لە شاری هەولێر کۆبەرهەمی(هەژار موکریانی) بڵاوكرایەوە

لە پێناو پاراستنی زمان و ئەدەب و کولتووری رەسەنی کوردی,دەزگای روانگە بە هاوبەشى لەگەڵ (ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى),بۆنەی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كۆبەرهەمی شاعیری دیاری كورد(هەژار موكریانی) ئەنجامدا.

لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی هەر یەك لە بەڕێزان (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆك و دامەزرێنەری دەزگای روانگە و (ماجید مەردۆخ ڕۆحانی)نووسەر و فەرهەنگنووس و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی و ئەدیب و نووسەران و هونەرمەند و هونەردۆستان,لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆبەرهەمی نووسەر و رۆشنبیری دیاری کورد (هەژار موکریانی) ناسێندرا.

بۆنەکە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد،پاشان چالاکی موزیکی لەلایەن گروپی میوزیکی روانگە پێشکەشکرا، هەروەها ووتاری تایبەت لەلایەن رێکخەرانی بۆنەکەو ئەو بەڕێزانەی کە ئەرکی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەم شاعیرەیان لە ئەستۆ گرتبوو پێشکەش کرا.
کۆبەرهەمی هەژار موکریانی لە دوو توێی (10) پێكدێت و بەرهەمی هاوبەشی ڕێكخراوی هزری و ڕۆشنبیریی خاڵ و زانكۆی كوردستانە,ئەم چاپە بەرهەمێکی گرنگ و پڕبایەخە, شاکارێکى ناوازەى ئەدەبى، ئاینى، عیرفانى، وەرگێران و پەند و مێژووییە,هەروەها لە بیرەوەریی و وەرگێڕانەکانى نووسەر و شاعیر هەژارى موکریانى پێكدێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

