دوێنى بەچەکی کیمیایی ، ئەنفال ئەمڕۆش بەچەکى برسیکردن ناتوانن..

دوێنى بەچەکی کیمیایی ، ئەنفال ئەمڕۆش بەچەکى برسیکردن ناتوانن..

بە درێژایی مێژووى خەباتی گەلەکەمان لە پێناو رزگاریخوازى و ڕەتکردنەوەى داگیرکارى وستەمکارى لەلایەن ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقەوە هەموو جۆرە چەکێکى کوشندە و ئامرازێکیان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەى کوردوکوردستان بەکارهێناوە ، رۆژێک بەناوى مەزهەبى وتایفى و شۆڤێنى رۆژى تر بەناوى دیکتاتۆرى و ناوەندگەڕایی زۆر خۆپەرستانە جگە لە خۆیان هەموو بنەمایەکى پێکەوەژیان و هاوبەشى و ئاشتى و متمانە وسازانیان و ڕێککەوتننامە و بەڵێننامە و لە گفتەکانیان پاشگەز لەگەڵ گەلى کورد ، لە سەر خاک و نیشتیمانى خۆى ڕەتکردەوە و ڕێگەى ئاسن وئاگر یان گڕتەبەڕ و درێغیان نەکردووە لە جینۆسایدکردن و دڕندەترین شێوازى نامرۆڤانە هەر لە ئەنفالکردن و زیندەبەچاڵکردن و خنکاندنى خەڵکى کوردستان بە کوشندەترین غازى کیمیایی و تیرۆر ووێرانکردنى سەدان گوند و لادێ و دارستان و کانیاوەکانى کوردستان
ئەوەتا ئەو دەسەڵاتەى کە دوێنى خۆى بە ستەملێکراوى دەستى ڕژێمى بەعسى رووخاو دەزانى ، ئێستا خراپتر لە ڕژێمى بەعس سیاسەتى ناوەندگەڕایی و شەڕانگێزى و برسیکردن وەک چەکێک دژى خەڵکى کوردستان بەکار دەهێنن ، لە پێناو گەڕاندنەوەى عێراق بۆ دیکتاتۆرى و شۆڤێنیزمى و تایفى و مەزهەبى و هەموو هەوڵەکانیان لە رابردوو و ئێستاشدا بۆ ئەوەى گەلى کورد ناچار بکەن دەستبەردانى ئەو خواست و مافەرەوایانە بێت کە دەیان ساڵە لە پێناویدا دەریایەک خوێنى بەخشیووە .
بەدڵنییاییەوە ئەو جۆرە سیاسەت ستەمکارانە و شۆڤێنیزمانەى کە ئێستا دەسەڵاتدارانى عێراق گڕتوویانەتە بەر بۆ بەردەوامبوون لە سەر دەسەڵات و ڕەتکردنەوەى هەموو بنەماکانى پێکەوەژیان و مافى گەل و پێکهاتەکان ، ڕفتار و هەڵسوکەوتێکى نادادپەروەرانەیە و دڕێژە پێدەرى سیاسەتى ڕژێمەکانى رابردووى عێراقە کە گەیشتنە بە لووتکەى ستەمکارى و لووتبەرزى و غروور و ڕەتکردنەوەى بنەماکانى هاوبەشیی و مافەکانى مرۆڤە و ڕەتکردنەوەى هەموو ئەو ماددە دەستوورییانە کە تێیدا مافەکانى گەلى کوردى پشت راست و مسۆگەڕکردووە و دەسەڵاتدارانى عێراق پاشگوێ و هەڵیپەسەراندووە و خەونى گەڕاندنەوەى دەسەڵاتداى ناوەندگەڕایی و هەڵوەشاندنەوەى فیدڕاڵی دادەات
لەو پێناوەشدا ، هەوڵى نەزۆک و چەواشەکارى و تۆمەتى بێ بنەما چ راستەوخۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانى عێراق و چ بەکرێگیراوەکانیان لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان نەما دژ بەگەلى کورد نەیکەن ، لە کاتێکدا ئەوەى کە لەمێژە هەستى پێدەکرێت ، شاردنەوەى ئەو گەندەڵکارییە مێژووییانە کە عێراقى گەیاندۆتە لووتکەى گەندەڵترین وڵاتى دوونیا و لە ناوخۆشدا لە خراپترین رەوشى ئابوورى و خزمەتگوزارى سەرەتاییدایە .
لە رابردوو دەسەڵاتدارانى عێراق لە ڕێککەوتن و بەڵێنەکانیان پاشگەز دەبوونەوە ، ئەوەتا ئێستاش لەو دەستوورەى کە زیاتر لە 80%ى گەلانى عێراق دەنگیان لە سەرى داوە ، نەک هەر کارى پێناکەن ، بەڵکو رۆژ بە رۆژ خۆیان لە جێبەجێکردنى دەدزنەوە و ئامادەین مافەرەواکان و شایستەکانى کوردستان بدەن ، بۆیە ، چەکى برسیکردن بۆ شکاندنى ئیرادەى گەلى کورد ، هاوشێوەى تاوانى ئەنفال و کیمیابارانکردن بەکاردێنن کە ئەوەش ئەوپەرى دڕندایەتى و کارى نامرۆڤانەیە کە دەسەڵاتدانى بەغدا بەرامبەر بە گەلى کوردستان ئەنجامى دەدەن .
بەگەڕانەوە بۆ لاپەرەکانى مێژووی گەلى کورد ولەگەڵ ڕژێمە یەک لەدواى یەکانى عێراق ، دەسەڵاتدارانى بەغدا هەرکاتێک هەستیان بە بەهێزبوون کردبێت ئەو وەک پیشەیی لەمێژیینەیان تاوان وستەمکاریان بەرامبەر بە کوردستان کردووە ،ئیتر چ شۆڤێنى بوو بێت یان تایفى و مەزهەبى وهتد ..
بەردەوامبوون ئەو جۆرە سیاسەتە تاکڕەو و شۆڤێنیانە دژى گەلى کورد و مافەرەواکانى ، ئاماژەیەکى روونە کە ئەوان هەرگیز چاویان لە سەرکەوتن ئازادى و گەشەسەندنى کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت و مەرامیان بگەڕێتەوە دواوە ، بەڵام گەلى کورد خاوەن ئیرادەیەکى بەهێزە و لە هەمانکاتیشدا خاوەن رابەرێکى کارێزما و بە ئەزموونە ، کاتى ئەوە هاتووە کە گشت هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکان بخرێنە گەڕ لە پێناو بەدەستهێنانى مافى سەربەخۆیی ودەوڵەتبوون کە تاکە چارەسەرە بۆ کۆتایی هاتنى نەهامەتییەکان و ئەوستەمکارییانەى کە دەسەڵاتدارانى عێراق دەیان ساڵە دژ بە گەلى کوردستان لە سەر خاک و نیشتمانى خۆى دەیکەن تاکو چیتر چەکى برسیکردن و تاکڕەویی و خۆسەپاندن بەسەریدا زاڵ نەبێت ، کوردستانیش زیاتر سەقامگیر و ئازادتر و ئاشتیانەتر بێت و لە ڕووى ئابوورى و گەشەسەندنیشەوە زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت .

Top