نوێترین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم لە هاوسەرەكەی
![نوێترین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم لە هاوسەرەكەی](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250202221611_original_28.jpg )
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی جیابوونەوەی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (نانسی عەجرەم) لە هاوسەرەكەی بووە باسی گەرمی ڕۆژنامە و میدیا عەرەبییەكان و تەنانەت چەند سەرچاوەیەكی فەرمی جیابوونەوەیان پشتڕاست كردەوە,لەم بارەیەوە نانسی بێدەنگی شكاند و لەڕێی كەناڵی (mtv) ڕایگەیاند كە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و تەنها پروپاگەندەیە,هەروەها نانسی ئاماژەی پێدا كە دەرهێنەری نوێترین ڤیدیۆ كلیپی كارەكەی ئاگاداری هەواڵەكانیەتی و ئەم بابەتەی كردە بیرۆكەی ڤیدیۆ كلیپەكە و نانسی لە گۆرانییەكەیدا بە شێوەیەك دەردەكەوێت كە لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە.
![نوێترین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم لە هاوسەرەكەی](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250202221632_big_770x552_8.jpg )
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە كاتێكدا سەریهەڵدا, نانسی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئێكس نووسیبووی(كاتێك وەرزێك تەواو دەبێت,روحمان دەستدەكاتەوە بە نووسینی وەرزێكی نوێ,ئەمە سوننەتی ژیانە).
![نوێترین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم لە هاوسەرەكەی](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250202221651_big_770x552_8.jpg )
جیا لە ڕوونكردنەوەكەی,لە ئێستادا نانسی عەجرەم بە وەڵامێكی دیكە دەركەوتەوەو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی (لیا)ی كچی چەند وێنەو كورتە ڤیدییەكی بڵاوكردەوە كە بریتیبوو لە ئاهەنگێكی خێزانی و تێیدا (فادی هاشم) هاوژینی نانسی و منداڵەكانییان هەموو پێكەوە كۆبوونەتەوەو ئاهەنگ دەگێڕن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
![نوێترین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم لە هاوسەرەكەی](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250202221707_big_770x552_16.jpg )