پێکدادانی نێوان گرووپەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

پێکدادانی نێوان گرووپەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

 

لە پارێزگای دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو گرووپانەی ئێران پشتیوانیان لێ دەکات و لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات جێگیرکراون، لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر یەکتری.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەست کەوتووە، ئەو گرووپانەی ئێران پشتیوانیان لێ دەکات و لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات جێگیرکراون هێرشی مووشەکیان کردە سەر دامەزراوەی غازی کۆنیکۆ کە تیایدا هێزەکانی ئەمریکا جێگیرکراون.

لە کاتێکدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەو ناوچەیەی بنکەی سەربازیی ئەمریکای لێیە دەبیسترا، هێشتا زیانەکانی هێرشەکە بڵاونەكراوەتەوە.

لە بەرامبەردا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا خاڵە سەربازییەکانی سەربە گرووپەکانی پشتیوانکاری ئێرانیان لە چەند گەڕەکێکی ناوەندی شاری دێرەزور و هەروەها گوندی ئەبوکەمال بۆردومان کرد.

ناوچەکانی دێرەزۆر لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لەلایەن هێزەكانی پەکەکە/یەپەگە کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکات داگیرکراوە و، ناوەندی پارێزگاکە و گوندەوارەکانی دیکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕژێمی بەشار ئەسەد و گرووپەکانی سەر بە ئێران دایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top