هونەرمەند عەزیز شارۆخی كۆنسێرتی(یادگاری شیرین)ی پێشكەش كرد
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 5/2/2025 لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر,هونەرمەندی دیاری كورد (عەزیز شارۆخی) كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد.
لەژێر چاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە پاڵپشتی تۆری میدیایی کوردستان,گروپی چەمبەر موزیکی هەولێر و ڕێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن, کۆنسێرتی (یادگاری شیرین) بۆ هونەرمەندی بە ئەزموون (عەزیز شارۆخی) بەڕێوەچوو.
لەم کۆنسێرتەدا بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەك لە نووسەر و هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی گۆرانی رەسەنی کوردی ئامادەبوون،لە كۆنسێرتی(یادگاری شیرین)دا هونەرمەند عەزیز شارۆخی ژمارەیەك گۆرانی رەسەن و فۆلکلۆری کوردی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد,هەروەها لە كۆتایی كۆنسێرتەكەدا پارێزگاری هەولێر دیاری و قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەم هونەرمەندە دیار و بە ئەزموونە,دواتر پارێزگار خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە گروپی چەمبەر موزیكی هەولێر و لە لایەن سەرپەرشتیاری گروپ هونەرمەند و ئاوازدانەر (سەید ئەحمەد رەواندزی) دیارییەكەی وەرگرت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی