بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور 151 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور 151 کەس گیانیان لەدەستدا

  

دەزگای ئاگرکوژێنەوەی نیشتمانی کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند: دوای ئەوەی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی باشووری ئەو وڵاتە نیشتەوە و ئاگری گرت، لانیکەم 151 کەس گیانیان لەدەست دا.

فڕۆکەکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی جیجو كە 181 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە کاتی نیشتنەوەدا لە هێڵی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موئان لە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانە لایداوە و دوای ئەوەی خۆی کێشا بە سیاجێکی کۆنکرێتی تەقیوەتەوە.

فەرمانگەی فریاکەوتنی کۆریای باشوور دەڵێت پێدەچێت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ڕوویدابێت و تایەکانی پێشەوەی فڕۆکەکە نەکرابێتەوە.

فڕۆکەکە لە بانکۆکی تایلەند گەڕاوەتەوە  بۆ فڕۆکەخانەی شاری موئان کە نزیکەی 290 کیلۆمەتر لە باشووری سیئۆلەوە دوورە.

دەوترێت ئەمە یەکێکە لە خراپترین کارەساتەکانی ئاسمانی لە مێژووی کۆریای باشووردا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور 151 کەس گیانیان لەدەستدا
Top