گەرمیان خرۆشا… هیوا ئەحمەد مستەفا، تەنها پارتی دەتوانێ زامی گەرمیانیەکان سارێژ بکات.
(هیوا احمد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنوری لقی ٢٢ی گەرمیان و لقی ١٩ی چەمچەماڵ، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کەسایەتی و پیاومەعقوڵ و کاسبکار و سەرجەم چین و توێژەکانی سنورەکەی بەسەرکردەوە.