جێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024، ئەمریکا سزای بەسەر زیاتر لە 35 کەشتی و کۆمپانیادا سەپاند کە پەیوەندییان بە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە هەیە.
بەگوێرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزاکان ئەو قەوارانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی نەوتی ئێران دەگوازنەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم چالاکییە لە دوای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل لە ١ی ئۆکتۆبەر و هەروەها ڕاگەیاندنی زیادبوونی چالاکییە ناوەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل