هاتنی زریانی میڵتۆن بۆ فلۆریدا و زیادبوونی وێرانکاری
ڕۆژی شەممە 12ی تشرینی یەکەم، بەپێی داتاکانی ناوەندی نیشتمانیی زریانەکانی ئەمریکا، زریانی "میلتۆن" زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا، کاتژمێر٢٠:٣٠ بەکاتی ناوخۆ گەیشتە سەر زەوی.
بەهۆی ئەم زریانە ترسناکەوە با بەخێرایی 195 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەڵیکرد، دەسەڵاتدارانیش هۆشدارییان داوە لە هاتنی ئاوی دەریاکە بۆ ناو وشکانی، هەروەها ڕوودانی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو و پچڕانی کارەبای بەرفراوان هەبووە، و نزیکەی دوو ملیۆن کەس دەستیان بە تۆڕی کارەبا ناگات.
دەوترێت کە زریانی میڵتۆن لانیکەم ١٩ گەردەلوولی دروستکردووە و نزیکەی ١٢٥ خانووی وێران کردووە کە گەیشتووەتە فلۆریدا، بۆ ماوەی نزیکەی هەشت کاتژمێر بارانێکی زۆر باریوە.
گەردەلوول و شەپۆلی زریان و بای بەهێز لەگەڵیدا بۆ ئەم ویلایەتە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ڕۆیشت و دواتر بەرەو ئەقیانووس ڕۆیشت.
گوڵان: سەردار خەلیل