کاردانەوە بەرامبەر بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا

کاردانەوە بەرامبەر بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا

 

ڕۆژی دووشەممە ٢4ی شوبات، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پێشنیارکراوی ئەمریکای پەسەند کرد لە سێیەمین ساڵیادی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

لە بڕیارنامەکەدا بەبێ ئەوەی بەڕوونی باس لە دەستدرێژییەکانی ڕووسیا بکرێت، داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکە دەکات. 

شایانی باسە كە ئەم بڕیارنامەیە بە پاڵپشتی 10 ئەندامی ئەنجومەن و 5 ئەندامی دیکە کە خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرت پەسەند کرا، هاوکات ئەو هەموارکردنانەی کە پێشنیارکرابوون لەلایەن ڕووسیا و ئەوروپاوە ڕەتکرانەوە.

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیەی بە "هەنگاوی یەکەم" بە ئاراستەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا ناوبرد.   

هەروەها نوێنەری بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجوومەنی ئاسایش نابێت لە تۆنێکدا ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکسان بکات و دەبێت ئاشتی بە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا بەرقەرار بکرێت.

هەروەها نوێنەری فەرەنسا هۆشداریدا کە ئاشتی بەبێ ڕێزگرتن لە سەروەری ئۆکرانیا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top