سەرەڕای جیابوونەوەیان جێنیفەر ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ هەواڵەكانی ئەفلێك دەكات

سەرەڕای جیابوونەوەیان جێنیفەر ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ هەواڵەكانی ئەفلێك دەكات

هەرچەندە ڕێوشوێنی جیابوونەوەی جێنیفەر لۆپێز و بن ئەفلێك نزیكە لە تەواوبوونە، بەڵام چەند سەرچاوەی نزیك لە خۆی پشتڕاستیان كردەوە كە هێشتا ناتوانێت بەسەر ئەو بابەتەدا زاڵ بێت، و هەوڵ دەدات بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ هەواڵەكان بكات.

سەرچاوەیەكی نزیك لە خانمە ئەكتەر «جێنیفەر لۆپێز» ئاشكرای كردووە كە هێشتا دركی بەوە نەكردووە كە چانسی دووەمی لەگەڵ بن ئەفلێك تاجی سەركەوتنی لەسەر نەبووە، و جارێكی دیكە بە جیابوونەوە كۆتایی هاتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێدەچێت پێشتر بەسەریدا زاڵ بووبێت، بەڵام ڕاستییەكە بە پێچەوانەوەیە.

سەرچاوەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ ماڵپەڕی ئینتاچ ڕوونی كردووەتەوە، جێنیفەر ئەو پیاوەی لەبیر نەكردووە كە خۆشەویستی ژیانی بووە، هەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەكات كە بەجێی هێشتووە، بەڵام ڕاستییەكە تەواو پێچەوانەیە.

سەرەڕای جیابوونەوەیان جێنیفەر ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ هەواڵەكانی ئەفلێك دەكات

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، هێشتا هۆگری ئەوە، ئاماژەی بەوەش كردووە، ئاگاداركردنەوەكانی لە گۆگڵ بە ناوی ئەوەوە داناوە بۆ ئەوەی ئاگادار بكرێتەوە لەو هەواڵانەی لەسەری بڵاو دەكرێنەوە» بۆئەو مەبەستەش دەڵێت: « جگە لەوەی بەردەوام دەبێت لە قسەكردنی بەردەوام لەسەری لەكاتی ناسینی هاوڕێی هاوبەشدا، و گەڕان بەدوای بیانوو بۆ پرسیاركردن لەبارەیەوە، ئەم بابەتە بە جۆرێك لە نەخۆشی دادەنرێت».

لە هەمان كاتدا ڕۆژنامەی «دەیلی مەیل» جیابوونەوەی جێنیفر لۆپێزی لە بن ئەفلێك بە كارێكی سەخت ناو بردوو، هەرچەندە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا بڕیاری پێشكەشكردنی كاغەزی جیابوونەوەی بۆ دادگا داوە.

ڕاپۆرتەكە ڕوونی كردووەتەوە، ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی ئەلبوومێكە كە زۆرێك لە هەستەكانی لەخۆبگرێت دوای جیابوونەوەكەی، وەك هەوڵێك بۆ زاڵبوون بەسەر كاریگەرییەكانی پەیوەندییەكەی پێشوویدا.

لۆپێز ئەو ڕۆتینەی چاودێریكردنی خۆی ئاشكرا كرد كە دوای ساڵێكی سەخت وەری گرتووە، بەتایبەتی دوای جیابوونەوەی لەگەڵ بن ئەفلێك كە مێدیتەیشنیش لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی ئارامییەكەی بپارێزێت.

 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری «پیپڵ» لۆپێز ڕوونی كردەوە كە ئەو ڕۆتینەی كە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ فشارەكانی كار و ژیانیدا گرتویەتییەبەر، بریتییە لە پابەندبوون بە چاودێریكردنی پێست، تەنانەت لەو كاتانەی كە هەست بە ماندووبوون دەكات، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دۆزینەوەی ساتەكانی پشوودان و بارگاویكردنەوە كرد لە ڕێگەی دووپاتكردنەوەی ئەرێنی، یان كۆبوونەوەی كورتی مێدیتەیشن بۆ چەند خولەكێك لە بەیانیاندا، جگە لەوەش، لۆپێز ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە ناو سەرقاڵییەكەیدا دڵنیا دەبێتەوە لە تەرخانكردنی كات بۆ خۆی، لەم بارەشەوە دەڵێت: «هەر كە منداڵەكان دەخەون، من بە خۆم دەڵێم ئێستا كاتی منە».

Top