هەشتەمین پاڵەوانێتی كۆنفۆتا بەرێوە دەچێت
هەشتەمین پاڵەوانێتی كۆنفۆتا بەرێوە دەچێت
لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران بڕیارە لە 28ی ئەم مانگە هەشتەمین پاڵەوانێتی كۆنفۆتای نێو دەوڵەتی بەبەشداری ژمارەیەك لە یاریزانانی كوردی شارەكانی كوردستان و یاریزانانی هەریەك لە ووڵاتانی عێراق و ئێران و توركیا و سوریا بەشداری كێبڕكێیەكانی ئەم هونەرە جەنگیە بكەن، ئەم پاڵەوانێتیە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیە و چەندین یاریزانی ئەست بەرز لە كێشە جیاوازەكان رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە، ئەم پاڵەوانێتە وەكو ئیڤینتێك بەرێوەدەچێت لە بارەی ئامادەكاری یاریزانە كوردەكانیش ڕاستی مەحمەد یاریزانی كوردی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو یاریزانێكی كورد بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە گرنگەی كۆنفۆتای نێودەوڵەتی دەكەم، وەماوەی چوار مانگە لە مەشقی بەردەوامم بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، چەندین یاریزانی ئاست بەرز بەدشاری ئەو پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە دەكات لە سەر ئاستی ووڵاتانی دەوروبەر، منیش دەمەوێ وەكو كوردێك ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم و سەری خۆم و كوردستانیش بەرز بكەمەوە لەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییە.