه‌ندێكی كوولتوریانهی هاوبه‌ش و حه‌زه ئاڵوگۆرِكراوهكانهوه..
له‌م ئاسته‌وه گه‌مه‌كانی قسه‌كردنی ئاسایی و سكالاَ له دژی یه‌كتر به‌رزده‌كه‌ینه‌وه تا بیكه‌ینه به‌هانه بۆ دیاریكردنی لاوازی و به‌هێزیمان ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی دروست بوونی ئه‌م پێكگه‌یشتنه سهقهتانهنهوه كهلهخراپ تێگه‌یشتن و حه‌زكردن به فێڵ له‌یه‌ككردن و ناپاكی ئه‌نجامدانی دژ به‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێ ناكۆكیی ده‌خوڵقێت ، جار هه‌یه ناكۆكیه‌كان ئاكامی خراپیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌و كار ده‌گاته دادگا‌و نۆرینگهكانی چاره‌دۆزینه‌وه ، دواتر توندوتیژییه‌كانن كه متمانه هاوبه‌شه‌كان له ناو ده‌به‌ن و كار ده‌گاته له‌یه‌كتر دابرِان ،ئیترلێره‌وه توندوتیژی ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌م تیۆره باوه‌ی له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی كه‌لێیان ده‌دوێیت ده‌چه‌سپێت ..
بهلاَم ئه‌م گرفته ئاڵۆزتر ده‌بێت كاتێ پێوه‌ندی هه‌بێ به كه‌ڵچه‌رو رێبازه‌كانی ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه چونكه ماوه‌ی نێوانیان له یه‌كتره‌وه دوورترن و زیاتر له به‌رانبه‌ر یه‌كدا هه‌ست بهغوبن و غوربه‌ت ده‌كه‌ن ، به ئاسانی یه‌كتر نابینن وه‌ك یه‌كتربینینی ئه‌ندامانی یه‌ك كۆمه‌ڵگه نییه ، ئه‌گه‌ر پێكگهیشتنیان به یه‌كتر له‌رووی میتۆده مرۆییه‌كانه‌وه به سه‌قه‌تی بوو ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه ،وێرِای ئه‌مانه ئه‌و یاسایه‌ی ده‌بێته قه‌ڵغان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیر و شیری توندوتیژی رۆڵێكی لاوازی رێژه‌ییانه‌ی هه‌یه له ناو پێوه‌ندییه نێو دهوڵهتییهكاندا ، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه كهڵچهرییه هاوبه‌شه‌كانیش ته‌نیا شتێك كه رژێمی شه‌رعی بتوانێت بیكات دروستكردنی چوارچێوه‌ی داموده‌زگاییه بۆ چاوپێكه‌وتنه فه‌رمییه‌كانی وه‌ك كۆنگره‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ كه به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڤیینا سازدرا ، وێرای بایه‌خی خیتاباته كولتوورییه هاوبه‌شه‌كانی كه فره تهئویلاتیان له‌سه‌ر مافه‌كان تێدابوو ئه‌م كۆنگرانه ناتوانن رێگه بگرن له فكره لنگهوقوچهكانی كه توندوتیژیان لێوه دروست ده‌بێت ، به‌ڵكو له رێگه‌ی باشكردنی ژیانی خه‌ڵك و لابردنی فشاروئهو چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ریان هه‌یه سه‌رده‌گرێت ، گهرِانهوهی متمانه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی بنده‌سته‌كان و خۆ بهدوورنهگرتنی سه‌رده‌سته‌كان له گرفته‌كانه‌وه ده‌بێته رێگه‌یه‌كی رووناك بۆ هۆیه‌كانی راگه‌یاندن و قوتابخانه‌كان و ماڵه‌كانیش ئه‌مه‌ش له‌رێی به‌رنامه‌كانی كولتوور‌و سیاسه‌تی دروسته‌وه ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ..
به‌م شێوه‌یه چه‌شنی میعیارییانهی كه كولتوورێك به‌هۆیه‌وه خۆی به كولتووره‌كانی تر ده‌ناسێنێت پێویستیه‌كی سه‌رده‌مانه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆرئاوا ببێته شارستانیه‌تێكی كاریگه‌ر پێویسته سیاسه‌تی خۆ ته‌ماشاكردنی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دی‌دا بگۆرِێت ، بهلاَم ئه‌گه‌ر نه‌توانێت سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری بهرِهللاوبێسنوورَ ماڵیی بكات ئه‌وا ناتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی له‌و وێرانییه‌ی كه تێیدایه بپارێزێت ، پێویسته ئه‌م ناهاوسه‌نگییه‌ی كه ئابووری جیهانی پێوه‌ی گیرۆده‌یه هاوسه‌نگ بێته‌وه ، ئێستا ئه‌م سیاسه‌ته بۆته هۆی برسێتی و هه‌ژاری و وێرانه‌یی بۆ زۆر كیشوه‌ر و ولاَتی دنیا ، ئه‌مه‌ش به ته‌نیا پێوه‌ندی نییه به (( به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانییه‌كانه‌وه ))كه وه‌ك بوركانێك به‌رژه‌وه‌ندییه مهتریاڵیهكانی خۆرئاوای له‌رزاندووه ( له‌وانه‌ش گه‌یشتن به نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه..) به‌ڵكو پێوه‌ندی به خۆ ته‌ماشاكردنه‌وه‌یه ..