ســـــەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و شاندی یاوەری دەکات

ڕۆژی شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسیی و پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق ئاڵوگۆڕکران، هەروەها باس لە دواین هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.
