بڵند ئیبراهیم بەرهەمێكی هونەرمەند (عەزیز شارۆخ) دەلێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بڵند ئیبراهیم) لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی بەناوی(بێ وەفایی) بڵاوكردەوە كە موسیزیان(محەمەد زەكی) كاری میكسی گۆرانییەكەی كردووەو هەریەك لە (ئالان كامیل)بە ئامێری كەمانچە و (نزار زێوێی) بە ئامێری تار و (كاروان مەحمود) بە ئامێری نەی لە گۆرانییەكەدا بەشدارن,هەروەها (زانا عەبدوڵایی) كاری ڕیكۆرد و (دەیسەم دۆغان) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.
گۆرانی (بێ وەفایی) یەك لە بەرهەمە دیارەكانی هونەرمەندی گەورەی كورد (عەزیز شارۆخ)ە و خودی هونەرمەند تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو پێشتر لەلایەن ئەم هونەرمەندەوە گوتراوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی