پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزو و تەبایی و یەکگرتنە

       پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزو و تەبایی و یەکگرتنە

کە لاپەڕەکانی مێژووی خەبات و تێکۆشانی شۆرشگێرو ڕابەرانی شۆرشەکانی بارزان دەخوێنینەوە و هەڵوەستەیەکی مێژوویی بۆڕاپەڕینی" شێخ عەوبدولسەلامی  بارزان 1907-1914"  و شۆرشەکانی" یەک و دووی بارزان لەساڵانی 1931-1932 وساڵانی 1943 -1945" دەکەین،پاشان خوێندنەوەکە دەوڵەمەندو چڕوپڕتر  دەکەین بەبەر نامەوپرۆگرامی" لیژنەی ئازادی کە لە 15-1-1945"  بەرنامەی کاری ئەم لیژنە بەسەرۆکایەتی مستەفا بارزانی  دارێژرا تا ئاستی یەکگرتنی "حزبی هیوا و لیژنەی ئازادی" ئەوا بۆ خوێندنەوەی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەرەتاوە دەگەینە ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەی کە دروستبوونی یا بیرو هزرو ئایدیای دامەزراندنی  پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە پێدەری هزری  شۆڕش وخەباتی پێشینەی خۆیەتی هەر لە ڕاپەڕینی شێخ عەبدولسەلامەوە بە هەردوو شۆڕشی بارزانەوە لەگەڵ لیژنەی ئازادی.

لە ناوڕاست وکۆتاییەکانی سەدەی هەژمدا قۆناغ وسەردەمی دژواروزوڵم و ستەمی  ئمپراتوری عوسمانییەکان بوو لە ناوچە جیاجیاکانی  کوردستانی ژێر قەڵەمڕەوی عوسمانی  ھەر لەو سەردەمەدا بنەماڵە و خانەوادەی بارزان  هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی دا  1907وبارزانیییە شۆڕشگێرەکان بە  یەکگرتن و تەبایی نێوانیان  توانیان لە ناوچەکەدا بناغەی چەندین  شوڕش و خەبات و تێکۆشان وکۆمەڵەو رێکخراودامەزرێنن بە خەبات و تێکۆشانییان دا لەوسەردەمەدا  سڵ لە مافە بنەرەتییەکەی گەلی کورد نەکەنەوە . ئەوسا  سەڕەرای زۆڵم زۆرداری عوسمانییەکان، بە فشارو هێزی شۆرشگێرانی بارزان گەلی کورد و کوردستانیان   توانییان لە جموجۆڵی خۆیان بەردەوام بن و پەرە بە زمان وکلتورومافەکانی خۆیان بدەن وێرای هێزی بەرگری خۆپاراستن،بەشێوازی ئاشتیانە و بە خەباتی مەدەنی لە بەدەست هێنانی مافەکان سازش نەکەن .  

کاتێ کە شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرۆکی شوڕشەکانی کورد دەستگیر دەکرێت و دوای ماوەک لە دەستگیرکردنی لە شاری موسڵ لە رۆژی 14-12-1914  لە سێدارە دەدرێت و دەستگیرکردنی بنەماڵەی بارزانی و دورخستنەوەیان لە خاکی کوردستان نەیان توانی یەکڕیزی بارزانیەکان و شۆرشگێرانی درزی  تێبکەنو لەراستەرێیی خەباتا لایدەن و تێک بدەن و سەرەنجام  بێ ھێزی بکرێ. ,

مستەفا بارزانی کە برا بچووکی شێخ عبدولسەلام بارزان بوو بە رابەروپێشرەو بۆ  درێژەپێدەری ئەو شۆڕشانەی کە بنەماڵەی سەربەرزیان لە ناوچەکەد بە کارو کردەوەو کۆششی ئەرێنی  زۆریان بە ستایلێکی سەردەمیانە بوو بە درێژە پێدەرو سەرکێشی خەباتی سەردەمیانە تا گەیشتنە ئاستی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری مەهاباد لەسەردەمی کۆماری کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک میتۆدو قوتابخانەو رێباز،بەرهەم وزادەی هزرو  بیری ھەڵقوڵاوی نێو ناخی مروڤی کورد و کۆمەڵگەی کوردستانییە و پشتاو پشتی ئەم پارتە خانەوادەی ڕەسەنی کورد و نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانی کوردستانن و خاوەنی عورف و عادات و داب و نەریتی کورد وگەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن،

ھێزی پارتی ئەو ھێزەیە کە ڕابردوویەکی رەسەن و دێرینی دوور و درێژی ھەیە، جەماوەرێکی وشیار و بوێری ھەیە، جەماوەرەی پارتی لە زاخۆوە  تا خانەقین و مەندەلی یەک دڵ و یەک گیانن پەیوەندی جەماوەرەی بەھێزیان ھەیە وهوشیارن و شارەزاییان بە کەلتورو دیرۆکی تێکۆشانی  پارتی لەبنچینە و  ڕەگ و ڕیشەی پارتیەوە و  شارەزان و شان بەشانی پارتی لە خۆشی ناخۆشیەکان هاورێ و هەڤاڵ و  بەشداری رێگەی خەبات و تێکۆشانن.  

لەردەمی ئێستاو بۆبانگەشەی ئەم هەڵبژاردنەی خولی تازەی پەرلەمانی کوردستاندا ئەو حزب و لایەنانەی کە وەک دروشمەکانیان ھیچیان پێ نییە وەک بەرمیلێکی بەتاڵ تەنیا  دەنگیان لێوەدێت و دەیانەوێ بەگژ پارتی دابێنەوە و دژایەتی بکەن بۆ ڕووخاندن و لەناوبردنی بێگومان خاوەن رابوردویەکی شەرەفمەندانەی نیشتیمانی نین و لەراست کارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان مێژوویان  شەرمەزاری لێ 

دەتکێ لە سازشکردن و خیانەتدا.

  پارتی دیموکراتی کوردستان ، هەردەم پێشەنگ و براوەیە و پشت ئەستوورە و  بە جەماوەرو  گەل و نەتەوەی  وشیار و کوردپەروەرە، ھەرگیز نابەزێیت و  نالەرزێت و بەھێزتر لە جاران دەبێتە براوەی ئەم ھەڵبژاردنەش  و هەر بەڕێز کاک مەسرور بارزانی  دەبێتەوە سەرۆک وەزیرانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ کوردستانێکی بەھێزتر لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست هەنگاوی سەرکەوتن دەنێ.

Top