ئاگری دۆزه‌خ به‌ڕوی دۆسته‌كانی ئێراندا هه‌ڵگیرسا..

 ئاگری دۆزه‌خ به‌ڕوی دۆسته‌كانی ئێراندا هه‌ڵگیرسا..

چالاكی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی به‌ جوڵه‌كانی كرده‌وه‌ له‌ دژی تیرۆرستان و گروپه‌كانی باڵی ئێران. لەم قۆناغدا  هەڵمەتەکە هاوشێوەی بروسكه‌ ئاسا ڕۆژهەڵاتی ناوینی هه‌ژاند. ئەگەر بەوردی چاودێری ئەم دۆخە بکەیت سەرۆکی ئەمەریکا ئەبینیت چۆن چاودێری ئەنجامی هێرشەکان ئەکات.  بەپێوە ڕاوەستانی نیشانەی پەرۆشیەتی بۆ ئەنجامەکان.  وە ئاماژەی کردوە کە دۆزەخیان بۆ دروست ئەکات.   ئاگری فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا دۆزەخێکیان دروست کرد بۆ سەر سه‌نعای پایتەختی یەمەن.  ئەم سەرەتایە  چەند ڕوداوێکی یەک بەدوای یەکی دارێژراوه‌ كه‌ سەریان هەڵدا.  بۆ سەر پێگە ستراتیژیەکانی حوسیەکان لە سەنعای پایتەخت  و کرانە ئامانج.  گروپە ئێرانیەکانی یەمەن لەدەرەوەی خاکی ئێرانن . دیاری کراوی گورزەکە بۆ دڵی سەنعای پایتەخت بوو . له‌ هه‌مان كاتدا سزاو گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئابوری ئێران فراوانتر  كراونه‌ته‌وه‌.  هەڵمەته‌كه‌ هه‌مه‌ جۆره‌یه‌ لەیەک تا دوو  شەودا  ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گشتگیری به‌دوای خۆیدا هێنا. میدیا جیهانیه‌كانی سه‌رقاڵ كردوه‌ بی خۆیه‌وه‌. بەهاوبەشی هەواڵگری هەرێم و عێراق و هێزی هاوپەیمانێتی . یەکەمین گورزی سەرکەوتنە لە دوای  وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی نوێ بۆ ترەمپ.  هەروەها  کوشتنی سەرکردەیەکی داعش لەم ڕۆژانە بەناوی ابو خدیجە و دەسگیر کردنی خێزانی.  دواتریش دور خستنه‌وه‌ی حشدی شعبی لە دەورو بەری پارێزگای موسڵ له‌ سبایکەر.  بێگومان هه‌موو ئه‌و خاڵه‌ ستراتیژیانه‌ی  كه‌ حشدی شعبی خۆی كردوه‌ته‌ خاوه‌نیان به‌م شێوه‌ یا  به ‌زۆر لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه‌. کەواتە ئەتوانین بڵێین ترەمپ لەسەر هەمان نەخشەو ستراتیژیەتی پلانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ تەواو کردنی ڕێگای بەرە و پاکتاو کردن و دژەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە. هێرشەکان لەو ساتەوە بونە جدی کە دەسەڵاتی ئێران بە ڕەقی جوابی ئەمەریکایان دایەوە بۆ دانوستان. ترەمپ زمانی هەڕەشەی بەردەوامە تا ئێستا بۆ ئێران و گروپەکانی عێراقیش .  دەسەڵاتی شیعە لە عێراق لەنێوان بەرداشی لایەنگیری ئێران و ئەمەریکادان دور نیه‌ بكه‌ونه‌ به‌رده‌م سزای قورس. له‌وه‌ دڵنیاكراونه‌ته‌وه‌  گروپەکانی سەر ئێران نامێنن عێراق بۆ نەخشەکەی بایدن پەل دەکێشێت بۆ سێ هەرێم ئەوان وەک شیعەکان سنورێک دیاری ئەکەن . بەشێکی نزیکە لەواقعه‌ کە هەرێمەکانە بەڵام ئەمەریکیەکان شیعە یەکیان ئەوێت نوێنەرایەتی عێراق بکات نەک ئێران. کەواتە لەو بەشەی شیعەکانیش جارێکی دیکە گۆڕانکاری ئەکرێتەوە بەخۆشی و ناخۆشی بێت سنورەکانیش هەر کەسەو بۆ خۆی نیە. ئەسڵی نەخشە چۆنە بەو شێوە ڕەنگ ڕێژێکی نوێ ئەکرێتەوە. ئامانجەکە سڕینەوەی ئایدۆلۆجیای چەند حکومەتێکە جێگرەوەیەکە بۆ ئەم قۆناغ و سەردەمە بگونجێت و ڕازی بێت بەو شەپۆلی گۆڕانکاری و بەرژەوەندیە بۆ وڵاتانی زلهێز دروست دەکرێت. سەدەی ڕابردو هەڕەشەو مەترسی زۆر یەخەی وڵاتانی گرت . بۆ ئێستا دەیانەوێ سیاسەتی چەوتی مێژوو ڕاست بکەنەوە و دۆستەکانیان لەناوچەکە بکەنە دەم ڕاست و خاوەنی کیان و دەسەڵات. ئه‌مش بۆ هه‌ندێك  ناوچه‌و شوێن ڕاماڵینی به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌وێت.

Top