سكارلێت جۆهانسون ڕووبەڕووی داینەسوورەكان دەبێتەوە

سكارلێت جۆهانسون ڕووبەڕووی داینەسوورەكان دەبێتەوە

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بۆ بینەرانی فیلم و سینەما ڕاگەیەندرا و دوای سێ ساڵ لە نمایشی بەشی(jurassic world dominion),كۆمپانیای(universal pictures) یەكەمین ترایلەری فیلمی سینەمایی(jurassic world rebirth)ڕاگەیاند كە خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود سكارلێت جۆهانسون و جۆناسان بیڵی پاڵەوانی فیملەكەن و تێیدا ڕووبەرووی كۆمەڵێك چیرۆك دەبنەوە لەكاتی گەڕانیان بە دوای ژینگە و شوێنەواری داینەسوورەكان.

سكارلێت جۆهانسون ڕووبەڕووی داینەسوورەكان دەبێتەوە

فیلمی سینەمایی(jurassic world rebirth)دەكاتە حەوتەمین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە دوای نزیكەی 32 ساڵ لە بەرهەمهێنانی یەكەمین بەشی,ئەم بەشە نوێیەی ئێستا كۆمەڵێك چیرۆك و سەركێشی تێیدایە,تیمێكی تایبەت گەشتێكی دەریایی دوور دەكەن و ڕوودەكەنە دوورگەیەك تاوەكو لە ڕێی كۆكردنەوەی(DNA)ی سێ دەیناسوور بگەنە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر,تاوەكو لەڕێی ئەو تەكنەلۆجیایەی وا لە بەردەستیانە توێژینەوەكانیان ئەنجام بدەن و دەستكەوتێكی زانستی بەدەست بهێنن,لەم فیلمەدا سكارلێت جۆهانسون ڕۆڵی (زۆرا بینیت) دەگێڕێت كە ئەركێكی قورسی پێ ڕاسپێردراوەو وەكو پسپۆڕێكی شارەزا سەرپەرشتی تیمەكەی دەكات,هەروەها لەم فیلمەدا ژمارەیەك ئەكتەری دیار بەشدارن كە ئەوانیش پێكهاتوون لە (جۆناسان بێلی-ڕۆپەرت فرێند-ئێد سكرین-ماهرشالا عەلی-مانوێل گارسیا رولفو-لونا بلەیز-فیلیپین فیلگ-دەیڤید ئیاكونو-ئۆدرینا میراندا-بەشیر سیلڤەین).

سكارلێت جۆهانسون ڕووبەڕووی داینەسوورەكان دەبێتەوە

ئەم فیلمە سینەماییە (جارێس ئێدواردز) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە و هەریەك لە مایكڵ كریشتون و دەیڤید كویپ بە شێوەیەكی هاوبەش سیناریۆی فیلمەكەیان نووسیوە,هەروەها فرانك مارشاڵ و باتریك كرولی بەشێوەیەكی هاوبەش بەرهەمهێنەری ئەم كارە سینەماییەن و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(ستیڤن سپیڵبرگ)دەرهێنەری سێ بەشی پێشووی ئەم زنجیرە فیلمە كاری بەرهەمهێنەری جێبەجێكاری ئەنجامداوە,فیلمەكە لە وڵاتی تایلەند و شاری لەندەنی بەریتانیا و ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوە,بڕیارە لە 2/7/2025 لە هۆلی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

سكارلێت جۆهانسون ڕووبەڕووی داینەسوورەكان دەبێتەوە
Top