13ی ئۆکتۆبەر، یادی قێزەونترین خیانەت لەمێژووی کورد

13ی ئۆکتۆبەر، یادی قێزەونترین خیانەت لەمێژووی کورد

احمد گلی

سەرانی یەکێتی لە 13 ئۆکتۆبەری2017 هەنگاوی یەکەمی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەریان جێبەجێ کرد، بەکشانەوەیان لەسنوری دووز خورماتوو هەتا مەکتەب خالد، بەدرێژای 18 کیلۆمەتر و قوڵی 4 کیلۆمەتر بۆ حشدی شعبی و پاسداری ئێرانی بەناوی ( تاکتیک ) !

میللەتی کورد خەڵکی کوردستان، نابێت هەرگیز خائین و خۆفرۆشانی یەکێتی ببورن، هەتائێستە هەزار خێزانی کورد بەهۆی ئەوخیانەتە قێزەونەی یەکێتی ئاوارەی شارەکانن!
دەیان کچی و ژنی کورد لەپێش چاوی باوک و براو هاوسەریان ئەتککران!
دەیان ڕۆڵەی کورد بەهۆی خۆفرۆشی سەرانی یەکێتی شەهیدکران!
ڕۆژانە دەبینین لەدەرهاویشتەی ئەو خیانەتە قێزەونەی یەکێتی، کوردانی کەرکوک و ناوچەکوردستانیەکان لەچی ژیانێکی کولەمەرگیدان بەدەس عەرەبی هاوردە و زوڵم و زۆری شۆڤێنیەکان!
هەر ڕۆژەو هێرشدەکرێتە سەر گوندێکی کوردنشین و لەزێدی خۆیان و لەسەرخاک و ئاوی خۆیان دەردەکرێن!
بەدەرلەوەی دەیان فەرمانبەر و ماموستاو بەڕێوبەری کورد لەکارلادراون و بەعەرەب پرکراونەتەو!
ئەمە دڵۆپێکە لەدەریاییەک لەدەرهاویشتەی ئەو خیانەتە قێزەونەی سەرانی یەکێتی بەسەر کوردانی ناوچەکەدا هاتووە.

کوردستانیان دڵنیابن یەکێتی هەرکە دەسەڵاتی هەبووبێت میللەتی کردۆتە قوربانی بەرژەوەندیە حزبی و تایبەتیەکانی،
ئێستە ئەو ڕۆژەیە ئەم خائین و خۆفرۆشانە لەناو ببرێن و کۆتاییان پێ بهێنرێت،
ئێستە ئەوڕۆژە تۆڵەی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەریان لێبکرێتەوە کە هەتا ئێستە میللەتی کورد باجی ئەو خیانەتەی سەرانی یەکێتی دەدات،
ئێستە ئەوڕۆژەیە تۆڵەی شەرەفی ئەوکچ و دایکانە بکەینەوە کەبەهۆی خیانەتی یەکێتی لەدووزخورماتوو ئەتکران،
ئێستە ئەوڕۆژەیە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان بکەینەوە،
ئێستە ئەوڕۆژەیە کۆتایی بەم خائین و خۆفرۆشانەی یەکێتی بهێنین کەلەسەرەتای دامەزراندنیانەوە هەتا ئەمڕۆ میللەتی کورد دەکەن بەقوربانی بەڕژەوەندیە گڵاوەکانیان.

لە 13 ئۆکتۆبەری 2017 نوسیم( ئەم خائین و خۆفرۆشانە مەگەر بەمردووی ئاڵای عێراقیان لێ بکەینەوە دەنا هەتا زیندووبن لەخۆیانی دەئاڵێنن)
دەبینین ئێستەش شانازی بەڕەیانی کلدانی و خەزعلیەوە دەکەن؟!
شانازی بەدادگای سەورەو هاوڕێ ئێرانیەکانیانەوە دەکەن؟!
پاڤێڵ و سەرانی یەکێتی زۆر باوک و باپیریان خائین و خۆفرۆشترن، لەپێشوتردا باوک و باپیریان خیانەتیان دەکرد و کەواسوری بەرلەشکری داگیرکەربوون، شەرمیان دەکرد باسی بکەن،
ئێستە بەپێچەوانەوە پاڤێڵ لەسەر ستەیج شانازی بەخیانەت و خۆفرۆشیەوە دەکات!!!

دڵنیابن لەم دەرفەتە کۆتایی بەخائین و خۆفرۆشانی یەکێتی نەهێنین، لەماوەیەکی زۆر نزیک دووبارە سەرانی یەکێتی لەپێناو بەڕژەوەندیە گلاوەکانیان دەمانکەنە قوربانی.

Top