لە خەلکی کوردستان دەنگ ،لە پارتی خزمەتکردن ...
هەڵبژاردنی 20-10 گرنگی وبایەخی خۆی هەیە چونكە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆرینی نەخشەی سیاسی لە کوردستاندا ،بەتایبەت بۆپارتی دیموكراتی كوردستان ،تاھەمیشەقەڵفانی پاراستنی کوردستان بێت ،چونکە ھەمووکات جێگای متمانەو داینەمۆی پاراستنی کوردستان و ئارامییەکەی بووە، ھیچ کات مساوەمەی لەسەر بستێك خاكی كوردستان نەکردوەو ناكات،كە پێش بینیش دەکرێت ئەم جارەشیان سەركەوتنێكی ترتۆماربکات وجارێکی ترمتمانەی كوردستانیان بەدەست بھێنێت و،خەونی دژە پارتییەكان نەهێتەدی ،چونکەرابردوو سەڵماندی پارتی ھەڵگری بارەگرانەنەتەوەیی ونیشتمانییەکانە ،بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلەکەمانی پاراستووە،بۆیەش بە دلنیایەوە خەلكی كوردستان وەفاداری خۆیان دووپات دەکەنەوەو وپاداشتی هەڵوێستەكانی دەدەنەوە، ئەم وەفادارییەیش خەسلەتێکی پارتییەکانە ھەمیشە لەپیشت حزبەکەیانن، ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆسیاسەتی راست ودروستی پارتی و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی کەھەمیشەلەخەمی بەرژەوەندی بالای خەلکی کوردستان دانە ،جگەلەوەی پارتی بەردی بناغەی دیموکراسی دانالەکورستاندا،لەھەمانکاتیشدادەرکەوتوە لەھەرشوێنێکی کوردستان پارتی حوکمران بێت ،ئارامی وئاوەدانی و خۆراگری و خۆنەچەماندنی لێیە...
چەند رۆژێکی کەمان ماوە بۆچوونە سەر سندوقی دەنگدان گرنگەبۆپاراستنی دەستکەوتەکان ودەسکەوتی زیاتردەنگ بدەین بەلیستی 190ی پارتی ،چونکە وەك هەمیشە پارتی بەشداری سەرەكی دەبێت له پاراستن و چەسپاندنی زیاتری سهقامگیریی وگەشە پێدان و خزمەتگوزاری وئاوەدانی ،،بەمەش کوردستان زیاتر پێشدە کەوێت و دەبووژێتەوە ...
بۆیە دەنگدان لە خەلکی کوردستان، خزمەتکردنیش لە پارتی...
خوای گەورە پشتیوانی پارتی وسەرۆک بارزانی بێت بۆخزمەتکردنی زیاتری کوردستان ...