خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی جۆرجیا کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
هاووڵاتیانی جۆرجیا ڕۆژی دووشەممە 28ی ئەم مانگە هاتنە سەر شەقامەکانی پایتەخت، دوای بانگەوازی سەرۆک کۆمار بۆ دانپێدانان بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی.
دوای بانگەوازەکەی سەرۆکی جۆرجیا، دەیان هەزار کەس لە شاری تیبلیسی پایتەختی ئەم وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان و پارتی دەسەڵاتداریان بە "ساختەکاری" لە هەڵبژاردنەکان و لاساییکردنەوەی "تاکتیکی ڕووسیا" تۆمەتبار کرد.
وێنە بڵاوکراوەکان دەریدەخەن کە جەماوەرێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەبەردەم پەرلەمانی جۆرجیا لە ناوەڕاستی تیبلیس کۆبوونەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی جۆرجیا ئیدیعای ساختەکاری بەربڵاوی لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل