سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژاردنەکاندا كەلتورێكی كوردانەیە لەرەسەنایەتی خەلكی كوردستان ...
لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا گەلی كوردستان پاداشتی هەڵوێست و خۆڕاگری و قوربانیدانەكانی پارتی دایەوە و، پارتی ھەربە حزبی ژمارە یەك لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق مایەوە، گرنگە لەو هەڵبژاردنەشدا جارێکی تر گەلی كوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ پارتی دووپات بكاتەوە،بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردن بن و بە دەنگی خۆیان خەونی دژە پارتییەكان پووچەل بکەنەوە،لە رابردوو دا لەقۆناغە سەختەکاندا پارتی هەڵگری بارە گرانە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان بوو و شەرەفی پاراستنی كوردستانی پێ بەخشرا ،بۆیەش دەبێت ئەم جارەشیان جارێکی تر متمانە بەپارتی بدرێتەوە چونکەلیستی پارتی زامنی بەردەوامی دانە بە ئاوەدانی وبنیاتنان ،لە مێژوودا زۆر ھەولدراون بۆ شکستپێھێنانی پارتی ،بەلام ھەموو خەونی نەیارانی پووچەل كراینەوە،چونکە زۆر جوان پێناسەی پارتی کراوە کە وەك داربەروو وایە نەبەبرین نەبە سووتاندن كۆتایی پێ نایەت ،ئەم جارەش پارتی بە پشت ئەستووری خەلكی كوردستان ،ھەرلەپلەی یەکەم دەمێنێتەوە چونکە خەلکی کوردستان ئاوەدانی وئارامی وكوردستانێكی بەهێزیان دەوێت، رابردوو دەریخستووە هەركاتێك پارتی بەهێز بووبێت كوردستانیش بەهێزبووە ،سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژاردنەکاندا كەلتورێكی كوردانەیە لەرەسەنایەتی خەلكی كوردستان هەڵقولاوە، هەمیشە یەكەمی بێ ركابەرە ، بەو پێەی پارتی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە رەگ وریشەی قولی جەماورەی هەیە لە25ی ئەیلوولی 2017 سەركێشی گەورەترین پرۆسەی ریفراندۆمی كرد ،لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەریش تەنها سەرۆك بارزانی وپێشمەرگەی پارتی لە سەنگەرەكانی بەرگری و پاراستنی كوردستان مانەوە، بۆیە مافی گەلی كوردستانە متمانەیان پێ هەبێت و دەنگی خۆیان پێ بدەن ،كەدڵنیان چۆن لەرابردوو دا هەموو شانازی وسەروەرییەكانی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا هەروا دەبێت ،لە كاتی بەرگی ومقاوەمشدا پارتی هەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە، كە داستانەكانی پردی وسحێلا لە یادمانن كە چۆن سنوور بۆ خیانەت و دوژمنان داندرا و رێگری لە مەرامی خائین و خاك فرۆشان كرا،
بۆیەش خەلكی كوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەربەهەمان روحیەتی پێشمەرگە ئاسای داعش بەزین و ئەبرامزشكێن لەسەر سندوقی دەنگدان لووتی نەیاران دەشکێنینەوە لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان بۆ خۆشگوزەرانی و كۆتایی هێنان بەقەیران وفەوزای سیاسی و دامەزراندنی حكومەتێكی بەهێز و ئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی دەنگ بەلیستی پارتی دەدەن ،ھەر بەمە كوردستانێكی بەهیز بنیات دەندرێت ،خەلكی كوردستان دەمێکە چاوەری بەلێنەكانی پارتی یە كە دلنیاین پارتیش خاوەنی بەلێنی خۆیەتی چونكە هیچ كات پارتی بەلێنی بێ كرداری نەداوە هەموو كات خزمەتكاری و قوربانی دان فەرهەنگی پارتی و رێبازی بارزانی نەمر بووە، متمانە وبراوبوونی جەماوەر بەپارتی بەشێكی گرنگە لەبەرپرسیاریەتی ...