ئایا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیستادا دەستپێکردنی سەردەمی ئێران بەخۆوە دەبینێ؟

ئایا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیستادا دەستپێکردنی سەردەمی ئێران بەخۆوە دەبینێ؟

 

(*) وەرگێران/

ئیسرائیل و ئێران زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوەدا نزیک دەبنەوە، کە کاریگەریی ناوچەیی لە خۆ دەگرێت، و نەک هەر ئامانجی گۆڕینی هاوکێشەی رێگریکردنە لە نێوان هەردوو لایەن، بەڵکو رەهەندێکی فراوانتریش دەگرێتە ئەستۆ لەگەڵ چڕکردنەوەی ململانێ لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەی ئەو ناوچەیەی کە هاوشێوەی ئەو ڕێکخستنانەیە کە دوای ڕێککەوتنەکانی سایکس-پیکۆ لە سەدەی ڕابردوودا ڕوویانداوە.
لە سەروبەندی یەکەمین ساڵیادی ڕووداوی حەوتەمی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پار، ڕوونە کە ڕووبەڕووبوونەوەکە لە نێوان ئیسرائیلدا زیاتر پەرەی سەندووە، کە دەڵێت شەڕی "جەنگێکی هەنووکەیی" کە ئێرانی لە نێوان "سەقامگیری ستراتیژی" و "ڕووبەڕووبوونەوەی سنووردارە " هێشتۆتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە لەبەردەم پایزێکی گەرم دا و چەند مانگێکی هەستیار دا دەبێت، کە هەڵبژاردنی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت، وخولی سەرۆکایەتی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ئایندە دەستپێدەکات، بۆیە ئێران ترسی ئەوی هەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ بەردەوام بێت لە شکاندنی هێڵە سوورەکان، بێگومان دوای ئەو هێرشانەی کە کرایە سەر هاوپەیمانەکانی ئێران بە تایبەت یەکەم هێڵی بەرگرییەکەی، "حەزبوڵڵا"، تاران کاردەکات بۆ پاراستنی جوگرافیای ئێران و رژێمەکەی، و وا دیارە لە نێوان ئیمتیازاتی دەستکەوتە ناوچەییەکانی و ترس لە لێدانی دەسەڵاتەکەی دەسوڕێتەوە.
نیگەرانی ئێران لە نێوان مانگەکانی نیسان و تشرینی یەکەم
تاران هاوکێشەی رێگریکردنەکەی لەگەڵ ئیسرائیل نەگۆڕی دوای ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوانیان لە مانگی نیسانی رابردوودا، دواتر تێبینی کرا کە پێشهاتەکانی هەندێکیان لە ئێراندا روون نین.
ڕووداوەکان دوای مردنی ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی ئێران لە ١٩ی ئایاردا خێراتر بوون و دوودڵی لە هەڵبژاردنی جێگرەوەکەی جێگای سەرنج بوو کە پشتگیری لە (سەعید جەلیلی) توند رەو و زۆر دڵسۆزی ڕێبەر، و هاتنی دکتۆر مەسعود پزشاکیان، کەسایەتی سیاسی ژێر، بە ئامانجی گەڕان بەدوای ڕێکخستن لەگەڵ ئەمریکا و نەک بڕینی تاڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا.
ئەم گۆڕانکارییە دەکەوێتە ناو چوارچێوەیەکی مێژوویی دابەشکردنی کارەکان لەناو سیستەمی حکومەتدا، چونکە بڕیاری ڕاستەقینە لە دەستی عەلی خامنەیی ڕێبەردا دەمێنێتەوە و پەراوێزی مانۆڕی سەرۆکایەتی لە ژێر ئەم سەقفەدا دەبێت بەم شێوەیە، چ بە سەرۆک یان بەبێ سەرۆک رژێم بەردەوام بوو لە بەردەوامبوونی ستراتیژی پەرت و بڵاوی دژی ئیسرائیل لەلایەن بریکارەکانی و لە بازنەکانیدا زاڵ بوو کە بە وتارەکانی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن بەهێز دەکرێت، و گەورەترین بەڵگەی لەسەر ئەمەش راگەیاندنی سەرۆک مەسعود پزیشکیان لە نیویۆرکەوە سەبارەت بە خواستی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئەمریکا، لە هەمان کاتدا گرەو لەسەر ئیدارەی بایدن دەکات لە بەردەوامی "سنووردارکردنی ئیسرائیل".
بەڵام تیرۆرکردنی سەرۆکی بزووتنەوەی "حەماس"، ئیسماعیل هەنی یە، لە دڵی تاران، کە هاتبوو بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی سەرۆک پزیشکیان، ناهاوسەنگییەکی لەناو دەزگاکانی پاراستنی شۆڕشگێڕ و پێکهاتەی ئێراندا خستە روو، و پرسیاری لەبارەی "یاری باڵەکان" یان گومانەکان لەبارەی بوونی بڕیارێکی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن بە لەناوبردنی هەندێ لە باڵەکان.
لە گەڵ کاتی ڕووداوەکاندا، تاران خۆی لە وەڵامدانەوەی تیرۆرکردنی (هەنی یە) بەدوور گرت لە بەرامبەر "بەڵێنی ئەمریکا" بۆ خێراکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە. میحوەرەکەی ئێران پێی وابوو کە ئەمە "سەرکەوتنە" بەدەستیان هێناوە و پەلەکردنی لە ئیسرائیل ڕاگرت، بەڵام ئیسرائیلیش لەم هەوڵانە شکستی هێنا، و بڕیاریدا هەوڵی بەدەستهێنانی "پێشترێکی ستراتیژی" بدات. بۆیە هەوڵەکانی ئەمریکا بە تێپەڕبوونی کات کاڵ دەبنەوە و گۆڕەپانەکە بەجێدەهێڵن بۆ تاقیکردنەوەی هێزێکی کراوە لە نێوان هەردوو لایەن.
میحوەرەکەی ئێران لەم قۆناغەی دواییەدا لە غەززە و سوریاوە تا ئێران و لوبنان مانگرتنی توندی لێکەوتەوە، کە هەڕەشەی لە سیستەمی بەرگریان کرد، بە تایبەت لەگەڵ لاوازبوونی "حەزبوڵڵا" و ترسی داڕمانی پایەکانی ئەمنی زیادکرد، تۆڕی چەک و هاوپەیمانی ناوچەیی، کە پەرەیان پێدرا بە مەبەستی دڵنیابوون لە باڵادەستی رژێم و بەرژەوەندییەکانی، و پاراستنی فراوانکردنی "پڕۆژەی ئیمپراتۆری" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە وەک فراوانکردنی ئیسرائیل و تەماحی تورکیا لە جیهانی عەرەبی.
له به ڕامبەڕ ئه گەڕی گۆڕانی دیمەن به زیانی ئێرانە، ئەمه پاڵی بە ئەو فراکسیۆنه هێنا کەگرەوی له سەڕ پەیوەندی له گەڵ واشنتۆن (سەڕۆکایەتی ئێستا، محەممەد جەواد زەڕیف) بۆ وازهێنان لە چەسپاندن هەندێک لە دەستکەوتەکانی میحوەر و قۆڵەکانی و ئەمەش ڕەنگە ڕادەی دزەکردنە ناو ئێران ڕوون بکاتەوە، کە وای لێکرد... نرخەکەی بە جۆرێک یان جۆرێکی تر "حیزبوڵڵا"یە
به ڵام ئه وه ی که حیزبوڵڵا گورزێکی توندی لێدرا و کاریگەڕی کردە سەڕ ئه مینداری گشتیی حەسەن نەسروڵا و سه ڕکرده کانی سیستەمی سەڕبازییەکەی و بەسەدان له ئەندامی کوژران و بەشێکی گرنگی جبه خانەکەی له ناو برد، ستراتیژەی ئێرانی لێ دا که... وەک دیارترین قەڵغانەکەی پشتی پێدەبەست، و بەو پێیە، بۆ بەرزکردنەوەی مۆڕاڵ و ڕێگریکردن لە سەرلێشێواوی لە نێوان میحوەرەکانی دەوروبەر... تاران بەرپرسیارە لە هەندێک لەو شتانەی کە بەسەریدا دێت دوای دوودڵی، عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بڕیاریدا هێرشی مووشەکی لەدژی ئیسرائیل بکات، بەو هیوایەی کە ئەمە یارمەتیدەر بێت بۆ سنووردارکردنی زیانەکان و دوورکەوتنەوە لە سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی میحوەرەکەی و سەرەتای دابەزینی “سەردەمی ئێران” کە لە دوای ڕووخانی بەغداوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە دەستی پێکردووە.
گرەوەکانی هێرشی مووشەکی ئێران و بەدواداچوونەکانی
لەم کەشوهەوادا هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە ١ی ئۆکتۆبەردا هات و مەبەستیشی جیاواز بوو لە هێرشەکەی ١٣ی نیسانی ڕابردوو، لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە ٢٠٠ مووشەکی بالیستیک، بۆ سەر ناوچەکانی تەلئەبیبی گەورە و نەگێڤ. بێ گوێدانە دەرەنجامەکان، و زانیاری پێشوەختە بە واشنتۆن دراوە یان نا، دەکرێت باس لە هەڵوێستێکی بەرگریکارانە بکرێت لەلایەن تارانەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لەرزۆکی سیستەمی هاوپەیمانییەکەی، و دابەزینی متمانەی خۆی وەک زلهێزێکی ناوچەیی بەهۆی ئیسرائیل و هێرشەکانی.
بەڵام ئێران کە پارێزگاری لە سیستەم و پاراستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاراستنی میحوەرەکەی و گرینگترین پایەی خۆی کە “حیزبوڵڵا”ی لە لیستی ئەولەویەتەکانیدا داناوە، خۆی لەبەردەم تەحەدای پێکهێنانی نیزامێکی نوێدا دەبینێتەوە، و هەربۆیە بڕیاریدا ڕووبەڕووی خواستی نەتانیاهۆ ببێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕێکخراوی نوێ"، کە دوای تیرۆرکردنی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ئاشکرا بوو. بەم شێوەیە شەڕی ئێستا لە ئێراندا وەک جەنگ سەیر دەکرێت کە لەسەر ڕژێمی داهاتووی ناوچەکە دەکرێت. بۆیە ئەوەی بۆ تاران گرنگە، چەسپاندنی دەستکەوتەکانی و ڕێگریکردنە لە زیانگەیاندن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بەرەو کۆتایی هێنانی لە سایەی "جەنگی پەرتبوون لە دژی ئیسرائیل".
بەڵام وەڵامدانەوەی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل، هەرچییەک بێت و قەبارەکەی هەرچییەک بێت، مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان دوو زلهێزی سەربازی گەورەی ناوچەکە زیاتر دەکات. زەمانەتەکانی واشنتۆن کە لە هەڵبژاردنەکانیدا سەرقاڵی خۆیانە، هەرچییەک بێت و ڕەخنەی بەشێک لە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا هەرچییەک بێت، شەڕەکە دەکەوێتە چوارچێوەیەکی فراوانتر و پێدەچێت زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لەسەر ڕوانگەیەکی جیاواز لە ئێران و ڕۆڵی ناوچەیی کۆک بن.
لە بەرامبەر ئەمەشدا تاران هەڕەشەی گۆڕینی ئەتۆمی ئێران دەکات، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی نەزمێکی نوێ لە ناوچەکە و ئیسرائیل "هەژموونی لەسەر بنەمای تەکنۆلۆژیای سەربازی لە ڕۆژئاوای ئاسیا"، بە پێی سەرچاوەیەکی ئێرانی.
ئەوەی جێی سەرنج بوو، قسەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب خامنەیی بوو لە ستایشکردنی نەسروڵڵادا بە تۆمەتبارکردنی: “ئەمریکا و چەکەکانی قەوارەی قۆرخکار دەگۆڕن بۆ ئامرازێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو سامانە سروشتییەکانی ئەم ناوچەیە و وەبەرهێنانیان لە ململانێی گەورەی جیهانیدا گۆڕینی ئەم قەوارەیە بۆ دەروازەیەک بۆ هەناردەکردنی وزە لە ناوچەکەوە بۆ ڕۆژئاوا و هاوردەکردنی کاڵا و تەکنەلۆژیا لە ڕۆژئاواوە بۆ ناوچەکە ئەمەش وا دەزانێت کە هەموو هەرێمەکە هی خۆیەتی.”
بەم شێوەیە تاران دیاری کرد کە شەڕەکە سەبارەت بە سەرچاوە و ڕۆڵی ناوچەییە. بەڵام ستراتیژیستەکان لە تاران ترسیان لەوە هەیە کە ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە ببێتە هۆی ئەوەی ئێران ٢٠٢٤ وەک عێراقی ١٩٩١ دوای لەشکرکێشی کوێت بێت و ڕۆژئاواش ڕێوشوێن بگرێتەبەر کە “هەموو ئیمتیازاتێکی مووشەکی ، و هێزی ناوچەیی، سەربازی و بەرگریی ئێران سنووردار دەکات”.
ئەو باڵەی گرەو لەسەر دیالۆگ لەگەڵ واشنتۆن دەکات ترسی ئەوەی هەیە ڕژیم لەرزۆک بێت یان جوگرافیای ئێران هەڵوەشێتەوە، لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی. دووڕیانێکی ستراتیژییە بۆ تاران لە قۆناغێکی گرینگ لە سەردەمی هاوچەرخی ناوچەکەدا

 

(*)شيركو

Top