لە20-10کێ لە ئاستی متمانەمان دایە ...

لە20-10کێ لە ئاستی متمانەمان دایە ...



قۆناغێکی ھەستیارو چارەنووساز لەبەردەم خەلکی کوردستانە،کە بەرەو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەچین ، تا لەرێگای سندوقی دەنگدانەوە بڕیار لە چۆنیەتی حووکمڕانی داهاتووی کوردستان بدەن، بۆیەش گرنگە لە 20-10بەگەرم وگوڕییەوە بەرەو سندوقی دەنگدان بچین ودەنگ بە لیستی 190ی پارتیمان بدەین کە لەئاست ئەومتمانەیەدایە ،تاھەمیشە بەھێزو براوەبێت ، چونکە ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ڕەنج و ماندووبوونی گەل و پێشمەرگە و خەباتگێڕانی رێبازی بارزانیە ،دۆست و نەیار ئەو ڕاستیە چاک دەزانن لە نێو ئەم پەرتەوازییەی لە کوردستاندا ھەیە تەنھا لیستی پارتی تاکە ئومێدو ھیوایە کە لە ئاست ئەرکەکانیان دابن و سەقامگیری کوردستان بپارێزن ، ھەڵوێستە سیاسییەکانی و خۆڕاگریی و بەرگریی مەردانەی لە خاک و مافی گەلی کوردستان، جێگەی متمانەی کوردستانیانە، بۆیەش دەرکەوتووە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە، ھەرلە سەرەتای دامەزراندییەوە پارتی پێشەنگی کوردایەتییە ‌، ئێستا و بۆ پاراستنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌ ھەر بەپێشەنگی به‌رده‌وام ده‌بێت‌، بۆیە تاکە لیستە شایەنە لەکاتی دەنگدان ویژدانی خۆمان ئاسودەبکەین ودەنگی پێ بدەین بۆ ئەوەی بتوانێت ھەرێمی کوردستان وقەوارەکەی بپارێزێت،،ڕابردوو شاھیدە بۆداھاتوو ،کەبەھیچ شێوەێک پارتی سازشی لەسەر مافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان نەکردوە، ھەر بە داکۆکیکار و بەرگریکاری مافە کانیان دەمێنێتەوە،چونکە پارتی تەنیا حزبێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییە بۆ بەدیھێنانی خواست و ئامانجەکانی گەلەکەمان وپارێزەری ناسنامەی نەتەوەیمانە...
بۆیەش لەپێناوداھاتووێکی باشتروولاتێکی ئارام وخۆشگوزەران تەنھا پارتی لەئاست ئەو متمانەیە دایە کە ئاییندەی کوردستانی پێ بسپێری...

Top