هونەرمەند(یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی) پێشانگەیەكی تایبەتی خۆشنووسی كردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری,پیشانگەیەكی تایبەتی بۆ هونەرمەندی خۆشنووس (یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی) سازكرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی17/11/2024 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر هونەرمەند (یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی) پێشانگەیەكی تایبەتی خۆشنووسی بە ناونیشانی (گەوهەری ووشە ناوازەكان)كردەوە كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەكە لە لایەن بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی كونسڵی فەڵەستین لە هەولێر و (ئاریان سەڵاحەدین) بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (ئازاد لەشكری) بەڕێوەبەری بەشی شێوەكاری و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەند و كەسایەتی و هونەردۆستان كرایەوە,كارە هونەرییەكانی نێو ئەم پێشانگەیە لە چەند تابلۆیەكی خۆشنووسی قەبارە جیاواز پێكدێت و بە كانزای گرانبەهای وەكو ئەڵماس و زێڕ و زیو درووستكراون.
بڕیار وایە پیشانگەی خۆشنووسی (گەوهەری ووشە ناوازەكان) بۆ ماوەی 3 ڕۆژ كراوە بێت و تاوەكو ڕێكەوتی 19/11/2024 بەردەوام بێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی