هه‌ڵه‌بجه پڕه له ده‌یان چیرۆكی نه‌بیستراو...

كارەساتی نەبیسراوی هەڵبجە گه‌وره‌تره له مێژوو چیرۆک و ڕۆمان و ئەکشنەکان. ئەو ڕۆژەی هەڵەبجە بۆردومان ئەکرا شار خرۆشابوو. هه‌ڵه‌بجه پڕه له ده‌یان چیرۆكی نه‌بیستراو. هه‌موو خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه چیرۆكێكی هه‌یه له‌و ڕۆژه‌دا. ئێواره‌ی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه هەمولایەک شپرزوو ته‌نگاو بوو هەر جەماعەتێک ڕوی دەکردە گه‌ڕه‌كێك. هاوڕێیەکی نزیکم بە تامی برا ساڵانێک پێکەوە کارمان دەکرد كاكه شاخه‌وان محمد شه‌وكه‌ت. لەزاری خۆیەوە وای بۆ گێڕامەوە. ڕۆژی بۆردومانەکە منداڵێکی هه‌شت ساڵان بووه. ماڵیان له گه‌ڕه‌كی جوله‌كانی هه‌ڵه‌بجه بوو بە کۆمەڵ لەماڵهوه دەرهچن گەڕەک پڕ بوو له تەپو و تۆزی بۆردومان و قیژەی ئافرەت و ڕاکە ڕاکەی خەڵکەکە. هه‌مووی توشی شڵه‌ژان و كاسی ده‌نگی بۆمب بون. كاتژمێر پێنج و نیو به‌ره و شه‌شی ئێواره ده‌چوو. هێشتاكه ڕون نه‌بوو بوو لای خه‌ڵك بۆردومانه‌كه چ جۆرێكه. شار سامناك بوو لای خه‌ڵك ترس باڵی كێشابوو به‌سه‌ر شاردا . ئاگادار كراینه‌وه كیمیاوی دراوه له‌شار خۆتان ده‌ربازكه‌ن. ئه‌مانیش چرایهكیان پێ ده‌بێت وه‌ك ڕوناكی له‌گه‌ڵ ماڵ باوكی پێكه‌وه ئه‌بن به‌هۆی ڕوناكیه‌كه بۆردومانیان به‌ر ئه‌كه‌وێت له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه. تا ده‌گه‌نه لای مزگه‌وتی شه‌هیدان دنیا به‌ره و تاریكی ده‌ڕوات. ڕوده‌كه‌نه عه‌بابه‌یلێ و شنروێ له‌وێشه‌وه بۆ هاوار به ڕۆژه‌كه‌یدا ده‌گه‌نه ده‌ره‌توێ. ئه‌و هه‌موو ماندو بون و شڵه‌ژان و خه‌مه گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه تاقه‌ت پڕوكێن بوو چونكه زۆربه‌ی خێزان له‌یه‌ك دابڕابون. جگه شه‌كه‌تی و شڵه‌ژان و ده‌نگه ده‌نگی گریان و بۆمب هیچی دیكه نه‌ده‌بیسترا. له‌و گونده شاخەوان به‌ده‌م خه‌وه‌وه هه‌ڵده‌ستێت و ملی ڕێگا ده‌گرێت به‌بێ خێزانی خۆی. تا ده‌گاته ناوچه‌ی شێخان. له‌و كهنارهدا ئاوی پاوه كه پێی ده‌وترێت دوو ئاو شاخه‌وان نزیك ئه‌بێته‌وه له‌و ئاوه. له‌و كاته‌دا ناسراوێكی باوكی به‌ناوی كاك كمال محمود شاخه‌وان ئه‌بینێت. لێیه پرسێت بۆ كوێ ئه‌چیت ئه‌ڵی ئه‌چمه‌وه بۆ ماڵی خۆمان ئه‌ڵێ ئه‌ی باوكت له‌كوێیه ئه‌ڵێ له‌ده‌وامه. ئه‌و كات كاك محمد باوكی شاخه‌وان فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی بووه. كاك كمال ده‌زانێت ئه‌وه دابڕاوه و بزر بووه له خێزانی. له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات بۆ ناو گوندی شێخان و مناڵه‌كانی خۆی. چونكه له‌و گونده‌وه به گڵابه خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌گواسته‌وه بۆ پاوه. له‌وێش به پاس بۆ ناوچه‌ی كرماشان سه‌نغور. شاخه‌وان له‌ماڵی كاك كه‌مالی ناسراوی باوكیشی هه‌ڵدێت. ته‌مه‌نی منداڵ بوه و هه‌ستی به مه‌ترسی كردبوو. له ڕێگا ماڵیك له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵی ده‌گرن ده‌زانن دابڕاوه و ته‌نهایه. له سه‌نغور ده‌یان به‌نه قوتابخانه‌كان. تاكو له ڕێگای جه‌ماعه‌تی مجلس ئه‌علا كه بۆ هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه ده‌چونه ناو مه‌كته‌ب و شوێنه‌كان . هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌وانه‌ی ونبون بیان گێڕنه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان پاش ماوه‌یه‌كی دورو درێژ شاخه‌وان ده‌گاته‌وه ناو خێزانی خۆی . ئێستا له هه‌ڵه‌بجه‌یه و خاوه‌نی ماڵ و خێزانه و له ژیاندایه.