«بەغدا و شەڕی بە وەکالەت دژی ئەزمونی فیدراڵی هەرێمی کوردستان»

«بەغدا و شەڕی بە وەکالەت دژی ئەزمونی فیدراڵی هەرێمی کوردستان»

دواخستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ئەوە ماوەی دوو مانگ زیاترە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بە بیانوی جوراوجور ئامادە نیە بینێرێت، و ئەم هەڵسوکەوتەی حکومەتی عێراق شتێکی تازە نیە، بەڵکوو بەردەوام و بە بیانوی جوراوجور کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەکەن ئەمە لە کاتێک دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان گشت پابەندیەکانی خۆی بەرامبەر بە بەغدا و بڕیارەکانی ئیتحادی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، ئەمە بێجگە لە کێشەیەکی سیاسی هیچی تری لێ ناخوێندرێتەوە؛

دەوڵەتی عێراق، دەوڵەتێکە خاوەن ئیرادەیەکی سیاسی سەربەخۆ نیە و ئەجندایەکی سیاسی هەرێمی جێبەجێ دەکات بە ئامانجی ڵاوازکردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق شەڕی بە وەکالەت بۆ ئەم دەوڵەتە هەرێمیە دەکات؛

ڵاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی عێراق و دەوڵەتێکی هەرێمیە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە رێگەی شەڕی بە وەکالەتەوە دژی هەرێم و، هاوڵاتیانی هەرێم هان بدەن دژی ئەزمونی فیدراڵی هەرێمی کوردستان خەڵک نارازایەتی دەرببڕن و بەگژ حکومەتی خۆیاندا بچنەوە، چونکە دوژمنانی ئەزمونی فیدراڵی کوردستان چاویان بەم هەموو پێشکەوتنە و گەشەسەندنەی هەرێمی کوردستان ناهێت و دەیانەوێت بە هەر رێگەیەک بێت ڵاوازی بکەن، ئەمە لە لایەک؛

لە لایەکی ترەوە بە بوچونی من بارودۆخی ئێستای سوریا مەسەڵەیەکی ترە و هەر لە رێگەی ئەو ئەجندا سیاسییە دەرکیەوە فەرمان بە بەغدا دەکرێت پاڵپشتی لە مانەوەی ئەسەد بکات لە دەسەڵاتدا، بۆ ئەم مەبەستەش کاتێک وڵاتێک ڕووبەڕووی شەڕ دەبێتەوە، دەبێت زورترین بودجەی وڵات تەرخان بکات بۆ مەبەستێکی لەم چەشنە، واتە ئاڵوزیەکانی سوریا و دۆخی ئەسەد.

بۆیە نابێت بە شێوەیەکی سادە و ساکار لەم دۆخەی ئێستای هەرێم و بەغدا و ناوچەکە ورد ببینەوە، بەڵکوو پێویستە ئەم دۆخە کە لە دەوڵەتێکی هەرێمیەوە درێژ دەبێتەوە بۆ عێراق و لەوێشەوە بۆ سوریا وەک خۆی بخوێنینەوە.

لە کۆتای بۆچونەکانمدا ئەوە دەڵێم کە ئێمەی گەلی کوردستان لە هەمبەر چەشنە عەقلێکی سیاسیداین کە ماوەی سەدساڵ زیاترە بە عەقلی سیاسی دژە کورد و کوردستان ناسراوە لە پێش ٢٠٠٣ و دوای ٢٠٠٣ تاکو ئەمڕۆ؛ چونکە تا ئێستاش دەسەڵاتدارانی بەغدا هەمان سیاسەتی رێژیمەکانی پێش ساڵی دووهەزار و سێ جێبەجێ دەکەن لە ئەرزی واقعدا، ئەمەش سەرەرای ئەوەی کە وەرچەرخانێکی سیاسی و دەستوری بەسەر سروشتی سیستەمی سیاسی عێراقدا هاتووە، بەڵام بەداخەوە عەقلیەتی سیاسی ئێستاش هەمان عەقلیەتی سیاسی ڕابردووە و نەگۆڕاوە.

Top