ســـەرۆک بــــارزانی: سوپاسێكى گه‌رمى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه سه‌رى ئێمه‌یان به‌رز كرد و له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پیشانیان دا
سه‌رۆك بارزانى، له وتارێكدا له پێنجه‌مین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە 'مێپس'، ڕایگه‌یاند، سوپاسێكى گه‌رمى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه سه‌رى ئێمه‌یان به‌رز كرد و له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پیشانیان دا كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن له كاتى پێویستدا، هه‌روه‌ها له باره‌ى سه‌رژمێریی گشتییه‌وه گوتی"گەرەنتی دراوە".
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له پێنجه‌مین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە 'مێپس'، ڕایگه‌یاند: "بەڕێزان لە هەرێمی كوردستان، پێش نزیكەی مانگێك، هەڵبژاردنێكی مێژوویی ئەنجام درا، پێشبینیی هەموو لایەك ئەوە بوو كە ئەم هەڵبژاردنە ناكرێ یان ئەگەر بكرێ گرفتی زۆر دێتە پێش، بەڵام لێرەدا من بە پێویستی دەزانم سوپاسێكی گەرمی گەلی كوردستان بكەم، سەری ئێمەیان بەرز كرد و پیشانیشیان دا كە هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن لە كاتی پێویستدا، هەڵبژاردنێك كە 72%ی خەڵكی كوردستان بەشدار بوون تێیدا و ئەنجامەكانیشی مەعلووم بوون. ئیتر ئێمە ئومێدەوارین كە لەمەودوا هەموو لایەك مامەڵە لەگەڵ شەرعیەت بكەن، ئەو شەرعیەتەی كە میللەت داویەتی. هەنگاوی داهاتوو هەر لەم ڕۆژانە ئینشائەڵا دوای ئەوەی كە ئەنجامەكان بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن كۆمسیۆنەوە رادەگەیەندرێن، دەست بە گفتوگۆ دەكرێ لە نێوان هەموو لایەنەكان، بۆ ئەوەی هەرچی زووتر پەرلەمان دەست بەكار بێ و هەنگاوەكانی تریشی بەدوادا بێت. ئومێدەوارین هەمووتان پشتگیریمان بكەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو (یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكوومەت، یەك هێزی پێشمەرگە) لە كوردستان هەبێت.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند: "بە خۆشحاڵییەوە كە دوێنێ و پێرێ بوو، ئەو سەرژمێرییەی سەرتاسەری بوو لە عێراق، تەئكید كراوە و زەمانەتیش دراوە كە ئەمە هیچ مەبەستێكی سیاسی لە دوای نابێت و هیچ تەئسیرێكیشی نابێت لەسەر ناوچەكانی ماددەی 140، بەڵام ئەمە بەڕاستی بەرچاوڕوونییەكی زۆر دەبێت بۆ حكوومەتی فیدڕاڵی بۆ ئەوەی پلانەكانی بە شێوەیەكی ڕێك‌وپێك و زانستییانە دابڕێژێت بۆ لەمەودوا."