بۆ لیستی ژمارە ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان؟

هەڵبەتە هەڵبژاردن بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی کە هاووڵاتیان لە ماوەیەکی دیاری کراو روو لە سەندوقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی لە پەرلەمان، زۆر جار گۆرانکاری لەسەر شێوازی نوێنەران بەدی دەکرێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵێک لیستی حزب و کەسانی سەربەخۆ و هاووپەیمانی لە خۆ دەکرێت، ئەوەی جێگای سەرنجە سەرجەم ئەو لایانە تەنیا لیستی ژمارە ١٩٠ ی پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت هیچ کامیان پرۆگرام یا پرۆژەیەکی ئەو تۆ یان نییە کە هاووڵاتی لەسەر ئەو بنەمایە دەنگیان پێبدات، بە پێچەوانەوە لیستی ژمارە ١٩٠ ی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە روونی و زمانێکی سادە کە هەموو هاووڵاتیەک نیازی و مەرامی پارتی تێدەگات کە چوار ساڵی ئایندە درێژەی بە کارە خزنەتگوزاری و ئاوەدانی و ئارامی و پێکەوە ژیان و تەبایی دەدات، بەڵام زۆربەی لایانەکانی دیکە تەنیا ئەو دروشمانە نەبێت کە لە واقیع دور و دەڵێن ئەیرۆخێنین، دەیگۆرین، ئیتر بەسە، هاووڵاتی نازانێ مەبەستیان چییە ئەگەر مەبەست حکومەتە ئەوانەی دەڵێن دەریرۆخێنین تا نووسینی ئەم بابەتە هاووبەشن لە حکومەت، ئەوانەی دەڵێن ئیتر بەسە، چ بەسە ئیتر ئایا مەبەستان بەسە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و ئارامی و ئاسایشە؟ ئایا مەبەستان لەگەڵ پارتییە یا حکومەت؟ ئەگەر مەبەستان هەر کامیان بێت ئەوە خەیاڵتان خاوە، ئەوە ناتوانن ئیرادەی جەماوەر رابگرن ئەوە ناتوان حکومەت بگۆرن، ئەوە میللەت ئەو هێزەی هەیە حکومەت بگۆرێ وئێوە ئەو هێزەتان نییە، و ئەو پشتیوانی و پاڵبشتی میللەتان نییە.
میللەت باڵا ترین دەسەڵاتە، و میللەت ئەمر لە هەموو کات و ساتێک زیاتر هۆشدارە و دەزانێ کێ پارێزەر و بەرگری لە خاک و نیشتمان کردوە، دەزانێ کێ هەوڵەکانی بۆ تەبایی و ئاشتی و ئارامی یە، هەڵبەتە پارتی لە رۆژی دامەزراندنی لە لایەن باوکی رۆحی کورد جەنابی جەنراڵ مەلا مستەفا بارزانی نەمر و تا بەمرۆش و ئایندە لە سەر رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوامە لە خزمەتی گەل و نیشتمان و سازش نەکردن لەسەر مافە رەواکانی کوردستان، و خۆ نەچەماندن بۆ دوژمن و نەیار، ئەمرۆش ئەمە بۆ میللەت روون و ئاشکرایە جونگە پارتی هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەرە.
ئەوەی جێگای سەرنجە سەرجەم ئەو لایانە دژایەتیان چڕ کردۆتە سەر پارتی بەو خەیاڵەی بتوانن لە پێگەی پارتی کەم بکەنەوە، بێ ئەوەی ئاورێک لە خەباتی دوێنێ و ئەمرۆ و ئایندەی پارتی بدەنەوە، زیاتر لە ٧٠ ساڵە پارتی خەبات و تێکۆشان بۆ کوردستان و میللەتەکەی دەکات هەڵقوڵاوی ناو جەرگەی میللەتە و رەک و ریشە لە دڵی میللەتە. لەو باوەرەدان بە هاژو هۆژ دەتوان بیگۆرن؟
لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەردەم لایەنی بەشدار پرۆگرامی کارەکانی دەخاتە روو بۆ ئەوەی هاووڵاتی دەنگدەر بتوانێ بەراورد بکات لە نێوان پرۆگرامی ئەو لایانە و کامیان لە بەرژەوەندیەتی تا بتوانێت دەنگی پێ بدات، ئەوەی دەتوانێ بیرۆخێنێ و بیگۆری هاوولاتیانی کوردستانە لە رێگای پرۆسەی دیموکراسی و سەندوقەکانی دەنگدان.
لیستی ١٩٠ی پارتی هەڵگری مەشخەڵ و رێبازی کوردایەتی و پێکەوە ژیانە، پارتی ئامرازی ئاوەدانی و تەبای و پێشکەوتنە، زامنی ئاشتی و ئارامییە، زامنی سازش نەکردە لە ماف و خاکی کوردستان و هەردەم ژیانێکی ئاسوودە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان.