هەولێری خولی كوردستان جیاواز دەبێت

هەولێری خولی كوردستان جیاواز دەبێت

هەولێری خولی كوردستان جیاواز دەبێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر بەشدار لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئەم وەرزە بە پێكهاتەیەكی لاوە وە بەشداری یارییەكانی وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستانیان كردوە، هەر چەندە سەرەتای خولەكە ئاستیان وەكو پێویست نەبووە لە ڕووی بە دەستهێنانی ئەنجامی یارییەكانەوە، بەڵام لە سێ هەفتەی ڕابردوو یانەكە نۆ خاڵ و سێ سەركەوتنی لەسەر یەكی بەدەست هێناوە و یانەكە دەیەوێت بگەرێتەوە ناو كەش و هەوای ئەنجامە باشەكانی لەم بارەشەوە شوان ئەنوەر ڕاهێنەری یانەی هەولێر لە خولی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ تیپێكی زۆر باشمان كردۆتەوە لە یانەی وەرزشیی هەولێر ، بەڵام لە ئەنجامەكانی پێنج یاری سەرەتا وەكو پێویست نەبووین، بەڵام دوو یارییە تیپەكەمان بە تەواوی ئامادەیە لە گشت ڕوویەك چەند گرفتێكی بچووكمان هەبوو ئەوانیش چارەسەر بووینە لە ناو مەشقەكانمان یەك ریزی باش هەیە بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو تیپەكە ببەینە قۆناغێكی باشتر بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامەكانمان بە دڵی هاندەرانی یانەكەمان بێت، لە ئێستادا تیپەكە بە ئاڕاستەیەكی باش دەڕۆن و دەمانەوێ هەنگاو بە هەنگاو ئاست و ئەنجامان باشتر بێت و لە گشت ڕوویەكەوە ئامادەین و بێ گرفتین هەرچی پێویست بێت بۆ باشتر بوونی ئاستی تیپەكەمان ئەنجامی دەدەین. یاریزانەكانیشمان لەوپەری ئامادە باشیدان بۆ یارییەكانی داهاتوو.

 

Top