داهێنانێكی نوێ بۆ بڵاوكردنەوەی دەنگ

داهێنانێكی نوێ بۆ بڵاوكردنەوەی دەنگ

 هەتا ئێستاش بۆ بڵاوكردنەوەی دەنگ هەر لە سپیكەر و هیدفۆن سوود وەردەگیردرێ، بەڵام لەم ماوەیەدا ئامێرێكی تایبەت بەرهەم هاتووە بەناوی focusound كە دەنگ وەك تیشك بڵاودەكاتەوە و بۆ لایەن و ئاراستەیەك بەڕێ دەكات. بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری ئەم ئامێرە، بۆ نموونە لە ماڵەوە كاتێك نیازت گوێ لە گۆرانی بگری یا گوێ بدەیە هەواڵ، بەڵام ئەندامانی ماڵەوە حەز لەوە ناكەن، ئەوكات دەبێت هیدفۆنێك لە گوێت بخەی و پەیوەندی بدەی بە تیڤی یا ئامێری بڵاوكردنەوەی مۆسیقی. بەڵام ئامێری ناوبراو كە تەنیا پێكهاتووە لە شاشەیەك و هیچ سپیكەرێكی نییە، بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ ئامێرەكان پەیوەند دەدرێ و پاشان دەنگەكە بۆ ئەو ئاراستەیە بەڕێ دەكات كە بەكارهێنەركەی لەوێ دانیشتووە.

لە ماڵێكدا كە چەند كەس و هەركامیان ویستێكی تایبەتیان هەبێ، هەر كەسەی دەنگی تایبەتی خۆی وەردەگرێ بەبێ ئەوەی لایەنی بەرامبەر بێزار بكات. ئامێرەكە دەنگەكە بە شێوەی 360 پلەیی بەڕێ دەكات و بەكارهێنەر وا هەست پێدەكات لە ستۆیۆدیۆی تایبەت بەدەنگ دانیشتووە، بۆ نموونە پێیوایە لە هۆڵێكی سینەمایە.

Top