لایەنەکان کێشەوململانێکان بەلاوبنێن
لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە پارتی دیموکراتی کوردستان گرەوی کردووە لەپێناو کوردستان ،لەکاروانێکی نەپساوەدا ڕێگای ململانێی کوتیتەوە، نەماندووبووە نەکۆڵدەدات ، دەبێ هەر سەرکەوێت ،بەداخەوە لەماوەی رابردوودا بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و یاسایی، فشاری زۆر لە سەر پارتی وهەرێمی کوردستان دروست کرا، بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافەکانمان ببن ، بەڵام لەسایەیی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی بە پشت بەستن بەخوای گەورەو گەلی کوردستان تواندرا بەسەر گشت پیلانەکان سەربکەوین ،بەرەوداهاتوويهكى باشتر و سهقامگير و ئاسووده ههنگاو دەنێین ...
دەبێت خەلکی کوردستان لە یادی نەکات کێ بوو لەکاتی تەنگانەدا لەگەلی مایەوە وئامادە نەبوو ملکەچی ھیچ فشارو ھەرەشەیەک بیت ،دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بێت ،بە ھەموو رێگەیەکیش داکۆکی لە قەوارەی سیاسی و ماف و دەستکەوتە دەستوورییەکانی کرد ...
دەبێت ئەوانەی خەونیان بە لەناو بردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەدیت ، بە چ ڕوویەك وەڵامی خەڵكی کوردستان بدەنەوە...
بە دلنیاییەوە ئازارەکان کۆتاییان دێت بەڵام ئەوانەی بونەتە هۆی ئازار هەرگیز لە بیر ناکرێن....
ئێستاش کەبەرەو قۆناغێکی تری گرنگ ھەنگاودەنێن گرنگە لایەنەکان کێشەوململانێکان بەلاوبنێن ،خەمی کوردستان وقەوارەی دەستووریان لەلالەھەموو شتێک گرنگتر بێت ،چونکە ئەمە بەرھەمی خوێن وخەبات و فرمێسکە ،نابێت لەپێناو دروستکردنی کێشە بۆلایەنێک بەھیچ جۆرێک کار بۆلاوازکردنی ھەرێمی کوردستان بکەن، بابەتی کوردستان لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکی ترە،ھەر لەم چوار چێوەیەدابوو لە ووتارەکەی دا سەرۆك مسعود بارزانی لە كەرنەڤاڵی جەماوەری ھەولێری پایتەخت بۆ سەرخستنی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان فەرمووی (دوای هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەر، پارتی بە دڵێكی فراوان، بە هەستكردن بە مەسئولیەتێكی گەورە، دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكات. مەرجی ئێمە تەنیا یەك مەرجە، دڵسۆزی و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و بۆ خاكی كوردستان. من بەو بەڕێزانە دەڵێم، كاكە ئێمە هەموومان ئاخیری كوردین، كوردستانین، خەڵكی ئەم وڵاتەین)
گرنگە لایەنەکان بەبایەخەوە لەپایەمەکەی جەنابی سەرۆک ووردببنەوە...