بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی دەکات

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی دەکات

بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن و لە نزیکەوە ئاگادار لە رەوشی قوتابیانی کورد لە وڵاتی میسری شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی میسر، ئەزهەر و بەنها و المنصورە.
لە میانەی ئەو دیدارە بەرپرسی مەکتەبی پارتی خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەو دیدارە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە بەدیهێنانی بروا نامەی بەرز بۆ خزمەتکردنی گەل و وڵات وئامادەی خۆی نیشاندا بۆ هەر هاوکاریەک کە لە توانایاندا دابێت، هەروەها پیرۆزبای پێشکەش ئەو قوتابیانە کرد کە بروانامەیان ئەم ساڵ بەدەست هێناوە، و داوای لەسەر جەم قوتابیان کرد کەوا بتوانین بە بروانامەی باڵا بگەرێنەوە کوردستان، بەتایبەتی لە وڵاتێک وەک میسر کە ئاسانکاری زۆری بۆ قوتابیان کردوە و پەیوەندی بەتینی لە گەڵ کورد هەیە.
لە تەوەرێکی دیکە بەرپرسی مەکتەبی پارتی هیوای خواست کەوا قوتابیان داوا لەکەس و کاریان بکەن بەشداری بکەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خوڵی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئازادن لە دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن بەڵام بەمەرجێک ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن، و بروانە ئەمرۆی کوردستان لە ئاوەدانی و ئارامی و خزمەتگوزاری و ئازادی، کە هەردەم پارتی خەباتی لە پێناوە دایە و بەردەوامە.
قوتابیانی ئامادە بوو خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو دیدارو مێوانداریە دەربڕی
لە کۆتای خەڵات بەسەر ئەو قوتابیانە دابەش کرا کە ئەم ساڵ بروانامەیان وەرگرتوە بکالۆریۆس و ماجستر لە زانکۆی ئەزهەر

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی دەکات
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی دەکات
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی دەکات
Top