فڕۆکەیەكی کەنەدی ئاگری گرت
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، کە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی کەنەدا دوای نیشتنەوەی دەستبەجێ ئاگری گرتووە؛ بەڵام ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکەیەکی گەشتیاری هێڵی ئاسمانی ئایر کەنەدا ڕۆژی یەکشەممە 29 ی کانوونی یەکەم بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەکاتی نیشتنەوەی لەناکاو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هالیفاکس ئاگری گرت.
پێکدادانی فڕۆکەکە لەگەڵ ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکە بووەتە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە 73 سەرنشینی هەڵگرتبوو و لە سانت جۆنزەوە بەرەو هالیفاکس دەڕۆیشت و لەلایەن هێڵی ئاسمانی IPL بەڕێوەدەبرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ زیانێکی گیانی لەو ڕووداوەدا نەبووە، بەڵام سەرنشینەکان زۆرترساون.
ڕووداوەکە بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەی هالیفاکس بۆ ماوەیەکی کاتی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکاری دروستی ڕووداوەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور خۆی کێشا بە دیوارێکدا و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل