مــــاددە هــــۆشــبـــهرهكــــان و كوشتنی لەسەر خۆی نەتەوەیەك...
دیارترین مەترسی لەم سەردەمەیەدابۆسەر مرۆڤایەتی بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی دروستکردن وبلاوبوونەوەو بازرگانیکردنە بە ماددههۆشبهرهكان و كارتێكاره عهقڵییهكان ،کە بەداخەوە بە ھۆی چەندین ھەل ومەرجێكەوەبەتایبەت تریش ھاوسنوربوونی ھەرێمی كوردستان لەگەل چەندوولاتێك کار دەکرێت لەم پێناوەیەدا، ئەمەش بە مهترسیدارترین ئافاتی سەردەم دادەندرێت كەھەرەشە لەمرۆڤایەتی دەكات ،تەنانەت بەپێ ی ئامارە رەسمیەكان لەسەرتاسەری جیھاندا(183)ملیۆن كەس ئالوودەی ماددەھۆشبەرەكان بووینە...
لە رابردووئێستاشدا ھەمیشە دوژمنانی گەلەكەمان لەم رێگایەوە کاریانکردوەبۆ دوورخستنهوهی تاكی كورد له راستهرێ رەسەنی خۆیی و بێ هێزكردنی ههست نهتهوهیی ونیشتیمانی و رووخاندن و تێكدانی شیرازهوشکۆی خێزان ،تەنانەت ماددەی ھۆشبەرەھیچی لەمەترسی تیرۆرکەمتر نیە ،ھەر ئەمەشە وای کردوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەماوەی رابردوودا بابەتی رێگریکردن لەتەشەنەکردنی ماددەی ھۆشبەرە بکاتە دیارترین کارنامەی لیستەکەی لەھەلمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،بەبەردەوامیش سەرۆک مسعود بارزانی ھوشداری دەدات لە مەترسی تەشنەکردنی ماددەی ھۆشبەر کەدواجاریش لە میانەی ووتارەکەیدا لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی بەگەورەترین تەحەدای ئێستای داناو بەکوشتنی نەتەوەیەک پێناسەی کرد تەنانەت داوای کرد لە هەموو دەوڵەتان، هەموو لایەنەكان، وئەوانەی خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن ، بە جددی لەسەر ئەم بابەتەیە بوەستن و سنوورێک بۆدروستکردنی كارخانەو دروستکردنی مەوادی هۆشبەر و بازرگانیی پێ کردنی دابندرێت ،پێش ئەوەی ببێتە كارەسات و لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئەمەش واپێویست دەکات ھەموولایەنە پەیوەندیدارەکان ھەر یەکەیان بەپێ شێوازی کردنیان لەم پێناوەیەداکار بکەن ،تاههمیشه كوردستان لهم جۆره ماددە مهترسی دارانه كه به پیلانی دوژمنان ئاودیووی ناو خاكی كوردستان دەكرێن،ھەربەپاكی بمێنێتهوه،ھەرچەندە لەئێستادا لەھەرێمی کوردستان کار بەیاسای ماددههۆشبهرهكان و كارتێكاره عهقڵییهكان دەکرێت بەلام دەکرێت لەداھاتوودا ھەمووار بکرێتەوە بەشێوازێک کەلەگەل ئێستای مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددەکەدا بگونجێت ...