بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی(نازدار جزیری) ژمارەیەك كۆنسێرتی گۆرانی سازدەكات
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025,خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نازدار جزیری) بەرنامە و كارە هونەرییەكانی خۆی ڕاگەیاند و بە هاوبەشی لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیار زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانی لە دەرەوەی كوردستان ساز دەكات.
بڕیارە نازدار جزیری لە ڕێكەوتی 20/12/2024 لە وڵاتی ئەڵمانیا بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ(هەڤاڵ تاریق)كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدات.
هەروەها بڕیارە لە ڕێكەوتی 29/12/2024 لە شاری ئەمستردامی وڵاتی هۆڵەندا بە هاوبەشی لەگەڵ هەردوو هونەرمەند (نێچیر هەورامی) و (رۆمی هەركی) كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكات.
هەروەها نازدار جزیری دوایین كۆنسێرتی خۆی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند كە بڕیارە لە ڕێكەوتی 31/12/2024 لە شاری “دۆرتموند”ی وڵاتی ئەڵمانیا بە هاوبەشی هەریەك لە هونەرمەندان (فیندار عادل حزنی) و (شادی خالیدی) بەڕێوەبچێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی