مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە سەرکەوتنی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان

مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە سەرکەوتنی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەر لەوەی دەست بە ناوەرۆکی وتارەکەم بکەم بە پێویست دەزانم ئاماژە بۆ ئەو خەسڵەتانە بکەم کە لە پارتی و بارزانی بوونیان هەیە و لە هندێ لە لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستاندا بە هیچ شێوەیەک بەدی ناکرێن.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی بە درێژایی قۆناغەکانی سەدەی پێشوو تا بە ئەمڕۆ کوردایەتی لە سەروی حزبایەتی تەسک داناوە و دادەنێت؛ هیچ کات حزبایەتی تەسک ئامانجی پارتی و بارزانی نەبووە، بەڵکوو حزب هەمیشە وەک ئامرازێکی سیاسی بووە و دەبێت بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و گەیاندنی ئەم دۆزە ڕەوایە بە کەناری ئارامی و سەرفەرازی.

پارتی و بارزانی هەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی و نیشتیمانین و، لە سەر ئەم بنەمایە دامەزراوە و، لە گشت قۆناغەکانی بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەمیشە خەمی نیشتیمانێکی لە کۆڵ کردووە کە ئەویش کوردستانی گەورەیە و مێژووش شاهیدە لە سەر ئەم ڕاستیە!.

پارتی وبارزانی بڕوای تەواویان هەیە بە گیانی دیموکراسی بە هەموو بنەماکانیەوە و، یەکەم ڕێکخراوی سیاسی باشوری کوردستان بووە کە لە 1946وە بانگەشەی جێگیرکردنی کولتوری دیموکراسی بۆ عێراق کرد و ئۆتۆنۆمی بۆ باشوری کوردستان، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ڕەتکرنەوەی دیکتاتۆریەت و تۆتالیتاریەت بوو لە عێراقدا، لە لایەک و لەلایەکی تریش بۆ پاراستنی ئەو فرە ڕەنگیە سیاسی، نەتەوەیی ،ئایینی، ئاینی و مەزهەبیەی کە لە باشوری کوردستاندا بوونی هەبوو تاوەکو سەقامگییری سیاسی، ئەمنی، ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ڕێڕەوەی ڕاست ودروستی خۆی درنەچێت و ناحەزان و داگیرکاران نەتوانن درز بخەنە نێو ماڵی کوردستانیەکان بە گشتی.

پارتی و بارزانی ئەو دەستە ئەمینەن کە تاکە لایەنی سیاسی سەرەکیە بتوانێت کەرامەت و خاک و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەوە بەرگری لێبکات و بپارێزێت، نمونەش گەلێ زۆرن گەر لاپەڕەکانی مێژووی پڕشنگداری پارتی و بارزانی هەڵدەینە بۆ گشت لایەک ڕوون ئاشکرا دەبێت ئەمەو زور خەسڵەتی تر کە لە کورتە وتارێکدا ناتوانین و ئەستەمە بتوانین گشتیان باس بکەین چونکە پارتی و بارزانی ڕوبارێک خوێنیان بەخشیوە لە پێناو سەربەرزی گەلەکەیدا و هەردەم بەختەوەری خۆی لە بەختەوەی گەلی کوردستاندا بینیوە و دەبینێت.

جەماوەری کوردستان جەماوەرێکی هۆشیارە لە پڕۆسەی ئەمجارەی هەڵبژاردنیشدا وەک هەموو خولەکانی ڕابردوو دەنگ بە لیستی حزبێکی وەک پارتی و سەرۆکەکەی بارزانی دەدەن بۆ ئەوەی لە ڕوناکی و پێشکەوتن و گەشسەندندا بمێننەوە، و چارەنوسی خۆیان ڕادەستی تاریکپەرستان و مافیاچیەکان و پوپولیستەکان و ڕوخێنەرەکانی هەرێمی کوردستان ناکەن.

کەواتە دەنگدانتان بە لستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی دەنگدانە بە ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خوڕاگری و ئایندەیەکی گەش لە داهاتوودا.

Top