هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باشووری حەیفا لە ئیسرائیل، 4 سەربازی ئیسرائیل کوژران و 58 سەربازیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرجەم ئەو سەربازانەی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حزبوڵڵا بۆ سەر بنکە سەربازییەکە برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و کەسوکارەکانیان ئاگادارکراونەتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم هێرشەدا ٤ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ٥٨ سەربازیش بریندار بوون، هەروەها باری ٧ لە بریندارەکان بە سەختی ڕاگەیەندراوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا باس لەوە کرا کە ناسنامەی سەربازە کوژراوەکان پشتڕاست کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەهرانوتی ئیسرائیل، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە لەلایەن حزبوڵڵا نێردراوە، شوێنپێی گیراوە تا لە ڕادار ون بووە.
بەپێی ئەم هەواڵه حزبوڵڵا 2 فڕۆکه ی بێ فڕۆکەوانی بەسەر دەریادا ناردوه .
گوڵان: سەردار خەلیل