لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت

لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت

بەشی دووەمی زنجیرە درامای مێژوویی كوردی (ئادیابین) ڕاگەیەندرا و لە ئێستادا یەكەم پۆستەری ئەم زنجیرە درامایە بڵاوكرایەوە.

لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت

دوای سەركەوتنی بەشی یەكەمی لە ساڵی ڕابردوودا,بەشی دووەمی زنجیرە درامای كوردی (ئادیابین) بەرهەم هات و بڕیارە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە شاشەی كوردستان تیڤی نمایش بكرێت,ئەم بەشە نوێیە باس لە سەردەمی ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی و سەرهەڵدانی شۆڕشی 14ی تەمووز دەكات كە لە ساڵی 1958 ڕوویدا كاتێك عەبدولكەریم قاسم و هێزەكەی بە كودەتای سەربازی كۆتاییان بە دەسەڵاتی پاشایەتی هێنا و فەرمانڕەوایی عێراقیان گرتە دەست,هەروەها هەندێ لە چیرۆكەكانی نێو ئەم زنجیرە مێژووییە باس لە درووستبوونی ڕادیۆی دەنگی كوردستانی عێراق دەكات لە ساڵانی شەستەكاندا كە ئەم ڕادیۆیە تاكە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی كوردی بوو لەو سەردەمە و ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە گێڕانەوەی جۆش و خرۆشی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و گەیاندنی سەركەوتنی شۆڕش و دەنگی نیشتمانپەروەری.

لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت

(نینۆس نەمرود) بەرهەمهێنەری ئەم زنجیرە درامایەیە و (كەریم عەبدوڵا)چیرۆكەكەی نووسیوە و هونەرمەند(حەسەن عەلی خان)كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە,لە ئادیابین2 ژمارەیەك ئەكتەری بەئەزموون ڕۆڵدەگێڕن كە پێكدێن لە خانمە شانۆكار و ئەستێرەی شاشەی كوردی(گەزیزە عومەر) كە ڕۆڵی هەتاو دەگێڕێت,هەروەها هەریەك لە (ئالان هادی-خەرمان هیرانی-هەندرێن عەبدولرەحمان-تەلار هیرانی-شوكروڵا شێخانی-مەجید خزر-فەرشید گەوێڵی-شیما مولایی-سومەیە ڕەزازی-رەوا زاهیر-دلێر دڵزار كافرۆشی-سیار تەیب-نەوزاد فەرهاد-عادل عەبدولڕەحمان)ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن,هەروەها هەر یەك لە (سوهام حەسەن-مەولان حەمەدئەمین-دلڤین موحسین-محەمەد مەهدی-رەڤەد زەید-فرسەت عیزەت-كارزان مەحموود-ئیبراهیم ساڵح-حەسەن تەرەقی-زیاد كەریم-ڕۆژیار خاڵە حەسۆ)لە زنجیرە درامەیەكەدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زنجیرەی مێژوویی (ئادیابین2) نمایش دەكرێت
Top