ڕووسیا : دەستمان بەسەر 12 شوێنی نشەجێبووندا گرت لە دۆنێتسک و خارکیڤ

ڕووسیا : دەستمان بەسەر 12 شوێنی نشەجێبووندا گرت لە دۆنێتسک و خارکیڤ

  

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دەستیان بەسەر 12 شوێنی نشتەجێبووندا گرتووە لە دۆنێتسک و خارکیڤ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوی لە ئۆکرانیا و یەکەکانی ڕووسیا لە نێوان 26 ی تشرینی یەکەم و 1 ی تشرینی دووەم 12 نشینگەیان لە دۆنێتسک و خارکیڤ ئازاد کردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند، کە سوپای ئۆکرانیا لە 6ی ئابەوە 28 هەزار و 500 سەرباز، 180 تانک، 101 ئۆتۆمبێلی جەنگی، 106 نەفەرهەڵگر و 1062 زرێپۆش لە ڕێگای کورسکی لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top